په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٢\٢٠١٩

ئیندێکسی نوێی گەندەڵیی.

هەڵۆ محەمەد      

ڕێکخراوی شەفافییەتی جیھانی:لە سەرتاسەری جیھان دا قەیرانی دیموکراسی" دەبینێت.


گەندەڵیی لەدنیا وەک کێشەیەکی گەورە دەمێنێتەوە: زۆرینەی وڵاتانی جیھان لە راپۆرتی Transparency International -TI- پلەیەکی خراپ بەدەست دێنن. لە ئەڵمانیا بارودۆخەکە کەمێک خراپتر بووە - لە ئەمەریکا زۆر خراپتر بووە.


لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ، ڕێکخراوی ناوبراو TI دوای ئەوە کەسانی شارەزا و پسپۆر لێکۆڵینەوەیان کردووە لە ١٨٠ وڵاتدا ، ئیندێکسی ئاماژەی گەندەڵیی Corruption Perception index CPI نمرە یاخود پلەی ٠ - ١٠٠ واتە سفر تا سەد، دانان بۆ ھەڵسەنگاندنی دیاردەی گەندەڵیی لە وڵاتەکان دا. تا ژمارەکە زۆر بێت، نیشانەی باشی بارودۆخەکەیە. واتە کەمی دیاردەی ئاماژەی بوونی گەندەڵیی زۆر و نەرێنییە.

بە تێکڕا ٢/٣، واتە دوو لە سێی وڵاتان دەکەونە خوار تێکڕای پلە ٥٠ وە. ئەمەش نیشانەی بارودۆخێکی خراپ و شێواو دەنوێنێ. تەنیا ٢٠ وڵات توانیویانە لە ٢٠١٢ وە بەرەو باشتر بڕۆن. لەوانە Guyan+٩ لە ٢٠١٢ ەوە، Argentin+٨ لە ٢٠١٥ ەوە، Elfbeinküste ساحل العاج+٨ لە ٢٠١٣ ەوە.١٦ نەتەوە زۆر دابەزیون لە نێوانیان دا: ھەنگاریا - ٩ لە ٢٠١٢ ەوە، تورکیا - ٩ لە ٢٠١٣ ەوە و مەکسیک - ٨ لە ٢٠١٣ ەوە.


دانیمارک لە پلەی یەکەم دا و ئەڵمانیا پلەی یازدەیەم.


لەم میانەدا دانیمارک ئەم وڵاتەی سکەندەناڤیا باشترین پلەی بەدەست ھێناوە ٨٨.


نیوزلەندە٨٧ و فینلەندە و سەنگاپوور و سوید و سویسرا٨٥ و سۆماڵ خراپترین پلە ١٠ بەدەستھێناوە لەدوای ئەوەوە سوریا و باشووری سودانەوە ھەریەکەیان ١٣ و یەمەن و کۆریای باکور ١٤.


ئەڵمانیا لە پارەوە کەمێک خراپتر بووە لە ٨١ ەوە بووە بە ٨٠. ئەمەش ناکاتە ئەو ١٠ باشترینەی ریزبەندە جیھانییەکە. ئەڵمانیا پلەی ١١ لەگەڵ بەریتانیا بەش دەکات. ھەروەک شێڤی ئەڵمانیای TI Edda Müllerدەڵێت.


ئەمەریکا بۆ یەکەمجارە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دادەبەزێ لە Top ٢٠ واتە لە ٧٥ ەوە بووە بۆ ٧١.


لە ڕاستیدا وەک شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە، بارودۆخەکە ھەمووی پەیوەندی بە ھەلومەرج و دۆخی سیاسییەوە ھەیە. ڕاپۆرتەکە بە ئاشکرا وابەستەیی دیموکراسییەکی تەندروست و بەربەرەکانی سەرکەوتووانە دژ بە گەندەڵیی لە ناوچەکاندا دەبەستێتەوە بە دیموکراسییەوە.


سەرۆکی جیھانی Ferreira Rubio TI دەڵێ : دیموکراسی سنووردار نەکراو لە پلەی ٧٥ دایە و سنووردار کراو لە ٤٩ دا. لای ڕژێمە ھەجینییەکان ٣٥. و لای ڕژێمە ئۆتۆکراتەکان ٣٠ . دۆخە تابێت بەرەو شلۆقی و خراپیدەڕوات.


ئەگەری زۆری گەندەڵیی لەوێدا زیاد دەکات، کەوا بنچینەی دیموکراسی لاوازە. وەک ئەوەی ئێمە لە زۆر وڵاتانی دنیادا بینیومانە، سیاسەتی نادیموکراتی و پۆپۆلیستی بۆ سوودی خۆیان بەکار دێنن. Rubioوا دەڵێت.


ڕاپۆرتەکە زۆر بەوردی جەخت لەسەر ناوچەکانی جیھان دەکاتەوە. ئەوروپای رۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا وەک یەک ناوچە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە. بەدەستھێنانی تێکڕای ٦٦ ئاماژەیەکی باشە بۆ ئەم ناوچەیە. ناوچەکانی ئەفەریقا و خوارووی بیابان بە پێچەوانەوە بەتێکڕا ٣٢ یان بەدەست ھێناوە.
____________________________________________________
سەرچاوە:
www.spiegel.de/politik/deutschland/transparency-sieht-weltweite-krise-der-demokratie-korruptionsindex-a-1250456.html
 

٣٠\١\٢٠١٩

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک