٢٠\٦\٢٠١٢
حیزبی کوردی و
فەرمانبەرانی سەرخان.

پێشرەو حەمید
دروستبونی حیزب لە کوردستاندا لە
ماوەی یەک سەدەی رابردودا لە
ساتێکی پێویستدا ھاتوەتە دامەزراندن و لە
سەردەمە جیاوازەکانی حکومڕانی لە
عێراقدا ھەر حیزبە
و بۆ خۆی خاوەنی ئایدۆلۆژیایەکی
تایبەتی بووە و
لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا زۆرێک لەو
حیزبانە پووکاونەتەوە و لە
دوای ھەرەسهێنانی شۆڕی ئەیلوول
و ئاڵۆزیی پرسی
کورد، بوار ڕەخسا
بۆ دروستبوونی چەند
حیزبێکی تر و
تا ئەمڕۆ زۆرێک
لەو حیزبانە سەرەڕای نزیکبوونەوەیان لە
نەمان بە ھۆی کێشە ناوخۆییەکانی
حیزب و (ئینشیقاق)ی حیزبیی
و شەڕی یەکترکوشتن ، ھێشتا لە
گۆڕەپانی سیاسیدا لە ململانیدان و
ھەر یەک لەو حیزبانە بە تایبەتی (پارتی
و یەکێتی) جگە لەوەی خاوەنی
(سەروەرییەکانی خۆیانن) و مێژوویەکیان
ھەیە لە دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی،
بە ھەمان شێوەش پڕن لە (ھەرەس و خیانەت کردن)
لە خۆیان و لە نەتەوەکەیان.
ئەم باسە قسەکردنە لەسەرئەو حیزبەی کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسی
وکۆمەڵایەتی کوردیدا دەسەڵاتدارە و حیزبەکانی تری لەبازنە تەسکەکانی
خۆیدا بەجێھێشتوە، کە بەبڕوای من ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەپێی دەڵێن حیزبی
کوردی جگەلە چەند کۆمپانیایەکی ھەزیل ھیچی ترنییە وئەوەی ئەمڕۆ بەناوی
حیزبەوە کاردەکات لەسەرمۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگا،
جیاوازترە لەو حیزبەی کەبەھەمو ئیشکالیاتەکانییەوە لەسەردەمی پێش
ڕاپەرێندا کاری بۆ پرسەئاڵۆزەکانی کورد دەکرد؟چونکەکام
لەوحیزبەکوردستانییەکان خاوەنی دەزگایەکی زانستین تا فیکریان بۆبەرھەم
بھێنێـت و دەرکەوتە جیاجیاکانی ناوھەناوی کۆمەڵگایان بۆبخوێنێتەوە؟کام
لەوحیزبانە سیاسەتکردنی ڕۆژانەی خۆی جیاکردۆتەوە لەو ھەوڵانەی
کەتائێستاش فیکری نەخۆشی بۆ بەرھەم دەھێنێت؟
ئەوەی ئەمڕۆحیزبی کوردی شانازبی پێوەدەکات( ڕابردوە )ئەوەی من قسەی
لەسەر دەکەم (ئێستا)یە ،کەواتە ئەو ڕابردوەی کەحیزب بە نەتەوەی
دەفرۆشێتەوە ،ھەمان ئەو ( شکستەیە )کەڕۆژانە بەرھەمی دەھێنێت لە
گۆڕەپانی ئێستای سیاسی عێراق وکوردستانداو بەدەسکەوتی مەزن پێمان
دەفرۆشێتەوە.
ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی وماڵوێرانی و شەڕی ناوخۆ و دەربەدەرکردن
و پڕکردنی کوردستان لەکەسانی گەندەڵکار و یاساشکێن و قوڵکردنەوەی
جیاوازی کۆمەڵایەتی و زیندوکردنەوەی دیوەخان و عەشرەتگەرایی و
دروستکردنی لیژەکانی ئیغتیالات و دەیان کاری دزێوی تری حیزبی
کوردی،بەرھەمی ڕابردوی حیبزی کوردین و ھەرئەو ڕابردوەناشرینەی حیزی
کوردیە کە ھاوکاریت دەکات حیزی کوردی وەک خۆی پێناسەبکەیت
بەئاراستەکردنی چەند پرسیارێک بۆچونە ناوبابەتەکەوە.
ئاخۆحیزب تاچەند فریشتەیەکی فریادڕەسی کێشەکانەوەو تاچەندیش
دێوەزمەیەکی ناشرینە؟تاچەند خاوەنی بەھایەکی ئەخلاقی گەورەیەو تاچەندیش
کاڵایەکی بێ نرخە؟
من ڕوخساری حیزب بەناشرینی ئەبینم ،ھەرچەندە ئەو ھەمیشە لەھەوڵی
ئارایشتکردنی خۆیدایە.
حیزبی کوردی ڕاستییەکانی حیزب دەمامک دارن ، سیاسەتەکانی
چەواشەکارن،گوتارەکانی سۆزئامێزو لەرزوکن ،خەونەکانی شەیتانین ،بەھاکانی
درۆزنن؟! بیگومان وێناکردنی حیزبی کوردی بەم چەشنە دەچێتەخانەی
دوژمونکاری و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دوژمن و لای ئەوکەس و تاقمانەی کە لە
تەنیشت حیزبەوە بونەتە سەرمایەدارێکی دڕو برسی؟! ئەم وێناکردنە بۆ
حیزبی کوردی ئەوحیزبانە ناگرێتەوە کەبەرلە ڕاپەرینی جەماوەری وەک
حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بەھەموناشرینەییەکانیەوە بەھەمو
شکستەکانیەوە،لەسەنگەری بەرگریکردندابو لەخاک و نیشتمانی ھەمومان (کوردستان)!!
بەڵکو قسەکردنەلە سەرئەو حیزبەی کەئێستا ئامادەیی ھەیەو خەباتی
جیاوازترە لەخەباتی پێشوتری؟ چونکە ئەوەی ئەمڕۆلە دوێنێ جیادەکاتەوە
شێوازی ( کارکردن و گوتارو خەونە ) کەبەماسکێکی ترەوە گەمەی سیاسی خۆی
دەکات بۆ مۆنۆپۆلکردنی کایە (ئابوری و سیاسی و فەرھەنگی وکۆمەڵایەتی)
یەکانی ئێمە ، بۆئەوەی ئێمە لە ئێستاماندا لەجەوھەری حیزبی کوردی
تێبگەین ،دەبێت بزانین حیزب (کێ)پەروەردە دەکات وکێش(حیزب)
بەڕێوەدەبات؟حیزبی کوردی پڕە لە (عەقڵی پیر، پڕەلەسیاسەتی چەواشەکارانە،
پڕەلەبەرپرسیی نابەرپرس وگەندەڵکار، پڕەلەگەمەی کۆن و فیکری نەخۆش).
حیزبی ئەمڕۆی کوردی پڕبوە لە (کەسانی شازشکار و ماستاوچی و ڕاپۆرتنووس)
دواجار حیزب دەزگایەکی خێرخوازیە و پڕبووە لە کەسانی مشەخۆر و ھەلپەرست،
حیزب ئەو جۆرە کەسانە پەروەردە دەکات وئەوبونەوەرە تێکشکاوانەیش حیزب
بەڕیوەدەبن، ئاخۆ دەبێت ئەو حیزبە بەو سوپا بونەوەرە نەخۆخشەوە چی
لەئایندەی میللەت و وڵاتێک بکات کەتائێستاش بەھۆی سیاسەتەکانی ئەوانەوە
لەخاڵی سفرەوە دەستپێدەکاتەوە؟
کائینێکی ترکەحیزب پەروەردەی دەکات و فێری دەکات بەردەوام ئارایشتی خۆی
پێبکات لەدەرەوەی بازنە داخراوەکانیەوە (قەڵەم بەدەست و پەخشان
نوسەکانی حیزب)ە کەناوی لێناوە (ڕۆشنبیر) کە
بەردەوام شکستەکانی حیزب دەکاتەدەسکەوت و بەمیللەتی دەفرۆشێتەوە
و حیزبیش ھەروەک ئەو تاکە
گرگنەکانەیتر مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە بە
(جەستە و عەقلێکی تێکشکاو)ەوە
پەروەردەیکردون وتەنھا مافی جێ بەجێکردن پێ ئەدات و قسەکردن و
پرسیارکردن وڕِەخنەگرتنیان لێی حەرام دەکات.
کەواتەحیزبی کوردی لەناوخۆێدا پڕە لەسانسۆر و دووبارەکردنەوەی سروتە
باوەکانی حیزبی تەقلیدی، پڕەلە (تابۆ) پڕەلەنائامادەیی بۆفەراھەمکردنی
ئازادی تاک لەناوکایەجیاجیاکانی خۆیدا.
لەگەڵ بونی ئەو ھەمو حەرامکردنانەدا ئاخۆ ئەوەی حیزب ناوی لێناوە "
ڕۆشنبیر " بۆچی دەکەوێتە ژێر ڕکێڤی نائەقڵاَنیەتی حیزبەوە؟ بۆلەدژی
ناعەدالەتیەکانی حیزب زمان ناگرێت؟ بۆچی ھەمیشە سازشکارانە
ڕەزامەندەوەو بەناوی ( تەقدیسکردنی ڕەمزەوە ھیمیەکانی حیزبەوە )شەرعیەت
بەناعەدالەتیەکانی حیزب ئەدات؟
بونەوەرێکی ترلە دەرەوەی حیزبەوە سەربەستانە قسەدەکات و وەک
ئەرکەئەخلاقیەکەی خۆی دیاردەناشرینەکان ئاشکرادەکات وقسەی
لەسەردەکات،خۆشباوەڕنیە و کلتورو میتۆدی حیزب و کۆمەڵگاش
دەخاتەژێرپرسیارەوە،بەگومانەوە لەھەوڵەکانی حیزب ڕادەمێنێ،حیزب و
تەواوی کایەکانی ئەو (بونەوەر)ە بە دوژمون ویاخی و نابەرپرس وکاڵ فام
لەقەڵەم ئەدات(ڕۆشنبیری ئازادە) کەبەرھەمھێنەری ھوشیاری جەماوەرییە و
دەسەڵاتێکی مەعنەوەییەوتوانی گۆڕانکاری تەواوی دەسەڵاتەکانی تری ھەیە
بەدەسەڵاتی سیاسیشەوە و ناکەوێتەبەرترسی ھەڕەشەی ئەو کەس و لایەنانەی
دروست بونی (ئەو) وەک ڕۆشنبیرێکی ئازاد بە مەرگی دەسەڵات و حیزبەکەیان
دەزان.
ئەڵبەتە ھەمیشە حیزب و دەسەڵات ڕۆشنبیرێک دروست دەکات کەھەمیشە ملکەچ
بێت وەک ئەوەی (سارتەر) لەکتێبی( بەرگری لە
خود) دادەڵێت: "دەسەڵات ڕۆشنبیران دەکاتە پسپۆری توێژنەوە و خزمەتکاری
باڵادەستی و پاسەوانی دابونەرێتەکان و ھەروەک (گرامشی) دەڵێت دەیانکاتە
"فەرمانبەری سەرخان".
لەبەرامبەر ئەرکی ڕۆشنبیری حیزبیدا، بەپێچەوانەوە ڕۆشنبیری ئازاد(
ناڕاستیی و سیاسەتی چەواشەکارانەی حیزب لەبەرامبەر بەھاپیرۆزەکانی
خۆیشیدا کەپڕلەمەرگ دۆستی ، ڕەخنەدەکات و بەڕوی ئەو حیزبەدا ئەتەقێتەوە
کەناتوانێت لەگەڵ بانگەشەو دروشمەکانیدا ڕاستگۆبێت.
کاری ڕۆشنبیر ئەوە نییە
کە گومان لە بەڵێنەکان بکات ئەوەندەی کاری
ئەوە کە گومان لەو سیاسەتانەبکات کە ئامادە
نییە بچێتە ژێر بانگەشە
و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیەوە، کەقسە لە سەرناڕاستگۆی حیزب
دەکرێت ئەڵبەتە دەیان نمونەی زیندو ئامادەگیان ھەیە کەناڕاستگۆیی حیزب
نیشان ئەدات بەرلەوەی بەکورسی حوکمی ھەتاھەتای دەسەڵات شادبن؟ چونکە
ھەرلەبانگەشەکانی حیزبەوە بۆ فەراھەمکردنی ئازادی و دامەزراندنی
حکومەتێکی دیموکراسیی و ھێانی خۆشنودی بۆکۆمەڵگاو بنبڕکردنی گەندەڵی
وکارکردن بۆسەربەخۆی دادگاکان،تاکی کوردی ھانداکەلەپێناوی حیزبدا
قوربانی بدەنە " جەستەو ڕۆح و عەقڵیان " تائەوکاتەی گەورەحیزبەکانی وەک
(یەکێتی و پارتی) لەسەر کورسی دەسەڵات یەخەیی یەکیان گرت وشەڕەکەیان
بەخوێنی میللەت خۆشکرد؟!
ھێشتا تاکی کوردی تائێستاش ئامادەنیە جیاوازی لەنیوان مژدەی (خۆشنودیی)
دەسەڵات وخەونی(شەیتانی)حیزبدا بکات،تـائەوکاتەی جەنگی ناوخۆ لەبری
سەروەری بۆھەردولایان دونیایەک شکستی پێبەخشین.
ڕۆڵی ڕۆشنبیرئەوکاتە وەدەرکەوت کەھەرلەساتی ئەوجەنگەی ناوشارو
جەنگەکانی تری شاخدا، ھەمیشە قسەی لەسەر ئەو پانتایەکردوە کەشکست
بەرھەم دەھێنێت و خودی حیزب ئامادەی نەبوە
بەئێستاشەوە قبوڵی بکات؟!
جارێکیتر "ڕۆشنبیری حیزب یان فەرمانبەرەکانی سەرخانی حیزب" خۆڵ
دەکەنەچاوی میللەت و بوارنادەنە کەس لەدوای ھەرەسی بەڕێوەبردنی دەسەڵات
لەکوردستاندا،ئەوکایەجیاجیانەی کۆمەڵگا ئازادبکەن کەحیزب مۆنۆپۆلی
کردون!! ڕۆشنبیری حیزب لەدوای جەنگی پارتی و یەکێتی ڕێگەیان بەکەس نەدا
کە قسە لە سەر ڕەھەندوقوربانیەکانی شەڕبکات،ڕێگەی نەدا بە زانکۆکانی
کوردستان تا لێکۆڵینەوەلەسەرئەو ئەقڵیتەبکات کەشەڕی بەرھەمھێنا.
کاتێکیش کەباسی شکست دەکرێت و تەواوی شەڕە ناوخۆیەکانی حیزبی کوردی
بەدۆگمابونی ئەقڵێتی شەڕسالاری سەرکردەکانیان ناوزەند دەکرێت، ڕۆشنبیرە
حیزبیەکان شکستمان لێدەکەنە داھێنان لەسیاسەتدا و خیانەتکردنیش
بەحیکەمەت دەناسێنن و ھەرکاتێکیش دڵخۆش نەبو بە قسەکانی دەرەوەی
بازنەداخراوەکەی خۆیانەوە ، ئەوابە ھێرشکردن بۆسەرموقەدەساتی خەڵکی
تاوانبارت دەکەن و قسەکردن لەسەرشکست و بەدواداچون لەسەرکارەدزێوەکان
حیزب تەحریم دەکەن.
تائێستاش لێبڕاوانە کاریگەری چەوت و نائەقڵانیەت لەنێوحیزبی کوردیا
باڵادەستەو ئامادەنیە ڕەخنەلەدەرەوەی خۆیەوەوەربگرێت، کەئەوش زیان بەو
ھەوڵە (لوژیکیەکانی مەعریفە
و ئەعقڵانییەت) ئەدات کە دژایەتی
ئەقڵە دوگمایەکانی ناوحیزب دەکات کە ڕێگەنادات حیزب بەفۆرمێکی ترەوە
خۆی ئامادەبکات تابەشێوەیکی ڕاستگۆیانەکاربکات بۆ بەدی ھێنانی ئەو
بانگەشانەی کەپێشتر کۆمەڵگای پێ فریو داوە.
ئەم خوێندنەوەیە ھەرچەندە دەسەڵاتی ناوکایەجیاجیاکانی حیزب
بەدەسەڵاتێکی خۆڵەمیشی پێناسەدەکات وێنەیکی ناڕێک بەو زمانەئەدات کە
ئەمڕۆ حیزب گوتارەکانی لێوە ئاراستەدەکات، پرسیارێک دروست ئەکات کەئایا
ئەو خوێندنەوەیە تاچەند خزمەتی ئەوڕەگەزە دەکات کەناوی (واقیعی یەتی
حیبزی کوردیە)؟ لەکاتێکدا خەیاڵ و ڕەمزەوەھمیەکانی حیزب لەناوحیزبدا
باڵادەستن؟
بیگۆمانم لەوەی کە لە حوکمی شمولیدا تاک حیزبێک و لەکۆمەڵگا ی
دیموکراسیدا چەند حیزبێک کۆمەڵگاو، وو ڵات بەڕێوەدەبەن و لەڕێگەی
یاساکانەوەژیان ڕێکدەخەنەوە.
دواجار ئەم بابەتە حیزب بە ھەمو
ئیشکالیاتەکانیەوە ڕەفز ناکات ئەوەندەی داوا
لە حیبزبی کوردی دەکات کە ئیعلانی تووشبوونی خۆی بە
(شیرپەنجە) ڕابگەیەنێتت و چیدی
ڕێگرنەبێت لە پێشکەوتنی(ئازادی ڕاستەقینەی ئەقڵ) ئەولەشکرە بەناو
ڕۆشنبیرەی کەلەخۆی کۆکردونەتەوە ئازادیان بکات تا لەدەرەوەی سانسۆری
حیزبەوە ئامادەبکرێنەوەو لەزەت لە ئازادی دەڕبڕین وەربگرن وجارێکی تر
سەردەمیانە خۆی ئامادەبکاتەوە بۆ بەدیھێنانی ئەودروشمانەی کە
دەمێکەکۆمەڵگای پێ چەواشە کردوە، نەک لە ڕێگەی بانگەشەی خۆشنودیی
بۆھەمووان، سەروەت و سامانی ووڵات ببات و داگیرکەرانی دێرزەمانمان بە
بۆنی نەوتە خاوەکانی مەست بکات و خەڵکی خۆیشی سەرگەردان و خوان بەتاڵ
بێت لە نان و پێکەنین.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|