١٨\٦\٢٠١٠
هۆتۆ له
بهڵچیکا.
نووسینی: سه‌میر
عه‌تاڵڵا (*)
16
یونیو 2010

وه‌رگێڕانی :سه‌عید عارف
کاتێک
بۆ یه‌که‌مجار له نێوان ساڵانی 1967 بۆ 1968دا چوم بۆ برۆکسل. له سهرتخوبهکانی
فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا ،شارێکی ته‌واو ناڕیک و پێک و پاش
گوێ خراو بوو .به دوو زمانی دراوسێ ی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی
ده‌ئاخاوتن ، له‌گه‌ڵ که‌مێک پاشماوه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان . ئه‌و شاره به‌ناوبانگ
بوو به‌وه‌ی یه‌که‌مین بازاڕه بۆ به‌کرێگرته‌ی جاش وجلخوار(**)
. کاتێک دۆستێکم پێی گوتم ، که‌وا قاوه‌خانه‌کانی (برۆکسل) پڕن له جاش
و به‌کرێگرته ، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن به‌ڕێبکرێن بۆ لوبنان ، پێم گوته‌وه
:ئیتر ئه‌وه سه‌ره‌تای به‌رپا بوونی شه‌ڕێکی دورو درێژ‌و چه‌په‌ڵه .
به‌ته‌نیشت وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باکوره‌وه ، له ئوتێلێکی بێ ئه‌ستێره
دابه‌زی بووم . به‌ناوبانگترین گۆرانی بێژی به‌ڵچیکی ، جوانترین گۆرانی
ئه‌و سه‌ره‌ده‌مه‌ی ده‌چریکاند ، سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌که‌ی ئه‌وه بوو :
(( باوکم ده‌ڵێت بای شه‌ماڵ گه‌رمی ئه‌وین ڕاده‌ماڵێت)).
هه‌موو ڕۆژێک ، کارمه‌ندی ئوتێله‌که ، به‌سه‌ره ڕوتاوه و سیما وو شک
و تاڵهکهیهوه ده‌چوو به قاڵییه‌کی بهرپێخراو ، پێی ده‌گوتم فهلهمهنکی
به‌ڵچیکی زۆرچاکترن له هاوڵاتیه فه‌ڕه‌نسی یه‌کان . هه‌موو ڕۆژێک .
به بۆنه‌و به‌بێ بۆنه ، ئه‌مه‌ی دهجوهوه ، کۆمه‌ڵه، فهلهمهنکیه
مکوڕهکانی ده‌ڵێن:مۆنی و ڕوتاڵیهکی به‌ر ههمدارمان لا په‌سه‌ند تره
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی بێ به‌رهه‌م . له‌دڵی خۆم دادهمگوت ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت
، له خۆپیشاندانه خۆڕسکیه‌کانی ته‌رابلوس دا بۆ ئه‌مریکا . به پیتی
نوسخ له‌سه‌ر ئه‌فیش و ئاڵاکانیان نوسراوه به‌بێ هیچ جوانیه‌ک .
پاش ساڵانێک برۆکسل بوو به پایته‌ختی ئه وروپای یه‌کگرتوو . هێشتا له
وێسته‌گه‌ی باکور فهلهمهنکی و فه‌ڕه‌نسیه‌کان دانهچیڕهیانه له‌یه‌کتر
و هه‌مواری یه‌کتری ناکه‌ن و ماڵ جیایی ده‌خوازن .
به هه‌موو سادهلهوحیمهوه ، هه‌ستم بهترسیێک ده‌کرد له هه‌ر
جۆرهپێشهنگی و به‌ره‌و پێش چونێکی جیاخوازه به‌ڵچیکی و
که‌نه‌دیه‌کان . له نه‌ستی خۆم و ناخودئاگام دا ده‌ترسام ئه‌و ئافاته
لوبنانیش بگرێته‌وه ، که به شێوه‌ی چهکداریهکی کێویانه دابه‌ش
بوو بوون . وه‌لێ ئه‌مڕۆ به‌خۆم ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوویی ئه‌و
هه‌موو ڕق کینه‌و ئه‌و هه‌موو تاوانکاری و کێوێتی یه‌ی به‌خۆ
هه‌ڵگرتبێت ، ڕه‌نگبێ بۆ ئه‌و دنیایه باشتر بێت لێک ههڵوهشێنرێت .
یه‌کگرتووی( عێراق) چی ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی بۆ هه‌ر
ده‌ساڵ جارێک یه‌ک ملیۆن که‌سی له پێناو دا تیا بچێت . ئه‌و
یه‌کگرتنه چه‌په‌ڵه‌ی ( ڕوه‌ندا) بۆچیه ، ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو
خوازه‌کان یه‌ک ملیۆن که‌س به ته‌ور و قیمه‌کێش بکوژن . یه‌کێتی
(که‌مبۆدیا )بۆچی باشه، کاتێک (پۆل پۆت) به سێ ملیۆن که‌له سه‌ر
پارێزگاری بکات .
یه‌کگرتنه کێوی و کوشنده‌کان بگۆڕن به جیابونه‌وه کامهرانیهکان .
با ئیتر هه‌ر که‌سه‌و په‌رچه‌م وئاڵای ڕقه‌کانی له‌سه ر بانی ماڵی
خۆیان بشه‌کێنێته‌وه . بائیتر فهلهمهنکیهکانی بهڵچیکا و
فه‌ڕه‌نسیه‌کانی که‌نه‌دا و باسکه‌کانی ئیسپانیا برۆن بۆ دۆزه‌خێک .
یان هه‌ر کوێ یه‌ک که حه‌زی پێ ده‌که‌ن . به مه‌له ، له‌گه‌ڵ
شینهشاهۆکان دا بڕۆن بۆ که‌نداوی مه‌کسیک ، . با خیڵ به خێڵ
بگه‌ڕێنه‌وه . ئه‌فریقا ملیۆنان جار به‌ختیار تر بوون کاتێک هێنده‌ی
ژماره‌ی پۆلی مراوی و که‌وه‌کان ده‌بون . ئه‌مڕۆ بهملیۆنیان توشبوی
نه‌خۆشی ئایدز هه‌یه . پێنج ملیۆن کوژراو له‌جه‌نگی یهکگرتوخوازی(
کۆنگۆ ) که‌وته‌وه . ئێوهههمووی لێک بده‌نه‌وه بزانن ئه‌وه‌یه
یه‌کگرتن . بافهلهمهنکیهکان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ (کۆنگۆ )و (بۆرۆندی)
و( ڕوه‌ندا) ، به‌وشێوه‌یه‌ی که (هۆتسی ) و (تۆتسی)یان له دوای
خۆیانه‌وه به‌جێ هێشت(***) .
_____________________________________
(*)
سه‌میر عه‌تاڵڵا، نوسه‌رێکی لوبنانی ستون نوسه
،له ڕۆژنامه‌ی(الشرق الاوسگ)دا.
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=11523&article=574200
(**)
(المورتزقە) ، له‌و سێ ناوه‌دا (به‌کرێگیراو ،
جاش ، جلخوار) دا کۆم کردونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی
کوردی ده‌گه‌یه‌نێت ،له چه‌مکی ئه‌و پیشه‌یه‌دا . ئه‌گه‌ر به‌ده‌ق
وه‌ربگێڕدرێت( جه‌نگاوه‌ری به‌کریگیراو) ده‌کات ،ئه‌و جۆره
به‌کرێگرتنه ، له ڕۆژئاواد هه‌ندێک جیاوازی مێژویی له‌گه‌ڵ ئه‌وی
خۆمان دا هه‌یه ، ئێمه‌ی کورد بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێک له‌وانه
نمونه‌یه‌کمان هه‌بووه ، له کوندا (جلخوار ) له نوێ دا (جاش) و بۆ
گشته‌که‌ی (به‌کرێگیراو) ، ئه‌وه‌ش تێڕامانی ده‌وێت و به‌سوده
به‌تایبه‌ت بۆ لێکۆلێنه‌وه‌و زانستی ( جاشۆلۆجی) که‌ڕۆژێک ده‌بێت کورد
بۆ حاڵی خۆی گرنگی به و لقه زانستیه بدات.
(***)
شایانی باسه به‌ڵچیکی و هۆڵه‌ندیه‌کان ، ده‌سه‌ڵاتی کۆڵۆنیالی بون
به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته ئه‌فریقیه ناوبراوانه‌وه .
17\6\2010
saidaraf@hotmail.com
|