هونه‌رمه‌ندی
شانۆکار ئیسماعیل هه‌ورامی.. ژیانێک پره له ئه‌زموون و کاری هونه‌ری.

ئاشتی گه‌رمیانی
مرۆڤێک هه‌یه ژیانی ته‌نها
بۆ شانۆیه.. که‌م که‌س هه‌یه باسی لێوه بکات.
ئه‌و
کاته‌ی من هونه‌رمه‌ندی شانۆکار ئیسماعیل هه‌ورامیم ناسی سالی 1985 بوو
له شاری که‌رکووک که‌ته‌نها باسی ووشه‌ی کوردی و کوردستانی تێدا
بکرابایه مرۆڤ تووشی سه‌دان سه‌ر ئیشه‌ی جیاجیا ده‌بوو..له‌و رۆژانه
له به‌ریوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ناخۆیی شاری که‌رکووک مامۆستا
ئیساعیل که‌سێک له‌و مرۆڤانه بوو که شانۆی ته‌جریبی له‌گه‌ڵ مامۆستا
جه‌عفه‌رو عه‌بدول ره‌زاق و سوعاد ستارو ئاری بابان و حوسین میسری
خوالێخۆش بوو باس باسی شانۆی هاوچه‌رخ و هونه‌ری هاوچه‌رخ بوو.. له‌ورۆژانه
هونه‌رێکی کوردیان ئاماده کرد کارێکی جوانیان پێش که‌ش کرد. وه نه‌بێ
ئه‌و کات هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌کان له‌که‌رکووکدا رێزی هونه‌رو ووشه‌ی
کوردی نه‌کگرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات فشاری به‌عه‌ره‌ب کردنی
دانابوو که‌چی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب هاوبه‌ش بوون له‌پرسی هاوچه‌رخێتی
کوردی‌دا نمونه‌شم زۆره له‌وانه سالی 1985 هاتنی مامۆستا ئه‌حمه‌د
سالاری مامۆستایی شانۆی کوردی بۆ که‌رکووک مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
بۆ که‌رکووک کۆرو باسیان پێش که‌ش کرد، بۆیه هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل هه‌ورامی
ئه‌و هاورێ هونه‌رمه‌نده‌م بوو که ئاشنا بوو به کاره هونه‌ری یه‌کانی
من و منیش چاوم له ده‌مامکه شانۆکاره‌کاندا کرده‌وه. وه سه‌رکه‌وتوانه
ژیانێکی پر له ئه‌زموونی پێش که‌ش کرد له شانۆی کوردی‌دا ، وه نه‌بێت
ته‌نها له رووی کاری شانۆ دروست کردنه‌وه ئاماده کار بوو ئه‌و مرۆڤه
زۆربه‌ی ده‌قه جیهانی یه‌کانیان کرد به ده‌قی ئه‌کادیمی و له گۆره‌پانی
توێژینه‌وه‌ی هونه‌ریدا ئاماده‌یان کرد وه له‌ناو په‌یمانگای هونه‌ره
جوانه‌کانی شاری سلێمانیدا چه‌ندین قوتابی پێ گه‌یاندوه من ته‌نها
باسێکی بچووک له چالاکیه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده باس ده‌که‌م که‌له
ماوه‌ی ژیانی پر له ئه‌زموون و کاردا تونیویه‌تی بیخاته روو..
سالى
1983/1984ئه کادیمیاى هونه ره جوانه کانى زانکوى به غدای له به شى
شانوم ته واوکردوه‌۰
سالی 1986 بوو به مامۆستای به‌شی شانۆ له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی
شاره‌ی سلێمانی.
ماموستا کلینوف+نوسینى کارین برامسون1983ئه کادیما
ئیمپراتورجونز+نوسینى یوجین ئونیل په یمانگه.
شه‌وىبکوژان+نوسینىخوزییه‌ترییا په‌یمانگه‌شاژن ویاخیبوان+نوسینى
ئوگوبتى په‌یمانگه دایکه ئازاکه+نوسینى بریشت په یانگه.
وه ک نواندن:هاملیت +شکسپیر ده‌رهینانى د۰سه لاح قه سه ب
بایتى بابا+ سیدارسینگور+ده‌رهینانى مسته‌فا قه سیم
دادگا+نوسینى فوئادى مه جیدمیسرى+ده ر۰دانا عه لى سه عید
زورى دیکه ش۰۰له 2001وه له ئه لمانیا له گه ل تیپى شانوى کا کارده‌که م
هاملیت+شکسپیر+دراماتورگ بومگلگامش+دراماتورگ شه وى لیگوان+نوسینى
تینسى و‌لیامز نواندن لیونزولینا+نوسینى جورج بوشنه ر نواندنشه وى ده
هول+نوسینى بریشت نواندندزه کان+نوسینى شیله رنواندنوه ک ده رهینان له
ئه لمانیا:گورانى بومبا2005ریش شین2006 ساندامان2007 ئالن پو 2009
ئیستا به رده وامه.
لێره‌وه
تێروانین و ووشه‌کانی من ده‌ست پێت ده‌کات.. کوا هاوده‌می هاوکاری هونه‌رمه‌ندان
ئه‌وانه‌ی ژیانیان له‌ناو ئه‌زموونی پر له تاقی کردنه‌وه‌ی هونه‌ری به‌سه‌ر
برد ئه‌و مرۆڤانه‌ی که شه‌و رۆژیان بۆ هونه‌ر کرد به مۆم و ژیانی که‌سانی
تریان رووناک کرده‌وه ئه‌وانیش ئیستا له ژێر رووناکی به‌خته‌وه‌ریدا
ده‌ژین له سه‌ر حسابی من و تۆ؟؟؟؟
کاکه‌ی هه‌ورامی سه ره‌رایی زه‌حمه‌تی ئه‌وروپاو ژیان و ژیانداری تا
ئیستا هونه‌ره‌که‌ی به‌رده‌وامه بێ وه‌ستاندن وه هیچ کات نه‌ترس بوه
له تاقی کردنه‌وه هونه‌ری یه‌کان .. نمونه‌ی شانۆی کوردی بوه وه
نمونه‌ی مرۆڤی ئه‌کته‌ر بووه به‌مانای ووشه؟؟؟
ئه‌م مرۆڤه هه‌موو ژیانی بۆ شانۆیه وه که‌م که‌س هه‌یه باسی لێوه
بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مره له‌ئه‌زموون و تاقی کردنه‌وه‌ی چرو پر بۆ
داهاتووی شانۆی کوردی...... ژیانێکیش هه‌یه پرو له‌و هونه‌رو ئه‌زموونه‌ی
که‌من باسی لێوه ده‌که‌م.... هیوادارم نمونه‌ی ئیسماعیل هه‌ورامی زۆر
بێت وه نمونه‌ی ئه‌و هونه‌ره ره‌سه‌نه بن.
|