١١\٢\٢٠١٤ هونه‌رمه‌ند موحه‌مه‌د عارف و نیو سه‌ده له بهخشسی به‌رهه‌مه ناوازه هونه‌رییه‌کانی شایسته‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌تیین.
وێڕای بوونی هه‌ژمارێکی فره چالاک و به‌سه‌لیقه‌و ناوازه، له هونه‌رمه‌ندانی بزاڤی شێوه‌کاریی کوردی‌دا له‌گشت بواره‌کانی نیگارکاری و کۆتهڵکاریی و گۆزهکارییدا، که فره شاکارو به‌رهه‌می هونه‌رییان هه‌س.. هه‌ر له جه‌مال بهختیاروعهزیزسهلیم و سهعیدباباجان و ئازاد شه‌وقیی و سلێمان شاکر و دارا حه‌مه سه‌عی و لالهعهبده و سمکۆ تۆفیق و ئیسماعیل خه‌یات و عه‌لی جۆڵا و خالید سه‌عید و... هتد!
گه‌رچ ئه‌ز بۆ خۆم له سه‌ردانێکی ساڵی ١٩٩٨ له هونده‌ری کوردستاندا چوومه باژێڕی هه‌ولێر و له نزیکه‌وه گاله‌رییه پڕ بایهخهکهییم بینی که به ئه‌رک و ماندوبوونی خۆی هێنابووییه دامه‌زراندن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی له که‌ڤاڵه هونه‌رییه‌کانی پێشتر و تا هی له‌خۆگرتبوو که له هه‌مانکاتدا ببووه شوێنزایهک بۆ دیده‌نی میوانه‌کان له هاوپه‌یڤین و سه‌ردانی گالهرییهکهیدا..لێ له‌دوا سه‌ردانی ئه‌مجاره‌م که ساڵانێکیش به‌سه‌ر مه‌رگی ناواده‌ی ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده شۆڕهسوارهدا رۆیشتبوو سه‌ردانی ماڵهکهییم کرد و بینییم به‌شێکی زۆر له تابلۆ ره‌نگین و به‌هاداره‌کانی له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆییدا دانرابوون، که له‌راستییدا ده‌با کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربه‌ده‌زگای بهڕێهبهرێتی شێوه‌کاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ئه‌وه‌نده هه‌ست و ویژدان و جوامێرییان هه‌بایه که هیچ نه‌با زۆرینه‌ی که‌ڤاڵه‌کانی مامۆستایان له خانه‌واده‌که‌ی بکڕییایهتهوهو نه‌خشه‌و بهرنامهرێژییهک بکرابا بۆ کردنه‌وه‌ی گاله‌رییه‌کی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه نایابه‌کانی مامۆستای نه‌مر..که بۆ ئایینده‌ش له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام له کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌کی گشتی بۆ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری بنیات بنرێت که‌چیتر ئه‌م حوکهمهته بکارێ به‌ته‌نگ پاراستنی به‌رهه‌م و شاکاری هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری گه‌له‌که‌یه‌وه بێت و له فه‌وتان و داڕمان له به‌شێکی سامانی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی بپارێزێت..
دیاره هه‌میشه کورد له هیچ ده‌ورو دهمانێکدا له ده‌سته‌ڵاته‌که‌یدا هه‌رگیز که‌سای شیاوی شکنه‌بردووه له داموده‌زگا هونه‌ریی و رۆشنبیرییهکانییدا بکه‌وێته لهیزیین و به گیانی خه‌مخۆریی و پاراستنی به‌رهه‌می که‌له‌پورو دێرینه‌یدا ده‌ستبه‌ر بکات..سه‌یره هه‌موو ساڵاێک به سه‌دان ملیۆن دینار به ناوی داهێنان و پشتگیریی بێسه‌وادیی ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرێت به‌سه‌ر که‌سانێکدا که مرۆڤ شه‌رمێ ده‌یانگرێت که خزاونه‌ته نێو بۆتکه‌ی بواری هونه‌ریی و رۆشنبیرییه‌وه ، لێ که‌چ ناکارن ته‌نیا پرۆژه‌یه‌کی ئه‌وهاله پیرۆز و مه‌زن جێبه‌جێ بکه‌ن.. له کاتێکدا ئه‌وڕۆ داهاتی حکومه‌تی کوردستان و به‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی له چنگیایهتی ده‌کارێ ده‌یان پرۆژه‌ی مه‌زن سازبکات له بنایتنانی مۆزه‌خانه‌یه‌کی هونه‌ریی سه‌رتاپاگیریی و کڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌نده بهسهلیقهکانی کورد و ته‌رخانکردنی پرۆژه‌ی وه‌شاندن و بلاوکردنه‌وه‌ی نامیلکهیژیاننامهو کاره هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ندان تا ئاستی هۆشیاریی و زانیاریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان که ببنه سامانێکی به‌بڕشت بۆ نه‌وه‌کانی ئایینده‌ی ئه‌م گه‌له‌و ناسانی تواناکانی هونه‌ریی سه‌رده‌ممان به گه‌شتیاران و گهلانیتری دنیا .. په‌یامی هونه‌ر چه‌نده پیرۆزه له بۆتکه‌ی دیرۆکی نه‌ته‌وه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ش هاوبه‌شه له پێشکه‌وتنی ئاستی ژیاریی و راده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌وه..
٧\٢\٢٠١٤
|