په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٣

هۆشداریەک بۆ دووبارەنەبوونەی تراژیدیای دووعا!؟
 


دواى ئەوەى هەواڵى ئەوە راگەیەندرا کە (سیمۆن داوود و حەسەن نەسروڵڵا) دەسبەسەر کراون و لە ژێر چاودێریی نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستاندان، ئێمە لە گرووپى ژیان هۆشداری ئەدەین لە مەترسی دووبارەنەبونەی تراژیدیای دووعا و داواکارین سەرۆکى حکومەت بە تەنسیق لەگەڵ دەزگا پەیوەیەندیدارەکان و دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجومەنی بالای خانمان هەماهەنگیان هەبێت و لە ژێر هیچ فشارێکى سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا ئەم کچ و کورە رادەستى خانەوادەکانیان نەکرێنەوە.


بەداخەوە لەساڵانی ڕابوردو هەژمونی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاینی ڕیگر بوونە لە بەدیهاتنی سەروەری یاسا و عەدالەت و بەم هۆیەشەوە هەزارەها ژن و کچ ی ئەم وڵاتە بونەتە قوربانی ، تاوانبارانیش یان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە یان بەهۆی ڕێکەوتنی خێڵ و خێزان و بنەماڵەوە تاوانەکانیان پەردەپۆش کراون.


لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە خۆشحاڵین لەئاستێکی وا بەرزدا حکومەتی هەرێم دەستپێشخەری و بەشداری چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەکات و سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیاری کەیسەکە ئەکات بەڵام هەمان کات مەترسیەکی ئیجگار مەزن لەسەر ژیانی ئەو کور و کچە هەیەو دەبێت هیچ بەڵێن و دڵنیاکردنەوەیەکی ئەو خێزانانە لە خەتەرناکی ئەم مەترسیانە کەم نەکەنەوە..


کوشتن و بەردبارانکردنی دووعا بەجۆرێک سەرجەم کۆمەڵگەی کوردەواری و یەزیدیەکانی خستە ژێر پرسیارەوە کە لەئاستی ناوچەکەو دەرەوە کورد بە مرۆڤی ژن کوژ بناسرێت وە داواکارین ئەوەی لە ڕوناکیدا ڕوبەڕوی دووعا بویەوە نەبێتە چارەنوسی سیمۆنیش لە تاریکی و نهێنیدا.


نا بۆ کوشتن و توندوتیژی لە کوردوستاندا...


گرووپى ژیان
١٤\٢\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک