هۆزان محمود له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ژنانی یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندییه‌کان له له‌نده‌ن.
له‌سه‌ر داوای کۆمیته‌ی ژنانی یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندی یه‌کان له به‌ریتانیا له له‌نده‌ن له ڕۆژی 16ی مه‌ی هۆزان محمود وتارێکی پێشکه‌ش کرد له سه‌ر کوشتاری ژنان له عێراق و کوردستان دا.
هۆزان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ژنانی نوێنه‌رانی کۆمیته‌کانی یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندی یه‌کان به‌ڕێ یان خستبوو وتارێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد و سه‌رنجیانی بۆ کوشتاری ژنان ڕاکێشا.
شایانی باسه به‌ڕێز جه‌ین لۆفته‌س که سه‌رۆکی تازه هه‌ڵبژێراوی ئه‌م یه‌کێتی یه کرێکاری یه یه ئاماده بوو له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا و له‌سه‌ر گیروگرفتی ژنانی کرێکار قسه‌وباسی کرد و کار‌و که‌مپینه‌کانی داهاتویانی ئاماژه پێ دا.
دوای ئه‌و هۆزان محمود که به‌شێکی تایبه‌ت له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی بۆ ته‌رخان کرابوو بۆ تێشک خستنه سه‌ر دیارده‌ی کوشتنی ژنان له ژێر به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف چ له عێراق و کوردستان وه یان له ئه‌وروپا بۆ ئاماده‌بووان شی کرده‌وه.
له کۆتایدا هۆزان داوای کرد که یه‌کێتی یه کرێکاری یه‌کانیش پێویست ئه‌کات ئه‌م دیارده‌ی کوشتاری ژنانه له ژێر به‌هانه‌ی شه‌ره‌فدا ڕیسوا بکه‌ن و که‌مپینی هۆشیارکردنه‌وه له دژی ئه‌م دیاردانه له ناو کرێکاران دا ده‌ست پێ بکه‌ن.
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق-نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
|