١٤\٧\٢٠١١ حیزبى سیاسى.
عومهر حوسێن قادر
بەڵام چەمکى حیزب بەمانا کۆمۆنیستیەکەى پێشەنگى چینى زەحمەت کێشەکانە تێکۆشانى لەپێناو ڕیشە کیش کردنى چەوسانەوەیە بەتەواوى شێوەو دیمەنە جیاجیاکانیەوە. حیزبى سیاسى بەمانا خۆراواییەکەى تەرزە دەستەو تاقمێکە تێدەکۆشن لەپێناو کۆنترۆڵ کردنى دام و دەزگاکان و سیاسەتى حکومەت لەسایەى ڕژێمە سیاسیە جیاجیاکاندا بەڕاى ئێمەش چەمکى حیزب: بریتیەلە کۆمەڵێک کەس کەلەئاستى هۆشیارى بەرزدان بەهۆى هەرزروفێکى تایبەتەوەبێت کۆدەبنەوەو ڕێکخراوێکى سیاسى دروست دەکەن بەمەبەستى پاراستنى بەرژەوەندیەهاوبەش وگشتیەکانى ئەوکۆمەڵەى کەوا بڕوایان بەو ڕێبازە هەیە کە تیایدا کۆبوونەتەوە.ئەمانەش دەستەو تاقمێکى دەست بژێروهۆشیارن وە لەئاستى بەرزى پێگەو شوێنی ناو کۆمەڵگایەکى دیارى کراون وە تواناى لەخۆکۆکردنەوەخەڵکیان هەیە بەمەبەستى لەئەستۆ گرتنى بەرژەوەندیەکانى ئەوکۆمەڵگایەو پاراستنیان دیارە کۆبوونەوەو دەستەو گروپ هەر لەسەردەمى کۆنەوە هەبووە، حیزب پێکهاتەیەکە دروست بونى لەپێناو مەبەستێکى بەر فراواندایە. ئەو دەستەو تاقمەش تێدەکۆشن لەسایەى ڕژێمە سیاسیە جیاجیاکاندا، وەکۆنترۆڵى داموو دەزگاکان و سیاسەتى حوکمەت دەکەن.کەواتە حیزب بە ماناى دەستەو تاقمێک دێت کە هاوبیرو ڕاو هاوئامانج و هەڵکەوتەى کۆ مەڵگایەکن وەپێگەیان دیارو بەرچاوە وە بەبەرنامەیەکى داڕێژراوو تایبەت ڕێکخراوێکى سیاسى دروست دەکەن ئەوەش یان بەجیاوازى بیرو ڕا یاخود لەگەڵ خەڵکانى تردا یان پێویستى کۆمەڵگاوایان لێدەکات کەواڕێکخراوێکى سیاسى دروست بکەن ،بەناوێکەوە کەخۆیان دەیانەوێ کەواتە حیزب بۆ گرتنە دەستى جڵەوى حوکمە.
بەلام بەداخەوە لە هەریمى کوردستان چهندین حیزب دروست بونە و بەلام بەهۆى نەبونى یاسایەکى رێکوبێک کەبتوانیت کوزارشت لەچۆنیەتى رێکخستنى حیزبى سیاسى بکاتەئەویاسایەى ئەمرۆ لەهەریم کاریى پێدەکریت یاساىژمارە (17) یە ئەم یاسایە زۆر مەتاتەزۆرشتى رون نەکردۆتەوە بۆیە پیویستە یاسایەکى زۆر رونو شەفاف دابریژرێتەوە وەببێتە داکۆکیکاریک لە مافو ئەرکى حیزبەکان جێی سەرسووڕمان و داخە کە بە پێچەوانەی تەواوی ئەم یاسایە دژایەتیانەی بەرامبەر بەم حیزبانە دەکریت بۆنمونە بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان بەج یاسایەک وەزارەتى ناوخۆ بۆى هەیە حیزبیک لەبەرئەوەى کیشەى ناوخۆیان هەیە مۆڵەتى لێبسێنتەوە ئەمەلەهیج یاسایەک دانیە ئەکرێت وەزارەتى ناوخۆ لەریکەى دادگاوە دان بەلایەکیاندابنێت ئەویش تەنهالە هەڵبژاردنێکى دیموکراسیانەى نیوخۆییدا کە دەکرێت بەچاودێرى لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکریت وەک وەزارەتى ناوخۆو ئەوپارێزگایەى کە کۆنگرەکەى یان بابلێین هەڵبژاردنەکەى تێدا دەکرێت لەگەل ئامادەبونى نوینەرى دادگا کەئەویش دادوەریکى بێلایەنە بۆ چاودێرى هەڵبژاردنەکە سەرهەڵدانى بیرۆکەى هەڵبژادن لەحیزبى سیاسیدا.
سەرهەڵدان و بیرۆکەى هەڵبژاردن وحیزبى سیاسى هەروا لەخۆوە نەهاتووە بەڵکو کۆمەلێک هۆ کار هەبووە بۆسەر هەڵدانیان لە ڕۆژگارى دوورەوە تا بەمڕۆ گەیشتوین. کەدەیان کێشەو گیرو گرفتى ناوخۆت بوونەتە کۆسپ لەبەردەم هاتنەدى هەریەک لەوانە، چونکە هەڵبژاردن درێژە پێدەرى حیزبى سیاسیە، وەحیزبى سیاسیش زەمینەو ڕێگە خۆشکەرى هەڵبژاردنە کەواتە گەشەو مانەوەیان بەیەکەوە دەبێ لەژێر سایەى کەشو هەوایەکى دیموکراسیدا. بۆیە ئەوحەقەنادرێت نەبەوزارەتى ناوخۆو بەهیچ کەسێک جگە لە بەرنامەو پەیرەوى ئەم حیزبە وە سەرجەم ئەندامە راستەقینەکانى خودى حیزبەکەنەبێت ئەویش لە کۆنگریەکى ئاشکرادا خۆیان هەڵدەوەشینەوە یاخود تێکەلاودەبن لەگەل لا یەنێکى دیکەدا ئەگەربێنە سەر کێشەى حیزبەسیاسیەکانى کوردستان ئەوە هچ حیزبێک نیە لەهەریمى کوردستان مافى ئەوەى هەبێت کارى سیاسى بکات چونکە هەمویان توشى کێشەو تەکەتولاتو جیابونەوەهاتون بۆیە پێویست دەکات وەزارەتى ناوخۆو دادگاى هەرێمى کوردستان بەم قەرارەیاندا بچنەوەو ئەم بریارەیان هەڵبوەشێنەوەو داوا لەبزوتنەوەى دیموکراسیخوازان بکەن بەبەشدارى سەرجەم ئەندامە راستەقینەکانى ئەم بزوتنەوەیە کۆنگرەیەکى شایستە لەژیر چاودێرى لایەنە پەیوەندى دارەکان ببەسترێت لەوکۆنگرەیەدا سەرجەم کێشەکانیان چارەسەربکریت ئەگەردادگا بەم شیوەیە سەروەربێت ئەوەبەدڵنیایەوە کارەساتیکى گەورەیە بۆ هەریمى کوردستان و بۆ پرۆسەى دیموکراسەکە ى وە دادگاو هەمودامودەزگاکانى ئەم هەریمە دەخاتە ژیرپرسیارەوە ئەمەش کارێکى زۆر ناتەندروستەو پێچەوانەى هەمویاساو رێسایەکە دژى بنەماکانى دیموکراسیەتە...
|