حیزبی زیندوو ، حیزبی مردوو .
ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی
ژیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری وپه‌روه‌رده بوون و بار هاتن له مه‌کته‌بی دارژاو به په‌نجه‌ی بیرمه‌ندان و موچه‌خۆرانی بن ده‌ستی دیکتاتۆری ،ئینسان وا رادێنێ که گوێ و هه‌ست و هزری به ته‌نیا بۆ یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک بڕوا رابێنێ و بیستنی ده‌نگیتر وه‌ک سه‌یر و دور له قانون بناسێ و به زیاده‌ی بزانێ و وه‌ک شتێکی تاواناوی سه‌یری بکات و چاوه‌رێی ئه‌وه بکات که له‌لایێکه‌وه ئه‌و ده‌نگه بخنکێندرێ تا هێمنی و بێده‌نگی و یه‌کده‌نگی وڵات نه‌شڵه‌ژێت و شوشه‌ی هێمنی دیکتاتوره‌کان نه‌شکێت.
به‌داخه‌وه ئه‌م خووه وه‌ها له وجود و ده‌رونی ئێمه‌دا ره‌گی داکوتاوه که سه‌ره‌ڕای هات و هاواری رواڵه‌تی و لێدانی ده‌مامکی روناکبیری وخۆ به سیاسه‌توان و پارێزه‌ری ده‌موکراسی ناساندن ،له‌کرده‌وه‌دا کاتێ که قازانجه تاکه‌که‌سییه‌کانمان ئه‌چێته مه‌ترسی و کۆشکی شوشه‌یی ده‌سه‌ڵاتمان ئه‌که‌وێته به‌ر پلاری به‌رده‌وشه‌ی حه‌ق ،خڵته‌ی کۆنی فه‌رهه‌نگی یه‌کده‌نگ و یه‌کبڕوایی له ده‌رونماندا ئه‌له‌رێته‌وه و ئاوی راستی و سه‌داقه‌تمان لێڵ ده‌کات و ده‌بینه‌وه به هه‌مان په‌یکه‌ره‌ی داتاشراو به‌ده‌ست دیکتاتوره‌کان و به هه‌زاران، بیانو و پاساوی مودێرن و سه‌فسه‌تاوی دێنینه‌وه بۆ کرده‌وه‌کانمان.وشه‌گه‌لی داماوی " ئازادی" و" دیموکراسی" و.. ده‌که‌ینه خوو و خده‌ی شه‌خسی خۆمان و لایه‌نی به‌رانبه‌ریشمان ده‌ده‌ینه به‌ر گولله وشه گه‌لی وه‌ک کۆنه‌په‌ره‌ست و نۆکه‌ری بێگانه وخۆفرۆش و ..
وایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشینه به‌عام له هه‌موو ئینسانه‌کانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگای ژێر ده‌س دیکتاتۆریه‌کاندا هه‌یه ، جا به‌هۆی پله و پایه‌ی ئینسانه‌کان له کۆمه‌ڵگادا مه‌ترسی و زه‌ره‌ری پیشان ده‌درێت .یانی له ئینسانی پله به‌رز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا نه‌خۆشینه‌که مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و زه‌ره و زیانیشی بۆ جه‌ماوه‌ر و هه‌موو کۆمه‌ڵگا زۆرتر و فراوانتر ده‌بێت.
ئه‌حزاب و ره‌وته سیاسییه‌کانی کوردیش جیا و دوور له‌م ده‌رده نه‌بوون و نین . بۆیه هه‌ر چه‌ند مانگ جارێک یه‌کێک له ئه‌حزاب تووشی قه‌یران ده‌کات و له ئاکامدا تووشی شه‌ق بوون و جیا بوونه‌وه ده‌بن. کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک یه‌کێ له سه‌ره‌کیترین ئه‌حزابی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ،تا ئێستا سێ جار توشی ئه‌م نه‌خۆشینه بووه و هه‌موو جارێ به‌بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێش‌و و دروست کردنی دژه‌ژاری پێویست له جه‌سته‌ی پرۆگرام و په‌یره‌وه نێو خۆییه‌کانیدا بۆ پێش گرتن به وه‌ها کاره‌ساتگه‌لێک ،وه‌ک جاره‌کانی پێش‌و ته‌نیا به تاوانبارکردنی یه‌کتر رێگه‌یان بۆ وه‌لانان و ده‌رکردنی بیر جیاوازان و خوازیارانی به‌را‌به‌ری له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا خۆش کردوه و به بێ تێفکران له قازانجه‌کانی گه‌لی کورد ،ته‌نیا له‌به‌ر به‌رچاو ته‌نگی وته‌حه‌موڵ نه‌کردنی یه‌کتر ، به شه‌قکردن و پرژو بڵاو کردنه‌وه‌ی هێزه‌کان ،دوژمنی گه‌ل و ئازادی ، واته رژیمی ئیسلامی‌یان شاد و گه‌لی کوردیان نا‌ئومێد و خه‌مبار کردوه.
وه‌ک هه‌میشه هه‌ردولا یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن و گوناه و خه‌تای دابڕانه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌کتر.ئه‌وه‌ی که کێ راسته و کام لا ناراست و خه‌تابار،له وه‌ها ئاڵۆزی و جاڕ و جه‌نجاڵێکی دروستکراودا نادۆزرێته‌وه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واوی ئاشکرایه لایه‌نی زۆرینه له جیا بونه‌وه‌ی که‌مینه زۆر شادن و ئه‌م خۆشحاڵییه‌یان (سه‌ره‌ڕای وته‌کانی کاک عه‌بدوڵڵه موهته‌دی) پێ ناشاردرێته‌وه و به روخساری نوسراوه‌کانیاندا به‌ته‌واوی دیاره. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه باش وایه سه‌رنجێک بده‌ینه نوسراوه‌که‌ی کاک ئه‌بوبه‌کری موده‌ره‌سی له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کونگره‌ی دوازده،که ده‌نوسێ: "وه‌لانانی ئه‌و بیرۆکه‌یه و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی خه‌باتکارانه‌ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانیدا، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی دوازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه له پێناو رۆشن که‌ره‌وه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و پێشچونمان له‌م سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا بوو " وادیاره له‌لای ئه‌م به‌ڕێزانه ئامانجی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه بریتیه له وه‌لانانی بیرجیاوازان و بیرۆکه‌ی جیا له بیری ئه‌وان ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌لانانه به‌شێوه‌ی حه‌زفیش بێت.
لێره‌دایه که دیسان خڵته‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک بڕوا ئاوی سه‌داقه‌تی سیاسی و بڕوا به دیموکراسی و فره‌چه‌شنی لێڵ ده‌کات و سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانج ته‌نیا له یه‌کده‌نگی و یه‌ک ده‌لاقه‌ییدا ده‌بینن. به ڕای من ئه‌گه‌ر کاک ئه‌بوبه‌کر و هاوڕێیانیان دلسۆزی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه بووباێتن ده‌با له بۆ هه‌ل و مه‌رجی وه‌ها که ده‌بێته هۆی ده‌رکردن و وه‌لانانی جیا بیران ،بگریایه‌تن .چوون جیا بیری هه‌وێنی سه‌ره‌کی زیندو بوون و موتۆری سه‌رخستنی ئه‌حزابی راسته‌قینه‌یه.حزبی یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ حیزبی مردووه،حیزبی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه ،نه‌ک حیزبی خه‌ڵکی و خزمه‌تکاری ئامانجه‌کانی گه‌ڵ.ئه‌ندامانی چه‌پڵه‌ژه‌نی کونگره‌کان و کۆبونه‌وه حزبیه‌کان ده‌بنه موچه‌خۆره‌کانی داهاتوی ده‌سه‌لاته سه‌ره‌رۆکان و کۆپییه‌ی پارڵمان و ئه‌حزابه دیکتاتۆره‌کانی ناسراوی مێژوو.
هه‌ر له‌گه‌ڵ جیا بوونه‌وه‌ی لایه‌نی که‌مینه ،هێرشی قسه‌ی ناخۆش و تانه و تۆمه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی باڵی به‌رانبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ کردوه وبه ده‌یان نوسه‌ر و زانا و کۆمه‌ڵناس و سیاسه‌توانی تازه، یه‌کشه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه بۆ تۆمه‌تبار کردنی لایه‌نی تر و پاکانه‌کردن بۆ باڵی خۆیان . ئه‌مه چه‌ن جاره ئه‌م بازنه به‌تاڵ و بێ سه‌روبنه له کۆمه‌ڵه‌دا دوپات و چه‌نپات ده‌بێته‌وه.هه‌موو جارێکیش لایه‌نێک ده‌بنه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو و لایه‌نێکیش ده‌بێته پاوانخواز.به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به قه‌ولی فارس وته‌نی " خانه از پایبست ویران است" ئێمه ده‌بێ سیستمی فکری و ژێرخانی فه‌رهه‌نگیمان بگۆرین.ته‌حه‌موولی بیری جیاواز و پاراستنی مافی به‌رانبه‌ر وقانونمه‌ند کردنی ئه‌و مافه و ئازادی ڕا ده‌ربڕین،ده‌بێ بکرێته بنچینه‌ی سه‌ره‌کی بۆ یه‌کریزی حزبی.
www,weilan.kurdblogger.com
|