په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٩\٢٠١٠

عوزرى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وە و

قه‌باحه‌تى دانپێدانانى (تاوانبار - بکوژ سەردەشت!


سامان کەریم  


کوردستان تیڤی کەناڵى ئاسمانى پارتى دیموکراتى کوردستان و زاگرۆس تیڤی پارتى، هەردووکیان پێکەوەو یەک لەدواى یەک ئەمشەو بیست و یه‌کی سیبتمبەردا "تاوانبار"ێکیان هێنایە سەر تەلەفیزیۆن و وەک کەسیکى تیرۆریستى سەر بە ئەنسارولئیسلام و ئاگادار لە تیرۆرکردنى سەردەشت قسەى کرد.


سیناریۆى دانپیانانى ئەم برادەرە سەیرو سەمەیەرە، نەک یەک پرسیار بەڵکو سەدان پرسیار دروست دەکات کە هیچیان بەقازانجى لێژنەى لیکۆلینەوەى پارتى نییە. ئەگەر لێژنه‌کە بە ڕاگەیاندنەکەى خۆى وازى بهینایە قازانجى بوو، بەهەرحال خەلک بڕواى پێنەدەکرد، بەلام ئیستا بەم سیناریۆى دانپیانانە، پارتى لێکۆلینەوەکەى لەسەر خۆى قەبەترکردوەن ئەوەندەى دیکە لێکۆلینەوەى لێژنەکەى بێئعتبار دەکات. پرسیاریکى سادە ئەوەیە، کە سەردەشت دەفڕیندرێت بۆ لەشەرقات ناکوژریت؟ یان پێش شەرگات بۆ ناکوژریت؟ چ پێویست بە بانگهێشتنى کاکى "تاوانبار "دەکات لەبێجیەوە بۆ شەرگات و لەوێوە بۆ موێل، تۆ بلێى تاکەدەلیلى سەر بەم گروپە تیرۆریستیە لەوناوچەیەدا هەر "هشام" بێ ؟! پاشان ئەگەر مەسەلەکە تێکدانى فەزاى ئەمنى هەولیرَە بە قەولى " تاوانبار" بۆچى لەنیو هەولێر و لەبەردەمى زانکۆدا سەردەشت ناکوژریت؟ کە حەتمەن ئەمەیان بەهیز ترە بۆ سوکردنى دەزگا ئەمنیەکانى هەولێر و تیکدانى بارى ئەمنیەتى شارەکە، پاشان تیرۆریست تیرۆریستە بۆچى لە نیو هەولیردا لەبەردەمى سەردەشتدا خۆیان ناتەقینەوە، هەم سەردەشت و هەم تەواوى بارى ئەمنى هەولیرو زانکۆى تێک دەدات ودەیان کەسى دیکەیان خەڵتانى خۆین دەکرد!! وەلامى ئەم پرسیارانە کە گرێ گویرەى ئەم دانبپیانانەیە، دەبێت بەڕیزانى لێژنەى لیکۆلینەوە بفەرمون خەڵکى کوردستان قەناعەت پێبکەن. بەلام هیشتا وەلام بە سەیرو سەمەرەیى ئەم سیناریۆیە ناداتەوە..


پێش ئەمە پێویستە سەرنج بدەینە راگەیاندنەکەى ئەنسارولئیسلام، ئەوان بەرۆشنى تیرۆرکردنى سەردەشت لەلایەن خۆیانەوە ڕەت دەکەنەوەو بەکارى پارتى دەزانن!! بەرۆشنى دەلین ئەگەر ئیمە کەسیک تیرۆربکەین ئەوا ڕایدەگەیەنین!! ئەمە تەنها قسەى ئیعلامى ئەوان نییە، بەلکو گشت سیتسەمى فکرى و سیاسى ریکخراوو گروپە تیرۆریستییەکانە. ماهیەتى ئەوان هەر ئەوەیە، خەباتى ئەوان هەر ئەوەیە، واتە تیرۆرکردن و خۆتەقاندوەو ڕاگەیاندنى بەشێوەیەکى ئاشکرا، کارى سەرەکى ئەوانە. چونکە کاریکى دیکەى سیاسیان نییه‌ و فەلسەفەى بون و مانەوەیان بەستراوەتەوە بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیانەوە، بەقەولى خۆیان واجبى " ئیمانى" خۆیان جێبەجێدەکەن. وە لەوەدا راست دەکەن ئەوان خەریکى غەزاى خۆیانن و بە واجبى ئاینى و ئیمانى خۆیانى دەزانن و واجبى ئیمانیانە کە چالاکیەکانیان ڕابگەیەنن ئەگەر ڕیکخراو پێکهێنان و چالاکى کردنى تیرۆریستى، هیچ مانایەکى نابیت بۆ ئەوان.

ئەم دانپینانەى ئەم برادەرە، قه‌باحه‌تى کارى لێژنه‌ى پارتى زۆر گەورەتر کرد. پارتى ئیستا لەبەردەم یەک مەسەلەى جدىدایە، لێژنه‌و تەحقیقاتى پارتى کەس گویگرى نابێت، یەک ڕیگاى لەبەردەمدایە ئەویش ئاشکرا کردنى تاوانبارانى ئەێلییە، سیناریۆ سازى لەوانەیە چەند مانگ وە سالێک یان زیاتر پارتى بتوانێت خەڵک مەشغول بکات پێوەىو سەرقاڵیان بکات. بەلام خەلک دیسان سورە لە حەقیقەت، سورە لەسەر ئاشکرا کردنى تاوانباران نزیکترین ڕیگا ئەوەیە پارتى خۆى تاوانبارى سەرەکى ئاشکرا بکات یان مل بدات بەلێژنەیەکى لیکۆلینەوەى سەربەخۆ. پارتى قازانجى خۆیەتى زۆر زوو ئەم لێژنەى لێکۆلینەوەیە بشارێتەوە، ئەگەر نا لە ڕاگەیاندنى دوهەمیدا کە رۆشن نییە کەى دەبێت، ئەوا چاڵەکەى پارتى قوڵتر دەکات. سەردەشت ناتوانرێت بە پارەى کەڵەکەبووى گه‌نده‌ڵیی لەکەدار بکرێت، هەزاران هەزار مرۆڤ پاریزگارى لێدەکات.

 

21\9\2010

zaryak@yahoo.com