په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٨

ھۆلیوود.

بورهان جۆڵا      


ھۆلیوود ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ناوەڕاستی لوس ئەنجلوسی سەر بە ولایەتی کالیفۆڕنیای ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ناوەندی مێژوویی سینەماو ھونەرمەندانی ئەمریکایەو وشەی ھۆلیوودیش وەک سمبوولی سینەمای ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

لە ٢٠٠٥ داواکرا لە ئارنۆلد شوارزنیگر ‌حاکمی ولایەتی کالیفۆڕنیا کە سنوور بۆ ھۆلیوود دیاری بکرێ و لە لووس ئەنجلوس جیابکرێتەوە، لە ناوەڕاستی ٢٠٠٦ داواکاریەکە جێبەجێکراو ئێستا ھۆلیوود خاوەنی سنووری شارەوانی فەرمی خۆیەتی.

لەساڵی ١٨٥٣ تاکو ساڵی ١٨٧٠ ناوچەی ھۆڵیوود چەند درەختێکی دڕکاوی لێبوو دواتر (هۆبارت جۆنستن ویتلی) بە کڕینی چەند پارچە زەویەک و دروستکردنی چەند خانوێک بۆ یەکەم جار ناوی ھۆڵیوودی بۆ ئەم ناوچەیە دانا، گەشەکردنی ئەم ناوچەیە .زۆر خاوبوو لە١٩٠٠ بۆ یەکەمجار پۆستەخانەو ئوتیلێک و دوو بازاڕو نوسینگەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ دانراو بەمەشەوە دانیشتوانی لۆس ئەنجلس گەیشتە ١٠٢٤٧٩کەس.

ھۆلیوود لە ساڵی١٩١٠ ڕێچکەی پیشەسازی سینەمای گرتەبەرو لە سەرەتای شەڕی یەکەمی جیھانیدا بوو بە پایتەختی سینەمایی چەندین ستۆدیۆو تاقیگەی سینەمایی تی دامەزرا.

لە ساڵی ١٩٥٨ شەقامی ناودارانیان تیا دروستکردو دوو ھەزارو پێنج سەد ئەستێرەیان لەسەر نەخشاند بە مەبەستی بەرزنرخاندنی تواناو ناوی بەھرەمەندان تیایدا، تاکو ساڵی ١٩٩٤ زیاتر لە دوو ھەزارناودار بوون بەئەستێرە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی ئەستێرە ناودارەکان بەرز بۆوە بۆ دوو ھەزارو چوارسەد.

ھۆلیوود بەناوبانگترین شوێنی جیھانەو ناوەندی مێژوویی سینەمای ئەمریکیە پێیدەوترێت شاری پیشەسازی سینەما چونکە پێشکەوتووترین ستۆدیۆی سینەمایی لێیەو وەکو ستۆدیۆکانی کۆمپانیای یۆنیڤەرساڵ، شانۆی دۆلبی لێیە بۆ دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکارو گۆڵدن گڵۆپ، مۆزەخانەی پەیکەری مۆمی ناودارانی لێیە.

ستۆدیۆکانی دیزنی ھۆلیوود.

واڵتەر ئەلیاس دیزنی لە ٥ی دێسیمبەری١٩٠١ ھاتۆتە دونیاو لە١٥ی دێسیمبەر١٩٦٦ کۆچی دوایی کردووە، وەک دەرھێنەرو بەرھەمھێنەرو سینارێست کاری کردووە، کەسایەتیەکی تەوەریە بۆ سینەمای فلمی کارتۆنی منداڵان وەک کەسایەتی (میکی ماوس) ھەروەھا دۆبلاژی بۆ کەسایەتیە کارتۆنیەکان کردووە، خاوەنی ٢٦ خەڵاتی ئۆسکارو چەندین خەڵاتیتریشە، نەوەکانی خۆیو براکەی (رۆی دیزنی) خاوەنی کۆمپانیای (وۆڵت دیزنی) بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی کارتۆن داھاتی ساڵانەی چەندین ملیار دۆلارە.
 

ماڵپەڕی بوڕهان جۆڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک