حیزبه‌کان
نایکه‌ن، ئه‌ی ئێمه چی؟!
- چه‌ند وته‌یه‌کی حه‌ق و ڕه‌ق! -

ئه‌یوب ره‌حمانی
پێش هه‌مو شتێک ڕێزم هه‌یه بۆ تێکۆشان و خه‌باتی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و سری ڕێزم بۆ هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان
داده‌نه‌وێنم که به‌شێکیان له ڕیزی ئه‌م حیزبانه‌دا گیانیان به‌خشیوه
و کۆمه‌ڵێکیشیان له پێناو خه‌بات و به‌رگری له گه‌له کۆیله
ڕاگیراوه‌که‌یان له ناو سیاچاڵه‌کان و شه‌قامی شاره‌کان و گونده‌کانی
کوردستان و له زۆر گۆڕه‌پانی دیکه‌دا گیانی ئازیزیان پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه
و نیشتیمانه‌که‌یان کردووه، به‌م بۆنه‌وه سری ڕێزم داده‌نه‌وێنم و
تاجه گوڵینه پێشکه‌ش به ڕۆحیان و گڵکۆی بێگه‌ردیان ئه‌که‌م. پاشان
به هه‌مو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نم که من ئه‌م وتانه ته‌نیا وه‌ک کوردێک
و نیشتیمانپه‌روه‌رێک که دڵم بۆ ژانی گه‌له‌کم ژان ده‌کات ده‌نوسم و
هه‌م ڕه‌خنه‌کانم و هه‌م پێشنیازه‌کانیشم ته‌نیا له ڕوی دڵسۆزییه‌وه‌ن
و هیچ ناخۆشبوونێکم له حیزبه‌کان و کادر و ئه‌ندامان و ڕێبه‌رایه‌تیه‌کانیشیان
نیه و سنگم بۆ فیشه‌کی تۆڵه‌ی دواڕۆژیشیان ئاوه‌ڵه‌یه!!
ئه‌وه ده‌چێت بۆ چه‌ندین ساڵه که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بنه‌ماڵه‌کانی
شه‌هیدان، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی و به
گشتی ئه‌وه‌ی دڵی بۆ داهاتوی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی لێده‌دات، به زمانی
خۆش و نه‌رمونیان و گه‌لێک جاریش به توڕه‌ییه‌وه و به ڕه‌خنه گرتن
له حیزبه‌کان، داوایان لێ ده‌که‌ن که برایینه بیکه‌ن به خاتری
خوێنی شه‌هیدان یه‌ک بگرن و به‌ره پێک بێنن. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین که
هیچکام له‌و سکاڵایانه تا ئێستا هیچ ئاکامێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه!
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، خه‌ڵکی کوردستان به گشتی کاتێک داوایان له حیزبه‌کان
ده‌کرد که یه‌ک بگرن یا خۆ به‌ره‌یه‌کی نیشتیمانی پێک بێنن که حیزبه‌کان
هێشتا حیزبی یه‌ک سه‌ر بوون و نه‌بوبون به حیزبی دو یا چه‌ند سه‌ری!
لێره مه‌به‌ست له سه‌ر، ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی یا ڕێبه‌ری یا ده‌فته‌ر
سیاسی و کۆمیته ناوه‌ندی حیزبه‌کانه که به دوا هه‌ر ئینشیعابێک
حیزبی نوێ به سه‌رکردایه‌تی نوێوه دروست بووه و سه‌رێک به سه‌ری
حیزبه‌که‌یان زیاد بووه و به‌م پێیه‌ش موده‌عییانی سه‌رکرده بوون و له
سه‌رکردایه‌تیدا مانه‌وه‌ش زیادی کردووه، که دیاره هه‌ر ئه‌م خاڵه
لاوازه‌ش یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌کان له سه‌ر ڕێگای یه‌کگرتنه‌وه‌ی
حیزبه‌کان و یه‌کگرتنه‌وه‌یانی هێنده‌یتر دژوارتر کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی
که ئه‌وه‌ی بوو به ناوه‌ندی و چووه سه‌رکردایه‌تی، ئیدی ناتوانێت
ببێته‌وه به پێشمه‌رگه‌که‌ی جاران! به داخه‌وه ئه‌مه زۆر ڕاسته و
قسه‌ش زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بویایه، یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانیش
که خۆی له خۆیدا دژواره، به‌ڵام هێنده‌ش دژوار نه‌ده‌بوو که بگاته
نامومکینات!!
شایانی وتنه که خه‌ڵکی کوردستان که هاوارییان به‌رز ببووه‌وه بۆ پێک
هێنانی به‌ره یا یه‌کگرتنی حیزبه‌کان، مه‌به‌ستییان ته‌نیا
نیشاندانی هه‌ست و دڵسۆزی خۆیان بووه بۆ گه‌له‌که‌یان و هاوکات هێنده‌ش
له‌و وه‌زعه هه‌نۆکه‌ییه که کۆماری ئیسلامی بۆی دروست کردون بێزار و
هیلاکن، بۆیه هاواریان به‌رز بۆته‌وه و داوا ده‌که‌ن که حیزبه‌کان
یه‌ک بگرن یا خۆ له ده‌وری یه‌کتر کۆ ببنه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت به
کۆمه‌ڵه بڕیارگه‌لێک بگه‌ن و به‌ره‌یه‌کی نیشتیمانی پێک بێنن. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئێمه به ڕێئال و ڕاست و دروستی چاو له بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌که
بکه‌ین، ده‌زانین که پێک هاتنی به‌ره یا یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کان،
ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌یش که له سه‌روتره‌وه باسم لێ کرد، واته زیاد
بوونی سه‌ره‌کان، له به‌ر چاو نگرین، دیسانیش یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کان
له ئه‌مڕۆدا دژواره و ته‌نانه‌ت ئه‌توانین بڵێین که تا نیزیک
نامومکیناتیش بۆته‌وه و کاتێکیش قه‌زیه‌که ده‌گاته سه‌ر حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که مێنتالیته و کولتوری شه‌رقییان هه‌یه و بنه‌مای
ڕوسی و تا حه‌دێکیش عه‌شیره‌گه‌رایی و بنه‌ماڵه چییه‌تی تێیاندا حاکمه
و ئه‌وجار تا ئێستاش هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بوونه، هێنده‌ی تر
دژوارتر ده‌بێته‌وه!! بۆ چی؟
ئه‌وانه‌ی که حیزبایه‌تییان کردووه و یا ڕۆژێک له ڕۆژان سه‌ر به
ئایدیۆلۆژییه‌ک بووبن چاک ده‌زانن که من چی ده‌ڵێم. ئێستاش وه‌رن با
کڵاوی خۆمان بکه‌ینه قازی و له خۆمان بپرسین که له کوێی جیهان
بیندراوه که حیزبێکی مارکسیستی ئۆڕتۆدۆکس، پێش ئه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕێکی
ڕادیکاڵ له خۆیدا پێک بێنێت، له گه‌ڵ حیزبێکی بوڕژوازی که ڕه‌قیبیه‌تی
یه‌ک بگرێت و ئه‌مانه هه‌ردوکیان له گه‌ڵ حیزبێکی ئایینی و هه‌ر سێ
حیزبه‌که له گه‌ڵ حیزبێکی لیبڕاڵ ببنه یه‌ک حیزب؟ نه‌خێر بوونه یه‌ک
حیزب پێشکه‌ش، ئه‌مانه چۆن ده‌توانن له سه‌ر یه‌ک مێز پێکه‌وه
دابنیشن و لێک حاڵی ببن و تێگه‌یشتنیان بۆ یه‌ک هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر
مارکسیستێکی ئۆڕتۆدۆکس تۆلێڕانس بۆ حیزبێکی بوڕژوازی یا ئایینی و ته‌نانه‌ت
لیبڕاڵیش نیشان بدات، ئیتر ئه‌و حیزبه ئۆڕتۆدۆکس نامێنێت و ده‌بێته
ڕویزیۆنیست و ئایینیه‌که‌ش ئایینی نامێنێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کافره‌کان
کۆ ببێته‌وه و بوڕژواییه‌که‌ش که ئه‌ربابه‌که‌ی لێی وه‌رناگرێت. له‌م
ناوه‌دا ڕه‌نگه لیبڕاڵه‌که کێشه‌ی له هه‌مویان که‌متر بێت، چونکو
ماهییه‌تی هزره فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌که‌ی ئیزنی پێده‌دات له گه‌ڵ ئه‌وانیتر
دابنیشێت، به‌ڵام وه‌ک وتم هیچکام له‌وانیتر به ئاسانی ناتوانن له گه‌ڵ
یه‌کتر له سه‌ر مێزێک دابنیشن و به یه‌ک نه‌زه‌ر بگه‌ن، مه‌گه‌ر
پێشته‌ر هه‌ر کامه‌یان کۆنگره‌یه‌کیان به‌ستبێت و هه‌مو په‌یڕه‌و و
پڕۆگرام و ئه‌ساسنامه‌کانیان گۆڕیبێت و له پێشدا ئه‌ندامه‌کانیان ڕازی
کردبێت و ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه‌ش نه‌بوبێته هۆی ئینشیعاباتێکی دیکه
تییایاندا! بێجگه له‌مانه هه‌مو سه‌رکرده‌کانیان ئاشت بوونه‌وه‌یه‌کی
گشتیان له ناو یه‌کتردا پێک هێنابێت و باوه‌شی برایه‌تییان بۆ یه‌ک
کردبێته‌وه و لێبوردوییان بۆ پێشینه‌ی یه‌کتر نیشان دابێت! ئایا ئه‌م
شتانه ئێستا له ناو هه‌مو حیزبه‌کاندا کراون؟ دیاره دوان دوان شتی
وایان کردووه، به‌ڵام زۆرتر له ڕوی عورفی دیپلۆماسی و هات و چۆوه
بووه و نه‌ک بۆ ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی له ناو خۆیاندا و نه‌ک بۆ تێکه‌ڵاو
بوون له ناو یه‌کتردا و هتد..!
که‌واته وتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت لێک حاڵی بوون هه‌بێت و
تۆلێڕانس نیشان بده‌ین ته‌نیا به ده‌م خۆشه، له کرده‌وه‌دا لای
حیزبه ئۆڕتۆدۆکسه‌کان یا فوندامێنتاله‌کان، باسی سه‌ره و دۆڕاندنی
هزر و فکر و ڕویزیۆنیزم و کافر بوونه!
منیش به نۆبه‌ی خۆم یه‌ک له‌و که‌سانه بووم که پێشنیازی پێک هێنانی
به‌ره‌م کردووه و ته‌نانه‌ت پێشم زیاتر ڕاکێشاوه و پێشنیازی پێک
هاتنی هێزێکی نیزامی یه‌کگرتوو له هه‌مو حیزبه‌کانم به ناوی ئه‌ڕته‌ش
یا سپای کوردستان کردووه و هه‌روه‌ها پێشنیازی پێک هاتنی ده‌وڵه‌تێک
له ته‌بعید له‌و شێوه‌ی که موجاهیدینی خه‌ڵق له مێژه پێکیان هێناوه-م
کردوه، ئه‌ڵبه‌ت به هزرێکی به ته‌واو مانا جیاواز له موجاهیدین!
دیاره پێشنیازه‌کانم ئێستاش له جێگای خۆیدایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌م
قه‌ناعه‌ته گه‌یووم که ئه‌گه‌ر چی له مێژه ده‌بو ئه‌و شتانه پێک
بهاتنایه، به‌ڵام به‌و هۆیانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم لێکردن، ئه‌مڕۆ
ده‌بینم بۆ حیزبه‌کانمان جارێ زووه! من پێم وایه که ده‌بێت ئیتر له
حیزبه‌کان بگه‌ڕێن با ئه‌وان هه‌ر کامه‌یان بۆخۆیان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و
خه‌ته فکری و سیاسیه‌ی خۆیان بکه‌ن که باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و ده‌ست
له سه‌ریان هه‌ڵبگرین با بۆخۆیان به بێ موزاحیمه‌ت بیر له وه‌زعی
خۆیان بکه‌نه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ شاخه و سه‌ره جیابووه‌کانی
خۆیان له پێشدا کۆبوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه و لێک نیزیک بوونه‌وه‌گه‌لێک
دروست بکه‌ن و به کۆمه‌ڵه ته‌وافوقاتێک بگه‌ن و ئه‌وجار که خۆیان به
پێویستی بزانن، به بێ ئه‌وه‌ی که داوایان لێ بکرێت یا داوه‌ت بکرێن،
له پێش هه‌مو که‌سدا خۆیان له هه‌مو شتێک هه‌ڵده‌قورتێنن و له پێش
هه‌مو که‌سدا له کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده ده‌بن و ئه‌جار دێنه‌وه سه‌ر
ڕه‌یله گومکردووه‌که‌ی خۆیان. وه‌ک ده‌زانین حیزب یا ڕێکخراوه مادام
بیهه‌وێت جه‌ماوه‌ری بێت، ده‌بێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌بێت،
واته بێ ئه‌وه‌ی داوه‌تی لێ بکه‌یت، ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک هه‌واڵنێرێک
له هه‌مو شوێنێک بن و له هه‌مو کۆبونه‌وه و ڕێکخستنێک ئاماده بن و
خۆیان له هه‌مو موناسیبه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به گه‌له‌که‌یان بکه‌نه
خاوه‌نماڵ و له هه‌مو شوێنێک ئه‌سه‌ری خۆیان دابنێن. جا تا حیزبه‌کان
دێنه‌وه سه‌ر ئه‌م تایمه‌ی خۆیان، ئه‌من پڕۆژه‌یه‌که‌م بۆ هه‌مو
نیشتیمانپه‌روه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆ، شاعیران و
نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و به گشتی هه‌مو نیشتیمانپه‌روه‌رێکی کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌یه که پێشنیازده‌که‌م
له ده‌وری کۆ ببینه‌وه!!
ئه‌مڕۆ ئینتێڕنێت گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌ت
ده‌توانێت ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که له ته‌بعید له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ژین،
به ئاسانی له گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی وڵات پێکه‌وه گرێ بداته‌وه و ئێمه‌ش
له‌م تێکنیکه که‌ڵک وه‌ربگرین و هه‌مو ئه‌م ته‌یفانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه
ناوم بردون، به‌م دو شه‌رته‌ی که یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆ یا ناحیزبی بن و
دووهه‌م باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بێت، ته‌نیا ئه‌م دو
شه‌رته‌یان تێدا بێت، ده‌توانین تا حیزبه‌کان خۆیان ساخ ده‌که‌نه‌وه و
دێنه‌وه سه‌ر تایمی خۆیان، ئێمه له ده‌وری یه‌ک کۆ ببینه‌وه و
گروپێکی نا حیزبی به ناوی ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆییخواز، یا ڕۆشنبیرانی
جیابونه‌وه خواز یا شتێکی له‌م بابه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک
بێنین و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر هه‌مو ئه‌و کوردانه‌ی که دڵیان بۆ
نیشتیمانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ لێده‌دات، بکه‌ین!
پێک هاتنی ئه‌م گروپه ده‌یان و سه‌دان قازانجی هه‌یه بۆ گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، که من ئه‌وه‌ندی زێهنم یارمه‌تیم ده‌دات ته‌نیا 30 خاڵ له
گرنگترینه‌کانی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که ده‌توانێت بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی،
لیره ناو لێ ده‌به‌م و دڵنیام که ده‌توانین ده‌یان خاڵی دیکه‌یشی پێ
زیاد بکه‌ین!
1. کوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌بنه خاوه‌نی یه‌که‌م نوێنه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان که سه‌ر به هیچ حیزب و ئایین و ئایدیۆلۆژییه‌ک
نین و ته‌نیا کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی له ناوه‌ڕاستی تێڕاماندا ده‌بێت،
واته دینمان و ئاینمانه نیشتمان!
2. ده‌توانێت ئه‌ندامه‌کانی له هه‌مو وڵاتانی جیهان لۆبی دروست بکات و
کورد که هه‌میشه له‌م که‌م و کوڕییه ناڵاندوویه‌تی، ڕزگاری بێت.
3. ده‌توانێت به بێ ترس له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بێ ترس له ڕێگا نه‌درانی
له که‌ین و به‌ینه سیاسیه‌کانی عه‌جه‌مان، به ته‌واو مانا سه‌ربه‌خۆ
و وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لێکی کۆیله‌کراو له هه‌مو شوێنێک ته‌نیا به
قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئاماده و ئه‌سه‌ر دانه‌ر بێت.
4. کوردستان له پڕژ و بڵاوی ئایدیۆلۆژیه‌کان ڕزگار ده‌کات و کوردایه‌تی
ته‌نیا ئایدیۆلۆژییه‌تی.
5. ئه‌هرومێک ده‌بێت له سه‌ر سه‌ری حیزبه‌کان که خه‌تی سوری نه‌ته‌وه‌که‌یان
تێ نه‌په‌ڕێنن و یاری به گه‌له‌که‌یان له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی نه‌که‌ن.
6. تاقه به‌رژه‌وه‌ندی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێت.
7. له ئێستاوه هه‌مو هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئاماده کردنی گه‌لی
کوردستان بۆ ڕاپرسی یا ڕێفڕاندۆمێکی گشتی بۆ هه‌ر کاتێک که مه‌جالی به‌ڕێوه
بردنی وه‌ها ڕاپرسییه‌ک به شێوه‌ی ئازاد و دێمۆکڕاتیک هه‌بێت، بۆ پرسی
جیابوونه‌وه له ئێران یا مانه‌وه!
8. کز کردنی، ئێرانیچیگه‌ری و به زۆر چه‌سپاندنه‌وه‌ی کورد هه‌مدیسان
به ئێرانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵک پرسیار کرابێت!
9. سه‌رگرتنی ئه‌م پڕۆژه یارمه‌تی ده‌دات که حیزبه‌کان ئه‌رکه‌کانی
خۆیان هه‌مدیسان بناسنه‌وه و بێنه‌وه سه‌ر تایمی خۆیان.
10. پاڵ پێوه‌نه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی که لێک جیابوونه‌وه، هه‌مدیسان
چاره‌ی خۆیان له یه‌کگرتنه‌وه‌دا بدۆزنه‌وه!
11. ئه‌گه‌ر به باشی ئه‌رکه‌کانی بناسێت، خۆ ئاماده کارییه‌ک ده‌بێت
بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له داهاتودا و به‌رگری ده‌کات له‌وه‌ی
که حیزبه‌کان ببنه تاقه هێز و به که‌یفی خۆیان مه‌عامه‌له له گه‌ڵ
زروفه‌که بکه‌ن و ئه‌زمونه‌کانی باشوری کوردستان ڕه‌چاو ده‌کات!
12. هه‌وڵده‌دات، ئه‌گه‌ر هات و له کۆمه‌ڵگای سونه‌تی ئێمه‌دا یاسای
نامرۆڤانه، نا دێمۆکڕاتیکانه، دژه ژنان و منداڵان و زۆر یاسای خراپی
دیکه که ڕه‌نگه حیزبه‌کان نتوانن به هۆی ته‌عاروفاتی حیزبی به ته‌نیا
له دژیان ڕاوه‌ستن، ئه‌م وه‌ک نوێنه‌ری هه‌مو گه‌ل له دژی یاسا خراپه
سونه‌تیه‌کان ڕاده‌وه‌ستێت!
13. هه‌ر کات له داهاتودا تاوانبارێک خۆی له باوه‌شی ئه‌م حیزب یا ئه‌و
حیزب‌دا حه‌شار بدات، ئه‌وه‌ی که له باشور ده‌مان دی، ئه‌م ڕێکخراوه
ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ ته‌داخول بکات و تاوانبار بداته ده‌ست داگایه‌کی
عادل بۆ لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی!
14. هه‌ر حیزبێک بیهه‌وێت عه‌شیره چیه‌تی له کوردستان بۆ مه‌رامی خۆی
زیندو بکاته، ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه ده‌توانێت هه‌ڵوێستی کوردانه و
باش به قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگرێت و به‌ر به‌و دیارده کۆنه ده‌گرێت!
15. هه‌وڵده‌دات له به‌ینی حیزبه‌کاندا باڵانسێک بۆ وتووێژ و پێکه‌وه
کار کردن پێک بێنێت!
16. هه‌وڵده‌دات له گه‌ڵ حیزبه‌کان وتووێژ بکات و له هێزی پێشمه‌رگه‌ی
ئه‌وان، یا نه‌خێر هێزی خۆی ئه‌گه‌ر بتوانێت پێکی بێنێت، سپای یه‌کگرتووی
کوردستان پێک بێنێت و هاوکات کۆمه‌ڵه لاوێکی لێهاتووی کوردستانی، له
قوژبنێکی جیهان، بنێرێت بۆ فێر بوونی ئه‌فسه‌ری و فڕۆکه‌وانی و زۆر شتی
دیکه‌ی له‌و چه‌شنه بۆ دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان!
17. هه‌وڵده‌دات یه‌ک نوێنه‌ر بۆ هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ده‌فته‌ری
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیووۆرک یا ژنێڤ بنێرێت و نه‌ک
ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزب و ئین جی ئۆیه‌ک تاقه تاقه و دوان دوان خۆیان له
ڕێکخراوی یوئێن وه‌ک نوێنه‌ری کورد بناسێنن و هێنده‌ی تر سه‌ر له‌وانیش
له ی‌و ئێن ناشێوێت!
18. هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک تاقه نوێنه‌ری کورد، کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان یه‌ک به دوا یه‌کدا به جێنۆساید بناسێنێت!
19. هه‌روه‌ها نوێنه‌رێکیش هاوکات له پاڕلمانی ئوروپا ئاماده ده‌بێت
و بێ‌شک ڕێزی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی لێ ده‌گرن و نه‌ک یه‌ک حیزب!
20. به‌م کاره، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌که‌وێته جم و جۆڵ و هه‌وڵ
ده‌دات کورد به تێرۆریست بناسێنێت و له لۆبییه‌کانی خۆی و هه‌مو
ئیمکانات و هێزی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که به‌ر به‌م یه‌کگرتووییه‌ی
گه‌لی کوردستان بگیردرێت و ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر کێشه‌ی گه‌لی کوردستان زه‌قتر
ده‌کاته‌وه و هه‌نگاوه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنمان نیزیکتر و توندتر ده‌کاته‌وه
و کۆماری ئیسلامیش هێنده‌یتر ڕسواتر ده‌بێت!
21. به بوونی ئه‌م ڕێکخراوه، پاش ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، ئه‌مجار
ئیتر فارسه‌کان ده‌بن که شوێن ئێمه ده‌که‌ون و نه‌ک ئێمه هه‌مدیسان
وه‌ک هه‌میشه به شوێن ئه‌وانه‌وه بین و ئه‌وانیش بێ مافمان بهێڵن،
به‌ڵکو ئه‌مجاره له مه‌وزعی هێزه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و نه‌ک
به پێچه‌وانه و بێ‌شک ئه‌شبینه لێپرسراو له زۆر کار و بار و کێشه‌ی
ناوخۆیی ئه‌واندا!
22. هه‌مو کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بێکار و به کارداره‌وه،
ئه‌گه‌ر بۆخۆیان بیانهه‌وێت، لێک نیزیکتر ده‌کاته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش یه‌کگرتوویی کورده‌کان باشتر ده‌بێت و ڕه‌نگه زۆر له بێکارانی
کوردیش له ئوروپا به‌م هۆیه‌وه بتوانن به کارێکه‌وه خه‌ریک بن و ئه‌گه‌ر
بشتوانێت، حه‌قده‌ستیش بدات، که زۆر له بنه‌ماڵه کورده‌کانی ده‌ره‌وه
له لێکترازان و مه‌جبور بوون به کاری خراپ ڕزگار ده‌کات!
23. زۆر باش ده‌توانێت منداڵان و لاوانی کورد که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له دایک بوون یا گه‌وره بوون، به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌یان
ئاشنا بکات و ئه‌م هه‌سته‌یان وه‌ک خۆشویستنی گه‌ل و نیشتمان له لا به
هێز بکات!
24. ده‌توانێت زه‌خت بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردیان تێدایه،
بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنگای زمانی زگماکی بۆ منداڵانی کورد دابندرێت!
25. هه‌مو ساڵێک گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان، واته
جێژنی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ڕێک ده‌خات!
26. هه‌وڵ ده‌دات نه‌ورۆز وه‌ک جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان له
ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌بت بکات، پێش ئه‌وه‌ی تورک و فارس ئه‌م
کاره بکه‌ن!
27. هه‌وڵ بدات ئاسه‌واره مێژووییه دزراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان له
وڵاتانی جیهان په‌یدا بکاته‌وه و به ناوی کورده‌وه سه‌بتیان که‌نه‌وه!
28. کارێکی گشتی و جیهانی بۆ به‌ر بوونی به‌ندکراوانی سیاسی کوردستان
ده‌کات و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بدات!
29. هه‌وڵ بدات ببێته خاوه‌نی تلویزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕ و
کۆمونیکاسیۆنی سه‌ربه‌خۆی خۆی!
30. ..... و پڕ کردنه‌وه‌ی زۆر کێشه و که‌لێنی دیکه و گۆڕانی باڵانسی
هێزی کورد و فارس له ئێران به قازانجی گه‌لی کۆیله ڕاگیراوی
کوردستان و بێ‌شک ئه‌مه ده‌بێته گه‌وره‌ترین و کارسازترین و
مێژوویی‌ترین هه‌نگاو بۆ گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵات.....!
دیاره من نه سه‌رۆکی حیزبێکم و نه خۆیشم به شتی وا ده‌زانم، به‌ڵام
وه‌ک کورد و کوردستانییه‌ک که ئه‌وه ده‌چێت بۆ نیو هه‌زاره واته ده‌چێت
بۆ 500 ساڵ که گه‌له‌که‌م ده‌چه‌وسێته‌وه و به کۆیله ڕاگیراوه و
ئا به‌م وه‌زعه‌ی ئێستاش که پڕژ و بڵاوی گه‌له‌که‌م و حیزبه‌کانی ده‌بینم،
هیچ ئاسۆیه‌کی ڕون بۆ خۆم و بۆ دواڕۆژ نابینم که جارێکی دیکه به
کۆیله نه‌کرێینه‌وه. وه‌ک پێشینیان ده‌ڵێن، ماڵی خۆت قایم بگره و
سبه‌ینێ که‌س مه‌که به دز!! ئه‌مه زۆر ڕاسته، با ئێمه له ئێستاوه
ماڵی خۆمان کۆ بکه‌ینه‌وه و به ئاماده‌یی و یه‌کگرتووییه‌وه به‌ره‌و
ئاسۆ هه‌نگاو هه‌ڵبێنین و سبه‌ینێ هه‌مدیسان نه‌ڵێین که فارس زاڵمه و
فارس مافمان پێشێل ده‌کات و فارس داگیرکه‌ره و ئا له‌م شتانه، چونکو
به حه‌ق ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ ئێمه هه‌مدیسان به کۆیله کراینه‌وه و
هه‌مدیسان مافه‌کانمان پێشێل کرانه‌وه، ئیتر خه‌تای فارس نییه، چونکو
ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌رێته سه‌ر، به‌ڵکو خه‌تای
خۆمان ده‌بێت که خۆشخه‌یاڵ بووین. که‌واته گه‌لینه وه‌ک فارس ده‌ڵێن
"سیلی نقد به از حلوای نسیه" ئه‌مڕۆ هه‌مو بڕیارێک له ده‌ست ئێمه‌دایه
و ده‌بێت ئامانجمان دیاری بکه‌ین و بڕیاری بۆ بده‌ین، ئه‌گه‌ر نا سبه‌ی
هه‌مدیسان په‌شیوان ده‌بینه‌وه له‌و ئه‌رک و کارانه‌ی که ده‌بو
بمانکردنایه و نه‌مانکردن. ئه‌مڕۆ نه‌قده، سبه‌ی قه‌رزه! ده‌شزانم
سبه‌ی ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرن بۆ گۆڕی ئه‌م حه‌قیره، که فڵانکه‌س زۆری وت و
که‌س گوێی بۆ ڕا نه‌گرت و به قسه‌ی نه‌کرد. هیچ نه‌بێت من ئه‌وکات
ویجدانم ڕاحه‌ت ده‌بێت!! ده‌یڵێمه‌وه ده‌با هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیار بده‌ین
و هه‌نگاوه‌کانمان یه‌ک خه‌ین، چاو له ئاسۆ و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی
نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان ببڕین، با جیابوونه‌وه خواز و با نه‌ته‌وه‌یی
بین، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست کۆیلایه‌تی ڕزگاریمان بێت!
که‌واته بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و پێک هێنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه که هه‌رچییه‌کی ناو لێ ده‌نێیت و یه‌که‌م هه‌نگاو من و
تۆ هه‌ڵی ده‌گرین و بێ‌شک ده‌بینه هه‌زاران که‌س، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مڕۆ
بڕیار بده‌ین!
ئیوه‌ش بژین به خۆشی!
05ی سه‌رماوه‌زی
2709
rahmayub@yahoo.de
|