١٢\١٠\٢٠١١
ئیبراهیم کاکە
ئەحە، ئێمە و بارزانی شەرمەزار کرد.

قادر نادر
ده
رۆژە یەکێک لە قارەمانەکانی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەدواوەی خەڵکی
کوردستان، بە تۆمەتی" هاندان بۆ توندوتیژی " لەلایەن لیژنە ی بەناو
لێکۆلینەوە لە نارەزایەتیەکانی ١٧ شوبات بەدواوەی بارزنی خراوەتە
زیندانەوە. بێ ئەوەی کاردانەوە مان بەئاستی ڕوداوەکە هەبێت . هۆکاری
سەرەکی ئەم مەسەلەیەش:
١- خەمساردانە لەگەل مەسەلەکان دەجوڵێنیەوە ، وە لەبڕی بکەوینە حاڵەتی
هێرش بردن ، کەوتینەتە پاشەکشە و پارێزگاریکردن . وە قەدەری خۆمان ،
داوەتە دەسەت لایەنەکانی دەرەوەی دەسەلات بەتایبەتی ( گۆران ، یەکگرتوو
، کۆمەل ) ئەوانیش بە دیدار و گفتۆگۆ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن
. لەکاتێکدا ئەزمونی ٢٠ سالەی پارتی ویەکێتی و روداوەکانی ١٧ شوبات
بەدواوە نیشانی دایەوە . ئەم دەسەلاتە شەڕی مان و نەمان ، بۆ مانەوە
ئەو بارودۆخەی هەیەتی دەیکات و هەموو هەنگاویکی کاتکوشتن و فێل و
چەواشەی خەلکە .
٢- پارتی ویەکیتی هەولیان دا ، لەدەنگە دیارو کاریگەریەکان بدەن .
بەلام هەستیان کرد کاردانەوەی بەدوا هات . بۆیە ئێستا هەوڵی بە زیندانی
و ئازاردانی ، ئەو دەنگ و ڕەنگانەن ، لەمیدیا کان ناودەنگیان کەم دیارە
. لەم روانگەوەش زیندانی کردنی ئیبرایمی کاکە ئەحە یەکێک لەو هەولانەیە
، هەر ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی کەمترین میدیا قسە وباس و هەوالی لەسەر
بلاو بکاتەوە .
٣- داکۆکی کردن لە ئازادی سیاسی و هەر کەسێک خاوەن هەر بیروبۆچونێکی
سیاسی بێت ، هەرگیز بەپێی ناو دەنگ و پلەی سیاسی و ڕۆژنامەگەری لێک
نادرێتەوە . بەلکو هەر کەس ولایەنێک ، ئەگەر پێشیلی مافەکانی کرا ،
ئەرکی هەموو کەسایەتی وناوەندیکی ئازادیخوازە ، داکۆکی لێ بکات .
ئەگەرنا دەربرینی نوسین و ئاخافتن بەرامبەر چەمکی ئازادی و مافی مرۆڤ ،
لە درۆیەکی زل دەردەچێت . پاساو هێنانەوە بۆ نەهاتنە مەیدان لە
کەیسەکانی وەک بەناز ، کەباوکی پاکەنەی کردوە ، یان خۆی لەقوتبایانی
پارتی بووە ، لە ناوەرۆکی راستەقینەی پەیامەکە ( هەژاری هۆکاری
خۆکوشتنمانە ) ناگۆڕیت و کەمی ناکاتەوە .
٤- ئەوەندەی پرسیارم لەسەر ئیبراهیمی کاکە ئەحە کردبێت ، پێشمەرگەیەکی
کۆن و دەنگێکی راستگۆ و هەروەها بەردەوام لەگەل ئازاری گەلەکەی بووە و
ئێستاش بارودۆخی ئابوری باش نیە . لەخۆپیشاندانەکانی شاری هەڵەبجەش ،
یەکێک لە دینەمۆ کانی نارەزایەتیەکان بووە . ئەمەش خاڵی سەرەکی زیندانی
کردنەکەیتی . بۆیە هەقە بوێرانە داوای لێ بوردن لەئیبراهیمی کاکە ئەحە
بکەین . کە ١٠ رۆژە خەمساردانە لەگەل دۆسیەکەی مامەڵەمان کردوە .
ئەگەرنا دەبوایە ئەوەی بۆ ئاسۆس و ڕیبین هەردی و ئەحمەد میرە کرا ، بۆ
ئەویش بکرایە . کەلێرەدا مەبەست ئەوەنیە کارکردن بۆ ئەوانە زیادەیی پێ
وەکراوە ، بەلکو پرسیارەکە ئەوەیە ناکرێت داکۆکی لەئازادی گول بژێر یان
پلەی بۆ دابنرێت . لەکاتێکدا ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین قۆناخی هاوسەنگ
کردنی هەموو دەنگ و رەنگەکانەو مرۆڤ بەیەک هەڵویست ناودەنگی جیهانی
وەردەگرێت . لەم روانگەوە . تادوێنی کێ موحەمەد بوعزیزی ، یان تەوکل
کرمان یان مشعان تەمۆ ..... دەناسی . بەڵام بوێری و مەیدانی بونیانی
ئەمرۆلەمیدیاکان گەیاندە ئاستی ئۆباما ، لەمێژووشدا ناویان ، بەدەنگ و
رەنگێکی نوێ لەپێشکەوتن و داکۆکی لەدیموکراسی ودژایەتی دیکتاتۆرەکان
ناسرا . بەلام ئایا ئێمە سەرباری سەرهەلدان و بوێری ئەو هەموو دەنگ و
رەنگە گەنجانەی هەمانە ، توانیومانە بەهەمان ئاست ، مافی خۆیان پێ
بدەین ؟ ئایا توانیومانە کۆتایی بەو عەقلە ژەنگاویە بهێنین ( تێکشکان و
چاوی کامیرا ) لە دەنگە سیاسیە کلاسیکیەکان بگوازینەوە بۆ سەر ئەو نەوە
تازە یەی ( راستگۆ و بوێرە ) دەیەوێت کۆتایی بەچەواشەی ٦٠ ساڵەی دەنگە
کلاسیک و ستۆکە سیاسیەکان بهێنێ ؟
٥- میدیای گۆران ئەم جارەش ، لەگرنگی دان بە
دۆسیەی داکۆکی لەئازادی سیاسی خەلک راستگۆ دەرنەچوو . هەرلەم روانگەوە
ئەو راگەیاندنەی بۆ گرتن و ئەشکەنجەدانی چەندین چالاکڤان و ڕۆژنامەنوسی
دیار ئەنجامی دا ( کارێکی باشی کرد) ئایا بۆچ بۆ ئیبرایمی کاکە ئەحەکان
ناکات، لەکاتێکدا ئەو کادیڕیکی بوێری خۆیانە .
٦- لەکۆتایش دەلێم ئەگەر ئیبراهیمی کاکە
ئەحە ئێمەی خەمساردانە بەرامبەر داکۆکی لەئازادی سیاسی نیشان دا. ئەوا
چەند بارە ئاسا دەرکەوت کەسەرجەم ( ئەوبریارانەی بارزانی لەقازانجی
خەڵکە ) تەنیا بۆراگەیاندن و چەواشەی خەڵکە کەبەرادەیەک ئەمرۆ بارزانی
لەقەیرانی بێ باوەڕی پێکردن بەبریارو گوتەکانی دەژی !؟ ئەگەرنا بەکام
مەنتق و مۆرال ، هیوا ئەحمەد ، لەتەنیشت بارەگاکەیتی و ئیبراهیمی کاکە
ئەحەش لەزیندانە ؟
ماڵپهڕی قادر نادر
|