١٥\٦\٢٠١٢
ئیدارەی گەرمیان
بڕیاری حکومەت جێبەجێ ناکا.

محەمەد ئەحمەد
بەربەرەکانێ و
کوتلەکانی ناو حیزب و لایەنەکانەکانی ناوەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
وایکردوە ھەندێک جار فەرمانی وزاری و
چەندەھا داوای فەرمیی پیشێل
بکەن و بە ھەر شێوەیەک بێت ئەو
بڕیارانە جێبەجێ نەکەن،
دیارە ئەویش بە ھۆی بەرژەوەندی
کەسیی و چەندین
ھۆکاری تریش.
لە بەرواری ٨/٦/٢٠١٢ بە بڕیاری جێگری سەرۆکی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەی ھەرێم, مامۆستا (عەدنان
حوسێن) ناسراو بە (سەید
عەدنان) وەک جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی
گەرمیان دەستنیشان کرا کە ئەویش بەھۆی ئەوەی کە ساڵانێکی زۆرە لە سلکی
پەروەردە کاری کردوە و پیشتریش بەڕێوەبەری پەروەردەی (خورماتوو) بووە.
لە پاش دەرچوونی فەرمانی ئەنجومەنی
وەزیران و فەرمانی وەزارەتی پەروەردە مامۆستا (عەدنان
حوسێن) وەک جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی
گەرمیان دەستنیشان کرا, بەڵام (سەڵاح کوێخا)
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دژی فەرمانەکەی وەزارەت وەستاوە و
بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکی ھەبێت, کە ئەمە کاری ئەویش نییە
دەست لە کاروباری وەزارەتی پەروەردە
وەربدا و فەرمانی بە (مستەفا رەشید)
بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان کردوە کە واژوی دەستبەکاربوونی نەکات
وەکو جێگری پەروەردەی گەرمیان.
(عەدنان حوسێن)
خاوەنی زیاد لە ٢٧ ساڵ خزمەتە لە بواری پەروەردەدا و لەپاش دەرکردنی
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی
وەزارەتی پەروەردە وەکو جێگری پەروەردەی گەرمیان دەستبەکار بم،
بەڵام ئیدارەی گەرمیان و (سەلاح کوێخا) دژی
ئەم بڕیارە وەستاون و بێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکیان ھەبێت.
ھەروەھا ماوەیەک پێشئێستا د. بەرھەم ساڵح
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی ٧٠ مامۆستای دا لە
سنووری قەزای خورماتوو بەڵام لە
دوای دەرچوونی بڕیار, لە لایەن
وەزیری پەروەردەی ئەو کاتەوە جێ بەجێ نەکرا.
لە کۆتاییدا ئەوەماوەتەوە بیڵێن ئایا بەربەرەکانێ و ناکۆکی نێوان حیزب
و کوتلەکانی و بوونی کێشە لە
جێبەجێ نەکردنی فەرمانەکانی وەزارەت,
لەدەستدانی سەروەرییەکان و پیشێلکردنی یاسا
نییە کە بێتە ھۆی دوودڵیی
ھاوڵاتییان بێباوەڕبوونیان لە سەروەرییەکانی
حکومەت.
گەرمیان
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|