٤\٢\٢٠١٧
هیوا.

مەحمود دهروێش
و: جەلال دهباغ
هێشتا لە ناو قاپەکانتانا
کەمێک هەنگوین ماوەتەوە
مێش لە قاپەکانتان دەرکەن
تا هەنگوینەکە بپارێزن!
* * *
هێشتا لەسەر مێوەکانتان
چەند هێشویەک ترێ ماون
جا ئەی پاسەوانانی رەزان
چەقەڵەکان لە مێوەکان
دوورخەنەوە
تا ترێکانتان پێبگەن...!
* * *
هێشتا لەناو ماڵەکانتان
حەسیرێک و... دەرگاتان هەن
رێی ڕەشەبا لە گچکەتان بگرن
تا منداڵەکان بخەون
بایەکە زۆر ساردە..
دەرگایەکان، کڵۆمبکەن...!
* * *
دڵەکانتان هێشتا.. خوێنیان تێدان
باوکەکان...! ئەو خوێنە مەڕێژن...!
لە تان و پۆتاندا کۆرپەڵەن..
* * *
هێشتا دار لە ئاگردانتانا ماوە
لەگەڵ چنگێک بڵێسەدا..
لەگەڵ قاوە...
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|