وەک ئەوەی دین باشی
نییە و تەنێ خراپ و خراپتر و خراپترینی هەیە چونکە بێجگە لەوەی
تێکڕایان دان بە ماف و ئازادییەکانی نیوەی کۆمەڵ (ژنان)
نانێن.. هەر یەکەشیان لەسەر بنچینەی
پاراستنی بەرژەوەندییە چەوسێنەرییەکانی کۆمەڵە پیاوەک
دادەمەزرێن! هەر وە هەمان شێوە حیزبیش باشی نییە و تەنێ خراپ و
خراپتر و خراپترینی هەیە چونکە ئەوانیش لەسەر بنچینەی پاراستنی
بەرژەوەندییە چەوسێنەرییەکانی کۆمەڵە سیاسەتبازەک دادەمەزرێن!
کێ هەیە نەیزانی هەر ئێستا رۆژانە خەڵکانەکی زۆر لە
ململانێیەکانی نێوان موسلمان و مەسیحیی و جووەکان لەنێو دەچن!؟
ئەدی کێ هەیە نەیزانی هێشتا ''شنگال'' لە قوڕگی عەزیا دایە
کەچی پارتی و پەکەکە و یەکێتیی ململانێ لەسەر تەرمەکەی دەکەن!؟ |