٥\۴\٢٠١٠
حیزبى شیوعى: ئه‌گه‌ر
کورسى قه‌ره‌بوو وه‌رنه‌گرین، خۆپێشاندان ده‌که‌ین!

قادر ڕه‌شید(ئه‌بو شوان)
کورد ئه‌ڵێت: سواربوون عه‌یبێک و دابه‌زین
دوو عه‌یب.
ئه‌وه‌ته‌ى حیزبى شیوعى دروست بووه 76ساڵه! به عێراقیى و
کوردستانییه‌وه ، ئه‌وه‌نده توشى داڕمانى یه‌ک له دواى یه‌کى زیانبه‌خش
نه‌بووه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م دوواییانه‌دا توشی بووه و ئه‌بێت! به‌ڵام
به داخه‌وه ، ئه‌وه‌ى توشى مه‌رگ و سه‌گه‌ردانیى بووه ، قه‌واعیدى
حیزبه ، نه‌ک سه‌کرده قه‌ڵه‌وه تێروته‌سه‌له‌کان که هه‌ر ئه‌ڵێیت
نه بایان دیوه و نه باران!
دوێنێ حیزبى شیوعى کوردستانیى له شه‌قامى شاره‌کاندا چه‌پڵه و هه‌لهه‌له‌یان
بۆ هاوپه‌یمانیى لێئه‌دا! ئه‌مڕۆش له دژیان شه‌قامیان لێئه‌گرن!
به‌پێى هه‌موو نه‌ریت و یاسا و ڕێسایه‌کى حیزب ، ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی بۆى نیه به ناوى حیزبه‌وه فتواى وا ڕابگه‌یه‌نێت که به
کوردییه‌که‌ى پێى ئه‌ڵێن (گه‌ڕکردن!). ئه‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى هه‌یه له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یدا ، فتواى وا بدات ، ئه‌مانه‌ن:
1 - کاندیدى لیستى ئه‌و 11 حیزبه بۆیان هه‌یه داواى ئه‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه
به به‌ڵگه‌وه ڕابگه‌یه‌نن. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و کورسییه قه‌ره‌بووه
به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌شئه‌کرێت و به‌پێى ڕێککه‌وتنى نێوانیان. ئه‌مانه
ئه‌گه‌ر نه‌یانکرد هه‌ر مانگه‌ى یه‌کێکیان مانگانه 45 هه‌زار دۆلارى
پارله‌مان له به‌غدا وه‌ربگرێت ، ئه‌وا به تاکه لایه‌نێک ناکرێت و
شه‌رعیى نیه.
2 - سکرتێرى حیزب ، یان وته‌بێژی حیزب بۆى هه‌یه هه‌ڵوێستى وا ڕابگه‌یه‌نێت
، نه‌ک ئه‌حمد شیروانیى ئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی.
3 - له کۆبوونه‌وه‌ى به په‌له و تایبه‌تى (ل.م یان م.س) بۆى هه‌یه
له دواى دیراسه‌یه‌کى هه‌موو باشه و نه‌باشه‌ى ئه‌نجامى خۆپێشاندانه‌که
له گرتن وبرینداربوون و لێدان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ، له به‌رچاو
بگیرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى دور نیه ئاساییش به‌پێى یاسا بڕیارى
خۆپێشاندان نه‌دات ، بێگومان ئه‌و کادێره سه‌رکردانه‌ش مه‌رجه که له
پێشه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌که‌وه بن ، وه‌ک سکرتێر و ئه‌ندامانى ل.م و م.س
به هادى مه‌حمودى وه‌زیریشه‌وه ، به قات و بۆینباخه‌وه!
4 - له ده‌روه‌وه‌ى حیزب ، کارگه‌رانى کارگه‌کانى کوردستان بۆ داکۆکیى
له حیزبه‌که‌یان ده‌ست له کار هه‌ڵبگرن و بڕژێنه شه‌قامه‌کانه‌وه و
داواى قه‌ره‌بووى کورسییه‌ک بکه‌ن بۆ کاندیدێکى حیزبه‌که‌یان که موچه‌ى
مانگانه‌که‌ى به حیمایه‌کانیه‌وه که خۆى وه‌ریئه‌گرێت 45 هه‌زار
دۆلاره. با هاواربکه‌ن (با .. بژى) له‌گه‌ڵ پۆلیسدا بکه‌ونه شه‌ڕه‌دار
و بۆکس!
5 - ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى ده‌نگیان داوه به کاندیدى حیزبى شیوعى
کوردستانیى ، ئه‌توانن داکۆکیى له‌و پاڵێوراوه بکه‌ن ، به مه‌رجێک که
پێشه‌کیى شاره‌زابن له به‌نده‌کانى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى هاوپه‌یمانییه‌که
و چۆن حیزبى شیوعى مۆرى کردووه!
گریمان بڕیارى خۆپێشاندان درا ، ئه‌وانه‌ى نایه‌ن به ده‌نگ ئه‌و
بڕیاره‌ى ئه‌حمد شیروانییه‌وه ، ئه‌بێت کێ بن؟
له پێش هه‌مووانه‌وه ، سکرتێرى حیزب و ئه‌ندامانى م.س و ل.م به‌شدارنابن!
پێم وایه نایانه‌وێت له دوریشه‌وه خۆپێشاندانه‌که ببینن.
ئه‌ندامێکی م.س به ڕۆژنامه‌کان ئه‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی و ده‌سه‌ڵات خه‌نجه‌ریان
له پشتیان داون! به‌ڵام له ڕاستییدا ئه‌وه مه‌کته‌بى سیاسى حیزبى
شیوعى کورستانیى خۆی بوو ئه‌و خه‌نجه‌ره زه‌هراوییه‌ى له بڕبڕه‌ى
پشتى خۆی دا ، نه‌ک هاوپه‌یمانییه‌که!
پێشنیارى من بۆیان ، به‌ر له خۆپێشاندان! پێویسته ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو
بکرێت:
1 – ته‌واوى سه‌رکردایه‌تى حیزب ئیستقاله بکه‌ن و داواى کۆنگره‌یه‌کى
به په‌له بکرێت ، به مه‌رجێک ئه‌وانه‌ى دورخراونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر
بیروڕاى جیاواز نانبڕاوکراون و به‌ربه‌ره‌کانیى کراون و ده‌رکراون ، له‌و
کۆنگره‌یه‌دا به‌شدارببن. نابێت کۆنگره‌یه‌کى دروستکراوى سه‌رکرده بێت!
هه‌روه‌ک کۆنگره‌ى حیزبى شیوعى ئه‌ڵمانیاى دیموکرات که له دواى هه‌ره‌سهێنانى
حیزب و حکومه‌ته‌که‌یان ، له کۆنگره‌یه‌کدا ، به ده‌نگدان سه‌رکرده‌کانى
پێشوو لابران که وڵاتیان گه‌یانده ئه‌و داڕمانه.
2 - نه‌فره‌ت له هاوپه‌یمانیی ئاغا و مسکێنیى و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان
بکرێت.
3 - ئه‌و کاندیدانه‌ى ده‌نگیان نه‌هێناوه ، ئه‌بێت له حیزب وازبهێنن
، له‌به‌رئه‌وه‌ى جێى ناڕه‌زایى و بێمتمانه‌یى جه‌ماوه‌رن ، چونکه ئه‌وه‌ش
بۆ سومعه‌ى حیزب ، سه‌رگه‌ردانیى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌و کاندیده‌ى
چوار ساڵ ئه‌ندامی پارله‌مان بووه و نه‌یتوانیبێت له هه‌ڵبژاردندا
چوار هاووڵاتیى بکات به دۆستى خۆى و حیزبه‌که‌ى که ده‌نگى پێبده‌ن ،
ئه‌بێت واز له حیزب بهێنێت ، ئه‌گه‌ر نه‌یکرد ، ئه‌بێت له حیزبه‌وه
سزا بدرێت.
4 - ئه‌و کادێرانه‌ى له ڕێى هاوپه‌یمانییه‌وه له ڕێکخراوه‌کاندا به‌رپرس
و سودمه‌ندن و بۆ مانه‌وه‌یان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان ، خۆیان داوه به
ده‌سته‌وه ، ئه‌بێت لاببرێن. هه‌یانه ئه‌زانێت بارى حیزب لار بووه
، که‌وتوونه‌ته ڕه‌خنه‌گرتن له حیزب و به فیتى ده‌ره‌کیى. ئه‌وانه
هه‌ر ئه‌وانه بوون که به فیتى سه‌رکرده ، بێشه‌رمانه هاوڕێکانیان
نان‌بڕاو ئه‌کرد و له هه‌موو مافێکى تێکۆشانى ده‌یان ساڵه‌ى چه‌کداریى
وغه‌یرى چه‌کداریى مه‌حرومیان ئه‌کردن ، بێشه‌رمانه پێیان وتوون: تۆ
ڕه‌خنه له حیزب ئه‌گریت ، ئه‌بێت هیچت پێ نه‌درێت! بۆیه ئه‌و جۆره
که‌سانه‌ش به‌شدارن له‌وه‌ى که حیزبیان گه‌یانده ئه‌م ڕۆژه.
5 - دواى ئه‌م تێکشکانه یه‌ک له دواى یه‌که‌ی سه‌رکرده‌کانى حیزب ،
ئه‌بێت دڵسۆزه‌کانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
حیزب ، له یه‌کتر نزیک ببینه‌وه و وتووێژبکه‌ین و یه‌کتر قبوڵبکه‌ین.
6 - ئه‌و سه‌رکردانه‌ى پشتئاشانیان دا به‌ده‌سته‌وه ، به هه‌مان شێوه
له 1992 دا حیزبیان دا به‌ده‌سته‌وه ، حوکمڕانیى هاوبه‌شیان دا به‌ده‌سته‌وه
به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که 6% داهاتى گومرگه‌کانیان پێبدرێت! ئه‌مه‌شیان
تاوانێکه و دادگایی‌کردنی له‌سه‌ره. هێشتا ئه‌بو سه‌رباز له ژیاندا
ماوه و له نه‌خۆشخانه‌ى کارۆلینسکایه له ستۆکهۆڵم ، له‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌دا
پرسیارى لێبکه‌ن ، تا به ڕاستگۆییانه وه‌ڵامتان بداته‌وه.
7 – لێکۆڵینه‌وه له‌و سێ ئه‌ندامه‌ى م.س بکرێت که له پێش 07-03 ،
ڕۆژى هه‌ڵبژاردن له نه‌رویج وهۆڵه‌ندا و سوید ، نه‌یانتوانى ده که‌س
بۆ سیمیناره‌کانیان کۆبکه‌نه‌وه له‌و سێ وڵاته و له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه
ڕێکلامى خۆیان بکه‌ن بۆ کاندیده‌کانیان! ئه‌ندامێکى م.س له ستۆکهۆڵم
ته‌نیا 9 که‌س له هاوڕێ و دۆستى بۆ کۆکرایه‌وه ، هه‌ر هه‌موویان ڕه‌خنه‌یان
له خۆى و له سیاسه‌تى حیزب گرت. ئه‌حه‌مه‌د شیروانییش به نیازه
هاوڕێیان و دۆستانى ئه‌وروپا بێنه‌وه بۆ کوردستان و هاوبه‌شیى
خۆپێشاندانه‌که بکه‌ن ، تا به هه‌ریسه‌که بگات و بۆ موچه‌ى مانگانه‌ى
45 هه‌زار ، جه‌لال ده‌باغیش 57 ساڵى ئه‌ندامیى حیزبى نایه بانى و پێى
نه‌گه‌یشت!
ئه‌و کۆنه وه‌زیره‌مان و ئه‌ندامى م.س ، ئه‌یه‌وێت له ڕێى پیاهه‌ڵدانى
جه‌لال تاڵه‌بانیی و له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا ، بیکه‌ن به موسته‌شارى
هێرۆخان (شاژنى عێراق!). دیاره موچه‌ى ماڵنشینیى وه‌زیرییه‌که‌ى به‌شى
ناکات!
ئه‌ندامێکى تری م.س ، سوپه‌رمارکێتى بۆ کوڕه‌که‌ى کڕیوه له ده‌ره‌وى
وڵات! ئه‌و پاره مشه‌یه نه به ژنهێنان ، نه به کۆشک و نه به ئه‌وتۆمۆبیلى
مۆدێلی نوێ و نه به پرۆژه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و نه به سه‌فاومه‌رواى
ئه‌وروپا ، ته‌واو نابێت! ئاخۆ ئه‌مانه چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئێش و
ئازارى کارگه‌ران و جه‌ماوه‌رکه‌یانه‌وه مابێت! ئه‌مانه حیزبیان تاپۆ
کردووه و کردوویانه به سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بازرگانیى. هه‌ر بۆیه له
ناو کۆنگره‌کاندا بۆ مانه‌وه‌یان شه‌ڕى مردن و ژیان ئه‌که‌ن!
دوێنێ ئه‌ندامێکى م.س له کاناڵى گه‌لى کوردستانه‌وه هاواری ئه‌کرد ،
کورد ماندوو بووه به‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه ، به‌ڵام له باره‌ى ئه‌و
داخوازییه‌ى ئه‌حمد شیروانییه‌وه ، ورته‌ى لێوه نه‌هات ، خوا نه‌کات
ڕه‌خنه‌یه‌ک له هاوپه‌یمانه‌کانى بگرێت ، ئه‌بێت شیروانیى دابڕاو ،
ته‌نانه‌ت له (شه‌غیله‌ى) باره‌گاکه‌شى ، به کام پێوه‌ر! کام جه‌ماوه‌ر!
ئه‌ڕژێته شه‌قامه‌کانه‌وه دژ به ڕه‌فتارى هاوپه‌یمانه‌که‌ى دوێنێى!
ئه‌مه سه‌رلێشێواویى قیاده‌یه ، یان قه‌واعیدى خێر له خۆ نه‌دیوه؟
شیروانیى ئه‌و ڕاستییه نازانێت که ئه‌ندامانى تێروته‌سه‌لی م.س ، له‌گه‌ڵ
خۆپێشانداندا نین.
پێم وایه کارڵ مارکس‌یش له گۆڕه‌که‌یدا زیندوو ببێته‌وه ، ناتوانێت
کێشه‌ى دروستبوونى چینایه‌تى له ناو حیزبى شیوعى کوردستانییه‌که
خۆیدا ، چاره‌سه‌ر بکات! ئه‌م شین و ڕۆڕۆیه‌ى شیروانیى بۆ حه‌سه‌ن و
حوسه‌ینه! یان بۆ هه‌ریسه‌که‌یه؟
ئه‌یه‌وێت له ڕێى کاندیدێکه‌وه له‌م پارله‌مانه داتاشراوه
دروستکراوه‌دا ، ئه‌و که‌لاوه شڕه‌ى ماوه ، بیکاته‌وه به حیزبه‌که‌ى
هاوڕێ فه‌هد!
به‌ر له‌وه‌ى خۆپێشاندان بکه‌ن! کلیلى باره‌گاکه‌ى هه‌ولێر بده‌نه‌وه
به خاوه‌نه‌که‌ى و بودجه‌ى حیزب که له ساڵى 1992 ه‌وه وه‌رتانگرتووه
، بۆ قه‌واعید و جه‌ماوه‌رى ڕابگه‌یه‌نن که چه‌ند بووه و چى به‌سه‌ر
هاتووه؟
له دواى ئه‌م نوسینه‌م و خۆماندووکردن ، بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌وه‌ى
شیروانیى به ناوى حیزبى شیوعى کوردستانییه‌وه بڵاوى کر‌دووه‌ته‌وه ،
دوێنێ بووه ، ڕۆژی یه‌کی نیسان ، که‌واته درۆى نیسانه!
2010-04-02
|