په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٩

هۆرەی بەهار و سوتماکی نێرگز

(کەرنەڤاڵی ئەدەب و هونەر و مۆسیقا) لە ئۆتاوا.

 


هۆرەی بەهار و سوتماکی نێرگز؛ کەرناڤاڵێکی هونەری و ئەدەبیە لە دیاری بۆ بەهار لە لایەن پێگەی ڕۆشنبیری کوردیی ئۆتاوا/ کەنەدا ڕێکدەخرێت. رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ئازار ٢٠١٩.

کۆمەڵێک ئەدیب و هونەرمەندی شێوەکار و میوسیک ژەن لە کوردستان و ئەوروپا و چەند شارێکی دیکەی کەنەدا بەشداری تێدادەکەن بە شیعر و مۆسیقا و شیعر و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی.

١- ئەحمەد محمد ئیسماعیل، عبدوڵا سلێمان، حسن شافعی، ئارام هەڵەبجەیی و ئالان بەرزنجی بە بەرهەمی شیعر و لێکۆڵینەوە و پەخشان بەشداری دەکەن.

٢- کاوان قادر، مەحمود سیامەنسوری، دارا ئارام، بورهان مستەفا، سیروان عبدوڵا بە بەرهەمی کاری شێوەکاری بەشداری دەکەن.

٣- شەهرام دۆستان و هاوژین تۆفیق بە میوسیک بۆنەکە بەجۆش دەکەن.


بەشی ڕاگەیاندنی پێگە
پێگەی کوردیی ڕۆشنبیریی ئۆتاوا

xara.aras@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک