٢٤\١٢\٢٠١١
تهوهری ''ئایه پهرلهمانی
کوردستان سهرسهخت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و لهباره؟''.
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز:
یەکەمین جار نییە، بە ئەو شێوەیە ڕەفتاردەکەن،
چونکە نە گوێ لە کەس دەگرن و نە وەڵامی کەسیش دەدهنەوە!
سازدانی: ئهمڕۆ
سڵاوێکی
گەرم..
بە کورتیی، ئەمە پوختەی دید و بۆچوونی منە:
١- ئێوە یەکەمین کەس نین، پەیام ئاراستەی
پەرلەمانی (کوردستان) دەکەن، بەڵام ئەوانیش یەکەمین جار نییە، بە ئەو
شێوەیە ڕەفتاردەکەن، چونکە نە گوێ لە کەس دەگرن و نە وەڵامی کەسیش دەدهنەوە!
٢- فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی (کوردستان)،
هێندەی گوێڕایەڵ و وابەستەی پارتەکانیانن، هێندە دەنگی ڕۆڵەکانی
کوردیان مەبەست نییە. هێندەی بەرنامەی پارتەکانیان جێبەجێدەکەن، هێندە
بایەخ بە هیچ جۆرە بەرنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی نادەن.
٣- خەڵکی (کوردستان) پێویستە، لە داهاتوودا دەنگ
بە لیستی پارتەکان نەدەن، تەنانەت ئەوانەی ئەوڕۆش خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن
دەزانن، بەڵکوو دەبێ، لیستی سەربەخۆکان هەبێ و ڕۆڵەکانی کوردیش، تەنیا
دەنگ بە نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل بدەن!
٤- رۆڵەکانی گەلی باشووری (کوردستان) دەبێ، پەنا
بۆ (ڕیفراندۆم) بەرن، لە ڕێی دەزگەی (کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان)ەوە،
گشتپرسێ بکرێ، تا دەنگ لە سەر سەربەخۆیی تەواو و دامەزراندنی دەوڵەتێکی
(کوردستانیی) سەربەخۆ بدەن، نەک وەک ئەو (ڕیفراندۆم)ەی ساڵی (٢٠٠٣)
کرا و هیچ بایەخێکی پێ نەدرا، چونکە کورد خۆی کردی و هیچ دەزگەیەکی
نێودەوڵەتیی بەشداریی تێدا نەکرد!
لەگەڵ ڕێزمدا
سولەیمانیی
ماڵپهڕی دوکتۆر حوسێن محهممهد عهزیز
|