١٧\١\٢٠١٤
حیزب وه‌ک له‌وه‌ڕگایه‌کی باش.

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
ئه‌و هه‌موو ئیمتیازات و مووچه و ماشێنه گرانبه‌ها و کۆشک و ته‌لار و
کۆمپانیا و زه‌وی و پاسه‌وان سه‌ر و سمێڵ چه‌ورکردن و فره‌ژنیی و....
هتد که‌حیزب ده‌یبه‌خشێت به سه‌رکرده و پیاوه مل پانه‌کانی کتومت
هه‌مان ئه‌و به‌خشیشانه‌یه که حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌یڕشت به‌سه‌ر
موسته‌شاره‌کاندا،له‌سه‌ر حیسابی بودجه و نه‌وت و پارووی منداڵان و
پیروپه‌که‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، حیزب گه‌ر وا نه‌بێت ئێشوکاری
ناڕوات ئه‌و هه‌موو سەرکرده گۆشت خۆره‌سکسیانه پیوستیان به خەرجییە،
ئه‌ی کرێی ئه‌و هه‌موو باره‌گایانه‌ی پڕه له گاجووتی سیاسی خۆ هه‌موو
پێویستیان به له‌وه‌ڕه، با لایەنگران و ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ش بۆ
خۆیان هه‌ر سیر بخۆن و زوڕنا لێده‌ن، حیزب ده‌تکاته ئه‌و
په‌رله‌مانتاره‌ی دوو هێنده‌ی موسته‌شاره‌کان ده‌بارێنێت به‌سه‌رتا
چوار ساڵ له‌وه‌ڕ به دڵی خۆت پاشان وه‌رگرتنی یه‌ک فه‌رده دۆلار و
خانه‌نشینی که‌مترینی به شه‌ش ملێۆن، به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک درۆی سیاسی
مۆدێرن و نمایشی ده‌ست ڕاوه‌شاندن، پارتی زوو هه‌ستی کرد حیزبه‌کانی
چوارده‌وری هه‌ر له خۆی ده‌چن جیاوازییه‌که ته‌نها ڕه‌نگی قوماشه‌که
یه، پارتی گوناهی چی یه له جێمی یه‌که‌می گه‌مه سیاسییه‌که‌دا
هه‌موو به دز و خائین ناوی ده به‌ن له جێمی دووهه‌مدا به
هه‌ڵه‌داوان خۆیان دگه‌یه‌ننه پایته‌ختی زه‌ردوده‌ڵێن ئه‌زبه‌نی..
وه‌ک کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو تاکه تاکه و ژێر به ژێریش به دزیی
یه‌کتریه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆکی حوکمه‌تدا هه‌ندێک رێکەوتنی
نهێنی گرێ ده‌ده‌ن، به ئه‌ندام په‌رله‌مانه تازه خوێن گه‌رمه‌کانی
یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ده‌ڵێم خۆتان لێ نه‌بێت به ماندێلا ئێوه له‌مێژه
جێمی دووهه‌میشتان دۆڕاندوه.
ئێستا نۆره‌ی جێمی دووه‌می بزووتنه‌وی گۆڕانه.
پرسیاره‌که گرنگه‌که ئه‌وه‌یه؟؟
ئایا گۆڕان ئه‌توانێت وه‌ک جێمی یه‌که‌م یاری بکات؟؟
ئایا ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌که‌ی له هه‌ولێر ناکاته له‌وه‌ڕگایه‌کی باش
بۆ سه‌رکرده‌کانی له شیرینیی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت؟؟
ئایا گه‌نده‌ڵیی بنکه فروان ده‌کات یان حکومه‌ت؟؟
ئایا وه‌ک پزیشكێک ته‌نها ده‌رده‌کان دستنیشان ده‌کات و بێ چاره‌سه‌ر و
ده‌رمان؟؟
ئاخر هه‌موو ئه‌بێت بزانن پارتی دیموکراتی کوردوستان خاوه‌نی
زه‌ڕبینێکی سیحریه
ئه‌م زه‌ڕه بینه به‌پێجه‌وانه‌ی زه‌ڕه‌بینی تره‌وه که‌س گه‌وره
ناکات به‌ڵکو بچوکی ده‌کاته‌وه
هه‌موو ئاگادارن یه‌کێتی نیشتیمانی چۆن بچووک کرده‌وه یه‌کگرتوو و
کۆمه‌ڵی چۆن خنجیله و خشتیله کرده‌وه به ده‌یان و بگه‌ره به
سه‌دان پیاوی سیاسی و لێهاتوو مێژوونووس و شاعیر و خاوه‌ن دکتۆرا و
بڕوانا‌مه‌ی به‌رز له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و زه‌ڕه‌بینه ئەفسووناوییەی
پارتیدا بچووک بچووک بوونه‌وە تا ئاستی قوله‌پێی..... هتد.
١٦\١\٢٠١٤
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د
سابیر
|