٢٣\٤\٢٠١٣
هۆزان مەحمود:
هەژموونی سیاسەت و حیزبایەتی هۆکارێکی گەورەیە کە ژنان
خاوەنی
گوتار و هزر و هۆشیاریی خۆیان نەبن لەسەر ماف و
ئازادییەکانیان.
سازدانی: تریبوون
تریبوون: ئایا بە باوەری ئێوە بزووتنەوەیەکی
یەکسانی جنسییەتی لە کوردستانی باشوور هەیە. ئەگەر هەیە
تایبەتمەندییەکانی ئەم بزووتنەوەیە چییە؟ ئەگەر نییە هۆیەکانی چییە؟
هۆزان
مەحمود: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه. به
بڕوای من ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێکمان نه‌بووه به ناوی بزوتنه‌وه‌ی
ژنان. ئه‌وه‌ی که هه‌یه و ئێستا ده‌یبینین ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕێکخراوو
ژنه چالاکانه‌ن، که به‌شێکی زۆریان له ناو ڕێکخراوگه‌لێکدان که سه‌ر
به حیزبه جیا جیاکانی کوردستانن. ئه‌مانه‌ش له ماوه‌ی ٢٢ ساڵی
ڕابردوو له دوای ڕاپه‌رینی ساڵی ١٩٩١ وه هاتونه‌ته بون. دروست بونه‌که‌شیان
بۆ جۆرێک له قۆرخکردنی پرسی ژن بوه به گوتار و ئایدیۆلۆجی ئه‌م
حیزبه جیاوازانه. گرنگه لیره‌دا باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م که ژنی کورد به
گشتی خاوه‌نی میراتێکی فیکری، تیۆری یان هیچ کات خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی
خۆی نه‌بوه. ئه‌مه‌ش ژنی کوردی له بۆشای یه‌کی فیکری و سیاسی و
هۆشیاری فیمینیستیدا ڕاگرتوه.. له کاتی ژێر ڕژێمی به‌عس هیچ ڕێکخراو
یان سه‌ندیکایه‌ک بۆی نه‌بوو چالاکی هه‌بێت. بۆیه‌ش نه ژنی عه‌ره‌ب و
نه ژنی کورد هۆشیاری یه‌کی فێمینیستی یان ژنانه‌ی نه‌بوه. ئه‌وه‌ی که
هه‌بوه جۆرێک له فێمینیزمی ده‌وڵه‌تی بوه. که ده‌وڵه‌ت خۆی بۆ
مۆدێرنایز کردنی وڵات ژنی وه‌کوو سیمبولی مۆدێرنیزم به‌کار هێناوه. له‌وه‌وه
که ته‌نوره‌ی کورتیان پێ له‌به‌ر بکات و خوێنده‌واریان بکات، تا ئه‌وه‌ی
بیان نێرێته بازاڕی کار. وه چینێک له ژنی چینی مام ناوه‌ندیش دروست
بکات بۆ کارکردن له دام وده‌زگا و به‌ڕیوه‌بردنی کارگوزاری یه ده‌وڵه‌تی
یه‌کان. که‌واته ژن ئه‌گه‌ر ده‌نگێکیشی هه‌بوبێت بۆ نمونه ژنانی
حیزبی شیوعی عێراقی له چوارچێوه‌ی ئه‌م گوتاره مۆدێرنه‌یه‌دا کاریان
کردوه.. هه‌مان خواست و داواکاریان به‌رزکردۆته‌وه که ده‌وڵه‌ت
توانای جی به‌جێکردنی هه‌بوه.. که‌واته ئێمه له عیراق و کوردستاندا
ته‌نانه‌ت گوتاری هه‌ژمونی فێمینستیشمان نه‌بوه وه‌کو نه‌ته‌ویه‌کی
ژێر ده‌سته..ئه‌وه‌ی هه‌بوه نیزامی پاشایه‌تی یان ده‌وڵه‌تی فاشیستی
به‌عس سه‌پاندویه‌تی. ژنان له عێراق به کوردستانیشه‌وه هه‌میشه
سیمبولی شه‌ره‌ف و مۆدێرنایزکردن یان گه‌ڕانه‌وه بۆ چاخه به‌ردینه‌کانن
وه‌کوو ئیستای عێراق که ژنان باڵا پۆشن و ئایدێنتیی شیعی و سوننی بۆته
ناسنامه‌یان.
هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانم بڵێم ئێستا بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه بۆ یه‌کسانی
جێنده‌ری له باشوری کوردستان. هۆکاری نه‌بونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه چ وه‌کو
بزوتنه‌وه‌ی ژنان یان بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ یه‌کسانی جێنده‌ری زۆرن. له‌وانه
ئێمه تا ئیستاش شه‌به‌حی به‌عسیزممان به‌سه‌ره‌وه‌یه. واته ستایڵێک
له سیاسه‌ت و به حیزبی بون و ڕێکخراو بون هه‌یه که زۆر هاوشێوه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو.. ته‌نانه‌ت پرسی ژنانیش. ده‌وڵه‌ت هه‌یمه‌نه‌ی
موتڵه‌قی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیاندا هه‌یه، به ڕاسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی سێبه‌ره‌وه... بۆیه‌ش هیچ هه‌وڵێکی
سه‌ربه‌خۆ به ئاسانی ناتوانێت له ئیستادا گه‌شه بکات.
کۆمه‌ڵگای کوردستان پۆلاریزه‌یه له ڕوی سیاسی یه‌وه.. واته هه‌موو
شتێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به سیاسی کراوه، وه حیزبی یه. هیچ گوتارێکی
تر یان بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر به سه‌ربه‌خۆیی و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆریته‌ی
حیزبه‌کاندا نا‌توانیت بونی هه‌بێت.. ئه‌مه هۆکارێکی گه‌وره‌یه به
بڕاوی من بۆ ئه‌وه‌ی که ژنانی له کوردستانی باشوور، نه خاوه‌نی
گوتارێکی تایبه‌ت به خۆیانن، نه فیکر وه نه هۆشیاری یه‌کی
فێمینیستی یان نی یه له سه‌ر ماف و ئازادی یه‌کانی خۆیان.
تریبوون: پەیوەندی نێوان ناسیونالیسمی کورد و
پرسی یەکسانی جنسیەتی لە کوردستانی باشوور چۆن هەلدەسەنگێنی؟
هۆزان مەحمود: له زۆرێک له پرۆژه‌کانی
ناسیۆنالیزمدا به ئه‌زمونی کوردیشه‌وه. ژن هه‌میشه سیمبۆله، بۆ خاک
بۆ نیشتمان.. جه‌سته‌ی ژن هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردن و
ده‌ست درێژی و وێرانکاریدایه. وه پیاو وه‌کوو ئه‌و قاره‌مانه هه‌ژمار
ده‌کرێ که پارێزه‌ی شه‌ره‌فی نیشتمانه. وێنای پیاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
جه‌لادیش بوبێت له‌م بزوتنه‌وانه‌دا هێشتا هه‌ر وێنای که‌سێکی قاره‌مانه،
به‌شه‌ره‌فه،به هێزو ماسکولینه. ئه‌گه‌ر پیاو نه‌بێت نیشتمان بونی
نی یه‌و ژن ئه‌و جه‌سته لاوازه‌یه که ده‌که‌وێته ژێر داگیرکاری یه‌وه.
بۆیه له‌م پرۆسه‌یه‌دا که ژن لاواز ده‌کرێ ناتوانێت یه‌کسان بێت به
پیاو. گرنگه ئێمه هه‌میشه به گومان و به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
له پرۆژه سیاسی یه‌کان بڕوانین له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌کان به تایبه‌ت
پرس و پێگه‌ی ژن.
نه‌خشاندنی وێنای ژن وه‌کوو نیشتمان و باوه‌شێکی گه‌رم و نه‌رم و نیان
و لاواز. وه جه‌سته‌یه‌ک یان لانه‌یه‌ک که هه‌میشه پێویستی به ئاگا
لێبون وپاراستنه، له ئه‌ده‌بیاتدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. له زمانی
ڕۆژانه‌وه بگره تا شیعر‌و چیرۆک و نوسینی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانه‌وه ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه. دیاره من له‌و باوه‌ڕه‌دام پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد
هیچ کات فۆرموله نه‌کراوه و قاڵبێکی فیکری یان تیۆری نه‌بوه. ئه‌گه‌ر
سه‌یری مێژوی حیزبه‌کان و دروست بونیان بکه‌ین. ده‌بینین که سه‌رۆک
خێڵ وه عه‌شره‌ته‌کان هه‌یمه‌نه‌یان هه‌بوه به‌سه‌ر حیزب‌دا. هه‌ندێک
ڕۆشنفکر هه‌بوون له‌ناو ئه‌م حیزبانه‌دا به‌ڵام له ئاخیردا هه‌ر له
فه‌له‌کی ئه‌م کۆکتێله ناسیۆنال خێڵه‌کی یانه‌دا له بازنه‌یه‌کی
داخراودا ماونه‌ته‌وه. واته ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیر و خوێنده‌واره‌کانیش
له خزمه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا بون و هیچ کات گوتارێکی پێشکه‌وتوخوازیان
بۆ دروست نه‌کراوه. بۆیه‌ش له‌وه‌ها فه‌زایه‌کدا پرسی ژنی کورد ده‌توانێت
چ دان پیانانێک به‌ده‌ست بێنێ؟؟ ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کمان هه‌یه که پیاو
خۆیشی به شێوه‌یه‌ک تا ئیستا ڕزگاری نه‌بوه له پاشکۆیی بنه‌ماڵه،
عه‌شیره‌ت، په‌یوه‌ندی خێزانی وه حیزبی و دینی. که‌واته پیاو وه‌ک
خۆی تا ئێستاش تاک نی یه، سه‌ربه‌خۆ نی یه به براوی من. بۆیه‌ش ژن
تا ئێستاش وه‌کوو خۆی بونی نی یه. له‌ده‌روه‌ی پیاو ژن پێناسه‌یه‌کی
نی یه. ژن ده‌بێت یان کچی، یان ژنی، یان خوشکی یان دایکی پیاوێک بێت...
ژن وه‌کوو تاک وه‌کو مرۆڤ هێشتا مامه‌ڵه ناکرێ .
تریبوون: بوونی دەوڵەتی نەوتەوەیی (حکوومەتی
کوردستان) چ کارتێکەرێکی لەسەر پرسی یەکسانی لە باشوور تا ئێستا هەبوە
و هەیە. ئایا ئەم هەنگاوانەی لە لایەن بەشە جۆراروجۆراکانی دەم و
دەزگای حکوومەتی هەلگیراون چاوەرۆانیکانی ژنان و پیاوانی یەکسانیخۆاز
دابین دەکا؟
هۆزان مەحمود: ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم
بیت و ئه‌زمونم هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستای کوردستان، هیچ
کات ئه‌وان ئه‌جێندای یه‌کسانی ژن وپیاویان نه‌بوه. یاساکانیان تا
ئێستاش زۆربه‌ی هه‌مان یاساکانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسه. یاسای باری
که‌سێتی یاسایه‌ک نی یه ژن بپارێزی یان ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات. به‌ڵکو به
هه‌موو شێوازێک ژن پله دوه‌و وه له‌م دوو ساڵه‌ی پێشوش فره‌ژنی چوه‌سه‌ر.
چونکه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران دووژن و سێ ژنیان هێناوه به‌هۆی "بوژانه‌وه‌ی
باری ئابوری وڵاته‌وه.". هه‌ندێک جار که ناچار به‌وه‌ش ده‌کرێن ده‌ستکاری
یاسه‌یک بکه‌ن یان بڕگه‌یه‌ک زیاد بکه‌ن، بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌یکه‌ن.
یان له ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تی ژنان و پیاوانی کوردستاندا. وه یان له
ترسی وڵاتانی ده‌ره‌وه و کار و چالاکی که‌سانی وه‌کو ئێمه که له
ئاستێکی جیهانیدا کار بۆ فه‌زحکردنی پێشێلکاری مافی ژنان و مافی مرۆڤ
ده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن که دێنه ده‌ره‌وه باس له"کوردستانی
دیموکراسی" بکه‌ن و له‌ولاوه به هه‌زاران ژن خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێ له‌به‌ر
حه‌ز لیکردن و نه‌بونی ئازادی.
تریبوون: بە رای ئێوە یەکسانیخۆازانی کوردی
رۆژهەڵات بە ژن و پیاوەوە دەتوانن چ ئەزموونێک لە خەبات و بارودۆخی
ژنانی باشوور وەرگرن؟
هۆزان مەحمود: گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ئه‌زمونه
له کارکردن له‌سه‌ر پرسی ژنی کورد دوباره نه‌که‌نه‌وه. لانی که‌م
ئیستا ئه‌زمونی ٢٢ ساڵی ئێمه‌تان له‌به‌رده‌ستدایه به هه‌موو چاکی و
لاوازی یه‌کانیه‌وه، له‌م به‌شه‌ی کوردستان، که به ڕواله‌ت ئازاده
و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی یه. ئه‌وه‌ی گرنگه تێبینی بکرێ ئه‌وه‌یه که
ژنانی سه‌ر به حیزبه جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له نزیکه‌وه شاهیدی ئه‌زمونی
ژنانی ئێمه‌ن. گرنگه لێ یان بپرسین له‌م ئه‌زمونه چی فێربون؟ ئایا ئه‌گه‌ر
سبه‌ینێ له کوردستانی ئیران ئاڵ‌وگۆڕێک بێته پێش هه‌مان شیوازی
کارکردن و ئه‌جێندای حیزبی ده‌بێته مانیفیستۆیان بۆ ژنانی کورد له‌وێ؟
ئه‌وه‌ی من به گرنگی ده‌زانم ڕاگرتنی داواکاری یه‌کانی ژنان و داکۆکی
له ماف و ئازادی یه له هه‌موو کات و ساتێکدا.
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|