هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سارداناپاڵ ئه‌سعه‌د.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
یه‌کێک له‌و هو‌نه‌ره‌ی که مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ده‌کات ، هونه‌ری نیگار کێشانی {پۆرترێت}ه . ئه‌و که‌سه‌ی له‌و بواره شاره‌زایه و ده‌ست ره‌نگینه ، ده‌توانێت رووی ئه‌و که‌سانه‌مان بۆ ئاشکرا بکات که به‌ر له ئێمه ژیاون یا ره‌نگه هه‌ر ناویانمان بیستیبێت . هونه‌رمه‌ندانی کورد قه‌ره‌نی جه‌میل و باباجان له‌و بواره‌دا شاره‌زاییان هه‌یه و ده‌ستوپه‌نجه‌یان ره‌نگینه . گه‌لێک وێنه‌ی نووسه‌ر و شاعیرانیان بۆ کێشاوین . هونه‌رمه‌ندی ئاشوری سارداناپاڵ له ساڵی 1979 هاتۆته سوێد و له قامشلۆی کوردستانی سوریا له‌دایک بووه . هه‌ر له منداڵیه‌وه خه‌ریکی نیگارکێشان و شێوه‌کاری بووه .ئه‌و وێنانه‌ی لێره‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه هه‌ندێک له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی سوێده که هونه‌رمه‌ند سارداناپاڵ پۆرترێتی کێشاون . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له زیره‌کی و ده‌ست ره‌نگینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شاره‌زابێت وێنه‌ی فۆتۆگرافی هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ش بڵاوده‌که‌مه‌وه که سارداناپاڵ وێنه‌ی پورترێتی کێشاون . له‌و رۆژانه پێشانگای تایبه‌تی له شاره‌وانی سۆلنا له شاری ستۆکهۆڵم کرده‌وه . ده‌ستخۆشی بۆ کاره ره‌نگینه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده .
13/7/2008 ستۆکهۆڵم
|