١١\١١\٢٠١٨
ھۆکارەکانی
رزگارنەبوونی کورد لە چەوسانەوە.

عەبدولڕەحمان رەسول
ھۆکارەکانی سەرنەکەوتنی کورد بۆ بە دیھێنانی ماف و ئازادییەکان ئاکامی
زۆرینەی ھەڵەی سیاسییەکانی کوردە و بەشێکیش بۆسیاسەت مەدەرانی
دەوڵەتانی سەرمایەدار ودەوڵەتانی زلھێز کە تەنھا ڕەچاوی پاراستنی
بەرژەوەندی یە سیاسی و ئابووری و بازرگانی یەکانی خۆیان دەکەن و ڕەچاوی
پاراستنی ماف و ئازادی یەکانی مرۆڤەکان ناکان.بەدرێژایی تەمەنی
دەوڵەتانی سەرمایەدار و دەوڵەتانی زلھێزتەنھا ڕە چاوی پاراستنی ماددی و
بازرگانی یەکانیان کردووە لە گەڵ پاراستنی بەرژەوەندەسیاسی یەکەیان بە
کەمترین جۆرو شێوەش ڕەچاوی پاراستنی بەرژەوەندی وماف و ئازادی کوردییان
نەکردووە لە گەڵ ئەوەشدا خەڵکی کوردستان لە سەرجەم بەشەکانیدا زۆرترین
قوربانی داوە و کۆمەڵکوژوئەنفال کراوە وکیمیاباران کراوە.
،بەبیروبڕوای من جەند ھۆکارێک ھەیە کە وایی کردووە کە تێکۆشانی حیزبە
کوردیی یەکان بێکارێگەر بمێنێتەوە یاخود ھەر یەکەیان کاریگەری لاوازی
ھەبێت لە چیھانی گۆڕانکاری یە سیاسی یەکانی قۆناغەکانی گۆڕانی سەردەمدا
ھۆکارەکانیش ئەمانەن : ۱- حیزبە کوردی یەکان سەربەخۆیانە ھەڵسوڕانیان
نەکردووە لە تێکۆشان بۆ داھاتوو ، واتە لە بڕیاردانیاندا بە بەردەوامی
کاریگەری لایەنی دەرەکی و دەوڵەتانی داگیرکەریان لە سەربووە .بەردەوام
چاوەڕوانی لایەنی دەرەکی و دەوڵەتانی دەرەکی بوون کە ھاوکارییان بکەن
تەنانەت زۆر جار لە پێناو سەرکەوتنی کاتی یاخود مانەوەی کاتییان یان بۆ
یەکلاکردنەوەی گیروگرفتە ناوخۆیەکانیان پەنایان بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر
ودوژمن بردووە.بەشێک لە حیزبەکان بەم جۆرە تێکۆشانیان کردووە. بێگومان
ھیچ دەوڵەتێک بەبێ ڕەچاوکردنی پاراستن وسوودی بەرژەوەندیی یە سیاسی و
بازرگانی یەکانی کەمترین ھاوکاری ئەو حیزبە کوردی یەی نەکردووە و نای
کات ،ئەمەش وای کردووە ھەر جۆرە ھاوکارێکی دەوڵەتی داگیرکەر بۆحیزبێک
یان چەند حیزبێک لە کۆتایی دا بەزیان بەبەرژەوەندی حیزبێک یان چەند
حیزبێکی بەشێک یان پارچەیەکی کوردستان کۆتایی ھاتووە .کە زۆر بە داخەوە
گەیشتۆتە ئەوەی کەفشار لەڕووی نە پاراستنی ئاسایش و ئەمنێتی حیزبەکان
کەوتۆتە مەترسێوە ،تەنانەت کادیروھەڵسوڕاوانیان تیرۆرکراون ،نــموونەش
بە تایبەتی حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کە ساڵانە ھەڵسوڕاوانیان
تیرۆر دەکرێت لە باشووری کوردستان لەلایەن کۆماری فاشیزمیی ئیسلامیی
ئیرانەوە. کەمترین کەسیش لە بکوژ وتیرۆریستانیان سزانەدراون ودادگایی
نەکراون...
٢-حیزبە کوردی یەکان ڕاشکاونەبوون لە تێکۆشان بۆبەدیھێنانی ماف و
ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان واتە زۆرشەرمنانە ھەنگاویان
بۆناوە.ئەمەبە ھۆی کاریگەری بیروباوەڕی دینی و سوننەتە کۆمەڵایەتی یە
کوردی یەکان ، واتە حیزبەکان لە ململانێ کان ترساون بۆیە بەشەرمەوە
باسیان لە پێشکەوتن و ئازادی یان بۆ خەڵک کردووە.تەنانەت زۆر جار خۆیان
ڕێگر بوون لە دەرکەوتنە پێشکەوتنەسیکۆلار وشارەستانی یەکان .کە
حیزبەکان خۆیان بیانوی جۆراوجۆریان بۆ دروست کردووە کە کاتێک لە لایەن
بەشێک لە گەنجان ولاوانی کۆمەڵگای کوردستانەوە ھاتۆتەکایەوە.
٤-حیزبەکان ڕاشکاو نەبوون لە بەرامبەر تێۆشان بۆ سەر بەخۆیی و
دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ. راستێک ھەیە ئەویش ئەوەیە کە کۆمەڵگایی
کوردستان بە درێژایی جەندێن ساڵە داگیر کراوەوبەبێ خواستی خەڵکەکەی
پارچە پارچە کراوە ماف و ئازادی یەکانی لێ زەوت کراوە .بەردەوام
لەلایەن دەوڵەتانی ئێران وتورکیا وسووریا و عێراق چەوساوەتەوە و ئێستاش
دەچەوسێتەوە.بۆ ڕزگاربوون لە چەسانەوەبە دوو جۆر گونجاوە بۆتێکۆشان
یەکەمیان وەرگرتنی ماف و ئازادی یەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتی مەرکەزی دا
(داگیرکەردا) کەئەم جۆرەیان بە درێژایی چەندین ساڵەلە ھەر چوار بەشەکەی
کوردستاندا حیزبەکان تێکۆشانیان بۆکردووە بەڵام کەمترین ماف و ئازادیش
بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست نەھات ئاوارەیی و کۆمەڵکوژی کۆتاتی نەھات ھەر
چەندساڵ جارێک بە جۆرێک خەڵک ئاوارە و کۆمەڵکوژ دەکرێت.
کێشەی بنەڕەتی ئەوەیە ھیچ یەکێک لە دەوڵەتەکانی ئێران و تورکیا و
سووریا و عێراقدەستوورو سیستەمیان سیکۆلار و شارەستانی نی یە کە بە
جۆرێکی دیموکراسی و مەدەنی بە پێی یاسا و دەستووری دەوڵەت دان بنێت بە
سەرجەم ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان.
بەردەوام لە دوایی گۆڕانی جۆری دەسەڵاتی دەڵەتەکان بەھەمان جۆری
ڕابردوو دەستی کردۆتەوە بە گەشەدانی سەرکوت وچەوسانەوەی خەڵکی کوردستان
.جۆری دوومیش لە تێکۆشان لە سەردەمی ئێستادا ئەویش داواکردنی ئەنجام
دانی ریفراندۆمە کە خەڵکی کوردستان بەشداربێت خۆیی دەنگبدات لەوەی کە
ئایا دەیانەوێ لە گەڵ دەوڵەتی مەرکەزی دابن یان دەیانەوێت سەربەخۆبن .
بەبڕوایی من باشترین ڕێگا چارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی
کوردستان لە گەڵ دەوڵەتانی مەرکەزی دا. ھەنگاوێکی زۆر باش و
سەرکەوتووشە بۆ بەدیھێنانی ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان.
٥-حیزبەکان نەیان توانیوە بەتەواوەتی پشت بە خەڵکی کوردستان ببەستن ،
واتە بەجۆرێک کاریان نەکردووە کە خەڵکی کوردستان بە جۆرێک ئاراستەبکەن
کە بەشداربێت لە دەسەڵات و سیستەم و بڕیاردان .بەبەردەوامی خۆیان
لەخەڵک بە ژیرتر و عەقڵ تر و سیاسی تر داناوە کە پێچەوانەی ڕاستە .واتە
زۆر جار خەڵک زۆر ووشیار تر و سیاسی ترە لە حیزبەکان. کە خەڵک مشاوەرەی
پێ بکرێ و سەرنج و پێشنیار و ڕەخنەی لێ وەربگیرێت ھەنگاوێکی زۆر
سوودبەخشە. بۆ بەدیھێنانی ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان.
کاتێک بەو ھەنگاوانەی سەرەوە ھەنگاوبندرێت پشتیوانی بەھێز دروست دەبێت
،کە ھێزیشت ھەبوو ھێزی بەرامبەر (ھەر دەوڵەتێکی وەک (ئێران ،تورکیا،سووریا،عێراق
) بێت یان ئەمریکا بێت یان ھەر دەوڵەتێکی تر بێت) حیسابێکی تر بۆ
بەرژەوەندی یەکانی خەڵکی کوردستان دەکات . بەڵام کە بەلاوازی و
پەرتەوازەیی تێکۆشان بکرێت ئەوا بەبەردەوامیی کورد دەبێتە قوربانی و
تەنھا بۆ سوود و بەرژەوەندی دەوڵەت و لایەنی تر بەکاردێت.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|