١٥\٢\٢٠١٠
حوشتر و قاپ قاپ،
سعودیه و ڤالانتین !

هه‌ورامان عه‌لی
خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تی یه‌کێک له ئاکار‌و ره‌وشته به‌رزه‌کانی مرۆڤه،
ژیان بێخۆشه‌ویستی گۆرستانێکی خامۆشه، مرۆیه‌ک دوربێت له خۆشه‌ویستی
و خۆشویستن بێگومان له رووی ده‌رونیه‌وه به مرۆڤێکی نه‌خۆش ده‌ژمێردرێت.
ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌ی ئیسلام تێیاندا بالاده‌سته و توشی ڤایرۆسی وه‌هابی
هاتون ، نوقمی رق و کینه‌و ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هاتون ، مرۆڤ
کوشتن ، توندوتیژی ، بێرێزی و سوک ته‌ماشاکردنی ژیان و مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی
مرۆڤ له سیما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌یه...مرۆ له‌و کۆمه‌لگایانه‌دا
که کۆمه‌لگایه‌کی مردو په‌رستن، بۆ مردن ده‌ژین نه‌ک بۆ ژیان. ئه‌وه
رێکه‌و‌ت نیه که کۆمه‌لگا ئیسلامیه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م
هێنه‌ری و هه‌نارده ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤی تیرۆریست و مرۆڤ کوژ! ئه‌وه به‌رهه‌می
ئه‌و کولتور و ئایدیا و بیرکردنه‌وه نه‌خۆشه‌یه که پێیان وایه ئه‌وان
راستی ره‌هایان لایه‌و باقی مرۆڤایه‌تی له نه‌زانی و نه‌فامیدا نوقم
بون! ئه‌وانێک که له‌سه‌ر پاشماوه‌ی داهێنانه‌کانی ئه‌و ( نه‌فام و نه‌زانانه
) ده‌ژین . گریمان ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له پرێکا ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ
جیهانی ئیسلامی له‌ناو چو که‌س له‌وکۆمه‌لگایانه‌دا نه‌ما! ، ئایا به‌راست
مرۆڤایه‌تی له کام به‌شی زانست و زانیاری‌دا، له کام به‌شی پیشه‌سازی
و ته‌کنه‌لۆژیادا ، له‌چ بوارێکی ژیانی سه‌رده‌مدا روبه‌روی قه‌یران ده‌بێته‌وه!.
ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌ی که ئیسلام و ئیسلامی سیاسی تێیدا بالاده‌سته،
نوقمی دواکه‌وتویی و هه‌ژاری هاتون. هه‌ژاری نه‌ک به‌مانا کلاسیکیه‌که‌ی
یانی نه‌بونی خۆراک و خوارده‌مه‌نی ، به‌لکه هه‌ژاری بیر ، هه‌ژاری
زانست، هه‌ژاری رۆشنبیری، هه‌ژاری یاسا ونۆرمی ئینسانی، هه‌ژاری ته‌کنه‌لۆژیا.......هتد
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا خه‌لکی خۆی بۆ رۆژی خۆشه‌ویستی ئاماده ده‌کات
، هه‌موو که‌س له ئاستی خۆیه‌وه لیستی ئازیز و خۆشه‌ویستانی ئاماده
ده‌کات ، تا گه‌ر به کورته مه‌سجێکیش بێت به‌سه‌ریان بکاته‌وه.
له سعودیه‌ی قیبله‌گای موسولمانان ئه‌م جه‌ژنه‌ش وه‌ک باقی جه‌ژن و
بۆنه ئینسانیه‌کانی تر قه‌ده‌غه ده‌کرێت، ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و مه‌مله‌که‌ته
هه‌ره‌شه له دانیشتوان ده‌که‌ن که هه‌رکه‌سێک له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگ
و شادی بگیرێت و هه‌ستی خۆشی ده‌ربرێت ده‌که‌وێته به‌ر شه‌لاق و
گۆپالی پۆلیسه‌کانی پاراستنی ره‌وشتی ئیسلامی!! . علی القرنی قسه‌که‌ری
فه‌رمی ( هیئە الڕمر بالمعروف والنهی عن المنکر) رایگه‌یاند مفره‌زه‌کانی
له سه‌رتاسه‌ری ولاتدا له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانه‌ی
له‌م رۆژه‌دا به‌هه‌ر شێوه‌یک بێت شادی و خۆشی ده‌رده‌برن!، ئه‌وان
پێیان وایه شادی و خۆشی ده‌ربرین و کرینی گولێک بۆ هاوسه‌ر ، هاوری و
خۆشه‌ویسته‌که‌ت بدعه‌یه و موسولمانان له ره‌وشتی ئیسلامی دورده‌خاته‌وه...
ئه‌وان فه‌رمانیان پێیه هه‌مو شتێک که ره‌نگی سوربێت تێک و پێکی بده‌ن.
دوکانی گول فرۆشه‌کان گه‌ر هه‌بن ده‌بێت له 14 ی ماگدا گولی سور نه‌فرۆشن!
*
لێره‌دا پرسیارێک به‌رۆکی هه‌مومان ده‌گرێت،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی
ئیسلامیه‌کان هێنده دژی جوانی، دژی شادی و خۆشه‌ویستن ؟ ئاخر ئه‌مانه
له هه‌رشوێنێک ده‌رفه‌تی خۆنماشکردنیان هه‌بێت ئه‌م بیرکردنه‌وه نه‌خۆشه‌ی
خۆیان نیشانی هه‌موان ده‌ده‌ن ، له ناوه‌راستی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کاندا
داره‌کانی سه‌رچناری سلێمانی که‌وتنه به‌ر هه‌لمه‌تی جیهادی ئه‌م بونه‌وه‌رانه
، چونکه کوران و کچانی شار له سێبه‌ریاندا دلداری و ژوانی خۆشه‌ویستیان
رێکده‌خست!. له ئیرانی قیبله‌گای لایه‌نگرانی ولایه‌تی فه‌قێ، گه‌ر
ریش و سمێلت تاشراوبن ئه‌وا له‌لایه حیزبولله یه‌کانه‌وه جێگه‌ی
گومانیت و له ژێر چاودێریدای و تۆ له ریزی ( چد انقلابی) دای ، له
پاکستان و ئه‌فگانستاندا تا پیسوپۆخلتربی لای تالیبان و باقی داروده‌سته
ئیسلامیه‌کانی تر مه‌رغوبتری!، ئه‌م ئاوه سه‌رچاوه‌که‌ی لێله.
له‌گه‌ل چه‌پکه گولێکی سوری بۆن خۆشدا رۆژی خۆشه‌ویستی و پاکبونه‌وه
و هاورێیه‌تی له هه‌موو لایه‌ک پیرۆزبێت.
http://www.alarabiya.net/articles/2010/02/12/100135.html
*
|