هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری
کورد ئیسماعیل خه‌یات
له که‌ناری ده‌ریایی
باکووردا.
باڵنده‌کان و نه‌وره‌سه‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری
کورد ئیسماعیل خه‌یات له‌م که‌ناری ده‌ریایی باکووره‌دا بوون به ده‌مامک.

ئاشتی گه‌رمیانی
ئه‌و
هونه‌رمه‌نده‌ی که مامۆستای هه‌مووان بوه ، ئه‌و مرۆڤه‌ی که
سه‌راپای ژیانی خۆی له ناو هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی هونه‌رو ره‌نگدا
به‌سه‌ر بردوه ته‌نانه‌ت بۆ پشوویه‌کیش چاوی نه نوقاندوه له
هونه‌ره‌که‌ی که تابلۆ له دوای تابلۆیه ... ژیانی ئه‌و که‌ڵه
هونه‌رمه‌نده‌ی که به یه‌کێک له‌پێشه‌واکانی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی
ده‌ناسرێت مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات که له خانه‌قینه‌وه ده‌ستی به
بازدانی هونه‌ری کردوه تا ده‌گاته به‌غداو سلێمانی و هه‌ولێرو
که‌رکووک و دهۆک و شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان... من وا ده‌بینم که
ده‌ڵێن کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات به‌مانای داستانێکی چرو
پر له کوردستان له تابلۆ له هونه‌ر له ره‌نگی ره‌ش‌و سپی.. له
باڵنده‌کانی کوردستان که باڵ ده‌گرن و روویان له قوتبی باکووریش کرد.
 لاپه‌ره‌کانی
مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات پرو چرن له‌و داهێنان و کار‌و چالاکیانه‌ی که
هه‌رده‌م باسی له شێوه‌کاری کوردی کردوه وه ده‌ربرینی له هونه‌ری
شێوه‌کاری کردوه بۆیه من به قۆناغێکی مێژووی ده‌زانم وه ئه‌مه
یه‌که‌م جار نی یه له ژیانی مامۆستا خه‌یات بکۆڵمه‌وه .. من ژیانی
مامۆستا به‌راستی بیره‌وه‌ریمان هه‌یه هه‌ر له رۆژانێک که له
سلێمانی قیبله‌ی عه‌شق و هونه‌ر تا ده‌گاته دوو غوربه‌تی وولات
له‌هه‌ولێر که به‌رپرسی ده‌زگای شێوه‌کاری بوو وه زۆر کاری جوانی کرد
به‌تایبه‌ت رێک خستنی ئه‌رشێفێک دیکومیوتارێک بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد..
مامۆستا خه‌یات له بادینان و له سلێمانی له باکوور تا ئه‌وپه‌ری
قوتب هێڵه‌کانی کێشاوه وه خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند داره بۆ
ئه‌مرۆی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی وه هه‌ر ئه‌و کلیلی سالانێکی هونه‌ری
یه که من و زۆری وه‌کو من نه‌یان بینیوه .. ئه‌گه‌ر له
قوتابخانه‌کانی مامۆستا خه‌یات بدویین به‌راستی گه‌لیێک زۆرن وه مرۆ
هزری ئه‌وه ناکات چاو له یه‌ک و دووبگرێت به وه‌ی که سالانێکی
ته‌مه‌ن.. هه‌موو ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ره‌نگ و بۆیه‌دا خه‌ریک بیت له رووح
زیاتر بۆ هونه‌ر.
که‌م
جێگا نه‌ماوه که کا‌که‌ی خه‌یات په‌یی بۆ نه‌بردبێت و باسی لێوه نه‌کردبێت
له هه‌موو کا‌ت و ساتێکدا به‌تایبه‌ت له‌کاتی شه‌ری ناو خۆی نێوان
دووپارتی کرد بو ئاشتی بۆ کوردستان رۆڵی مامۆستا له رێک خستنی هونه‌رمه‌ندان
وه دروست کردنی پردی په‌رینه‌وه له نێوان ئه‌وروپاو کوردستاندا ئه‌مانه
به‌راستی کاری گه‌وره‌ن له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌نه‌رمه‌نده ده‌مو ده‌زگا
نی یه حکومه‌تێک نی یه. ته‌نها مرۆڤێکی هونه‌رمه‌نده‌و تا ئه‌م ته‌مه‌نه
کاری هونه‌ری خۆی ده‌گێرێت.. له گه‌رمیانه‌وه بۆ باڵنده‌کان له‌باڵنده‌کانه‌وه
بۆ سروشت و ده‌مامک و ده‌م چاوه شاره‌واکان.... خۆشویستی بێ سنوور له
که‌ناری ده‌ریای باکووردا... ئه‌و کۆڵه‌که‌ی هونه‌ری شێوه‌کاری یه ئه‌و
هاواری هونه‌رێکی ره‌سه‌نه ... ژیان لای مامۆستا خه‌یات مانایی به‌رده‌وامی
یه له‌هونه‌رو له ژیانی هونه‌ردا.. هه‌ر بۆیه ره‌نگ دانه‌وه‌ی بۆته
ئه‌و هێـایه‌یی که‌من ده‌ڵێم قوتابخانه‌که‌ی خه‌یات له کوردستانی ره‌نگ
و ده‌نگه‌وه.
له‌هه‌ر
سه‌ردان و چاوپێ که‌وتنێکدا ئه‌م مرۆڤه هونه‌رمه‌نده کۆڵه‌که‌یه‌کی
پر له تابلۆی گه‌وره‌و بچووکی پێ یه که ده‌یه‌وێت ئه‌وه دووپات
بکاته‌وه بۆ هونه‌رو مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وامی ژیان سه‌رای سه‌ختی و
ناهه‌مووای به‌رده‌وامی هه‌یه وه هونه‌رکه‌ی مامۆستا خه‌یات له
چاوانماندا کز نابێته‌وه.. ئیدی له‌و ئه‌ندێشانه‌وه له سه‌رقاڵی جرو
پری یه‌وه مامۆستا له کوردستانه‌وه سه‌ردانی شاره‌کانی ئه‌وروپا ده‌کات
وه سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندان ده‌کات، گه‌له‌ری یه‌کانی ئه‌وروپا وا
خۆیان ده‌بینن که تابلۆکانی مامۆستا خۆیان ئاشنا بکه‌ن به ئاو هه‌وای
ئه‌م چیگایه.. ره‌ش و سپی سه‌رده‌مانێکی جوان بوون له ژیانی
مامۆستادا ره‌نگاله‌کان ژیانێکی جوان تر بوو بۆ کاره‌کانی مامۆستا..
پرو چری وه فۆرمه‌کان ده‌م و چاوه‌کان دامامکه‌کان تا ده‌گاته ئازاره‌کانی
ئه‌م ده‌ریایه.
مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات من به سه‌فیری هونه‌ری شێوه‌کاری ده زانم وه
هه‌ر خۆی رێک که‌ری ئه‌و کارانه‌یه چ بۆ خۆی وه چ بۆ ده‌وروبه‌ری وه
بۆ ژیانی هونه‌رمه‌ندانیش.
له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌وروپا دا بالنده‌کان و نه‌وره‌سه‌کان ده‌بن به
دامامکی هونه‌ریکی هاوچه‌رخ له ژیانی مامۆستا دا.
هۆله‌ندا
|