په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٩

ئیمپراتۆرە بەسەرچووەکان رۆحیانەتیان نەمرە.


سه‌عید عارف     


خەنجەر چەکێکە دەکرێت بشاردرێتەوە لە باخەڵ و یان بەسادەیی بکرێت بە بەر پشتێن دا.. پێویستی بە قایشی ھەڵواسین و تاقم و ڕەزنە نیە وەکو شمشێرو شیرو چەکی کلاسیکی تر .


زیاتر بۆ شەڕی خافڵگیرو لە پەناوە کوشتن و ترۆر کردن بەکاردێت ، یان بۆ پاراستی خودی تاکەکەسە لەناو خێڵکەی دا ، نەک پاراستنی ھەمو خێڵ و پاراستنی پێکھاتەی دەوڵەت .


ھێندەی شمشێرو ڕم و تیرو کەوان کاریگەر نەبوە بۆ شەڕی بەرامبەرو دەستەو یەخەو لەشکر کیشی گەورە ، لەمێژودا زیاتر دەوری ترۆری تاکەکەس و لەبۆسەدا کوشتن و کوشتنی کەمفرسەتی پێ کراوە . بەڵام کورد، تەنھا یەکترو بگرە خزم و براوکەسی خۆی پێ کوشتوە نەبیستراوە دەورێکی مێژویی وەکو (ئەبولوئلوئی فارسی) پێ بینرابێت .


زیاتر فارسەکان دەتوانن شانازی پێوە بکەن و بیکەن بەرەمزی تۆڵە و مانەوە ، چونکە (عومەری کوڕی خەتاب) یان پێ کوشت کە دەوڵەتەکەیانی ڕوخاند بو.

پرسەکە ئەوەیە :
ــ بۆچی (خەنجەر) رەمزی کوردە ؟


ڕەنگە بپرسیت ، جا ئەمە پەیوەندی بەم باسەوەچیەوە ؟


چەک لەمێژوادا ھەرچەنەد بۆ وێرانکاری مەرگباری دا‌ھێنراوە، بەڵام وەکو خۆی ڕۆڵی گرنگی ھەبووەلە گۆڕانی چارەنوسسازی پێکھێناوەو قەدەری خوڵقاندووە، لە رابوردو تائێستاکە زۆر خوێندنەوە و لێکدانەوەی گرنگ ھەڵدەگرێت..

ھەرلەو بارەیەوە دەگەڕێینەوە بۆئەم نزیکە ..


+... ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە لیستی ترۆرەوە ، لە ئێرانی ھەڵپێچاوە بەوەی نیازی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەیە و پەرەدەدات بە ڕۆکێتی بالیستی کیشوەر بڕ..
+ ... ئەمریکا لەگەڵ ھاوپەیمانە ناتۆییەکەی (تورکیا) دردۆنگە کە دەیەوێت چەکی ستراتیژی( ٤٠٠ ئێس ) لە روسیابکرێت.


لەگەڵ ئەوەی تورکیا یەکێکە لە شەش ولاتە بەشداربوەکەی بەرھەم ھێنانی فرۆکەی( ئێف ٣٥)ی لوتکەی باڵای چەکی ستراتیژی ئەمریکاو خۆرئاوا ، لەگەڵ ھاوپشکیەکەی داھەرەشەی بێ بەش کردنی ئەو فرۆکەیەی لێدەکات ..


ئەمانە گرنگی چەک نیشان دەدات لەم سەردەمەدا..


ھەروەھا دەربارەی سەردەمانی پێشو:


ئیمپراتۆرەکان بریتی بون لەو دەوڵەتە مەزنانەی توانیویانە فراوانتر لە خاکی چەند میلەت و نەتەوەی جیاجیا حوکم بکەن ...


پێویستیان بە لەشکری گەورەو چەکی فرەوکاریگەر بووە بۆ دابین کردنی نەتەوە جیاوازو کۆنترۆڵی جوگرافیای فراوان .

بۆ ئەنجامێکی لەو جۆرە دو شت گرنگ بووە :


١- پەرەپێدان بە جۆری ( چەک) و پێشخستی ھێزی لە ناوبردن ووێرانکاریەکەی.
٢- ( ئاین ) یان ( ئایدۆلۆجیا ).

بۆ ڕازی بون و قایل کردنی نەتەوە و کلتورە جیاجیاکان... باوەروعەقیدەیەک پێوست بوە برەوی پێ بدرێت .. دەکرێت ئەم بابەت درێژەی زۆری پێ بدرێت لە کۆن وئێستاو داھاتود ،ئەگەرکرا لە بوارێکی تردا دێینەوە سەر ورد کردنەوە....


ئەم دوخالە ڕونی دەکاتەوە..


بۆ چی تورکیاو ئێران لەھەوڵی زیندو کردنەوەی ( سونەی عوسمانی ) و (شیعەی سەفەوی) دان ، وەکو دوئاینزای دو ئیمپراتۆری لەناوچوی تورکی و فارسی ، پەیدا بو لە ئێمپراتۆری کۆنتری عەرەبی ئیسلامی بەر لە ١٤٠٠ساڵ ..


بەھەمان جۆر ئەمریکا جێگرەوەی ئیمپراتۆری خۆرئاوایی وبەتایبەت بریتانیە کە گوتراوە خۆر لە مۆڵکەکانی ئاوا نابێت ، لەوێوە بەڕونتر دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتاوناوەندی سەدەی بیست وململانی ڕابوردوی ئیمپراتۆرە کلاسیکیەکانی ژاپۆنی و چینی وعوسمانی و ئێرانی لە کیشوەری ئاسیا و ھپسبۆرگی نەمساو ھۆھنزۆلۆرنی ئەڵمانی ووێڵزی ئینگلیزی پاشماوەی بۆڕبۆنی فەرەنسی یەکانی ئەوروپا ، دواتری ئەوانەو ھۆکانی رودانی دوجەنگی جیھانی ئەو سەردەمەو و گۆڕانی ئیمپراتۆرەکان بە فۆرمی نوێی (نەتەوە دەوڵەت ) وبەڵام بەمانەوەی ھەمان گیان و بیری ئیمپراتۆریخوازی ڕابوردویانەوە ..


دەرگای کراوەی باسێکە بۆ تێگەیشتن لە نەخشەی باری تایبەتی کورد لە نێوان ململانی ئەو گیانە ئیمپراتۆریەی ئێستای ( نەتەوە دەولەت)ەکانی تورک و فارس و عەرەب ھاوتا بە ھەژمونگەری ئەمریکاوڕۆژئاواییەکان و ھێزەکانی تری جیھان ..


دەکرێت لێکدانەوەی قوڵ و عەقڵانی بۆ بکرێت لە کاتێک دا کورد بە ئەجێندای خێڵ و ڕەمزی خەنجەرەوە بۆ مانەوەو سازدانی نەتەوە دەوڵەت وەکو دەسەڵاتێک خۆی نواندووە ..


ئێستا ش میراتگری ئەو پێکھاتەو حیزبە تەمەن سەرو ٧٠ساڵیەی پارتی لە حوکومەتێکی دیفاکتۆی لۆکاڵی ولەرزۆک دا ، حیزبە کانی تر بە سیکۆلارو ئاینیەکانەوە ، چاوەڕوانی مەرحەمەتی پۆست بەشی لێ دەکەن ..


دیسان ھەر دەپرسیت بۆچی کورد نابێت بەخاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خاوەن سەروەری ڕەھا ..؟


ھەنوکە ئێستاو لەم ڕۆژەدا ئینتیلجنسیا و ڕۆشنبیرە نوخبەکانی کورد ، لەھەوڵی دۆزینەی پاشناوی (خێڵ) یان (دێ) یان (ناوچە)یەکن بۆ ناساندن و بەناوبانگ بونی خۆیان بەرھەمەکانیان ..


یان تازەبەتازە ئەوانە لەھەوڵی بێ وچان دا بۆ دابین کردنی ڕۆژێکی ساڵ تایبەتە بە زیندو کردنەوەی (ڕۆحی خێڵ)..


گەڵۆ خەنجەر وەکو گرنگترین چەک و رەمزی مانەوە..ھاوشان بە گەشانەوەی وەجاخی بنەماڵەو خێڵ ، بەرامبەری بە ھەژمونی زیندوی ئیمپراتۆرەکانی کە بەھەمیشەیی کوردسەرباز یان جاشێکی چەکلی ئەوان بوە ...


دەکەونە کام پارسەنگ وجێگەی ھاوتا بونەوە ..


کورد لەڕابوردو ئیستاکەدا ، ھەمیشە فنجانێکی بچوکی نواندووە لەسەرسینی و سفرەی فروانی ئەوان ..


١١\٤\٢٠١٩ - ستۆکھۆڵم
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک