٢٥\٤\٢٠١٤
هۆ
خاوەنکار.

عەلی ره‌سوڵی. و.
یوسف. ع
هۆ خاوه‌نكار
ساڵوه‌گه‌ڕی له دایكبوونت پیرۆز بێ
بۆ ئه‌م رۆژه، چه‌ند رۆژیان پشوو پێداوی؟
ئه‌گه‌ر پێویستیت پێ هه‌بێت!
ده‌رتناكه‌ن
به‌هۆی نه‌چوونه سه‌ر كارت؟
چه‌ندی تێچووه جه‌ژنی له‌دایكبوونه‌كه‌ت؟
حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كارمان
پێتوایه به‌شی هیچ بكات؟
دا پێم بڵێ
له كام ڤێلای رازاوه‌دا
پف به مۆمه‌كان داده‌كه‌ی؟
هۆ خاوه‌نكار
گه‌ر ئێمه خۆمان هیلاك نه‌كه‌ین
گه‌ر ئێوه خوێنی ئێمه نه‌مژن
چۆن ده‌توانی خاوه‌نكار بی؟
چۆن ده‌توانی چه‌وسێنه‌ر بی؟
هۆ خاوه‌نكار
تا هه‌نووكه له گه‌رمه‌ی كاركردنتدا
ده‌ستت ته‌زیون له سه‌رما؟
تا ئێستاكه له داربه‌ست كه‌وتوویته خوارێ؟
قاچ و قولت كه‌وتوونه ژێر كه‌ره‌سته‌ی كار؟
تا ئێستاكه
له ژێر باری كاری تاقه‌تپڕوكێندا
قیژه‌ی مه‌رگت لێ هه‌ستاوه؟
هۆ خاوه‌نكار
ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونت پیرۆز بێ
هه‌میسان كارێكی وا بكه‌ن
ئێمه باوه‌ڕتان پێ بكه‌ین
باوه‌ڕ بكه‌ین
كه چاره‌نووس
ئه‌وه‌ی له ته‌وێڵ نووسیوین
كارێك بكه‌ن
له چه‌كوچۆڵتان بترسێین
كارێك بكه‌ن
هه‌موو رۆژێ كۆیله‌تیمان
سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م بێته‌وه.
هۆ خاوه‌نكار
دیسانه‌وه قه‌شه و مه‌لاكان راسپێرن
با فرمێسكی درۆینه
بۆ ئێمه‌مانان هه‌ڵڕێژن
كاتێك باسی به‌هه‌شت ده‌كه‌ن
كاتێك باسی، نه‌وه‌ك ئێره
حه‌وت قاتی ئاسمان ده‌كه‌ن
كاتێك ده‌ڵێن
رێكخراوبوونیش تاوانه!
هۆ خاوه‌نكار
قه‌شه و مه‌لاكان راسپێرن
دڵته‌نگی قسه‌ی ئه‌وانین
دڵمان بۆ دونیایه‌ك ته‌نگه
كه به قسه‌ی وان
ئیتر به‌مشێوه كار ناكه‌ین.
هۆ خاوه‌نكار
كێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كات
له دونیای خه‌یاڵاویی قه‌شه‌كاندا
دیسانه‌وه كرێكار نه‌بین
كێ ده‌زانێ هه‌موو شه‌وێ
مۆته‌كه‌ی بێ ئیش و كاری
بینه‌قاقامان ناگرێ؟
كێ ده‌زانی هه‌موو رۆژێ
له داربه‌سته‌كانی به‌هه‌شت
دیسان ناكه‌وێنه خوارێ؟
هۆ خاوه‌نكار
ئه‌وه شیله‌ی گیانی ئێمه‌یه
كه جه‌ژنی تۆ ده‌خه‌مڵێنێ
ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ساتانه‌یه
كه جه‌سته‌مان
له بن داروپه‌ردوودا ورد و خاش ده‌بێ و
له نێو كه‌ره‌سته‌كانی كاردا
له‌ت و كوت ده‌بێ
ئه‌وه به‌رهه‌می
لێوه قه‌ڵشیوه‌كانی مناڵانی كرێكاره
كه ئاونگی سووریا‌ن لێ ده‌تكێ.
هۆ خاوه‌نكار
ساڵوه‌گه‌ڕی له دایكبوونت پیرۆز بێ
هه‌میسان كارێكی وا بكه‌ن
با ئه‌مجاره‌ش
له ژێر ناوی جیاوازییه‌كان
جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز
كۆیله‌بوونمان بیر بچێته‌وه و
دژایه‌تی له گه‌ڵ ئێوه‌ش
وه‌كو گوناه هه‌ژمار بكرێت.
هۆ خاوه‌نكار
قه‌شه‌كان هه‌میشه ده‌ڵێن
ئێمه و ئێوه وه‌كو یه‌كین
هه‌موو پێكه‌وه یه‌كسانین
تۆ پێتوایه ئه‌مه راست بێ؟
ئێمه و ئێوه وه‌كو یه‌ك بین؟
ئێمه و ئێوه برای یه‌ك بین؟
communard@live.com
|