١٢\٨\٢٠١٠
حیزب.
به‌ندی عه‌لی
به گشت
په‌نجه‌یه‌کدا ده‌چێ و
هه‌موو جۆره نقێمێکیشی بۆ ده‌بێ
ئه‌شێ بۆ گشت بۆنه‌یه‌کیش
ئه‌گه‌ر له‌خۆیانی بکڕی
ئه‌ڵقه‌ی حیزب
بۆ قژی چه‌ورو ووشک ده‌بێ
چاره‌سه‌ره بۆ کڕێش و ڕشک و ئه‌سپێ
جوانترین ڕهونهقیش ئه‌دا به ئه‌گریجه
ئه‌گه‌ر خۆیان بۆت بنووسن
شامپۆی حیزب
له هه‌موو گوێیه‌کی ده‌که‌ن گوێڕایه‌ڵ بێ
ئه‌گه‌ر نا مۆڵه‌تی جوانیی پێنابه‌خشن
له‌پێشبڕکێی جوانترین گوێی جیهانیدا
گواره‌ی حیزب
له گشت گۆشه‌یه‌که‌وه خۆتی تیاده‌بینی
ڕاست و چه‌پیش وه‌ک خۆیه‌تی و
چۆنت بوێ سیماشت وا نیشان ئه‌دا
ئه‌گه‌ر لهبهرههیوانهکهی خۆیانه‌وه
سه‌یری بکه‌ی
ئاوێنه‌که‌ی ماڵی حیزب
نه‌ک له زم زم
له بارانی فرمێسکی خواش پیرۆزتره و
ده‌چین چڵکی له‌ش ده‌شۆرێ
ئه‌گه‌ر پاش سه‌ده‌یه‌ک گوناه
به مه‌رامی تۆببه خوتی پێ بشۆری
ئاوی حه‌مامۆکی حیزب
کاڵایه‌که و به‌هه‌موو باڵایه‌ک ده‌بێ
له زستانا ، گه‌رم هێنده‌ی فه‌رووی وورچ و
له هاوینا ، فێنک وه‌ک توێی ئاوی کانی
ئه‌گه‌رچی مۆدێلی زۆره
وه‌لێ هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگی هه‌یه‌و
له‌به‌ریکه‌یت ده‌بیت به‌پادشای جوانی
ئه‌گه‌ر لای خۆیانی بدروی
کراسی حیزب
وه‌ک مه‌لێکی ئه‌فسوناوی
به‌ره‌و ئاسمانی ڕه‌هایی ده‌تفڕێنێ
گه‌ر باڵیشت پێوه نه‌بێ
له‌وێشه‌وه هه‌موو دونیا به‌جۆرێکی تر ده‌بینی
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێ
گه‌ر به‌کره‌که‌ی به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بێ
کۆلاره‌ی خه‌یاڵی حیزب
هه‌موو ده‌رگاکانی ژیان ده‌کاته‌وه
ده‌رگای خه‌زنه‌کانی زێڕو
عه‌مباره‌کانی گه‌نم و
کۆشکه سه‌رسوڕمێنه‌ره‌کانی قه‌راخ شار و
گوڵستانه قه‌ده‌غه‌کانی شوهره‌ت و
ده‌رگا ئه‌فسوناویه‌که‌ی به‌ختیش
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستانه بسڕیت هه‌ڵیده‌گرن
کلیلی حیزب.
٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|