٢۴\١\٢٠١٠
(..........).

کامه‌ران
جه‌وهه‌ری (هه‌ڵوه‌دا)
چه‌ند رۆژێکه
دروومانی ته‌مه‌ن
به ده‌زووله‌ی هه‌وریی ته‌نیایی
نه‌خشی له‌سه‌ر تان و پۆم ته‌نیوه.
چه‌ند رۆژێکه شۆڕابه‌که‌ی زوو
سه‌رمی کردۆته‌وه هه‌وار و
گوڵووکی تاژانی کاته‌کان وه‌ریوه.
چه‌ند رۆژێکه رۆحی تینووم
له نێو ته‌مێکی ئیقلیمگیرا
لێوانلێوی بۆن و ده‌نگ و ڕه‌نگه
چه‌ند رۆژێکه پڕ به دنیا
ته‌زووی بزه‌ی په‌تیم لێ میوانه
چه‌ند رۆژێکه بیرت ده‌که‌م
چه‌ند رۆژێکه
هه‌تا بڵێی
دڵم ته‌نگه...
kjhalvada@gmail.com
www.halvada.blogfa.com
|