٢٥\٢\٢٠١٠
ھۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د:
یه‌کێک له مه‌لاکان زۆر به‌راشکاوى گووتى:(تۆ بۆ
هێڕشى که‌نیسه‌کان ناکه‌یت؟!)
سازدانی دیمانه:
وشەجاڕ
\ یاسا سوواوەکان
www.yasasuawekan.kurdblogger.com
پاش
ڕاگرتنی شاعیر و نووسه‌ر ھۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د و عه‌بدولڕەحمان بامه‌ڕنی
سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی «چاڤدێر» له دھۆک، له‌سه‌ر داوای
ئیسلامییه‌کان له دھۆک و به فه‌رمانی حاکم جاسم دادوەری دادکای دھۆک،
له سه‌ر بڵاوکردنه‌وەی شیعرێکی ھۆشه‌نگ له له حه‌فته‌مامه‌ی «چاڤدێر»دا
ماڵپه‌ڕێکمان بۆ پشتگیری له‌و به‌ڕێزانه و داکۆکی له ئازادی بیروڕا
له کوردستاندا دامه‌رزاند، زۆرێک له خۆشه‌ویستان به ھانامانه‌وە
ھاتن و به ناردنی ئێمایل پشتگیری‌یان کردین، ئه‌وانه زیاتر ئه‌و که‌سانه
بوون که ته‌نیا پشت‌و‌په‌نایان قه‌ڵه‌مه‌که‌یانه. زۆرێک له‌وانه‌یش
که دەنگی ئێمه‌یان پێگه‌یشت بێدەنگ بوون! له‌وانه چه‌ندین که‌سایه‌تی
سیاسی و ڕۆشنبیری به‌ناوبانگن! به‌داخه‌وەین که دووڕوویی و ڕیا وەکوو
په‌تایه‌کی کوشندە، ژیانی خاوەن دەنگه‌کانی ئێمه‌یان گرتۆته‌وە
ھیوادارین ھه‌مووان بتوانن خۆ یه‌کلایی بکه‌نه‌وە خۆ له چڵکی به‌رژەوەندی
داشۆرن.
وەکوو ئه‌رکێک و بۆ گه‌یاندنی دەنگی کاک ھۆشه‌نگ خۆی و بۆ ئاگادارکردنه‌وەی
ئێوەی ئازیز له دۆسیه‌که، چه‌ن پرسیارمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد،
سوپاسی ئه‌که‌ین که ڕاشکاوانه وەڵامی داینه‌وە و سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و
ئازیزانه به‌ئاوات ئه‌خوازین.
وشەجاڕ: کاک ھۆشه‌نگ له‌م دواییه
ئیسلامییه‌کان له سه‌ر شیعرێکی به‌ڕێزتان ھه‌ڵلایه‌کیان نایه‌وە و
سکاڵایان له‌سه‌ر به‌ڕێزتان و کاک عه‌بدولڕەحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری
ئه‌و حه‌فته‌نامه‌یه‌ی شیعرەکه‌ی به‌ڕێزتانی بڵاوکردبۆوە تۆمار کرد.
ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی دەستپێشخه‌ر بوون له تۆمار کردنی سکاڵاکه‌دا سه‌ر
به حیزب و لایه‌نێکی ئیسلامی بوون یان که‌سانێکی بێلایه‌ن بوون و ته‌نیا
وەکوو ئه‌رکێکی ئایینی ھه‌ستان به‌م کارە و به پشتیوانی ئه‌وقاف و
دادگا به‌رانبه‌رتان وەستان؟
ھۆشه‌نگ: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم (دلۆڤان
حه‌مدى) که وه‌ک که‌س سکاڵای کردووه، له رووى قانونییه‌وه مافى ئه‌وه‌ى
نییه، سکاڵا به ناوى خه‌ڵکى و مافى گشتى له‌سه‌ر من تۆماربکات، به‌ڵام
به حوکمى ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه خۆى له ناو دادگه‌ى دهۆکدا وه‌ک (محقق
عدلی) کارده‌کات،دیاره که له‌وێ کارده‌کات و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندى
له‌گه‌ڵ که‌سانى ناو دادگه و پۆلیس و ده‌زگه‌کانى دیکه‌دا هه‌یه، من
به راشکاوى ده‌ڵێم هیچ به دوورى نازانم چ له‌ناو دادگه و چ له‌ده‌ره‌وه‌ى
دادگه‌دا، که‌س و لایه‌نى دیکه‌ى له پشت بن و هاوکاریشى بکه‌ن، ئه‌گه‌ر
نا نازانم دادگه چۆن داواکه‌ى ئه‌ویى قبوڵ کرد و له‌سه‌ر سکاڵای ئه‌و
و ئه‌وقاف من و بامه‌رنییان راگرت؟ مه‌سه‌له په‌یوه‌ندى به ئه‌رکى
ئایینییه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌رکى ئایینى بێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وانه
رۆژانه چه‌ندین سکاڵا له‌سه‌ر شاعیره کورده‌کان بکه‌ن، چونکه نازانم
له شیعرى کوردی‌دا چى نه‌گووتراوه؟ ئه‌گه‌ر به پێوانه‌ى مه‌لا و
سکالاڵکاره‌کان بێت، ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو شاعیرانى کورد ته‌نانه‌ت
شاعیرانى کلاسیک و مردووانیش، بخرێنه زیندان و دادگایى بکرێن. دواى ئه‌وه‌ش
من تێناگه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه رۆژانه هیچ نابنین که ئیهانه‌ى مرۆڤ و
موسڵمان و خه‌ڵکى کوردستان بکات؟ هیچ نابینن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته
جۆراوجۆره‌کاندا چۆن که‌رامه‌تى مرۆڤى کورد پێشێل ده‌کرێت و گه‌مه به
چاره‌نووس و که‌رامه‌تى ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌وانه ته‌نیا په‌ره‌گراڤێکى
شیعریى من ده‌بینن که گوایه ئیهانه‌یه بۆ هه‌ستى دینیى ئه‌و به‌ڕێزانه؟
راستى ئه‌وه دووروویى و ریاکارییه‌کى گه‌وره‌یه!
بێ گومان هه‌ر که‌سێک قسه‌ى له‌و بابه‌ته کردبێت، ئه‌وه ویستوویه‌تى
نان و پیازێک به‌و مه‌سه‌له‌یه بخوات، به‌ڵام دڵنیام دوواتر هه‌ر ئه‌وانن
ریسوا ده‌بن و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه زۆر ئاشکران که ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت به‌ناوى ئیسلام و دین و پیرۆزیى و پاراستنى هه‌ستى
خه‌ڵکى بۆ خۆیان بیپارێزن. زۆر ئاشکرایه هه‌ڵبژاردن له پێشه و هه‌وڵدرا
لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئیسلامییه‌کان و سۆسیال دیموکرات و ده‌موکراته‌کانیش
سوود له‌و کێشه‌یه ببینن و خۆیان له هێزه ئیسلامییه‌کان ئیسلامتر
نیشان بده‌ن. که ئه‌مه‌ش هیچ مانایه‌کى جوانى بۆ حزبى کوردى نه‌هێشته‌وه.
وشەجاڕ: ئێوە به‌پێی یاسای
سزادانی عێراقی ژماره 372 ده‌ستبه‌سه‌ر کران له کاتێکدا یاسای کاری
ڕۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی کوردستان که له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن
په‌ڕله‌مانه‌وه په‌سه‌ندکرا، که نابیت حاڵه‌ته‌کانی ته‌شهیرو
ناوزڕاندن به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بکرێن، ڕای دادگا له‌م
بارەیه‌وە چی بوو؟ ئایا شیعرەکه‌ی ئێوە و بڵاوکردنه‌وەشی له چاو‌دێر
ھیچکام شموولی ته‌شھیر و ئه‌و به‌ندە یاساییه ئه‌که‌ن؟
ھۆشه‌نگ: یه‌که‌مجار ده‌بێت ئه‌وه بڵێم،
ئه‌وه‌ى من دیتم دادگا نه‌بوو به‌مانا قانونى و دادپه‌روه‌رییه‌که‌ى.
به‌ڵکو ته‌نیا حوکمێکى ئاماده‌کراو بوو، پێش ئه‌وه‌ى بگه‌مه دادگه،
حوکمه‌که بڕابۆوه، ئه‌مه‌یان له لایه‌ک، دووه‌م بنه‌مایه‌کى قانونى
هه‌یه ده‌ڵێ (قانونى تایبه‌ت ته‌قییدى قانونى گشتى ده‌کات) حاکم ئه‌م
بنه‌مایه‌ى بن پێ خست، هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌کى دیکه (گومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
گومان‌لێکراو ته‌فسیر ده‌کرێت) ئه‌وه‌یان هه‌ر به‌خه‌یاڵى دادگه‌دا نه‌هات،
هه‌روه‌ها ماده قانونییه‌که قابیلى را‌گرتن نه‌بوو، به‌ڵام گوایه
قازى ده‌سه‌ڵاتى ته‌قدیرى هه‌یه و ده‌توانێت رامان گرێت. به‌هه‌ر حاڵ
په‌رله‌مان و سه‌رۆکى هه‌رێمیش که ئیمزاى له‌سه‌ر قانونى رۆژنامه‌نووسیى
کردووه، پێویسته بزانن، له دادگه‌ى دهۆک قانونه‌کانییان به ئیمزاکه‌یانه‌وه
بن پێ خرا و هیچ به‌هایه‌کییان بۆ دانه‌نا.
وشەجاڕ: له‌گه‌ل گیرانی ئێوەدا
زۆرێک له ڕۆشنبیران ئیدانه‌ی ئه‌و کارەی دادگا و ئیسلامییه‌کانیان کرد،
ئایا کاردانه‌وەی دادگا چی بوو له‌به‌رانبه‌ری خواسته ڕەوا و یاساییه‌کانی
پشتگیرانی ئێوەدا؟ ئایا دەسه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوەندیدارەکانی وەکوو
وەزارەتی ڕۆشنبیری به ئه‌رکی خۆیان ھه‌ستان له پشتگیری کردنی مافی
ئازادی بیروڕادا؟
ھۆشه‌نگ: ده‌بێت ئێمه له‌وه بگه‌ین،
کزترین ده‌نگ له کوردستاندا ده‌نگى رۆشنبیر و نووسه‌ره، هه‌ر مه‌لایه‌ک،
ده‌توانێت هاوار بکات و خه‌ڵک و نووسه‌ران ته‌کفیر و ئیهانه بکات، بێ
ئه‌وه‌ى که‌س لێى بپرسێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه‌ى من، به‌داخه‌وه،
زۆرێک له نووسه‌ران و رۆشنبیران بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوو له‌به‌ر
هۆکارگه‌لێک که په‌یوه‌ندى به‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانه‌وه هه‌یه، ده‌نگییان
نه‌کرد، من زۆر په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیم بۆهاتن و هاوهه‌ستى و هاوسۆزى و
هاوهه‌ڵوێستییان بۆ من نیشان ده‌دا ، به‌ڵام له راستیدا من وه‌ڵامم بۆ
هه‌موو نووسه‌ران ئه‌وه‌بوو، که ئه‌م کێشه‌یه په‌یوه‌ندى به شه‌خسى
منه‌وه نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئازادى گووتن و نووسین و
را ده‌ربڕین و هزره‌وه هه‌یه، بۆیه من پێویستیم به‌و هه‌ڵوێستانه
نییه، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ خۆتان تێگه‌یشتنێکتان هه‌یه و بوێرن ده‌ریببڕن
ئه‌وه بۆ ئێوه باشه نه‌وه‌ک بۆ من،ئه‌وه مه‌لاکان له‌سه‌ر مزگه‌وت
ده‌یان قسه‌یان پێگووتم، سکاڵام لێ‌کرا و خرامه زیندان، مه‌لا و
سکاڵاکاران، به‌راستى ئه‌کتیف بوون و توانییان ده‌ربڕین له ئیڕاده و
تێگه‌یشتنى خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام رۆشنبیران ته‌نیا ئه‌و گه‌نجانه نه‌بن،
که‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه بیدۆڕێنن، جورئه‌تى ئه‌وه‌یان کرد
ئه‌وقاف و مه‌لاکان ریسوا بکه‌ن. کاردانه‌وه‌ى دادگا چى بوو؟ دادگا هیچ
کاردانه‌وه‌ى نه‌بوو، چونکه دادگا نه‌خوێنده‌واره، ره‌نگه ته‌نیا ئه‌و
شعره‌ى منییان خوێندبێته‌وه!، باوه‌ڕیش بکه‌ن من بۆخۆم ئه‌سڵه‌ن هه‌ست
ناکه‌م وه‌زاره‌تێک هه‌یه به ناوى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى له
کوردستاندا. ئه‌وه‌ى هه‌یه کۆمه‌ڵێ ده‌زگه و سه‌ندیکا و یه‌کیێتى و
کۆمه‌ڵه و هتد..، ئه‌رکییان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ت و که‌سییه‌کان
و حزبییه‌کانه.
یاسین حسه‌ینی: ئێستا دۆسیه‌که‌تان به‌کوێ
گه‌یشتووە؟
ھۆشه‌نگ: ئێستا دۆسییه‌که چاوه‌ڕێى ئه‌وه
ده‌کات، کا ده‌یگرن یان حه‌واڵه‌ى دادگه‌ى که‌تنى ده‌که‌ن؟ دیاریش نییه
که‌ى ده‌یگرن یان ره‌وانه‌ى دادگه‌ى ده‌که‌ن، پێیان گووتووم ره‌نگه
دوا بکه‌وێت، مانگێک تا شه‌ش مانگیش، به راستیش ئه‌گه‌ر دادگه هه‌ر
تۆزێک شه‌رم بکات ئه‌وه ده‌بێت دۆسیه‌که بگرێت و سنورێک بۆ ئه‌و
گاڵته‌جاڕییه دابنێت.
وشەجاڕ: به‌ڕای ئێوە چین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی
که له کوردستان ڕێگا له ئازادی ڕادەربڕین دەگرن و چه‌ندە توانیویانه
به‌ر به قه‌ڵه‌مه ئازادەکان بگرن؟
ھۆشه‌نگ: به‌ربه‌سته‌کان دوو گووتارن، یه‌که‌مییان
گووتارى دینى، و دووه‌میشییان گووتارى سیاسى. تا ئێستا رۆشنبیر ده‌نگى
نه‌بیستراوه و کاریگه‌ریشى زۆر که‌مه یان هه‌ر نییه، هه‌ر مه‌لایه‌ک
و هه‌ر حزبییه‌ک ده‌توانێت به ئازادى به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى
خۆى بکات، به‌ڵام رۆشنبیر بۆى نییه، چونکه ره‌نگه هه‌میشه پرۆژه‌ى
رۆشنبیر پرۆژه‌یه‌کى ره‌خنه‌گرانه بێت، ره‌خنه‌ش به که‌ڵکى ئه‌و
گووتارانه نایه‌ت، که ده‌یانه‌وێت هه‌موو شته پیرۆزکراوه‌کان هه‌روه‌ک
خۆیان به پیرۆزیى بمێننه‌وه، ژیان و ئه‌ده‌ب و شیعر و هه‌موو شته‌کان
خه‌ریکه له کوردستان ده‌ڕزن، که‌چى ناشیانه‌وێت که‌س بڵێ ئه‌وه
مرۆڤیش رزى... بۆیه ئه‌و شیعره‌ش باوه‌ڕ بکه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌وه نیشان ده‌دات که ژیان لێره رزیوه بۆیه ئه‌و فه‌وزایه‌یان له‌سه‌ر
درووست کرد، به‌ڵام ده‌ى ئه‌وه ئه‌مرۆش منییان گرت و به‌یانیش با
حوکمم بده‌ن، تا که‌ى ئه‌و ره‌وشه وا به‌رده‌وام ده‌بێت..؟ شته‌کان وا
هاتوونه‌ته پێش، ئیدى به ترس و کوشتن و دادگه و مینبه‌ر و ته‌هدید
و ته‌کفیر راناوه‌ستن.. چونکه مرۆڤ هه‌میشه ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر دین، ئه‌گه‌ر
سیاسه‌ت .. ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب و شیعریش .. پێش هه‌موو شتێک ئازادیم نه‌داتێ
، ئه‌ى چى..؟!
وشەجاڕ: ئایین خۆی سه‌رانسه‌ر
بێڕێزی و سووکایه‌تییه به‌رانبه‌ر به مرۆڤ و به‌تایبه‌ت نه‌یارانی،
ئایا ھیچ کات ئایین مافی ئه‌وەی به مرۆڤ به‌خشیوە که ڕەخنه‌ی لێبگرێت؟
ھۆشه‌نگ: هه‌موو ئاینه‌کان نه، به‌لام
من کێشه‌ى سه‌ره‌کیم له‌گه‌ڵ ئیسلامه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر له‌ناو باره‌گاى
یه‌کێتى زانایانى ئیسلامى که من رۆژى 26/01/2010 له‌گه‌ڵییان دانیشتم
و باسى ئه‌و شیعره‌مان کرد، یه‌کێک له مه‌لاکان زۆر به‌راشکاوى گووتى:
(تۆ بۆ هێڕشى که‌نیسه‌کان ناکه‌یت؟!) وه‌ک ئه‌وه‌ى ره‌وایه من قسه به
دێرى مه‌سیحییه‌کان بڵێم. ئایین نه رێ ده‌دات ره‌خنه‌ى لێبگیرێت نه
قبوڵیشییه‌تى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من له‌م دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لایانه
بۆم ئاشکرا بوو، ئه‌وان خۆشییان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان قوربانى
ئیسلامن و ناتوانن هه‌موو شتێکى شه‌رعى و دینى باس بکه‌ن، چونکه گوایه
ئاستى وشیارى خه‌ڵکى له‌وه نییه هه‌موو شتێک قبوڵ بکه‌ن. واته به
ددانپێدانى مه‌لاکان، نه‌وه‌ک تۆ ناتوانى ره‌خنه له ئیسلام بگریت، به‌ڵکو
زۆر شت هه‌یه له‌ناو ئیسلامدا که روویانداوه و مه‌لاکان ده‌زانن به‌ڵام
نا‌وێرن له‌سه‌ر مینبه‌ر باسى بکه‌ن. بۆیه مه‌لایه‌ک پێى گووتم، (کاک
هۆشه‌نگ، ئێمه له‌سه‌ر مینبه‌ر ناوێرین هه‌موو شتێک باس بکه‌ین، جا چ
چاى تۆ که له‌شیعردا باسى شتێک بکه‌یت؟!)
وشەجاڕ: زۆرن ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی
ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وە به‌ڵام ھیچکات بکوژەکان توانای
وەڵامدانه‌وەی بابه‌تییانه‌یان نه‌بووە. تا ئێستا موسوڵمانان نه‌یانتوانیوە
تاکه‌دێڕێکیش به‌رانبه‌ر به شه‌ھید عه‌بدولخالق مه‌عروف بنووسن! ئه‌م
بێدەسه‌ڵاتییه وا له ئیسلامییه‌کان دەکات که دەست بدەنه چه‌ک و
شمشێر و ھێرش بکه‌نه سه‌ر ڕۆشنبیران، له‌وانه‌یه شیعرەکه‌ی تۆیش ته‌نیا
ئه‌و چوار وشه ( گومبه‌ت و مه‌مک و منارە و کیر) لای موسوڵمانه‌کان
خوێندرابێته‌وە، په‌یامت چییه بۆ ئه‌و تاقمه‌ی به‌و شێوەیه کوێرانه
خه‌ڵکێک تاوانبار ئه‌که‌ن؟
ھۆشه‌نگ: باوه‌ڕ بکه‌ن، من هه‌رگیز په‌یامم
بۆ که‌س نه‌بووه، که ده‌شنووسم مه‌به‌ستى من په‌یام نییه، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ مماره‌سه‌ى ئه‌و ئازادییه بچووکانه بۆ خۆم بکه‌م،
هیواداریشم هه‌موو که‌سێک به ئازادى بخوێنێته‌وه و بنووسێت و لێگه‌ڕیێن
به ئازادى مماره‌سه‌ى حه‌ز و ویستێک بکه‌ین، که رێزى مرۆڤایه‌تیمان
پێده‌به‌خشێته‌وه، من دڵنیام زۆر که‌م که‌س ئه‌و شیعره‌یان خوێندۆته‌وه،
به‌لام هه‌تا ئه‌وانه‌یش که نه‌یانخوێدۆته‌وه، باش ده‌بێت بڕوا بکه‌ن
که ئێمه مافى قسه و راده‌ربڕینمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شین و
قابیلى ره‌خنه گرتن بین، ئه‌وه فه‌رموون له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه ده‌یان
گوووتارى ره‌خنه‌یى و بابه‌تى له‌سه‌ر بنووسن و بڵاوى بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو
بابه‌ته‌که ده‌بێته بابه‌تێکى ره‌خنه‌یى فکرى، که هه‌موومان سوودى
لێ ببینین.
وشەجاڕ: ئه‌گه‌ر په‌یامێک یان وته‌یه‌کی
تایبه‌تتان ھه‌یه که باس نه‌کرا بفه‌رموون، ئه‌گه‌ر نا سوپاستان ئه‌که‌م
و ماڵئاواییتان لێدەکه‌م.
ھۆشه‌نگ: سوپاس بۆ ئێوه، که یه‌که‌م
مالپه‌ڕه په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|