|
٢۴\٨\٢٠١٠ ئیلهامی شیعر له نێوان شێخ ڕه‌زا و شکسپیردا.
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی«١٨٣١ــ١٩١٠»له دێی " قرخ " ی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵی دابڕاو له که‌رکوک، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی خواپه‌رست و ئه‌ده‌بدۆست له دایک بووه. هه‌ر به منداڵی ماڵیان هاتۆته که‌رکوک و له گه‌ڕه‌کی به‌رته‌کێ خانوویان کردووه. شێخ ڕه‌زای شێخی شعیرانی کوردمان، که‌ڵه‌شاعیر و شاسوار له شیعری هه‌جوکرندا «توانج و جنێودان» زۆر بلیمه‌ت و به‌توانابووه. تا ئه‌مڕۆش هیچ شاعیرێکی کوردمان له‌م بواره شیعرییه‌دا نه گه‌یشتوونه‌ته پایه‌ی شێخ ڕه‌زا. هه‌موو ئه‌و شاعیره کورد و عه‌ره‌ب و تورکانه‌ش که شه‌ڕه‌شیعریان له‌گه‌ڵدا کردووه ،هه‌ر زوو به‌زیون و ده‌ره‌قه‌تی نه‌هاتوون ، ته‌نها شاعیری کوردمان «شوکری فه‌زڵی»ی سلێمانی نه‌بێت، که وه‌ڵامی هه‌جوه‌کانی شێخ ڕه‌زای داوه‌ته‌وه. شێخ ڕه‌زا پیاوێکی ڕووخۆش و گاڵته‌چی و نوکته‌باز بوو، دیوه‌خانه‌که‌ی هه‌رده‌م پڕبووه له شیعردۆست و هه‌وادارانی به‌زم و قسه‌ی خۆش. شێخ ڕه‌زا به چوار زمان شیعری وتووه «کوردی ـ تورکی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی». به‌داخه‌وه به‌شێک له شیعره‌کانی له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمار نه‌کرابوون تیاچوون..شێخ ڕه‌زا هه‌ر شیعری هه‌جوکردنی نه‌نووسیوه، به‌ڵکو گه‌لێ شیعری ستایش و کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و ئه‌وینداری وسیاسیشی داناوه. شێخ ڕه‌زا هه‌ر که‌سێکی به دڵ نه‌بووبێ، له سوڵتان و پاشاکانی عوسمانی و گه‌وره فه‌رمانبه‌ران و، تا ده‌گاته شێخ غه‌فووری مامی و شێخ عه‌لی ی برا گه‌وره‌شی به‌بێ ترس هه‌جوکردووه.. زمانی وه‌کو خه‌نجه‌رێکی تیژ به‌کار هێناوه. هه‌ر وه‌کو له‌م دێڕه شیعره‌یدا که به مسته‌فا به‌گی باجه‌ڵان ده‌ڵێت: '' تۆ هه‌ته تیغی ده‌بان و من هه‌مه تیغی زوبان ــــ فه‌رقی ئه‌م دوو تیغه هه‌ر وه‌ک ئاسمان و ڕێسمان ''.
ئه‌و که‌سانه‌ش که شێخ ڕه‌زا هه‌جوی کردوون لێی زویر نه‌بوونه، ته‌نانه‌ت شوکری فه‌زڵی که پشکی شێری له هه‌جو و جنێوه‌کانی شێخ ڕه‌زا به‌رکه‌وتووه.. که شێخ ڕه‌زا مرد، شوکری فه‌زڵی زۆر بۆی گریا و وتی " کاشکی بمایه و سه‌د هێنده‌ی تر جنێوی پێمبدایه ". شێخ ڕه‌زا له« ٢١ی/١/١٩١٠»دا له به به‌غدا کۆچی دوایی کرد و له گوڕستانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی به خاک سپێرا.
شکپیر« ١٥٦٤ ــ ١٦١٦» له شاروچکه‌ی «ستراتفۆرد» له ئینگلته‌را له دایک بووه. دوایی چۆته له‌نده‌ن . شکسپیر به یه‌کێک له که‌ڵه‌نووسه‌ران و گه‌وره‌ترین شانۆگه‌رینووسی جیهانی ده‌ناسرێ. تا ئه‌مڕۆش به‌شێکی زۆری شانۆگه‌رییه‌کانی، له‌سه‌ر شانۆی گه‌لێ له وڵاتانی جیهاندا پێشکه‌ش ده‌کرێن.. شکسپیر به هۆی شانۆگه‌رییه‌کانییه‌وه زۆر ده‌وڵمه‌ند بوو. خۆشی وه‌کو ئه‌کته‌رێکی سه‌رکه‌وتوو، له به‌شێکی شانۆگه‌رییه‌کانیدا، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی بینیوه. شکسپیر شانۆگه‌رییه‌کانی به‌شیعری بێسه‌روا نووسیوه. بێجگه له شانۆگه‌ری.له‌و جۆره شیعره‌شی نووسیوه که له چوارده دێر پێکهاتوون و به «سوناتاته » ناوده‌برێت. شانۆگه‌رییه‌کانی شکسپیر هه‌موو جوره بابه‌تێکیان له‌خۆگرتووه :«کۆمیدی ـ تراژیدی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئه‌وینداری ـ سه‌رکێشیی ئه‌ندێشه‌یی ـ مێژوویی...هه‌تد».زۆبه‌ی کاره‌کانی شکسپیر شانۆگه‌رییه‌کانی بوون. نزیکه‌ی چل شانۆگه‌ریی ن به شیعری بێسه‌روا نووسیوه. له‌وانه : « ڕۆمیۆ و جولێت ـ هاملێت ـ بازرگانی ڤینیسیا ـ زریان ـ شه‌وی دوانزه‌هه‌مین ـ ژنه ڕووخۆشه‌کانی وندسۆـ خه‌ونی شه‌وێکی هاوین ـ ئوته‌یل ـ چه‌قچه‌قه‌ی بێهاڕین ـ خۆشه‌ویستی ڕه‌نجخه‌سارییه ـ ئه‌نتۆنیۆ و کلیۆپاترا ـ ڕاهێنانی ده‌ڵه‌پڵنگ ـ چیرۆکی زستان ـ ماکبێس ـ مه‌لیک لیرـ یۆلیۆس که‌یسه‌ر ـ ....هه‌تد».
بابێینه سه‌ر بابه‌تی سه‌رباسه‌که‌مان، که
بوونی ئیلهامه له لای شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی کورد و شکسپیری
ئینگلیزی‌دا.شێخ ڕه‌زا شاعیرێکی بلیمه‌ت و ئیلهام به‌ده‌ر بوو..هیچ
کاتێک بۆ دانانی شیعر دانه‌ماوه.به تایبه‌تیش شیعره تاکدێڕه‌کانی یه‌کسه‌ر
بۆی هاتوون..شێخ ڕه‌زا ئیلهامی شیعری به‌و جۆره بووه، که ده‌ڵێت : "
ئه‌گه‌ر شیعرم بۆ بهاتایه و له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وتمایه ده‌یخنکاندم.».ئه‌مه
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که شێخ ڕه‌زا خاوه‌نی ئیلهامێکی سروشتی بووه و
گیرینه‌خواردووه.. به‌ڵام شکسپیر به پێچه‌وانه‌ی شێخ ڕه‌زاوه، ده‌ڵێت:"
تا لاپه‌ڕه‌یه‌کم نووسی هه‌زار په‌ڕه‌م دڕی ".شکسپیر هه‌ندێک له‌شانۆگه‌رییه‌کانی
دوو ساڵی بردووه تا ته‌واوی کردوون ،چه‌ند جارێک بیرۆکه‌کانی گۆڕیون و
ده‌ستکاری ده‌قه‌کانی کردوون. شیعره‌کانی شێخ ڕه‌زا، زاده‌ی بیر و هۆشی
خۆین و ڕیچکه‌هه‌ڵگری هیچ شاعیرێکی پێش خۆی نه‌بووه، به‌ڵکو خۆی
داهێنه‌ری شیعری هه‌جوی کوردییه..به‌ڵام بیرۆکه‌ی زۆربه‌ی شانۆگه‌ییه‌کانی
شکسپیر زاده‌ی بیر و خه‌یاڵی خۆی نین، له به‌ری ڕه‌نجی شاعیرانی تره‌وه
وه‌ریگرتوون..وه‌کو له شیعره‌کانی شاعیری ئینگلیزی«تشۆسه‌ر» و له
شاعیری کۆنی یۆنانی«هۆمیرۆس» و له چیرۆکه‌کانی چیرۆکخوانی ئیتالی «بۆکاتشیۆ»وه
وه‌ریگرتوون. پاڵه‌وانی هه‌ندێک له شانۆگه‌رییه‌کانیشی که‌سانێکی
ڕاستین وه‌کو« یۆلیۆس که‌یسه‌رـ ڕیتشاردی سێیه‌م...هه‌تد» هه‌ندێکیش له
شانۆگه‌رییه‌کانی ،له که‌ڵک وه‌رگرتن له دوو یا سێ چیرۆکه‌وه که
تێکڵی کردوون و دایڕشتوون و شانۆگه‌رییه‌کی لێپێکهێناون. له‌ڕاستیدا
خوێنه‌ر و بینه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی مرۆڤ، به‌وه هه‌ڵناسه‌نگێنن
که له ماوه‌ی چه‌ندا ئه‌نجامدراوه، ئه‌و شاعیره یا شانۆگه‌رینووسه
یا ڕۆمانووسه، نووسینه‌کانیان به ڕۆژێ یا به ساڵێک نووسیوه،خوێنه‌ر
و بینه‌ر بڕیار له سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستیان دایه ده‌ده‌ن.. که
سه‌یری درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی یا فلیمێکی سینه‌مایی ده‌که‌ین، بیر له
ماوه‌ی پرۆڤه‌کردن و به‌رهه‌م هێنانی ناکه‌ینه‌وه..هه‌ر بۆ نموونه‌ش
تابلۆی«مۆنالیزا»که جوانترین شاکاری هونه‌ریی شێوه‌کاری
جیهانی«لیۆناردۆداڤینشی»یه و به چوار ساڵ ته‌وا کردووه، ئه‌گه‌ر به
چوار ڕۆژ یا چوار کاتژمێریش ته‌واوی بکردایه، هه‌ر هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی
بۆ ده‌کرێ، به‌ڵام کات کاتێک گرنگه که دوو که‌س یا زیاتر هه‌مان کار
ئه‌نجامبده‌ن،بۆ نموونه له کێبڕکێیه‌کی ڕاکردنی سه‌د مه‌تریدا،هه‌ر
هه‌موویان ده‌گه‌نه هێڵی کۆتایی به‌ڵام کێیان زووتر بگات ئه‌وه‌یان ده‌یباته‌وه.
که‌چی ئه‌گه‌ر له تاقیکردنه‌وه‌کانی قوتابیاندا که ماوه‌ی دیاریکراو
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه سێ کاتژمێربێت، ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ک له ماوه‌ی دوو
کاتژمێردا، وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه ، هه‌ر هه‌مان وه‌ڵام
قوتابییه‌کی تر به سێ کاتژمێر وه‌ڵام بداته‌وه. هه‌ر هه‌ردووکیان هه‌مان
نمره وه‌رده‌گرن. یا ئه‌گه‌ر من خانوویه‌ک دروست بکه‌م به‌و جۆره‌ی
دیاریم کردووه و ماوه‌یه‌کی دیاریکراوم بۆ دانابێ ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵه‌نده‌ره‌که‌م
زۆتر یا دره‌نگتر له‌و ماوه‌یه و به‌و شێوه دیاریکراوه‌م ته‌واوی
بکات، کات لێره‌دا گرنگه. مه‌به‌ستی من له‌م به‌راوردکردنه‌ی نێوان شێخ
ڕه‌زای تاڵه‌بانی و شکپیردا، ته‌نها له ڕووی ئیلهامی شیعره‌وه‌یه.
نه‌رویج
|