لەوەتەی ئیمراتۆریەتی داگیرکەری ئیسلامیی بە زەبری شمشێر خەڵکی
کوردستانی کردۆتە موسڵمان هەمیشە دینی ئیسلام کاریگەرترین
بەربەست بووە لە پێش سەربەخۆیی کوردستان، بە درێژایی ئەو
مێژووە هەر کاتەک جوولانەوەیەکی رزگارییخوازیی نەتەوەیی و
نیشتیمانیی یان پێشکەوتنخوازیی لە کوردستان سەریهەڵدابی ئەوە
داگیرکەرانی کوردستان و لایەنە ئیسلامییەکانی ناوچەکە لە رێی
وەکاربردنی هەست و سۆزی دینییەوە کۆمەڵە چەتەیەکی کرێگرتەی
نێوخۆیان لە بەردەمی قوت کردۆتەوە - حیزبە ئیسلامیەکانی باشوور
نموونەیەکی ئاشکران لەو بارەیەوە -،
ئێستاش ئەردۆگان لە کۆمەڵە چەتەیەکی کرێگرتەی ئیسلامیی
و لە پاشەرۆکی ''حیزبوڵای تورکیی''
کە لە لایەن کەمالیستە شۆڤێنیستەکان دامەزرابوو و زیانەکی زۆری
بە بزووتنەوەی رزگارییخوازیی باکوور گەیاند.. حیزبەکی نوێی
ئیسلامی بە ناوی ''هودا پارت'' بە هەمان مەبەست دامەزراندیە،
لەوەتەی ئەو حیزبە ساختەیە لە ساڵی (٢٠١٢)ەوە
دروست بووە دیارترین چالاکیی ئەوە بووە کە دژ بە پێشڤەچوونی
خەبات و رابوونی کوردان رابوەستی.. دوا ئاژاوەگێڕیی
ئەو ئەسحابانەی ئەردۆگانیش ئەوەیە کە لەو دواییانەدا لە
شارۆچکەی (جەزیرە)ی سەر بە (شرناخ)ی باکوور
بە دڕندانەترین شێوە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە
و چەندین
کەسیان شەهید و بریندار کرد. |