٢٦\٣\٢٠١٠
حیزبى شیوعى و
پارتى له ساڵی
1965
دا،
ئه‌ندازیارى
مانگرتنه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى هه‌ولێر بوون.

قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
له نیسانی ساڵی 1965دا بزوتنه‌وه‌ى
شۆڕشگێڕیى ، چه‌کداریى و جه‌ماوه‌ریى له کوردستاندا به‌ره‌و هه‌ڵکشان
ئه‌چوو ، نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رچاو له نێوان حیزبى شیوعیى عێراق و
پارتى دیموکراتى کوردستاندا له بارى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و عه‌سکه‌رییه‌وه
له ئارادا بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بێ باوه‌ڕیى و ساردوسڕییه‌ک که‌وتبووه
نێوان حکومه‌تى عه‌بدولڕه‌حمان عارف و بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارییخوازیى گه‌لى
کورده‌وه که زۆر به زه‌قیى ئه‌بینرا ، ئه‌ویش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى
حکومه‌ت بوو له به‌ڵێنه‌کانى خۆى و له داخوازییه‌کانى گه‌له‌که‌مان.

ڕێکخراوه‌کانى هه‌ردوو لامان له کوردستان به‌گشتیى ، له ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌دا
ته‌با بووین ، به مانا هه‌ردوو لامان دابڕاو نه‌بووین له یه‌کتر و
له گه‌له‌که‌مان.
له‌به‌ر ڕۆشنایى بۆچوونى هه‌ردوو لامان ، بۆ به‌دواداچوونى داخوازیى
گه‌له‌که‌مان کۆک بووین ، هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو که بیرمان له
مانگرتنێکى جه‌ماوه‌ریى سه‌رانسه‌ریى شارى هه‌ولێر کرده‌وه ، دژ به
ڕ‌ژێمى عه‌بدولڕه‌حمان عارف و گرێدانى هاوکاریى شار و شارۆچکه‌کان به
خه‌باتى چه‌کدارییه‌وه.
بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و چالاکییه مه‌زنه ، ئێمه‌ى مه‌کته‌بى محه‌لى هه‌ولێر
کۆبووینه‌وه و داواى کۆبوونه‌وه‌ى لیجنه‌ى محه‌لیمان کرد که وتووێژی
پێشنیاره‌کانى مه‌کته‌بى محه‌لى بکر‌ێت. ئه‌و کاته مه‌کته‌بى محه‌لى
حیزبى شیوعى عێراق له هه‌ولێر بریتى بوو له‌م هاوڕێیانه: مه‌جید عه‌بدولڕه‌زاق
(مام قادر) ، شه‌هید شێخ عه‌لى به‌رزنجیى و قادر ڕه‌شید. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا
، بڕیاردرا که قادر ڕه‌شید وه‌ک نوێنه‌رى حیزبى شیوعى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى
پارتى له هه‌ولێر کۆببێته‌وه ، به مه‌به‌ستى ڕاگه‌یاندنى مانگرتنێکى
سه‌رانسه‌ریى له شارى هه‌ولێردا و هاوڕێ جه‌بار حه‌سه‌ن له به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان
، ئه‌رکى دیارییکراوى خۆى ببینێت ، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌خشه
و پلانى کار‌و ئه‌رکى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى پارتیدا دیارییکرد.
ئه‌و کاته ئه‌ندامانى لیجنه‌ى لقی پارتى له هه‌ولێر ئه‌مانه بوون:
خورشید شێره ، مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا قادر ، یادی شاد عه‌بدول واحید ئه‌حمد
و عه‌زیز عه‌قراویى به‌رپرسیان بوو.
قادر ڕه‌شید له‌گه‌ڵ عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د و هه‌ڤاڵێکى تر که به
داخه‌وه ناو‌ى ئه‌وى تریانم له یاد نه‌ماوه ، کۆبووینه‌وه به مه‌به‌ستى
جێبه‌جێکردنى پێشنیار و بڕیاره‌کانی پێشوومان ، وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى
له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى په‌یمانه‌کانی حکومه‌تى عارف که به ئه‌مڕۆ و
به سبه‌ى ، پشتگوێ خرابوو ، باوه‌ڕیشمان وا بوو که کۆى جه‌ماوه‌ر
ئاماده‌یه بۆ به‌پیره‌وه‌چوونى ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانییه.
نامانجى مانگرتنه‌که‌مان جگه له داخوازیى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى ،
وه‌ک چاره‌سه‌رى بێکاریى ، کێشه‌ى کشتوکاڵ له ڕێى پێدانى سلفه به
جوتیاران و بایه‌خدان به کردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى پیشه‌سازیى له شار و
شارۆچکه‌کان و ژماره‌ى (پاسى مه‌سله‌حه) له هه‌ولێردا زیاد بکر‌ێت ، له
ڕووی سیاسی و یاساییشه‌وه ، ئه‌بێت حکومه‌ت پابه‌ند بێت به خاڵه‌کاى
ڕێککه‌وتنه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى شۆڕش.
بۆ سه‌رکه‌وتنى ئه‌رکه‌که‌مان و بۆ دانانى نه‌خشه و کار و ئه‌رکى
هاوبه‌ش ، چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى پارتیدا کرا ، دواى
کۆبوونه‌وه‌کانمان ، لیجنه‌کانى خواره‌وه له دابه‌شکردنى کار و ئه‌رکه‌کانمان
و داڕشتنى نه‌خشه و پلانى هاوبه‌شمان ئاگادارکران:
1- ئه‌رکى پارتى دیارییکرا که وه‌ک هێزى پێشمه‌رگه‌ى پارتى له ده‌ره‌وه‌ى
شار ، هاتوچۆى ڕێگاى موسڵ و که‌رکوک ، شه‌قڵاوه و کۆیه و ڕێگاکانى تر
کۆنترۆڵ بکه‌ن و هاتوچۆى ئه‌وتۆمۆبیل بوه‌ستێنرێت.
2- ڕێکخراوه شارستانییه‌کانى حیزبى شیوعى عێراق له ناو شاردا ، بۆ
ئاگادارکردنى جه‌ماوه‌ر ، به نهێنى هاوکاربن له ئاگادارکردنى
دانیشتووانى گه‌ڕه‌که‌کان ، کارگه ، دوکان وبازاڕ ، داموده‌زگاکان و
جێگاکانى تر که له ناو شارى هه‌ولێردا بۆ به‌شداریى مانگرتنێکى
گشتیی ئاماده‌بن.
3- ئێمه‌ش وه‌ک لیجنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى مانگرتنه‌که ، په‌یوه‌ندییمان
به ڕێکخراوه‌کانمانه‌وه به‌رده‌وام بێت.
4- له کاتێکدا هێزى عه‌سکه‌ر و پۆلیس بکه‌ونه ئازاردان و ناڕه‌حه‌تکردنى
جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌رنه‌گرتنى مانگرتنه‌که ، شێوازى مانگرتنه‌که بگۆڕڕین
و بکر‌ێت به خۆپێشاندانێکى جه‌ماوه‌ریى و داخوازییه‌کانى گه‌له‌که‌مان
له‌سه‌ر ڕووى لافیته‌کان به‌رزبکه‌ینه‌وه و ڕووبکه‌ینه بینای
پارێزگاى هه‌ولێر و کاربه‌ده‌ستان ئا‌گاداربکه‌ین به داخوازییه‌کانى
دانیشتووانى شاره‌که‌مان و هه‌ڵوێستى بێده‌نگیى حکومه‌ت ڕیسوابکه‌ین.
ئیتر ڕۆژى مانگرتنمان دیارییکرد و که‌وتینه جێبه‌جێکردنى نه‌خشه‌و
بڕیاره‌کان.
5- ڕۆژێک پێش مانگرتنه‌که خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر ئاگادارکرا که بکه‌ونه
کڕینى خوارده‌مه‌نى و پێویستییه‌کانیان و دروشمه نوسراوه‌کان بۆ هه‌ڵواسین
و به‌رزکردنه‌وه ، بپارێزرێن.
له به‌ره‌به‌یانى مانگرتنه‌که‌دا دروشمه‌کان به جێگا هه‌ستیاره‌کاندا
هه‌ڵواسران و مانگرتن ده‌ستیپێکرد و ته‌شه‌نه‌ى کرد ، هاوڕێیان و هه‌ڤاڵان
ڕژانه شه‌قامه‌کانه‌وه ، ڕێگاوبانى ده‌ره‌وه‌ى شار له لایه‌ن هێزى
پێشمه‌رگه‌ى پارتییه‌وه داخرا. له ناو شاریشدا هاتوچۆى ئه‌وتۆمۆبیلى
داموده‌زگاکان و (پاسى مه‌سڵحه) ى ناو شار وه‌ستا ، دوکان و بازاڕ
داخران و کارگه‌کان له کار که‌وتن.
مانگرتنه‌که شارى هه‌ولێرى کرد به شارێکى خامۆشى پڕ له ڕق و قین.
ئێمه‌ى شیوعییه‌کان و پارتى ، هه‌ردوو لامان به‌سه‌ر بازاڕ و جێگا هه‌ستیاره‌کاندا
دابه‌شبووین و که‌وتینه هاندان و به‌رزکردنه‌وه‌ى وره‌ى خه‌ڵک له هه‌ر
دوودڵییه‌ک له جه‌ماوه‌ره‌وه ڕووبدات. کاربه‌ده‌ستانى ڕژێم فریاى په‌لاماردان
نه‌که‌وتن وهیچ به‌رهه‌ڵستکارییه‌کیان بۆ نه‌کرا. هه‌ستیانکرد کار له
کار ترازاوه و مانگرتن ته‌واوى شاره‌که‌ى گرتووه‌ته‌وه.
مانگرتنه‌که سه‌رکه‌وتنێکى مێژوویى بێوێنه‌ى به خۆیه‌وه بینى و هه‌ر
له به‌یانییه‌وه ، تا تاریک بوون ، مانگرتن و بێزاریى دانیشتووانى
شارى هه‌ولێر دژى ڕه‌فتار و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حکومه‌ت له به‌ڵێنه‌کانی
بۆ کورد ، نیگه‌رانیى خۆیان پێشاندا.
دواى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ، وره و وزه‌ى خه‌ڵکه‌که له باوه‌ڕ به خۆ
بوون ، بوو به هانده‌رێک بۆ هه‌نگاوى تر و شێوازێکى تر له شێوازه‌کانى
خه‌باتى ڕۆژانه‌ى گه‌له‌که‌مان ، بوو به گوشارى زیادتر و کاریگه‌رتر و
له‌سه‌ر داموده‌زگاکانى ڕژێم به‌رده‌وام بوون.
بۆ پشتگیریى و ته‌واوکردنى ئه‌و پێشوازییه و خۆڕاگریى جه‌ماوه‌رى هه‌ولێر
، بارزانیى ده‌ستیکرد به هه‌ندێک (موناوه‌شاتى عه‌سکه‌ریى) له ناو
شاردا ، ئه‌وه بوو مفه‌وه‌ز ئیبراهیمى نارد بۆ ناو شارى هه‌ولێر بۆ
گرتن و ڕاونانى که‌سانى پیاوخراپى سه‌ر به حکومه‌ت ، وه‌ک به‌رپه‌ر‌چدانه‌وه‌یه‌ک
دژ به سیاسه‌تى حکومه‌تی عارف له سیاسه‌تى نادیارى به‌رامبه‌ر به
داخوازییه ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان.
ئه‌گه‌رچى هێشتا بۆره متمانه‌یه‌ک له نێوان ڕ‌ژێمى عارف و شۆڕشى گه‌لى
کورددا مابوو ، به‌ڵام ئه‌و چالاکییانه‌ى پارتى و شیوعى له سوربوونیان
له ئاگادارکردنه‌وه‌ى حکومه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى داخوازییه‌کانى گه‌له‌که‌مان
، خۆی له خۆیدا کاریگه‌ریى هه‌بوو له سه‌ر بارودۆخه‌که و له به‌رده‌وامیی
هاوسه‌نگه‌ریى خه‌ڵکى سته‌مدیده‌دا.
ڕۆژى دوایى ئاگادارى هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تى پارتی و شیوعیمان له حاجى
ئۆمه‌ران و باڵه‌کایه‌تى کرد ، له سه‌رکه‌وتنى مانگرتنه‌که‌ى شارى هه‌ولێرى
قاره‌مان.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕێکخراوى هه‌رێم ، لقى کوردستانی حیزبى شیوعى عێراق
، سه‌رپه‌رشتیى و به‌رپرسیارى هێزى چه‌کدارى حیزب بوو. له ڕووى عه‌سکه‌رییه‌وه
به‌هێز بوو ، بنکه‌ى فره‌وانى پێشمه‌رگه‌ى خۆى هه‌بوو وه‌ک:
بنکه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له به‌رسه‌رین و باڵه‌کایه‌تى ، پێیان ئه‌وت
بنکه‌ى سه‌ره‌کیى ئازادیى ، به ڕابه‌رایه‌تى فاخیر مێرگه‌سوریى بوو ،
به هاوکاریى ڕه‌ئیس که‌مال.
بنکه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له گوندى لاجان ، بنکه‌ى
پێرموس ، بنکه‌ى که‌لکه سماق (مامه ڕه‌زا) کاکه حه‌مه و کاک حه‌میدی
براى کاکه حه‌مه به‌رپرس بوون ، بنکه‌ى داربه‌سه‌ر باره‌گاکه‌ى له
سه‌رووچاوه بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مولازم ئه‌حمد جه‌بورى ، بنکه‌ى
ئاوه‌گرد ، بنکه‌ى قه‌ڵادزێ به به‌رپرسیاریى عه‌ریف عوسمان و مامۆستا
عه‌زیز ، بنکه‌ى قه‌ره‌داغ به سه‌رپه‌رشتیى سه‌عید مگر و مه‌لاعه‌لى ،
بنکه‌ى که‌رکه‌وک به سه‌رپه‌رشتیى شێخ عه‌تا تاڵه‌بانیى.
ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌یلول به ڕابه‌رایه‌تى
بارزانیى ، هاوکار و هاوسه‌نگه‌رى یه‌کتربوون ، زۆر داستانى بێوێنه‌یان
تۆمارکرد که سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌که‌ى شه‌ڕى هه‌ندرێن و سه‌رى حه‌سه‌ن
به‌گ و.. تد لێکه‌وته‌وه.
بۆ ئه‌م بیره‌وه‌ریه که به‌شێکه له مێژووى ڕۆژانى خه‌باتى گه‌له‌که‌مان
، سوپاس و ده‌ستخۆشیى هاوڕێ مه‌جید عه‌بدولڕه‌زاق (مام قادر) ئه‌که‌م
که له‌و سه‌رده‌مه‌دا "سکرتێرى محه‌لى هه‌ولێر" بوو که هه‌ندێک
زانیاریى هێنایه‌وه بیرم.
سوپاسى ئه‌و که‌سایه‌تییانه ئه‌که‌م که له‌و مانگرتنه‌دا جێده‌ستیان
دیاربووه و تا ئه‌مڕۆ له ژیاندا ماون و بتوانن به زانیارییه‌کانیان
له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژووییه بدوێن و وه‌ک ئه‌زمونێک بۆ ئه‌مڕۆى
کار و ئه‌رکى نیشتمانییمان سودبه‌خش بێت.
سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتندایه.
2010-03-21
|