په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٦\٢٠١٥

    هۆ کەسەکەم وەرە مەڕۆ.


ره‌وشەن بەلقیس

وەرە میوانی دڵ
ببە بە میوانی ماڵم مەڕۆ
وەرە هەمیشە لە لام بە
وەرە تەواوی بەژنە قنجەکەت
وەبەرچاوم بێنە و ببە..
وەرە پڕ بە خۆشیی جەستەی نەرمت
باوەشمکە وەرە مەڕۆ
وەرە لێو لە لێوم و
قەد لە قەد
دەست لە لەشم بئاڵێنە
پڕمکە لە خۆت.. دە وەرە مەڕۆ
وەرە خاڵیم مەکە لە پاکیی و شرینیی و نەرمیی رووحت
وەرە مەڕۆ
ئاوێتەی خین و ناخ و جەستەتم کە
وەرە بێ تۆ لە گۆڕێکی هەڵقڕشکاوی بەر هەتاو دەچم
وەرە بێ تۆ لە زارۆکەکی بێ ناز دەچم
برسیی و تێنیی و بێ خەو بێ
تا لە باوەش نەگیرێ ئۆقرە ناگرێ
وەرە بێ تۆ لە بەرد دەچم
تا نەیجوولێنن ناجوولێ
وەرە بێ تۆ بوونم لە نەبوو دەچێ
وەرە ئاوێتەی من ببە..
با لەگەڵ تۆ لە بوون بچم و
هەر لە نێو تۆش لەنێوبچم
وەرە مەڕۆ
هۆ کەسەکەم وەرە مەڕۆ.
 

ماڵپه‌ڕی رەوشەن بەلقیس

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک