١٤\٩\٢٠١٢
ھزرە سەرەکییەکانی ئەنارکیزم*.

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف
-
بەشی یەکەم -
مەسەلە زمانەوانییەکانی پەیوەست بە وشەی ئازادیخوازییەوە.**(١)
دێرینیی وشەی (anarchie) ھێندەی دێرینیی دونیایە، ئەو وشەیە وشەیەکی
یۆنانییە، لە زمانی یۆنانیدا چاوگەکەی بریتییە لە (an - av) و (apxn -
arkhê) تا ڕادەیەک مانای بزری دەسەڵات و حکومەت دەبەخشێت، بەڵام
بە درێژایی چەندەھا ساڵ وا باوبووە، کە بە بێ دەسەڵات و حکومەت، ھیچ نییە
ژیانی خەڵکی مۆسۆگەر بکات، لەبەرئەوە ئەو واژەیە مانایەکی قێزەونی
پێبەخشراو و کرا بە وشەی (anarchie)
واتە (ئاژاوە -
گێرەشێوێنیی - فەوزەویی - نەبوونی
رێکخستن... تد).
(پێر جۆزێف پرۆدۆن) بەوە بەناوبانگ بوو، کە نوکتەباز بووە، بۆ نمونە
ئەو نوکتەی، کە وتوویەتی (خاوەندێتی دزیە) ھەر ئەویش ئەو وشەیەی
بەکارھێناوە واتە وشەی (ئەنارکی)، بۆ زیاتر ھوروژانی ناڕەزایی خەڵک، بۆ
ئەو مەبەستەش لەگەڵ کەسێکی سادە و ساکاردا ئەو گفتوگۆیەی دروستکردوە.
گفتوگۆکە:
- تۆ کۆمارییت؟
- بەڵێ من کۆمارییم، بەڵام ئەو وشەیە ھیچ دیاری ناکات، ھیچ مانایەکیش
نابەخشێت (Republica) شتێکی گشتییە.... بەو مانایە بێت ... پاشاکانیش
کۆماریین.
- کەوابێت تۆ دیموکراتییت؟
- نەخێر.
- ئەی چی، خۆ مەلیکیی نیت؟
- نەء.
- دەستوورییت؟
- خوا بمپارێزێت.
- کەواتە تۆ ئەرستۆکراتییت؟
- ئەوە ھەر نەء.
- ئەی حکومەتی تێکەڵت گەرەکە؟
- نەء، ئەوە ھەر زۆر کەمتر.
- ئەی کەواتە تۆ چیت؟
- من ئەنارکیستم.
(پرۆدۆن) ھەمیشە لەبری وشەی(فەوزەوی) وشەی (ئەنارکی) بەکارھێناوە، تا
دەریبخات و بتوانێت بڵێت (ئەنارکیست) دروستکارە، نەک کاولکار، ئەو
بە مەبەستی خۆلادان، لە توڕەکردنی نەیارەکانی ئەو وشەیەی بە
پێکەوەلکاوی (an-archie)***بەکارھێناوە، بە بیروبۆچوونی (پرۆدۆن) تەنھا
ھۆکاری فەوزا حکومەت خۆیەتی، ئەو بڕوای وەھابووە، کە تەنھا لە کۆمەڵگەی
بێ حکومەتدا ڕژێمی سروشتی ھاوڕەگەزی و (ھارمۆنی کۆمەڵایەتی harmonie
sociale) بەرقەرار دەبێت، جا لە چاوەڕوانی ئەو دەرمانەدا، ئەو وتوویەتی،
کە "زمان کەرەسەیەکی تری پێنەبەخشیوە، تا بتوانێت لەبری (ئەنارکی)
وشەیەکی دی بەکاربھێنێت بۆ بەرپەرچدانەوە ناچار ڕەق و توندوتیژ، ئەو
وشەیەی بەکاریھێناوە، ھەندێکجاریش، ئەو وشەیەی بە مانا ئیشتقاقییەکەی
بەکارھێناوە بەبێ ئەوەی گیۆێ بداتە ئەوە، کە مانای تەواو ئەبەخشێت، یا
نابەخشێت مەسەلەکەی زۆر ئاڵۆز نەکردوە (پرۆدۆن) و (باکۆنین) لەبەر دوو
ھۆ زۆر لەزەتیان لەوە بینیوە، کە ئەو لێکدراوەیان بەکارھێناوە، ھۆی
یەکەم ئەوەیە، کە (ئەنارکیزم) فەوزایەکە بەسەر فەوزایەکی تردا دێت،
بەواتەکی دی بەسەر نەبوونی ڕێکخستنێکی پاکوپوختی سەرانسەریدا دێت، ھۆی
دوەمیش ئەوەیە، کە دوای ئەو گواستنەوە مەزنە دروستکردنی سیستمێکی
توندوتۆڵی ئەقڵانی دێت، کە دائەمەزێنرێت لەسەر بنەمای ئازادی و
ھاریکاری، پاشان شاگردەکانی (پرۆدۆن) و (باکۆنین) ڕاڕا بوون و سڵیان
ئەکردەوە لە بەکارھێنانی ئەو وشە لاستیکییە، ئەوەش کارگەریەکی نێگەتڤی
کردە سەر ئەو توێژە کۆمەڵایەتیانە، کە ئاستی ڕۆشنبیریان بڵند نەبوو،
تەنانەت (پرۆدۆن) خۆشی لە کۆتایی ژیانی سیاسییدا، وەک (فیدریالخواز)ێک
خۆی پیشان ئەدا، تەوژمی وردەبۆرژوا لایدا بەلای (یارمەتیخوازی،
ھەرەوەزیخوازی Mutulime)دا، تەوژمی سۆسیالیستیش لایدا بەلای (کۆمەکخوازی
collectiviste) دا، ئەو دۆخە بەو چەشنە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی ئەو
زاراوانە بوونە وشەی (کۆمونیست) (جۆزیف دیجا) وشەی (Libertair)
دائەھێنێت، لە فەرەنسا لە سەدەی نۆدەدا (سیباستیان فور Sebastien
Faure) ئەو وشەیە دەھێنێتەوە گۆڕێ، چونکە ئەو دوو وشەیە(anarchist) و (Libertaire) نەک
ھەر لەیەکەوە نزیکن، بەڵکو یەک ماناش ئەبەخشن، دەرخرا کە بەکارھێنانی
زۆر باشترە لە بەکارھێنانی وشەکانی دی، بۆ نمونە، باشترە لە وشەی
سۆسیالیست، چونکە وشەی سۆسیالیست پڕ بە پێستی (ئەنارکیست) نییە،
لەبەرئەوەی ئەنارکیزم خەبات ئەکات بۆ لەناوبردنی چەوسانەوەی مرۆ
لەلایەن مرۆوە، بە واتایەکی دی ئەنارکیزم لقێکی سۆسیالیستە، کە
گرنگیەکی تایبەتی ئەدات بە خەباتی ئازادیخوازانە، بۆئەوەی ھەرچی زووترە
دەوڵەت تەفروتونا بکرێت دەربارەی ئەو مەسەلەیە (الدولە القمعیە)
بخوێنەوە، یەکێک لە تیرۆرکراوەکانی (شیکاغۆ) بە ناوی (ئەدلۆف فیشەر)
وتوویەتی"کەسی ئازادیخواز سۆسیالیستە، بەڵام مەرج نییە کەسیێکی
سۆسیالیست ئازادیخواز بێت" کەچی ھەندێک ئازادیخواز ھەن، کە خۆیان بە
ڕەسەنتر و بە بەوەفاتر ئەزانن ھەندێک ناو لەخۆیان ئەنێن، یا ڕێگە ئەدەن
ھەندێک ناویان لێبنرێت، کە لە ڕاستیدا ئەو جۆرە ناوانە ھەر شایستەی
تیرۆریستەکانن، ئازادیخوازەکانی ئەم سەردەمە لەو بوارەدا ھەوڵێکی
باشیان داوە و خۆیان یەکلاکردۆتەوە خۆیان بە (کۆمونیزمی ئازادیخواز)
پێناسە دەکەن.
__________________________________________________
پەڕاوێز:
سەرچاوە کتێبی (التحرریە من العقیدە الی الممارسە) دانییل غریین، ئەم
وەرگێڕانە لەتەک دەقە فەرەنسییەکەی بەراورد کراوە.
* ئەو ناونیشانە لە دەقە فەرەنسییەکەدا بەمجۆرەیە (les idée forces de
l’anarchisme) لە عەرەبیدا دەبێتە (الافکار الرئیسیة الانارکیة) بەڵام
وەرگێڕی عەرەبی (جۆرج
سەعد) کردوییەتی بە (الافکار المحوریة للتحرریة)
من ئەوەی یەکەم بە باشتر ئەزانم - و.ک.
** ژمارەکان لە ھەردوو دەقەکەدا نیین، خۆم دامناون بۆ ئاسانکاریی
بڵاوکردنەوە، نازانم لە کۆتایدا ژمارەکان دەگەنە چەند ژمارە - و.ک.
*** بۆ ئەوەی ڕەتکردنەوەی دەسەڵات بخاتە ڕوو (an-anarchie) - ڕەفزکردنی
دەسەڵاتی داپڵۆسێنەر - بخوێنەرەوە، لە نییەت پیسییەوەیە، گەر بڕوا بکرێت،
کە دەسەڵات ڕیکخستنێکی عادیلە ناتوانرێت وازی لێ بھێنرێت، وەکو ئەزانیین (ئازادیخوازەکان - ئەنارکیستەکان)
بە تۆبزیی ئەو ناولێنانەیان گۆڕیوە، ھەندێک جار ناویان ناوە (کۆڕە
کرێکارییەکان) جارێکی دی (فیدریالیزم، یان لیژنە ھەڵبژێراوەکان) ئەوە
زیاتر شەری وشەکان بووە، ئەگینا (ئەنارکیستەکان) بە ھیچ کلۆجێک دژی
ڕێکخستنی کۆمەڵگە نەبوون، لە ڕێگەی لیژنە ھەڵبژێراوەکانەوە، دژی ڕێسای
داپڵۆسین و دەستدرێژیکردنە سەر ئایشی خەڵکی بوون - و.ع.
ماڵپهڕی سهلام عارف
|