١٩\٣\٢٠١٠
هونه‌ری کوردی له
کوردستانی باشووردا.

ئاشتی گه‌رمیانی
جه‌ماوه‌ری هونه‌ری له ئاماده‌بوونی نمایشی هونه‌ریدا یان لاوازی
ئه‌دای هونه‌ری له ده‌زگاکاندا یان دووباره‌بونه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌کان و
کورسییه‌کان، کێ نوێنه‌رایه‌تی هونه‌ری کوردی ده‌کات له کوردستانی
باشووردا.
هیچ کات من ناتوانم بڵێم هونه‌ری کوردی ئاست و رووبه‌رێکی گه‌وره‌ی
نه‌بریوه له ناو قه‌واره‌ی هونه‌ری خۆیدا ، هیچ کات ناتوانم بڵێم
هونه‌رێکی ره‌سه‌ن به خه‌باتێکی ره‌سه‌ن نه‌هاتۆته ناو
جه‌ماوه‌ره‌وه.. هه‌رده‌م ئه‌وه‌م وه‌یاد دێته‌وه که له‌دایک بوونی
هونه‌ری کوردی ره‌سه‌ن له‌ژێر ده‌ستی چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندو لێهاتوویی
کوردی خه‌باتگێر له‌دایک بوه‌و ئه‌مرۆی هاوچه‌رخی کوردی تیادا دابین
کردوه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵ و کۆششی هونه‌رمه‌نده پێشه‌واکان که له
مه‌ودای 3 سه‌ده‌یی رابردوودا توانیان هونه‌رێکی ساده‌و ساکار بکه‌نه
هونه‌رێکی ئه‌کادیمی و پاشان هاوچه‌رخی واته مۆدرینی سه‌رده‌م بۆ
ئه‌مرۆی کوردستان .
رۆڵی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به هه‌موو به‌شه‌کانی یه‌وه له‌ناو
خودی کوردستاندا یان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ئه‌و رۆڵه بوه که هه‌رده‌م
خۆیان به هه‌وڵ و کۆششی خۆیان به شه‌ونخونی خۆیان ئه‌مرۆی په‌یامی
کوردسیان دروست کردوه بۆ کوردستانی ئازاد ،، ده‌سه‌لاته‌کانی رژێمی یه‌ک
له‌دوایی یه‌ک هه‌رده‌م مه‌قه‌ست و چه‌قۆ بوون بۆ زمان و که‌لتوورو
تۆره‌یی کوردی بۆ ناسنامه‌ی هونه‌ری کوردی بۆ نه‌مانی که‌لتووری کوردی
له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا ،، به‌لام به هۆی پێ داگرتنی وه درێژه
پێ دانی شۆرش و خه‌باتی جیاجیای کورد له چیاکانی کوردستاندا به‌تایبه‌ت
قه‌ندیل ئه‌و چرایه‌ی به‌رده‌وام کرد که خه‌بات درێژه‌ی هه‌بێت سه‌ره‌رایی
سه‌ختی و زه‌حمه‌تی ژیان ،خه‌باتی که‌لتووری و هونه‌ری له شاخدا به‌رچاوی
یه‌کی زۆری هه‌بوو له‌ناو شاردا و پێ داگرتن له‌سه‌ر مافه‌کانی تاکی
کورد.. له‌و پێ داگرتنه‌دا زۆر بابه‌ت و فۆرمی به‌هێز له‌دایک ده‌بێت
وه جێگای سه‌ره‌نج ده‌بێت هه‌رواش بوو له سالانی 1980 کاندا بێجگه
له حه‌فتاکان هونه‌رێک له گۆره‌پانه‌که‌دا بوو من ده‌توانم پێ ی بڵێم
هونه‌ری رۆژانی خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدان که چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رو
رۆشه‌نبیر بوون به قوربانی ئه‌و رۆژه وه خۆیان خه‌بات کرد له‌ناو
زیندانی یه‌کانی رژێمدا ، شه‌هید بوون له رێگایه‌دا .. به‌لام به
داخه‌وه تا ئیستا نه‌مان توانی ده‌سکه گوڵێک له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌یان
دابنێین یان ته‌نها وه‌کو یاد کردنه‌وه‌یه‌ک رۆژێکیان بۆ دابنێین تا
باسێکیان تیادا بکه‌ین وه یاده‌وه‌ری یه‌ک له لاپه‌ره‌کانیان
بروژێنین، له‌دایک بوونی ئه‌ورۆژانه جه‌ماوه‌رێکی زۆری له‌خۆ گرتبوو
وه له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیانه چه‌ندین تاکی کوردی دروست
کرد بۆ ئه‌مرۆی هاوچه‌رخێتی و مۆدرنی هونه‌ری کوردی.
لاوازبوونی ئاستی هونه‌ری کوردی له‌م سالانه‌ی دواییدا ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ زۆر هۆ له‌وانه:
1. په‌ره‌پێ نه‌دانی هونه‌ری کوردی له‌لایه‌ن
بودجه‌و هاوکاری و دابین کردنی ژیان بۆیان وه لاواز بوونی ژیانی
هاوولاتی ئاسایی ، چونکه ئه‌گه‌ر ژیانی هاولاتی باش بێت بێگومان به
هونه‌ریش به‌رده‌وامی ژیانی هه‌یه .
2. په‌ره دان به چه‌ند که‌سایه‌تی یه‌ک و ئیهمال کردنی چه‌ند که‌سایه‌تی
یه‌کی تر ، واته ده‌سه‌لاتی حزبی بۆ سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که ده‌بنه
شاشه‌ی ئه‌مرۆی میدیا.
3. ئیهمال کردن و گه‌شه پێ نه‌دانی لاوان و کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره
ناوچه‌یی یه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی لاوانیش ببن به بشێک له‌و پرۆسه‌یه.
4. ووریا کردنه‌وه‌ی هاوولاتی که پێویسته هونه‌ر بکه‌وێته ناو ژیانی
ئه‌و خه‌ڵکه‌وه وه په‌ره‌یی پێ بده‌یت و گه‌شه بکات.
5. دابین کردنی پێداویستی یه‌کانی هونه‌ری کوردی چین؟ له‌هه‌موو روه‌کانه‌وه.
که‌سانی به توانا‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست نه‌ک گه‌نده‌ڵ کردنیان وه ئیهمال
کردنیان.
ئه‌مانه به‌شێکن له‌و خالانه‌ی که وه‌کو پلان ئاسایه‌ک مرۆڤ ده‌توانێت
ده‌ستی پی بکات و کاری تێدا بکات بیکاته به‌رنامه‌یه‌ک بۆ داهاتوویی
هونه‌ری کوردی وه له‌کوردستاندا وه‌کو به‌رنامه‌یه‌ک کاری پێ بکات به‌تایبه‌ت
له وه‌زاره‌ته‌کاندا.
نه‌هێشتنی ئه‌و رۆتین و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که حکومه‌ت له جیاتی بنه بری
بکات رۆژانه بیری لێ ده‌که‌نه‌وه که زیادی بکه‌ن و گه‌رایی نوێ ی بۆ
دابنێن.
هۆکاری لاواز بوونی ئادایی هونه‌ری کوردی له ناو کوردستاندا نه‌ک ته‌نها
ئه‌و هۆکارانه‌ن به‌ڵکو که‌سانی لاواز و واسیده ده‌بنه بنه‌مایی
لاواز بونیان ، یان داگیر کردنی کورسی یه‌ک ئیدی تا ژیان ماوه هه‌روا
ده‌بێت.
هونه‌ری کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وولات.. ئه‌گه‌ر ئه‌و باسه بروژێنین
بێگومان به جیهانێکی تره واته ئیمه باس له که‌لتووری هونه‌ری
کوردی ده‌که‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات وه ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و هونه‌ره
یان ئه‌و که‌لتووره له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات به ژیان و قۆناغێکی تردا تێ
ده‌په‌رێت. رووداوه‌کان یان کاره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات له ناو چوار
چێوه‌یه‌کی تردایه له‌وێ باس له ناسنامه‌ی هونه‌ری کوردی یان تاکی
کورد ده‌که‌یت، بۆیه تا کارێک دێته ئه‌نجام زۆر وورده کاری ده‌وێت
وه زۆر ماندوبوونی ده‌ویت، دووره له ماده‌و پاره‌و کورسی یه‌وه،
بۆیه مرۆڤ له‌وێ وه‌کو کوردستانی یه‌ک بیر ده‌کاته‌وه ، به‌لام له‌کوردستانی
مندا مرۆڤ بۆ جێگا‌و پله‌و پایه ئه‌مه خاڵی یه‌که‌م دوه‌ه‌میش بۆ
دابین کردنی ژیانی که حکومه‌ت نه‌ی توانیوه دابینی ژیانی داهێنه‌ره‌کانمان
بکه‌ن..
که‌سانێک له کوردستان خه‌بیرن؟ که‌سانێک خه‌بیرن و هه‌ژارن؟ مه‌به‌ست
له‌م دوو ناوه‌ره‌که ئه‌وه‌یه که که‌سانێک هه‌ن به واسیده‌ی ده‌سه‌لاته
حزبی یه‌کان که له‌هونه‌ریش تێ نه‌گه‌یشتوون وه رووی کوردستانی
باشوور ره‌ش ده‌که‌ن وه سیمای تاریک ده‌که‌ن ، ئه‌مانه ئه‌و خالانه‌ن
که که‌سانێک بێ بروانامه‌ن واته خۆرسکن له هونه‌ردا که‌چی بوون به
خه‌بیر نمونه‌ش هه‌یه وه خانه‌نیشین ده‌کرێن ئه‌مه چی یه ؟ به کام
عورف و رێنمایی یاسایی جیهانی ؟ ئه‌مه دروست که‌ری گه‌نده‌ڵ چی یه‌کانه
له کوردستانی باشووردا؟ که‌سانێک هونه‌رمه‌ندن وه ماندوون وه خاوه‌ن
برانامه‌یی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌یی کوردستانن ، که‌چی ده‌نگیشیان ناگاته
ئه‌وسه‌ری میدیاکانیش ؟ کوردستان هیچ مۆردرن نی یه له‌رووی ده‌سه‌کاته‌وه؟
هونه‌ری کوردی واته مۆدرنی هاوچه‌رخێتی ئه‌مرۆی رۆشه‌نبیریه‌ت.. که‌چی
له ناو مه‌نجه‌ڵی دارزاوی رۆتیندا هونه‌رێک له دایک ده‌بێت؟
ئه‌و هونه‌ره‌یی که ته‌مه‌نیشی کورته وه هیچ درێژه دووریه‌کی نابێت
تا ئه‌مرۆش.. بوونی چه‌ندین تابلۆ و نمایش و ستران .. من هیچ کات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا نیم که بڵێم هونه‌ری نوێش بوونی نی یه نه‌خێر هه‌رده‌م هونه‌ری
نوێ بوونی هه‌یه له‌کوردستنادا به‌لام لاوازی هێڵی گشتی وای کردوه که
مرۆڤ لاوازی یه‌کان زیاتر بیبینێت وه‌ک له داهێنه‌ره‌یی یه‌کان.
من پێم باشه که‌سایه‌تی کانی ئه‌مرۆی هونه‌ری کوردی وه‌زاره‌ت به گه‌نده‌ڵ
چی یه‌کانه‌وه خه‌بیره خانه‌نیشی نی کان وه که‌سایه‌تی یه حزبی
یه‌کان که‌له‌ناو مه‌نجه‌ڵی ئه‌مرۆی رۆتین و دروست که‌ری رۆتیدا وه که‌سایه‌تی
هونه‌ری و داهێنه‌ره هه‌ژاره‌کان و مرۆڤه داهێنه‌ره‌کان و رۆشنبیره‌کان
ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ش پێکه‌وه کۆنفراسێک ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌و
کوردستانه‌ی که ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست ئه‌و ئیش و ئازارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
رێگایه‌ک دابنێن بۆ راگرتنی ئه‌و کار‌و کاردانه‌وه‌یه؟ که‌من بێگومانم
له‌وه‌ی شتی وا هه‌رگیز روو نادات؟ وه مه‌یسه‌ر نابێت؟ وه ته‌نها خه‌ونێکه؟
خۆزگا جێگای هه‌موو کاره‌کان ده‌گرێته‌وه؟ من پێم وایه ئه‌م بیرۆکه‌یه
کاری زۆری ده‌وێت...... بۆ داهاتووی کوردستان.
که‌رکووک
Shegani_66@hotmail.com
|