حیزب و سەرکردەکان
وە هەموو رەنگەکانیانەوە لە پێناو ئەوە دروستبوونە کە بتوانن
زۆربەی زۆری ماف و ئازادییەکانی خەڵک داگیر بکەن! سادەترین
بەڵگەی پشتڕاستکردنەوەی ئەو قسەیەش ئەوەیە کە هیچ سەرکردەیەکی
باڵادەست لە سەراسەری جیهان نییە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی
مشەخۆر نەبن.. بێ ئەوەی هیچ کارەک بکەن وە شێوەیەکی گشتیی
خۆشترین ژیان دەگوزەرێنن.. لە زۆر کات و شوێنی وەک ئەوەی
کوردستانیش بنەماڵە و بەردەستەکانی سەرکردەکان تەنانەت هۆز و
خێڵەکانیشیان هەر دەبنە مشەخۆر و لەوپەڕی خۆشگوزەرانیی دان!!!
نەزانیی و سەرلێشێواوییەکی چەند گەورەیە تا ئێستا کەسانەک هەبن
پێیانوابی دەکرێ ماف و ئازادییەکانی ژنان لە چارچیوەی بەرنامە
و بانگەشەکانی حیزب و سەرکردەکان وەدەستبێن و بێ ئەوەی شەرم لە
خۆیان بکەنەوە وەک دەربار و جاڕکێش شەیپووری خۆیان دەژەنن و
خەریکی ستایشکردنیانن!!! |