٢٠\٧\٢٠١٨
ئیقبال مورادی
ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا.
ئیقباڵ
مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە
سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی کردەوەی
تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر ۲۳:۳۰ سێ شەممە لە نزیک
چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت
فیشەکی پێوە بینراوە.
ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم
بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی
مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە
سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی
گەلی کورد بەخت کرد.
ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی ۱۳۸۷ لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی
کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن
رزگاری بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و
گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە ناسراوەی کورد بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگای
کوردستان رادەگەیەنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری ئەم ئەندامەی خۆی بە توندی ئیدانە
دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زوترین کات دەست و
پەیوەندیەکانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و لە دادگەیەکی بەرابەردا موحاکمە
بکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|