په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٢\٢٠١٦

    هۆتێل.

فەتاح حەسەن

کە پێتدەڵێم:
کڵاوەکەم، بە کاسکێتەکەت ناگۆڕمەوە..
زوویر مەبە.
وەلێ دەتوانین
هەردwوکیان لە تاقێکا دابنێین و
بە شەقامێکا گوزەربکەین،
بە یەك چاو
جوانییەکانی
ئەم زەمەنی عەولەمەیە
ببینین و
هاودەم گۆرانی بۆ خواستەکانمان بڵێین.
پاش شەکەتبوونی قاچەکانمان
هەر یەکەو کڵاو و کاسکێتی خۆی
لەسەربنێ و
بە بڕوابەخۆبونەوە، هەنگاوبنێ..
هەنگاوبنێ
بۆ شوێنی حەوانەوەی
شوێنی حەوانەوەی ئەتۆ.. وڵاتێکە
هینی منیش..
ئا.. هینی منیش
..
..
هۆتێلێکە!

 

دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک