٢٢\٣\٢٠١٦
حیزشاد.

فه‌رهاد مازێ
ئه‌وانه‌ی ده‌مه‌وێ بیانبینم
نایانبینم
ئه‌وانه‌ی ده‌مه‌وێ نه‌یانبینم
ده‌یانبینم
کێشه‌م هه‌بێ
ده‌چمه ئاوده‌ست
جه‌نگ کێشه‌مه
ژیان جه‌نگه
ئاین کێشه‌مه
خوا جه‌نگه
مرۆڤ کێشه‌مه
ئازادی جه‌نگه
بمبوورن گه‌ر بڵێم من هه‌میشه له ئاوده‌ستم
ئازادی له ئاوده‌ست ده‌بینم
له ئاوده‌ست خوا ده‌بینم
ده‌بینم له ئاوده‌ست ژیان..
ناوت، مرۆڤ.
- خه‌ڵکی کوێی؟
+ زه‌وی.
- چه‌ند قاچت هه‌یه؟
+ دوو.
- دوو یان چوار؟
+ دوو.
مه‌یموونیش هه‌روا..
- چه‌ند ده‌ستت هه‌یه؟
+ دوو.
مه‌یموونیش هه‌روا..
- حه‌زت ده‌کرد مه‌یموون بای یا مرۆڤ؟
+ مرۆڤ.
- ئێستا مه‌یموونی یا مرۆڤ؟
+ مرۆڤ.
شێر چوار پێی هه‌یه
ده‌خوا و ده‌کوژێ و ده‌گێ
که‌ریش چوار پێی هه‌یه
سواری ده‌بن و ده‌خورێ و ده‌گایرێ
به مرۆڤی ئازا ده‌ڵێن شێر
به مرۆڤی بێ هۆشیش که‌ر
به هه‌موو ئاوازێکیش هه‌ڵمه‌په‌ڕه
با نه‌ڵێن مه‌یموونه مرۆڤ..
ته‌ڕبوون جوانه
مه‌چووه دەرێ.. باران ده‌بارێ
(گه‌ی = هه‌پپی) (حیز = شاد)*
ده‌بێ له نیشتمان شاده‌کان کێ بن؟
من ده‌زانم حیزه‌کان کێن، قه‌پاتن شادن
به‌ڕێزه‌کان حیزن
شادن به‌ڕێزه‌کان..
مرۆڤ دوو ده‌ستی هه‌یه و دوو پێ
باڵنده دوو باڵ و دوو پێ
باڵنده ده‌ڕوا و ده‌فڕێ
مرۆڤ ده‌ڕوا و نافڕێ
ده‌یفڕێنن
خۆشه مرۆڤ بفڕێ
که‌ریش چوار پێی هه‌یه و ده‌ڕوا و نافڕێ
حیزه‌کان ده‌فڕن
ده‌ڕۆن شاده‌کان
شاده‌کان حیزن
حیزه‌کان شادن..
له ده‌رێ باران ده‌بارێ.. ته‌ڕده‌بن
من نووسه‌رێکی شپرزه‌م، وشه‌یه‌ک ده‌نووسم دێرێکم ون ده‌بێ
رسته‌یه‌ک ده‌نووسم ده‌قێکم بزر ده‌بێ
ده‌قێک ده‌نووسم رووداوه‌که‌م له‌بیرده‌چێ
چیڕۆکێک ده‌نووسم کاره‌کته‌ر و کات و شوێن و فۆڕم و ناوه‌رۆکم لێ ون ده‌بێ.
دکتۆر باسی چه‌قۆ و کوشتنم بۆ ده‌کا
قه‌سابیش باسی گوڵ و میهره‌بانیی
دز باسی پاکیی و جوانیی
شاعیریش باسی وێرانیی و برین
جه‌ڵاد ئازادی
خۆشم له ئاوده‌ست دام
بیر له ده‌قێک ده‌که‌مه‌وه بۆنی ئازادی و گان و نانی گه‌رمی لێبێ.
له ته‌ڕبوون ده‌ترسێم
بارانم خۆشده‌وێ
هه‌ڵبه‌زین و دا‌به‌زینێکی زۆر هه‌یه له نووسینه‌کانمدا، خوێنه‌رێکی
خوێنده‌وار ده‌توانێ بڵێ ئه‌و نووسه‌ره نه‌خۆش و راڕا
و بێ ئۆقره‌یه، ده‌قه‌کانی ئاوده‌ستن و نووسینیش گوو، که‌سێکی
نه‌خۆش له پشت ئه‌و ده‌قانه‌یه و فڕی به زانستی نووسینه‌وه نییه و
به ئارەزووی گونی خۆی ده‌داته‌به‌رێ، له ساماڵ و له ئاسمانی شینی بێ
په‌ڵه هه‌ور.. لای ئه‌و با و باران و ته‌زرە و تۆفان، له به‌فر و
ره‌هێڵه‌شدا.. لای ئه‌و گه‌رمایه و قه‌پاڵ له خۆخ دان..
به‌ڵێ من وام، نووسین دانه‌به‌رێیه، من ده‌ده‌مه‌به‌ڕێ، کیرم نا،
رووحم، ویژدانم، هه‌ستم..
ئه‌م سپێدەیە به‌ده‌م رووباره‌که‌ی لای ماڵه‌که‌م به نه‌رمه وه‌رزش
ده‌رۆیشتم و له‌وبه‌ریش له باڵکۆنێک ژن و پیاوێکی پیر خه‌ریکی قاوه‌خواردنه‌وه
بوون، هه‌ر له خۆمه‌وه ده‌ستم به گریان کرد، غه‌ریبیی ماڵه‌وه‌م کرد
- دایه و بابه و منداڵییم و هه‌رزه‌ییم و شاره‌که‌م و نیشتمانم - بێ
نیشتمانیی له کۆڵت نابێته‌وه و له‌گه‌ڵتایه تا مردن، رۆیشتن به‌ده‌م
رووبار و قاوه‌خواردنه‌وه و نیشتمان و گوێگرتن له مۆسیقا و گریان...
باران منه، یا من باران
باران نابارێ و ته‌ڕم وه‌ک باران
نه ماسی و سه‌گ و باڵنده نە مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌ر له ناخ و رووحی
تێکشکاوی تۆ ناگه‌ن و ئازاره‌کانت نابینن.. ئازار نابیندرێ، بگری
فرمێسکه‌کانت له ژێر چاویلکه‌ی ره‌ش دان، تۆیه‌ک تا مردن خۆت له کۆڵ
بی.. تا مردن نه‌خۆش، بێ نیشتمانیی نه‌خۆشییه‌کی کو‌شنده‌یه و ده‌زانم
رۆژێک ده‌مکوژێ.. پیریی نا غه‌ریبیی..
بیرت ده‌که‌م
ده‌زانم رۆژێک ناخم ده‌مکوژێ
کوشتنێک، کوشتن به خۆیه‌وه نه‌یدیوه و
کوشتن ناوی خۆی ده‌گۆڕێ..
لێره‌به و مه‌ڕۆ ده‌رێ.. باران ده‌بارێ
کێشه‌م هه‌یه و ده‌چمه ئاوده‌ست
ده‌رگا له‌سه‌ر خۆم داده‌خه‌م
گه‌ر جه‌نگ ته‌واوبوو
خواش نه‌ما
له ده‌رگام ده‌ن..
ته‌ڕبوون جوانه
مه‌چووه دەرێ.. باران ده‌بارێ
له ده‌رێ باران ده‌بارێ..
ته‌ڕده‌بن
له ته‌ڕبوون ده‌ترسێم
بارانم خۆشده‌وێ
باران منه، یا من باران
باران نابارێ و ته‌ڕم وه‌ک باران
لێره‌به و مه‌ڕۆ ده‌رێ..
باران ده‌بارێ
باران گەیشت.. هەی
حیزشاد!!!
______________________________
*
له فه‌رهه‌نگدا وشه‌ی (گه‌ی) واتا (هه‌پپی)، له ئاخافتندا دوو وشه ی
جیاوازن و دوو واتای جیاواز ده‌به‌خشن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|