٣\٩\٢٠١٤
هونەرى سروود و
گۆرانى سیاسیش شێوێندرا!!

نەجم محەمەد
هونەرى سروودو گۆرانى سیاسى تایبەتمەندێتى خۆى هەیە لە ڕووى دەنگ
وئەداوتۆن وچیینى دەنگ ومۆزیکاو ڕیتمەوەلەڕووى حەماسەت و شۆڕشگێڕیەوە
لەڕووى هەڵبژاردنى تیکست وبابەتەوە بەڕاستى هەموو دەنگ و قوڕگێک بۆ
سروودو گۆرانى سیاسى نابێت و هەمووهونەرمەندێک ناتوانێت سروودو گۆرانى
سیاسى بڵێت وهەمووستایلێک بۆسروودو گۆرانى سیاسى نابێت هەموو شیعرێک بۆ
سروودو گۆرانى سیاسى نابێت وهەڵبژاردنى هەمووبابەتێک بۆسروودو گۆرانى
سیاسى ناشێت،
بەداخەوەئەمڕۆ لەسایەى ئەو هەلومەرجە نوێ یەى کوردستاندابەبێ
ڕەچاوکردنى ئەو تایبەتمەندیانە هونەرى سروودوگۆرانى سیاسیش بەر هەڵمەتى
شێواندن وسەقەتکردن کەوتوە وچەندین بەناوسروودوگۆرانى سیاسى تۆمارکراوە
وکلیپ کراوە کەبەداخەوە زۆربەى هەرە زۆریان تایبەتمەندى هونەرى سروودو
گۆرانى سیاسیان تیادا نیە وناچنە خانەى سروودوگۆرانى سیاسیەوە چ وەک
ئاواز چ وەک شیعر چ وەک مۆزیکا چ وەک ئەدا چ وەک ڕیتم وچ وەک
هەڵبژاردنى بابەت لاوازوسەقەتن وناتەندروستن وهیچ داهێنانێکیان تیادا
نیە کارەساتە گەر ناویان بنێن سروود یاخود گۆرانى سیاسى.
من بەو هونەرمەندانە دەڵێم ئەگەر ئێوەبەڕاستى حەزدەکەن ودەتانەوێ خزمەت
بە پێشمەرگە و هەلومەرجە کە بکەن و هەڵوێستان هەبێت ئەوا دەتوانن لە
ڕێگەو شێوازى جۆراوجۆرى ترەوە خزمەت بکەن و هەڵوێستان هەبێت نەک لە ڕێ
ى شێواندنى هونەرى سروودوگۆرانى سیاسى وە کەکارى ئێوە نیەو دەسەڵات
وتوانایتان بەسەریدا نیە وهیچ ئەزموون وشارەزاییەکتان نیە لە وهونەرەدا
ونەشارەزایانەو ناتەندروستانە هەربەزۆر خۆتان هەڵواسیوە بەهونەرى
سروودو گۆرانى سیاسیدا بۆ نموونە دەکرێ بەشدارى کەمپینەکانى
هاوکاریکردنى ئاوارەکان وپێشمەرگە بکەن یان دەکرێ خوێن ببەخشن یان
دەکرێ هێزى بەرگرى جەماوەرى دروست بکەن لەشاروشارۆچکەکانى
کوردستاندایان ئەگەر دەتوانن خۆبەخشانە بڕۆنە بەرەکانى جەنگەوە
یالەپشتى بەرەکانەوە هاوکارى پێشمەرگە بکەن یان ئەگەرگوڵێک بدەن لە
یەخەى پێشمەرگەیەک یان سەردانى کەس وکارى پێشمەرگە وشەهیدان بکەن
باشترە وچەندین شێوازى ترى بەشدارى وهەڵوێست وەرگرتن من پێم وایە ئەم
کارانە بۆئێوەجێکەوتە دەبێت وباشتروگونجاوترە نەک شێواندنى هونەرى
سروودوگۆرانى سیاسى دیارە بەشێکى ترى ئەم شێواندنى هونەرى سروودوگۆرانى
سیاسیە پەیوەندى بەوەوە هەیە کەهونەرمەندەکە بیرو خەون وخەیاڵى لاى
خۆدەرخستن وخۆنیشاندانە ولەئێستادا گۆرانى سۆزدارى لەمیدیاکانەوە لێ
نادرێ یان ڕاستر بڵێم گۆرانیە سۆزداریەکانى ئەو هونەرمەندانە لێ نادرێ
بۆیە پەنا دەبەنە بەر هونەرى سروودو گۆرانى تا لە ڕێگەوە دەرکەون بەڵام
نازانن ئەم دەرکەوتنەیان خراپ دەشکێتەوە بەسەر هونەرى سروودو گۆرانى
سیاسیداوهەروەها بەسەر هونەرەکەى خۆشیانا من لێرەدا ڕەخنەم
هەیەلەمیدیاکان لەو مۆزیکژەنانەو ئەو گروپە مۆزیکیانە وئەو کەس و
کۆمپانیایانە دەبنە سپۆنسەرى ئەم بەرهەمە سەقەتانە وئەم
بەرهەمەمانەبەرهەم دەهێنن وڕێگە بەلەدایک بوون بڵاوبونەوەى ئەم
بەرهەمانە دەدەن من پێم وایە هەر هەموویان کەم تازۆر ڕاستەوخۆ بەشدارن
لەو شێواندنەدا.
دیارە من لەگەڵ ئەوەدام بەرهەمى سروودو گۆرانى سیاسى بەرهەم بهێنرێت
وسپۆنسەرى بۆبکرێت لەم هەلومەرجە نوێ یەى کوردستاندائەمەکارێکى پێویست
وگرنگەبەڵام بەشێوازێکى تەندروست وهونەریانەوئیستاتیکیانە کەمەرج
وتایبەتمەندیەکانى هونەرى سروودو گۆرانى سیاسى تیادا بێت
بەداخەوەبەڕاستى من هەندێ سروودم گوێ لێ بووە وبینیوە من لاى خۆمەوە
هەستم بە شەرمەزارى کردووە کە ئەو بەرهەمانە ناوى سروودو گۆرانى
سیاسیان هەڵگرتوە لە هەمووبارێکەوە بەتایبەتى لە بارى تێکستەوە
کەتێکستەکانیان تێکستى لاوازوقسەى سادەن ودوورن لە هونەرى شیعرەوە لە
هەمووى کارەسات بارتر هونەرمەندەکان خۆیان تیکستى ئەو بەرهەمانەیان
نوسیوە شەلم کوێرم ناپارێزم ووشەیان ڕیزو ڕێکخستووە گەلێ برادەرینە
شیعر ووشە ڕیز کردن و ووشە ڕێکخستن نیە فەیلەسوفێکى گەورەى وەک(
ئەفڵاتون) دەڵێ.-(شیعربەرزترین هونەرە) بەڵام بەداخەوە لەم هەرێمەى لە
مەڕ خۆمان هونەرى شیعر هێندە نزم کراوەتەوە کە هەموو کەسێ دەست ودەمى
دەگاتێ بەڕاستى کارەساتە شیعر لەم ڕۆژگارەدا هێندە زەلیل و زەعیف بوە
وەک قسەى لێهاتوە هەمووکەس پێ ى دەوێرێ.
من پێم وایە لە ڕویەکى ترەوە ئەم بەرهەمانە زادەودەرهاوێشتەى ئەم
هەلومەرجە نوێ یەیە کە کوردستانى پیادا تێدەپەڕێ دیارە لەئاست ئەم
بەرهەمانەدا دونیایەک مجامەلەو چاوپۆشى دەکرێ لەبەر وەزعەکەو
لەبەرئەوەى ئەو بەرهەمانە بۆ پێشمەرگەیەوهتد من پێم وایە ئەمەکارێکى
هەڵەیە ونابێ ڕێگەى پێ بدرێ لەڕاپەڕینى بەهارى ١٩٩١ لە ناو شارەکانى
کوردستاندا چەندین سروودوگۆرانى سیاسى جوان وناوازە دروست بوو ن
وبەرهەم هێنران کەبەماناى ووشە سروودوگۆرانى سیاسى بوون وهەروەها لە
کوردستانى ڕۆژهەڵات دواى ڕوخانى شاى ئێران وئەوهەلومەرجەشۆڕشگێڕیەى
لەکوردستانى ڕۆژهەڵات دروست بوو چەندین سروودى شۆڕشگێڕى وگۆرانى سیاسى
ناوازە دروست بوون وبەرهەم هێنران کەبەڕاستى سروودوگۆرانى سیاسی بوون
بەڵام لەم هەلومەرجە نوێ یەى باشورى کوردستاندا بەداخەوە هاوکێشەکە
پێچەوانە بۆتەوە وکۆمەڵێ بەرهەمى سەقەت وناتەندروست سەریان هەڵداو
دروست بوون کەناتوانرێت ناویان بنێین سروودیا گۆرانى سیاسى'
خاڵى سەرەکى لێرەدا ئەوەیە ئەو هونەرمەندە مۆزیکژەن وگۆرانیبێژانەى
کەلەکوردوستانى باشوور لەسەردەمى شاخ ولەساڵى ١٩٩١ و لە کوردستانى
ڕۆژهەڵات لەساڵى ١٩٧٩ وساڵانى دواتر لەشاخ ئەو سروودە ناوازانەیان
بەرهەم دەهێنا بەڕاستى هونەرمەندانێک بوون کەسروودو گۆرانى سیاسیان
زۆرباش دەناسى وشارەزاوبەئەزموون بوون لەوبوارەدا وهەروەها ڕاستەوخۆ
بەشداربوون لە هەلومەرجە شۆڕشگێڕیەکەداواتەخۆشیان خەڵکانى شۆڕشگێڕبوون
بەڵام بەداخەوە ئەمانەى ئێستا هیچ یەک لە وتایبەتمەندیانەیان تیادانیە
لێرەدا من بەو هونەرمەندانە دەڵێم برادەرینە دەنگى ئێوە بۆسروود نابێ
ونەگونجاوە بۆسروود ئێ خۆبەزۆر نیە تکیە واز لەسروود وگۆرانى سیاسى
بێنن کەستایلى ئێوەنیە جێ ى هێڵن بۆهونەرمەندانى بوارى سروودوگۆرانى
سیاسى برادەرینە ئێوە بەپۆشینى جل وبەرگى پێشمەرگە و سەربازى وبەچوونە
ناو بەرەکانى جەنگەوە لە کلیپەکانتاندا نابنە سروود بێژ، زۆر سروود
بێژمان هەیە سروودەکانیان کلیپ نەکراوە ولەسروودەکەدا خۆشیان دەرناکەون
بەڵام سروودەکانیان بەماناى ووشە سروودە وکاریگەرە بۆنموونە سروودى
(سڵاوى گەرمى)ی هونەرمەند (مەرزیە فەریقى).
لە کۆتایدا داواکارم لەمیدیاکان وکەناڵە تەلەفیزیۆنیە ئاسمانیەکان
ومۆزیکاژەنەکان کەئەم کارەساتە ڕاگرن وکارو ڕیکلام بۆ هونەرمەندانێک
مەکەن کەنازانن وناتوانن سروودو گۆرانى سیاسى بڵێن وئەوهونەرە سەقەت
دەکەن ودەشێوێنن من پێم وایە تۆمارکردن وبڵاوکردنەوەى ئەم
سروودوگۆرانیە سیاسیانە بەوشێواندنەخۆى لە خۆیدا سوکایەتى کردنە بە
هونەرى سروودوگۆرانى سیاسى.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|