په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠١١

حوکمی سێداره‌ و فەرهەنگی تۆڵە.

نووسینی: رامین جهانبگلو                                                                                                    وەرگێڕانی: محەمەد حەکیمی

 

 

چەند ساڵێکە ڕوانینی مەراسمی سێدارە لە ئێران بۆ کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان بۆەتە سەرگەرمێکی مەترسیدار.


دڵتەزێن‌ترین سەحنەیەک کە هەر مرۆڤێک لە ژیاندا بیبینێت، لە سێدارە دانی پیاوان و کچانێکە کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە بەرچاوی جەماوەری سەدان و زۆر جار هەزاران کەسی لە دار دەدرێن، ئەم کەسانە، کە بۆ ڕوانینی گیاندانی کەسێک یان کەسانێک کاتژمێر چواری بەیانی لە شوین و جێگەی سێداره‌ ئامادە دەبن، ئەم پرسیارە لە مێشک دەورووژێنێت، کە کۆمەڵگەی ئێرانی لەو کاتەی کە مەحکومانی و بێ تاوانانیان گۆڵباران دەکرد، یا ئەوانەیان دەخستە دەم تۆپەوە، ئەم کۆمەڵگە چ پێشکەوتێکی ئەخلاقیان هەبۆە؟ ئایا کۆمەڵگەیەک کە خۆی بەپێشکەوتەترین کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەزانێت، پێوانەی پێشکەوتن و بەرەوپێش چوون و هەبوونی رئاکتۆری ئەتۆمی و وەرگرتنی نازناوی دوکتۆر و ئەندازیارە؟


یا ئەو کاتە گەیشتوە کە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین: لە کۆمەڵگەیەک کە توندڕەویی و خشونەت بە وێنەیەکی ڕووت و بە ڕوودارییەکی زۆرەوە خۆیی دەنوێنێت و زۆر کەسیش بە بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم پرسەدا، بە فەرهەنگی تۆڵە سەندنەوە پەرەدان بەم دۆخە، چ جێگەیەک بۆ ئەخلاقی مەدەنی ماوەتەوە؟ مەگەر نە ئەوەی بێدەنگی لە بەرانبەر حوکمی سێدارە، جۆرێک بەرپرسایەتی وسەلماندن و دان پیانانی جنایەتێکە کە نە دەتوانێت کوشتن بۆەستێنێت و نە دەتوانێت بکۆژەکان ڕابهێنێت.


بە واتەیەکی‌تر، تەنیا، وشەی سێداره‌، نواندنی فەرهەنگی کۆشتار و گوێ نەدان بە کەرامەتی مرۆڤایه‌تییه‌. لەم ڕۆەوە سزای سێدارە وەکوو چاخی بەربەریەتە کە هەمیشە خۆی لە پشتی پەردەی گوفتمانی ئایینی و سیاسی دەشارێتەوە.


بەڵام راستی ئەم پرسە، ئەوە نیە کە لایەنگرانی ئایین و سیاسی سزای سێدارە لە بەرگری فەلسەفی و ئەخلاقی ئەو کەمیان هێنابێت. چۆنکا ئەمڕۆکە چ کەسێک دەتوانێ ئیدعای دروست کردنی فەزای ئەمنیەتی و ڕاهێنانی ئەخلاقی مەدەنی بە لاوانی ئێرانییان هەبێت و هاوکات فەهەنگی ڕق و تۆرەیی بڵاو بکاتەوە. لە راستییدا، بە قەوڵی فرانسیس بیکن: مورتەد و کافر ئەو کەسە نیە کە لە سەر دارەکان ڕاوەستاوە و خەرێکە دەسووتێیت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ئاگری ژێر دارەکان دادەگرسێنێت.


بە واتەیەکی دیکە، سزای سێدارە وەکوو جنایەتێکە کە ناوی راستی خۆی ناهێنێتە سەر زار. هەر بەو هۆیە، تەماشاچیەکانی سێدارە، وەکوو بەریوەبەرانی ئەو کارەساتە هیچ بایەخێک بۆ یاسا و کەسایەتی تاک دانانێن، چۆنکا باوەریان بە نیزامێکی جنایەتکار هەیە کە عەداڵەت، تەنیا لە سەر دار دەبینێت. لە راستییدا، هەر دەوڵەتێک کە باوەری بە سێدارە هەیە، سێ ئامانج لە مێشکدا پەروەردە کردوە: یەکەم تەمێ کردن و سزای تۆمەتبار، دووهەم پاراستنی گیانی شاڕۆمەندان و سێهەم دڵسارد کردن و بەربەست دانان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگە وەکوو ئەو کەسە بیر بکاتەوە. بەڵام هەر ئەو جۆرەی کە دەبینین، تەنیا شتێک کە ماشینی سێدارە لە ئێران لە بەرچاوی نەگرتووە، مافی سەرەتایی شارۆمەندانی ئەو وڵاتەیە، بڵاو کردنەوەی نایاسایی و لۆمپنیسمە.


بە پێچەوانەوە دەوڵەت لە سزای سێدارە وەکوو ماشینی کۆشتار بۆ فەزای ترساندن و تۆقاندن لە نێوان شاڕۆمەندانی ئێرانی کەلک وەردەگرێت و هەمیشە بە بڵاو کردنەوەی فەزای ترس و نائەمنی، فەرهەنگێکی تۆرەی پەڕە پێداوە، کە دەوری ئەو فەزایە کوشتن و کوشتنە. هەر بەم هۆیە دەسەڵاتێک کە یاسا و تۆڵەسەندنەوە بە یەک چاو سەیر دەکات و لاوان فێر دەکات تا لە بەرەبەیاندا شاهیدی سێدارەی کەسێک بن، لە ڕوانگەی ئەخلاقیەوە ناتوانێ تەنافی دار بخاتە گەردەنی بکۆژێک.


تا ئەو کاتەی کە کۆمەڵگەی ئێران (نە تەنیا دەسەڵات) قەساس و عەداڵەت هاوسەنگ دادەنێت و سزای سێدارە کردەوەێکی گرنگ‌تر لە عەداڵەتی نەوژەنکردنەوە و ڕاهێنانی خۆبواردن لە توند و تێژی دەزانێت، سێبەری فەرهەنگی ڕق و تۆڕەیی و تۆڵە سەندنەوە لە سەر پێکهاتەی ئەم کۆمەڵگەوە دەمێنێتەوە.


ڕەنگە ئەوانەی تەنیا لە بیری تۆڵە کردنەوەو فێر کردنی دەرسی توند و تێژین، دەبێ کاتێک بیر لەوە بکەنەوە کە ج جۆر کۆمەڵگەێکیان بۆ منداڵەکانیان دەوێت. چۆنکا، بە توەی "ئارتور کوستلر" داری سێدارە تەنیا ماشینی کۆشاتر نیە، بەڵکوو کونە‌ترین و ناشرین‌ترین حەز و خۆزگەی ئینسانە کە هەوڵ دەدات مرۆڤ بەرەو نابودی ئەخلاقی خۆی هەنگاو هەڵبێنێت.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک