٢٠\٨\٢٠١٠
عیرفان قانعی فه‌رد
چ که‌سایه‌تییه‌که و کێی له پشته‌وه‌یه ؟!
بۆچی ڕاستییه مێژووییه‌کان ده‌شێوێنێ و په‌لاما ری کورد ده‌دات ؟!
هۆی چییه پارتی دیموکراتی کوردستان شپرزه‌یه و تووشی شۆک بووه؟!

عارف که‌ریم
سه‌رنجێکی پێویست.
یه‌که‌م / وه‌کوو که‌سێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به ئه‌رکێکی
نیشتمانی خۆمی ده‌زانم که به‌م وتاره وه‌ڵامی عیرفان قانعی فه‌رد بده‌مه‌وه
چونکه دڵنیام ئه‌م هه‌رزه‌کاره تازه په‌یدابووه ، زۆر بێویژدانانه
و نامه‌سئولانه قسه‌ده‌کات و په‌لامارده‌دات و به‌ئاشکرا ده‌یه‌وێ خه‌ڵک
چه‌واشه‌بکات ، خۆزگه حزب و لایه‌نه‌کانی تریش وشه‌ی خۆیان ده‌بوو له‌سه‌ر
قسه‌کانی ئه‌و و بێهه‌ڵوێست نه‌ده‌مانه‌وه . !!
دووه‌م / ئه‌و وتارانه‌ی ئه‌و نووسیونی و ئه‌و جاوپێکه‌وتنانه‌ی ئه‌و
ئه‌نجامیداوه له‌گه‌ڵ سایته کوردی و فارسییه‌کاندا ، من به‌ته‌نها
کورته‌یه‌کم لێوه‌رگرتووه و ده‌قی قسه‌کانی قانعی فه‌ردم نه‌نووسیوه‌ته‌وه
که به کتێبیش ته‌واو نابن .
بۆیه‌که‌م جار که ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ناوی عیرفان قانعی فه‌رد په‌یدا
کرد ئه‌و کاتانه بوو که چه‌ند ئه‌لقه‌یه‌کم له بیره‌وه‌رییه‌کانی
مام جه‌لال خوێنده‌وه له ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ – ی له‌نده‌نی و
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه دا و دواتریش بیستم که ناوبراو کاری نووسینه‌وه‌ی
بیره‌وه‌رییه‌کانی پێسپێردراوه و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیشی بۆ خه‌رجکراوه
که‌خۆی ده‌دات له نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی و ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه
ڕاست بێت ئه‌وا مام جه‌لال به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه‌و بۆڵه‌بۆڵ و ناڕه‌زایی
زۆری خه‌ڵک ده‌بێته‌وه چونکه شتی له‌وه گرنگتر هه‌یه که پاره‌ی
بۆخه‌رجبکرێت وه‌کوو فێرگه و خه‌سته‌خانه و پرۆژه‌ی ئاو و کاره‌با ،
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی منداڵی زه‌ردوسووری هه‌ژار و بێ‌باوک
که‌له‌وسه‌رجادانه پێلاوی خه‌ڵک بۆیاخده‌که‌ن و عه‌للاگه و پاکه‌ته
جگه‌ره ده‌فرۆشن ، ئه‌مه جگه له ده‌یان کێشه‌ی تر .
یه‌که‌م جار زۆر گوێم نه‌دایه ناوی عیرفان له‌وه‌زیاتر له‌به‌ر خۆمه‌وه
وتم: باشه مام جه‌لال ئه‌م هه‌موو که‌سه ئه‌کادیمی و قه‌له‌م به‌ده‌سته‌ی
له‌به‌ر ده‌ستدایه ، بۆچی بیره‌وه‌رییه‌کانی به کوردی نانووسێته‌وه‌و
په‌نای بردۆته‌به‌ر کابرایه‌کی وه‌ها ! ئه‌مه‌ی له‌کوێ ناسی و کێ بۆی
په‌یداکرد ! .
به‌ڵام له‌جارێکی تردا که چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی عیرفان – به‌شی یه‌که‌مم
- له‌گۆڤاری لڤین - ژماره 134 - دا خوێنده‌وه ، خێرا وێنه‌یه‌کی سه‌یر
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رزه‌کاره لای من دروست بوو چونکه وه‌ڵامه‌کانی
ناوبراو بۆ گۆڤاره‌که سه‌قه‌ت و شیواو بوون و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه
نه‌بوو ، ده‌شمزانی لڤین ئه‌وی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و زیره‌کانه
پرسیاری لێده‌کات به‌ڵام ئه‌و ده‌یشێوێنێ و لێی ڕاده‌کات ! ، ( هه‌رچه‌نده
نه‌ده‌بوو هه‌ندێ شت به‌سه‌ر لڤیندا تێپه‌ڕێ که‌دوایی دێمه سه‌ری ) له‌وکاته‌وه
بریارم دا شوێنی که‌وم و باشتر بیناسم و زانیاری له‌سه‌ر کۆبکه‌مه‌وه
.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌وتمه ته‌له‌فۆن کردن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
سوید بۆ ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی ناسراوی کۆمه‌ڵه‌و حزبی دیموکرات و
هه‌ندێ دۆست و براده‌ی خۆم ، هه‌روه‌ها ده‌ستمکرد به کۆکردنه‌وه‌ی
زانیاری له ڕۆژنامه و سایته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و توانیم له
ماوه‌ی ده ڕۆژدا شتی زۆر کۆبکه‌مه‌وه و بگه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که
عیرفان قانعی فه‌رد زۆر بچوکتره له‌و بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌ی ئه‌و ده‌میان
لێوه‌ده‌دات و ده‌یانوروژێنێ .
هه‌رله‌م ده‌ڕۆژه‌دا شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنێکی سه‌یرم به‌رچاوکه‌وت له
سایت و ڕۆژنامه‌کاندا له نێوان پارتی و گۆڤاری لڤیندا که له جێی
خۆیدا نه‌بوو و نه‌ده‌بوو وه‌هابوایه و دوایی دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ش ،
جگه له‌ده‌یان وتار و لێکدانه‌وه‌ی جیاجیا له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته‌کاندا
.
له‌م وتاره‌دا نووسینه‌که‌م ده‌که‌م به سێ به‌شه‌وه
:
یه‌که‌م / که‌سایه‌تی عیرفان قانعی فه‌رد .
دووه‌م / ڕاوبۆچوونی من له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌و له گۆڤاری
لڤیندا .
سێیه‌م / هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له شپرزه‌یی و توڕه‌بوونی پارتی
دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که .
عیرفان قانعی فه‌رد کێیه ؟
عیرفان ساڵی 1976 له گوندێکی نزیک مه‌ریوان له‌دایک بووه و - هه‌ندێک
ده‌ڵێن خه‌ڵکی سنه‌یه - و لیسانسی له زانستگای تاران وه‌رگرتووه و -
هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن له - زانستگای سنه - له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بیات
و له خانه‌واده‌یه‌کدا گه‌وره بووه که قه‌ت توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه
و نییه ئه‌و پاره زۆره له‌ودا خه‌رجبکه‌ن که ئه‌و ئه‌م وڵات و ئه‌و
وڵاتی پێده‌کات ، ئه‌مڕۆ له سوید و سبه‌ینێ له ئه‌مه‌ریکا و دووسبه‌ی
له ئوسترالیا و سێ سبه‌ی له هه‌ولێرو سلێمانی و تاران و ....تاد هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م ماسته به‌بێ موو نییه . !! له‌دوای ته‌واوکردنی لیسانسه‌که‌ی (به‌کالوریۆس)
نازانرێ ئه‌و له چ زانستگایه‌ک درێژه‌ی به خوێندنی باڵا ( ماسته‌ر و
دکتۆرا ) داوه ، چونکه پێشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆی به دکتۆر
ناساندووه به خه‌ڵک و ئه‌وکاتانه‌ی پرسیاری لێکراوه ده‌رباره‌ی تێزی
دکتۆراکه‌ی ، ناونیشانی دکتۆراکه ، بابه‌ته‌کان ، زانستگا و وڵاته‌که
، ئه‌م ڕایکردووه و خۆی قوتارکردووه له وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و
پرسیارانه !! ، ئه‌مه قسه‌ی دۆست و براده‌رێکی منه که مامۆستایه
له‌یه‌کێک له زانستگاکانی ئه‌وروپا و کاتی خۆی چاوی به قانعی فه‌رد
که‌وتووه . قانعی فه‌رد به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و وتوویه‌تی که
دکتۆراکه‌ی له نه‌رویج نووسیوه و له له‌نده‌ن دیفاعه‌که‌ی کردووه ،
لای هه‌ندێ که‌سی تر وتوویه‌تی که گوایا له زانستگای کامبریدج – ی به‌ریتانی
دکتۆرای کردووه له‌زماندا و ئه‌مه‌ی له سایتی ویکپیدیای ئینگلیزی‌دا
بڵاوکردۆته‌وه که‌چی ڕاستی نه‌کردووه . له جاوپێکه‌وتنێکی تردا
وتوویه‌تی که له‌م کاته‌دا له له‌نده‌ن و ئوسترالیا ده‌ژی ، که ئه‌مه‌یشیان
ڕاست نییه . جگه له‌مانه ئه‌و خۆی به زمانه‌وان و فه‌رهه‌نگ نووس
ناوزه‌د کردووه که وانییه .
له‌باشووری کوردستانیش خۆی به خوێندکاری دکتۆرا ناساندووه لای ژماره‌یه‌ک
گۆڤار و ڕۆژنامه و که‌سایه‌تی سیاسی گوایا ئێستا له زانستگای هارڤه‌ردی
ئه‌مه‌ریکا خوێندکاری دکتۆرایه ، که‌چی ئه‌و له‌وێ هیچ ناوێکی نییه .
قانعی فه‌رد ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانێ که ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا
خه‌ڵک کاغه‌زی سپی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مانه‌ی ئه‌م ده‌یڵێ به‌ئاسانی
تێپه‌ڕنابێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و دوایی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت و بۆی پینه‌وپه‌ڕۆ
ناکرێت و باشتر وایه بۆئه‌و چی ڕاسته ئه‌وه بڵێ یا‌ن هیچ نه‌ڵێ و له
ماڵی خۆی دابنیشێ .
قانعی فه‌رد له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا چاوی هه‌ڵهێناوه و گه‌وره بووه که
هیچ پاشکۆیه‌کی سیاسی‌یان نیه‌و سه‌ر به هیچ ڕێکخراو و حزبێکی سیاسی
نین و نه خۆی و نه بنه‌ماڵه‌که‌یان له خزمه‌تی گه‌لی کوردا نه‌بوون
، به‌تایبه‌تی ئه‌و به زوبانی فارسی ده‌نووسێت و کوردییه‌کی سه‌روگوێلاک
شکاو و سه‌قه‌ت ده‌زانێ و به‌هۆی کاره گومانلێکراوه‌کانییه‌وه هیچ که‌س
و لایه‌نێکی کوردی نیشتمانپه‌روه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانی خێری
پیانانێن .
قانعی فه‌رد له‌سه‌رده‌می خوێندنیدا ئه‌ندامی ( بسیچ دانش اموزی )
سوپای پاسداران بووه و ئاشنایه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات
و سوپای پاسداران هه‌یه و چه‌ند جارێک چاوی که‌وتووه به غولام حسه‌ین
ره‌مه‌زانی ( به‌پرسی معاونیه‌تی ئیتیلاعی سوپای پاسداران ) و حسه‌ین
تائیب ( سه‌رۆکی رێکخراوی ئیتیلاعاتی سوپای پاسداران ) ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی
توندوتۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ره‌مه‌زان و حه‌مزه .
قانعی فه‌رد سیمایه‌کی نوێیه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، ده‌یه‌وێ وه‌کوو
شاره‌زایه‌ک له بواری جیاجیادا ده‌رکه‌وێت و خۆی بنوێنێت ، به‌فه‌رهه‌نگ
نووس و ڕۆژنامه‌نووس و شاره‌زا له زمان و ئه‌ده‌بیاتدا و به‌م
دواییانه‌ش مێژونووس خۆی ناساندووه ، دوور له سیاسه‌ت و حزبایه‌تی وه‌کوو
خۆی ده‌ڵێ .
عیرفانی قانعی فه‌رد خۆی به‌هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی رووناکیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
و ده‌یه‌وێت گوایا ! به‌شه تاریکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی
کورد ڕووناک بکاته‌وه ، له‌سایتی جۆراوجۆردا گوتار بنووسێت ، له
ڕۆژنامه و گۆڤار و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جیاجیادا جاوپێکه‌وتن و دیده‌نی
سازبکات و هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ رادیۆکاندا بکات و قسه‌ی بێسه‌روبه‌ر و
دژبه‌یه‌ک هه‌ڵڕێژێ .
عیرفان ده‌یه‌وێ وه‌کوو پاڵه‌وانی فیلمێک و که‌سێکی ڕووناکبیر خۆی
پیشانبدات و ده‌رس و په‌یامی تایبه‌ت بداته خه‌ڵک ، ئه‌و له‌بیرخۆی ده‌باته‌وه
که که‌سێک و لایه‌نێکی تر ئه‌وی په‌روه‌رده کردووه و به‌رهه‌می
هێناوه و فڕێیداوه‌ته گۆڕه‌پانه‌که بۆئه‌وه‌ی سنووره‌کان ببه‌زێنێت
و باز به‌سه‌ر شته به‌هاو به‌نرخه‌کاندا بدات و یاسا و ڕێساکان
تێکبدات ، له سه‌نگی سیاسی بوار‌و کایه‌کان که‌مبکاته‌وه .
عیرفان قانعی فه‌رد له مینبه‌ری جیاجیاوه سوکایه‌تی به خه‌باتی گه‌لی
کورد ده‌کات و هێرشی ناڕه‌وا و نابه‌جێ ده‌کاته سه‌ر سه‌رکرده‌کان و
ده‌ستکه‌وته‌کان بێنرخده‌کات ، به‌ناوی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه دێته مه‌یدان
و به‌خه‌یاڵی خۆی ده‌یه‌وێ گۆڤار و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان و سه‌رنووسه‌ره‌کانیان
بدات به‌یه‌کدا .
به‌ناوی مێژونووسیشه‌وه له‌هه‌وڵی شێواندنی مێژووی گه‌لی کوردایه و
ده‌یه‌وێ نرخ بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد دانه‌نێت و
پیسیبکات و ڕیبه‌ره‌کانی بدات به‌یه‌کدا و گومان لای خه‌ڵک درووستبکات
سه‌باره‌ت به ڕاستییه مێژووییه‌کان و خه‌باتی گه‌لی کورد له هه‌موو
به‌شه‌کانی کوردستاندا .
ئه‌و کاڵفام و ناشیانه کارده‌کات و هه‌نگاوده‌نێت و وا تێگه‌یشتووه
سه‌رکه‌وتووه له کاره‌کانیدا و ده‌توانێ نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌که‌مان
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ و بیاندات به یه‌کدا و ئه‌و گومانه‌یان لا درووستبکات
گوایا ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی گه‌لی کورد‌و سه‌رکرده‌کانیان هێچ نه‌بوون
و هه‌رهه‌موویان له‌ژێر پرسیاردان !!
عیرفان گه‌مه‌یه‌ک ئه‌نجامده‌دات که له‌دواجاردا ملی خۆی تیاده‌شکێ ،
چونکه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و به‌رهه‌می دێنێت و په‌خشیده‌کات ته‌نها و ته‌نها
خزمه‌تی دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردی پێده‌کات و
هیچیتر .
عیرفان قانعی فه‌رد- که‌سه‌کان و سایته‌کان .
* له به‌رواری 29/05/2010 دا ناوبراو گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ عیسی په‌ژمانی
کۆنه ساواک و نۆکه‌ری شای ئێران سازکردووه له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا و
له‌سایتی به‌یاندا باسکراوه و له‌سه‌ری نووسراوه که مه‌به‌ستی تایبه‌تی
و شاراوه‌ی له پشته‌وه‌یه ، ئه‌و واپیشانده‌دات که عیسی په‌ژمان
شۆڕشی ئه‌یلولی کوردی هه‌ڵگیرساندووه و هه‌ر ئه‌ویش تێکیداوه . عیسی
په‌ژمان خۆیشی له کتێبه‌که‌یدا ( نهێنییه‌کانی به‌ستنی په‌یمانی 1975
– ی ئه‌لجه‌زائیر ) زۆر خۆی هه‌ڵکێشاوه و فیشاڵی زۆری کردووه و
ویستوویه‌تی وه‌کوو یاریزان و ئه‌کته‌رێکی سیاسی خۆی نمایشبکات و به
شێوازی جیاجیا ڕاستییه مێژووییه‌کان بشێوێنێ ، که‌چی ئه‌و له
سیخوڕێکی ده‌زگای ساواک به‌ولاوه هیچیتر نه‌بووه .
* له‌هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که
خۆم گوێم لێ‌بوو ، عیرفان له‌به‌شێک له‌قسه‌کانیدا ده‌یوت : ئه‌و فه‌رمانبه‌رو
رابه‌رانه که‌ڕێگربوون له بیرورای ئازاد ، ده‌بینین له مێژوودا نه‌ماون
، وه‌کوئه‌وه‌ی ئێستا ئازادییه‌کی به‌رفراوان له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا هه‌بێت و هه‌موو ڕوناکبیرو ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رێک له‌وێ
وه‌کوو خۆی ( قانعی فه‌رد ) ئازادبن و کوێ‌یان بوێ سه‌فه‌ری بۆ بکه‌ن و
که‌سیش دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و گرتن و
کوشتن نه‌بێته‌وه ، جگه‌له‌وه هه‌ر پرسیارێک که لێیانده‌کرد و ڕه‌خنه
بوو بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رباره‌ی ئازادی و بیروڕای ئازاد و
مافه‌کانی خه‌ڵک ، ئه‌و ڕایده‌کرد لێی و به‌شێوازێکی تر وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه
وخۆی نه‌ده‌دا به‌ده‌سته‌وه .
* دۆستێکی من له حزبی دیموکرات له نه‌رویج باسی بۆمکرد که عیرفان
پێش 8 ساڵ پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ کردبوون که 13000 سیازده‌هه‌زار کتێبی
به نرخ له ئێرانه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ ئه‌وروپا به‌ومه‌رجه‌ی حزبی
دیموکرات مه‌سره‌فه‌که‌ی بکێشێ ، دوایی که چوونه‌ته بنج و بناوانی ،
سه‌یریان کردووه کتێبه‌کان هینی حه‌وزه‌ی عیلمین له قوم و کاشان .
* له‌جارێکی تردا باسی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنێک کراوه بۆ حزبی
دیموکرات ، ئه‌میش ( قانعی فه‌رد ) هه‌ڵیداوه‌تێ و وتوویه‌تی ئه‌م کاره
سه‌رناگرێ ، چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م وڵاته
له سیستمی کۆمپیوته‌ریدا له دنیادا ، لێتانی تێکده‌دات و ناهێڵێ په‌خشی
بکه‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئێران خۆی ته‌کنۆلۆجیاو پرۆگرام و سیستمی
کۆمپیوته‌ر له‌ده‌ره‌وهی ئێران ده‌کڕێت .
* که‌سێک به‌ناوی انتێار نادر که له زانستگای ته‌برێز له‌به‌شی ئه‌ده‌بیاتی
فه‌ره‌نسی خوێندکار بووه ، ژماره‌یه‌ک کتێبی وه‌رگێڕاوه بۆسه‌ر
زوبانی فارسی ، له‌وانه کتێبێک به‌ناوی ( ناسیونالیزم نژادی کورد ) .
که‌سێکی تر به‌ناوی بلخکانلو عه‌لی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زوبانی کوردی
و ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌یان نه‌داوه که چاپ بکرێت و پاش ماوه‌یه‌ک
کتێبه‌که له بازاردا بینراوه و ناوی عیرفان قانعی فه‌ردی له‌سه‌ر
بووه ، گوایا ئه‌و وه‌ریگێڕاوه . قسه‌یه‌کیش هه‌یه ژانی گه‌ل – ی
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که محه‌مه‌دی قازی وه‌ریگێڕاوه بۆ فارسی
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مێکی مه‌زهه‌ر خالقی ، به‌ده‌ستکارییه‌وه به‌ناوی خۆیه‌وه
بڵاو کردبێته‌وه .
* له‌سایتی ڕینیسانس نیوز له به‌رواری 31/05/2010 دا عیرفان وتارێکی
نووسیوه به‌ناوی : گروپێ بارزانی و حزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن
ساواک و شا و ئیسرائیله‌وه ڕێنوێنی کراون . ئه‌م قسه‌یه‌ی له هۆڵی
کتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران کردووه که ته‌نها 18 که‌س ئاماده‌ی
بووه ، له‌وانه سادقی زیبا که‌لام ، عه‌لی گه‌ڵاڵی – نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی
عێراق له‌تاران و به‌هرام وه‌له‌د به‌گی سه‌رۆکی ئینیستیتوتی کورد له‌تاران
و سامان سلێمانی خاوه‌نی ئیمتیازی پێشووی دوو هه‌فته‌نامه‌ی ڕۆژهه‌ڵات
، ئه‌م دوانه‌ی دوایی ( به‌هرام و سامان ) به‌توندی وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه
. ئه‌م مشتومڕه له سایتی ۆیراش نیوز – یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه .
* له سایتی کوردستان امروز له‌به‌رواری 29/03/2010 دا وتارێکی به‌ناوی
( اعدام قاچی در ان بامداد بهاری ) بڵاو کردۆته‌وه و سوکایه‌تی به
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مسته‌فا بارزانی کردووه ، هه‌مان سایت
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ قانعی فه‌رد کردووه و پرسیاریان لێکردووه که
ئه‌و دژی بزووتنه‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورده !! ، له‌وه‌ڵامدا
وتوویه‌تی : کدام جنبش ؟ من دنبال خیال خام حکومت کردی نیستم!!
( کام بزووتنه‌وه ؟ من به شوێن خه‌یاڵی خاوی حکومه‌تی کوردییه‌وه
نیم ) .
* له‌وتارێکیدا له سایتی تابناک – ی سوپای پاسدارانی ئێران که موحسین
ره‌زائی – فه‌رمانده‌ی پێشووی پاسدارانی ئێران – سه‌رپه‌رشتیده‌کات له‌به‌رواری
09/03/2010 دا به‌خه‌ستی هێرش ده‌کاته سه‌ر حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌و
شه‌خسی دکتۆر قاسملو و شه‌ره‌فکه‌ندی ، به‌کۆمه‌ڵه ده‌ڵێ : ( کومله
گروهک منحله ، یا عامل سرویس اگلاعاتی ) ( کۆمه‌ڵه گروپێکی هه‌ڵوه‌شاوه
یا‌ن به‌کرێگیراوی ده‌زگاکانی ئیتیلاعاتی ) ، قانعی فه‌رد ئه‌م وتاره‌ی
له سایتی به‌یان – پێگه‌یه‌ک بۆ ئازادی ده‌ربڕین – یشدا بڵاوکردۆته‌وه
.
* دیسان جارێکی‌تر له‌سایتی ڕۆژهه‌ڵات تایمز له 31/03/2010 وتارێک ده‌رباره‌ی
ئیعدامکردنی قازی محه‌مه‌د ده‌نووسێ و ، به قسه هه‌ڵبه‌ستن و
شێواندنی ڕاستییه‌کان رک و کینه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێ .
* له‌سایتی سه‌قز- ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز - ئه‌مه‌ی خواره‌وه
نووسراوه:
عیرفان قانعی فه‌رد له مه‌سته‌راو و ئاوده‌ستخانه‌ی مزگه‌وته‌کانی
شاری سه‌قز چیده‌کات ؟!! .. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که‌له‌لایه‌ن که‌س یا‌ن
که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه درووشم له دژی قانعی فه‌رد له‌سه‌ر دیواری
ئاوده‌ستخانه‌کان نووسراوه .
جگه‌له‌مانه چه‌ند که‌سێک له چه‌ند سایتێکی جیاجیادا وتاریان له‌سه‌ر
قانعی فه‌رد نووسیوه و به‌توندی تاوانباریانکردووه و وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه
، لێره‌دا به‌کورتی له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستم ، وه‌کو:
کاوه قوڕه‌یشی – سایتی کوردیش پێشپێکتیڤ – قانعی فه‌رد مێژوو چه‌واشه
ده‌کات .
حاته‌م مینبه‌ری – سایتی مێرگه‌وار – عیرفان قانعی فه‌رد به‌کرێگیراوێکی
بێشه‌رم
به‌کرێگیراو که‌سێکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خزمه‌ت به ده‌ستگایه‌کی سه‌ر
به دوژمن ، دژی خه‌ڵکی خۆی ده‌کات ، بێشه‌رم که‌سێکه له‌کاری قێزه‌ون
و نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند ناسڵه‌مێته‌وه .
ئه‌یاز خون سیاوه‌شان – سایتی سه‌رهه‌ڵدان – عیرفان قانعی فه‌رد
ماستاوچی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازی ئیمامی زه‌مان .
مه‌نسور ته‌یفوری – سایتی ڕه‌وا نیوز – سه‌رده‌می ئازیف، فه‌زای مه‌جازی
و ئیبتیزال – عیرفان قانع فه‌رد به‌نموونه .
یونس قوربان فه‌ڕ – سایتی کوردبلوگه‌ر – کامه‌یه توێژینه‌وه‌که‌ی
عیرفان قانعی فه‌رد له زانستگای کامبریدج ؟ !!
سام قندچی – سایتی به‌یان –درباره مقاله عرفان قانعی فرد در مورد
کومله .
خه‌لیلی غه‌زه‌لی – سایتی هه‌ڵوێست – عیرفان قانعی فه‌رد هاوکاری ناوه‌نده
ئه‌منییه‌ته‌کانی ئێران یا میدیای مه‌جازی کوردی ؟!
ڕاوبۆچوونی من له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌کانی قانعی
فه‌رد له گۆڤاری لڤیندا.
پێشه‌کی سه‌رم سوڕماوه له گۆڤاری لڤین - ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه
سیاسییه‌کانی هه‌رێم – که‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون بۆ قانعی فه‌رد و ده‌رفه‌تیان
بۆ ڕه‌خساندووه و ده‌رگایان بۆ ئاواڵه‌کردووه بۆئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی
خۆی ته‌راتێن بکات و داخی دڵی خۆی هه‌ڵڕێژێ به ناوی خوێندکاری دکتۆرا
و مێژونووسه‌وه . قانعی فه‌رد نه شه‌یتانی سیاسه‌ته و نه شتی نوێشی
پێیه ده‌رباره‌ی مێژوو پێشکه‌شی بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌هۆی
کاڵفامی و نه‌زانینی خۆیه‌وه که‌وتۆته ناو تۆڕی شه‌یتانه‌وه ، له‌ئاوێکی
لیخندا مه‌له ده‌کات و واخه‌ریکه ده‌خنکێ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانه
سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ئیتر ببڕای ببڕا بێته‌وه به‌م ناوه‌دا .
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشآ له کۆی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی قانعی فه‌رد ،
له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کورتیده‌که‌مه‌وه و به‌کورتی له‌سه‌ری ده‌نووسم
.
یه‌که‌م / ناوبراو ده‌یه‌وێ خۆی به مێژونووسێکی سه‌رڕاست و به‌ویژدان
و پاک له‌قه‌ڵه‌م بدات و له‌هه‌مانکاتدا مێژوو ده‌شێوێنێت و خۆێشی
نازانێ له‌کوێوه ده‌ستپێده‌کات و له‌کوێوه کۆتایی پێدێنێ و زنجیره‌یه‌ک
نابینی له قسه‌کانیدا په‌یوه‌ندییان به یه‌که‌وه هه‌بێت و هه‌ر خه‌ریکی
بازبازێنه و له باسێکه‌وه ڕاده‌کات بۆ باسێکیتر !! ، هه‌رکه‌سێک
گوێی له‌م هه‌رزه‌کاره‌بێت یاخود نووسین و جاوپێکه‌وتنه‌کانی بخوێنێته‌وه
، خێرا تێده‌گات که ئه‌و خه‌ریکی چه‌واشه‌کارییه و چۆنیش
قوڕمیشکرابێت وه‌هاده‌کات .
دووه‌م / قانعی فه‌رد خۆی هه‌ڵده‌کێشی و شانازی ده‌کات به دوژمنانی
کورد و بژووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مانه‌وه ، وه‌کوو عیسی په‌ژمان
، ڕه‌شید یاسه‌مین ، عه‌لی فه‌رزایان و گه‌لێکی تر و قسه‌کانی ئه‌وان
ده‌جوێته‌وه و ده‌یداته‌وه به چاوی خوێنه‌ری کوردا و ده‌یه‌وی ته‌م
و مژ و گومان بخاته سه‌ر ڕاستییه مێژووییه‌کان ، ئاخر ئه‌و بۆچی به‌سه‌ر
ئه‌م سیخوڕانه‌وه نیشتۆته‌وه و بۆ یه‌ک جاریش باسی دوو سه‌رچاوه‌ی
مێژوویی به‌که‌ڵکی نه‌کرد که که‌سانی ناسراوی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا
، دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر ، مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت ، دکتۆر بورهان یاسین
و گه‌لێکی تر نووسیویانه له‌سه‌ر مێژووی کورد و کۆماری مه‌هاباد !!
بۆیه کاری ئه‌و نییه باسی شۆڕشه‌کانی کورد‌و سه‌رکرده‌کانی بکات و سه‌رکه‌وتن
و ژێرکه‌وتنیان بۆ تۆمار بکات .
کورد خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ له خه‌بات و تێکۆشان و قاره‌مانێتی خۆیه‌تی
، له‌و مێژووه‌دا میلله‌ته‌کامان که‌وتن و نووچدان و سه‌رکه‌وتنی زۆری
به‌خۆوه بینیوه ، په‌یوه‌ندی زۆری هه‌بووه به لایه‌نی سیاسی و حزب
و ڕێکخراو و ده‌وڵه‌تی جیاجیاوه ، هه‌ندێجار به‌هۆی هاوکاری و پشتگیری
زۆره‌وه توانیویه‌تی هه‌نگاوی باش بنێت بۆپێشه‌وه و ده‌ستکه‌وتی
باشیش به‌ده‌ست بهێنێ و هه‌ندێجاریتر به‌پێچه‌وانه‌وه ، به‌هۆی
پاشقولگرتن و پشت تێکردن – ه وه تووشی پاشه‌کشه بووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ دواوه و سه‌رله‌نوێ بۆ ده‌رفه‌تێکی نوێ گه‌ڕاوه تا بێته‌وه مایه
و له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێته‌وه . ( ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ
و له‌وتارێکی وه‌هادا جێی نابێته‌وه ) .
له‌م مێژووه‌دا حزبه‌کان و سه‌رکرده‌کان ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێگیراوه و
جاری وا‌ش بووه کتێبیان له‌سه‌ر نووسراوه ، تومه‌تی ( هه‌ڵه ، خه‌تا
، تاوان ، سازش ، پاشه‌کشه ، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ) دراوه‌ته پاڵیان ،
به‌لام هیچیان نه‌چوونه‌ته خانه‌ی خیانه‌ت و خۆفرۆشییه‌وه ! .
ئه‌گه‌ر شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 به‌نموونه بهێنمه‌وه ، له‌پاڵ ده‌یان
وتار‌و نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ، دووکه‌س به‌خه‌ستی ڕه‌خنه‌یان
گرتووه له بارزانی و شۆڕشی ئه‌یلول و له‌سه‌ریان نووسیوه ، یه‌کێکیان
دکتۆر مه‌حمود عوسمان – ه که له ساڵی 1977 دا کتێبێکی له شێوه‌ی
نامیلکه‌دا نووسی به‌ناوی ( الحزب الدیموقراگی الکردستانی – اللجنه
التحچیریه ) له‌ژێر ناوی ( تقییم مسیره الپوره الکردیه و انهیارها
والدروس والعبر المستخلێه منها ) . ئه‌م کتێبه هه‌راو زه‌نای زۆری
نایه‌وه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر تووڕه‌کرد و دوایی ناوبژیوان و
خێرخوازان که‌وتنه به‌ینه‌وه و ئاویان کرد به ئاگردا ! .
ساڵی 1976 که‌ئه‌وسا ئاواره‌بوین له شام ، ڕۆژێکیان دکتۆر مه‌حمود له
( التجمع الوگنی العراقی ) قسه‌ی بۆ کوردان کرد و زۆر له‌و ره‌خنانه‌ی
که له‌و کتێبه‌دا هاتوون به‌ده‌میی وتی و که‌لێبوه‌وه و خه‌ڵکه‌که
بڵاوه‌یان کرد ، چوومه ته‌نیشتییه‌وه و وتم دکتۆر ئه‌گه‌ر ماڵی مه‌لامسته‌فا
ئه‌مه‌بوون وه‌کوو باست کرد ، ئه‌ی بۆچی کارت کرد له‌گه‌ڵیاندا ؟! ئه‌ویش
وتی : کردم ئه‌وه ملی من و ئه‌وه چه‌قۆی تۆ .!
دووه‌م کتێب ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه - په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن
– دیوی ناوه‌وه‌ی کوردستانی عێراق 1979 – 1983 . ئه‌م کتێبه له‌ساڵی
1997 دا چاپکراوه و له لاپه‌ڕه 35 – 116 له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
نووسراوه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بارزانی کوردستان جێده‌هێڵێ و ده‌چێته ئه‌مه‌ریکا
، ئه‌م دوو که‌سه - دکتۆر مه‌حمود و نه‌وشیروان – مه‌لا مسته‌فایان نه‌خستۆته
خانه‌ی خۆفرۆش و خائینه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌ندێ جێگادا به‌ئه‌همییه‌ته‌وه
باسی شه‌خسی بارزانی ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی شۆڕشی بارزان و چوونی
بارزانییه‌کان بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت که‌له کتێبی په‌نجه‌کاندا به‌باشی
باسێ لێوه‌کراوه . نه‌وشیروان مسته‌فا به گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه ناوی بارزابی ده‌بات . ئیتر عیرفان قانعی فه‌رد چۆن ده‌توانێ
له ناو ئه‌م که‌ڵه نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و مێژوو نووسانه‌ی کورددا قسه‌ی
هه‌له‌قومه‌له‌قی خۆی تێپه‌ڕێنێ و ناوی ئه‌م و ئه‌و بزڕێنێ .
مسته‌فا بارزانی تانک‌و تۆپ و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئینگلیز ناچاریانکرد
بچێته دیوی ئێران و پێش چوونه‌که حزبی هیوا و مامۆستا ڕه‌فیق حلمی و
ئه‌فسه‌ران و ڕووناکبیرانی کورد پشتگیری‌یان له شۆڕشی بارزان ده‌کرد و
ژماره‌یه‌کیان چوونه ڕیزییه‌وه ، جگه‌له‌وه بارزانی له‌پێش دامه‌زراندنی
کۆماری مه‌هابادا چۆته دیوی ئێران و له‌ناچه‌ی شنۆ و نه‌غه‌ده بووه
، دواتر دوای دامه‌زراندنی کۆمار چۆته مه‌هاباد ، ئه‌وکاته‌یش که
سۆڤته‌ت کشایه‌وه له ئێران به‌پێی رێککه‌وتننامه‌یه‌کی دووقۆڵی ئێران
– سۆڤیه‌ت ، کۆمار په‌لاماردرا به نه‌خشه‌یه‌کی زلهێزه‌کان و حکومه‌تی
ئێران و کۆماریان ڕووخاند ، مسته‌فا بارزانی هه‌وڵی زۆری‌دا له‌گه‌ڵ
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که له مه‌هاباد نه‌مێنێته‌وه و پێکه‌وه بن و
بیپارێزن بۆئه‌وه‌ی وه‌کو سیمبولێک بمێنێته‌وه ، به‌ڵام پێشه‌وا بڕوای
وه‌هابوو که نابێ گه‌له‌که‌ی جێبهێڵێ و ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
بمێنێته‌وه و به‌م بریاره گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری تۆمار کرد بۆخۆی له‌مێژووی
گه‌له‌که‌یدا و ئازایه‌تییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی نواند ، چونکه زۆرچاک ده‌یزانی
که ئیعدامی ده‌که‌ن .
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر قانعی فه‌رد خوێندکاری دکتۆرایه !
، چیداوه له‌م جرتوفرته له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ، ئه‌م هه‌موو
نووسین و دیده‌نی و چاوپێکه‌تنانه چیده‌گه‌یه‌نێ که‌ده‌یکات ؟! ئه‌مه
چ په‌یوه‌ندییه‌کی به دکتۆرنامه‌که‌ی ئه‌وه‌وه هه‌یه ؟! باشتر
وانییه ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی و نانی حه‌ڵاڵ بخوات ؟!!!
سێیه‌م / قانعی فه‌رد زۆر ساده و ناشیانه باس له به‌ڵگه‌و دۆکومێنت
ده‌کات ، هه‌روه‌ها وتووێژی بارزانی له‌گه‌ڵ ئولسون ، گوایه ( به ده‌نگ
) هه‌یه و قسه‌ی به قازی محه‌مه‌د وتووه به‌بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی
به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی و خێرا خێرا به خوێنه‌ر ده‌ڵێ
– بابچن له له‌نده‌ن بیبینن - . هه‌روه‌ها باسی کتێبه‌که‌ی ئولسن ده‌کات
به‌بێئه‌وه‌ی ناوی کتێب و لاپه‌ڕه‌که بڵێت ، چگه‌له‌مانه باسی ئه‌ندامێکی
حزبی دیموکراتی ئێران ده‌کات گوایا چۆته سه‌فاره‌تی ئیسرائیل و له‌وێ
جنێوی به قاسملو داوه و گوایا ده‌نگی ئه‌وکه‌سه هه‌یه و ده‌توانن
له سه‌ته‌ڵایت پیشانی بده‌ن !! . به‌ڵام نازانم قانعی فه‌رد له چی ده‌ترسێ
وا په‌خشی ناکات !!
من به قانعی فه‌رد ده‌ڵێم : سه‌رتاپای قسه‌کانت حه‌تاڵ و به‌تالن !!
بڕۆ ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌نگانه بهێنه و بیانخه‌ره سه‌رمێز ئه‌وجا قسه‌بکه
. هه‌رچه‌نده من به‌شبه‌حاڵی خۆم بڕوام وایه که نووسین یا
تۆمارکردنی به‌لگه‌نامه ، ژماره‌یه‌کیان ئیجتیهاداتی شه‌خسی زۆری
تێدایه ، بۆنموونه ئێستا له‌م کاته‌دا که‌سێکی باوه‌ڕپێکراوی ئه‌مه‌ریکا
سه‌ردانی سه‌فاره‌ته‌که‌یان بکات له به‌غدا و هه‌ندێ زانیاری بدات به‌وان
له‌سه‌ر که‌سانێکی دیار له کوردستان و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی درۆ و
بوختان بکات و ئه‌وانیش سووک وباریک بیکه‌نه دۆکومێنت و پاش 50 ساڵی
تر خه‌ڵک ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه ده‌ربهێنن له ئه‌رشیڤدا و بۆ مه‌به‌ستی
خۆیان به‌کاری بهێنن ! . ڕووناکبرو نووسه‌رانی گه‌له‌که‌مان چیده‌ڵێن
له‌وباره‌یه‌وه ؟! .
ده‌بێ عیرفان قانعی فه‌رد باش تێبگات و ئه‌و ڕاستییه بزانێت که له‌باتی
8000 هه‌شت هه‌زار دۆکومێنت ( که‌گوایا ئه‌و خه‌ڵکی پێده‌ترسێنێ ) به
سه‌دان کیلۆ دۆکومێنت هه‌یه له‌سه‌ر کورد و شۆڕشه‌کانی ، بێگومان چاک
و خراپی تێدایه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی برێتییه له‌وه‌ی له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه‌و کێ تۆماری کردووه ؟ ، دۆستی کورد بووه یا‌ن دوژمن ؟ ، لایه‌کی
ململانێ و ناکۆکییه‌کان بوه یاخود بێلایه‌ن ؟ ، ڕاسته‌وخۆ کونسوڵ و
باڵوێزه‌کان نووسیویانه یاخود ئه‌وانه‌ی خوار خۆیان ؟ ، ئه‌مانه
تێکڕا ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن له ڕاستی و درووستی دۆکومێنته‌کان.
جگه له‌و خالانه‌ی سه‌روه شتێکی تر هه‌یه که سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه
و قانعی فه‌رد له چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا په‌نای ده‌باته‌به‌ر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که ناوی که‌سانی سیاسه‌تمه‌دارو ناسراوی وه‌ک کێسنجه‌ر ، کلینتۆن ، جه‌لال
تاڵه‌بانی ، مه‌سعود بارزانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا ، دکتۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێ
که چاوی پێیانکه‌وتووه بۆئه‌وه‌ی خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکییه‌وه و سه‌ریان
لێتێکبدات . ئه‌م کاره به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه گرنگ نییه که عیرفان
قانعی فه‌رد چی ڕاسته‌و باشه، ده‌بێ ئه‌وه بڵی و بکا.
ده‌رباره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆچی پارتی شپرزه‌و تووڕه‌یه ؟!
دوابه‌دوای چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی لڤین له‌گه‌ڵ عیرفان قانعی فه‌رد ،
گۆڤاره‌که که‌وته به‌ر شاڵاوی توند‌و هێرشی ناره‌وای پارتی و به چه‌ندین
شێواز و ڕێگه فشاریان خسته سه‌ر .
پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو هه‌موو جارێکی‌تر میزاجی تێکچوو ،
تووشی جۆرێک له هیستریا بوو ، شاخوگوێی لێڕوا به‌بێئه‌وه‌ی هێچ هۆیه‌ک
هه‌بێ بۆ ئه‌مه له‌وه‌زیاتر ئه‌وان به بیرکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و عه‌قڵییه‌تی
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه‌دا کرد
و دابه‌زینه ئاستێکی یه‌جگار نزم و نووسه‌ر و ڕووناکبیریان سه‌رسامکرد
. ئه‌وان به‌ناوی سه‌روه‌رییه‌کان . پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌وه
هاتنه مه‌یدان ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان - بنه‌ماڵه‌ی بارزانی - خه‌تی
سوورن و ده‌بێ خه‌ڵک خۆی لابدات لێیان و نابێ باسبکرێن و چی ئه‌وان ده‌یڵێن
یا‌ن کردوویانه ، نابێ ڕه‌تبکرێته‌وه ( پێغه‌مبه‌ره‌کانیش کاتی خۆی ئه‌مه‌یان
ویستووه له‌خه‌ڵک ) . جارێ له‌ڕێوه په‌نایان بۆ مه‌لاو مزگه‌وته‌کان
برد له که‌لار و هه‌ولێر و دهۆک و داوایان لێکردن مینبه‌ره‌کانیان به‌کاربهێنن
بۆ هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر گۆڤاری لڤین و ئه‌حمه‌د میره ، دوابه‌دوای
ئه‌مه به‌یانێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات – ژماره
3542 ڕۆژی 05/08/2010 - دا بڵاوکرده‌وه له‌ژێرناوی ( گه‌نجانی
داکۆکیکار له سه‌روه‌ری و پپیرۆزییه‌کانی کوردستان : چیتر چاوه‌ڕوان
نابین ) و به‌مه‌ی خواره‌وه کۆتای‌یان به به‌یانه‌که هێناوه :
ڕۆژ ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌و کۆڕی خه‌بات چاوه‌ڕێی گه‌نجانی خوێنگه‌رم و ده‌ست
و بازوی ئێوه‌یه . له‌کۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و که‌س و تاقمانه
یا‌ن ده‌بێ داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان بکه‌ن یا‌ن ده‌بێ
باجی ئه‌و ڕه‌فتارانه بده‌نه‌وه و چیتر چاوه‌ڕوان نابین .
ته‌علیقی کورتی من بۆ ئه‌م به‌یانه ئه‌وه‌یه کاتی خۆی په‌نجا تا شه‌ست
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که شه‌ڕه گه‌ره‌ک ده‌بوو له شاری سلێمانی ، ئاله‌م
قسانه‌یان ده‌کرد و چاویان له‌یه‌ک سوور ده‌کرده‌وه و به قۆچه‌قانه
و دارولاستێک پڕوپاگانده‌ی سه‌رکه‌وتنیان بۆ گه‌ڕه‌که‌کانیان ده‌کرد
!!! تو ویژدانتان له‌دنیای ئه‌مڕۆدا ( عه‌وله‌مه‌و ته‌کنۆلۆجیای پێشکه‌وتوو
و دیموکراتی و مافی مرۆڤ ) ، ئێستا کاتی ئه‌و قسه سواو و بێکه‌ڵکانه‌یه
؟ ، ئاخر ئه‌م قسانه هه‌ر بۆ مۆزه‌خانه‌ی مێژوو باشن ، چونکه به‌سه‌رچوون
و باوی نه‌ماوه !!! .
رۆژی 10/08/2010 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ
شاندێکی باڵای فیدراسیۆنی ڕێکخراوه قوتابی و خوێندکارییه‌کان وتی : هه‌ر
بابه‌تێک به‌بێ بنه‌ما بڵاو بکرێته‌وه ڕێگای یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر .
ئه‌م قسه‌یه یاسایی و ئاساییه به‌ڵام کاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان نییه
له‌و قسانه بکات . ده‌بوو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یا‌ن مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و
قسه‌یه‌ی بکردایه .
له‌لایه‌کی تره‌وه ڕێکخراوی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا
داوایان له لڤین کردووه داوای لێبوردن بکات له‌سه‌ر ئه‌و چاوپێکه‌وتنه
، چه‌ندجارێکیش له‌به‌یاننامه‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه و نووسیویانه
ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن نه‌که‌ن ده‌ستان لێناپارێزین !! .
ڕۆژی 03/08/2010 یش به‌یاننامه‌یه‌کیتر به‌ناوی هۆشدارینامه ده‌رچووه
و به‌ئاشکرا له چه‌ند شوێنێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌که‌ن !! .
ڕۆژی 10/08/2010سه‌ندیکای ڕۆژنامه نووسانی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێکی
بڵاوکرده‌وه ، پشتگیری پارتییان کرد‌و دژی لڤین و ئه‌حمه‌د میره قسه‌ی
خۆیان کرد، پێشتریش پشتگیری خۆیان پیشانداوه بۆ یاسای ڕۆژنامه نووسی
له‌کوردستاندا که په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کردووه .
به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڕه‌شانه ڕۆژی 09/08/2010 لڤین به‌یانێکی ده‌رکردووه
به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی ، کوردی ، ئینگلیزی له‌ژێر ناوی ( ژیانمان له
مه‌ترسیدایه ) و ناردوویه‌تی بۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،
کونسولگه‌رییه‌کان له هه‌ولێر ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ، ڕێکخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی و گه‌لێ شوێنی تر
و به‌شیوه‌یه‌کی فراوانیش له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
بڵاویکردۆته‌وه .
ڕۆژی 08/08/2010 ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین سکاڵای
یاسایی له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمارکرد له دادگای سلێمانی به تومه‌تی
هاندان بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسانی گۆڤاری لڤین .
ڕۆژی 09/08/2010 سه‌نته‌ری میترۆ به‌یانێکی بڵاوکردۆته‌وه له ژێرناوی
(سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کردن له گۆڤاری لڤین ) و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر
لڤین ڕه‌تده‌کاته‌وه و داوای یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان ده‌کات به‌ڕێگای
یاسایی .
ڕۆژی 09/08/2010 که‌مپینی به‌رگری له ئازادی – دانیمارک – به‌یانێکی
بڵاوکردۆته‌وه له‌ژێر ناوی : نابێ وه‌ڵامی وتار‌و جاوپێکه‌وتن و
شیکارییه‌کان به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه بدرێته‌وه .
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه کورته‌یه‌ک بوون له په‌رچه‌کرداره‌کان سه‌باره‌ت
به هه‌ڵچوونی پارتی و لایه‌نه‌کانی تری سه‌ربه‌وان .
ئه‌وی ڕاستی بێت گۆڤاری لڤین به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی به‌ئه‌رکی
ڕۆژنامه‌وانی خۆیان هه‌ڵساون له کوردستاندا و کارێکی خراپیان ئه‌نجامنه‌داوه
دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبه‌کانی تر ، هه‌رچی وشه‌یه‌ک له
گۆڤاره‌که‌یاندا بڵاوبۆته‌وه خاوه‌نه‌که‌ی به‌رپرسه لێی نه‌ک لڤین و
له‌هه‌موو دنیاشدا هه‌ر وایه .
لڤین شانبه‌شانی گۆڤار و ڕۆژنامه ئازاد و سه‌به‌خۆکان تێده‌کۆشێ بۆئه‌وه‌ی
دیموکراتی و ئازادی به‌هه‌م بهێنێ و ده‌رگاکان ئاواڵه‌بن بۆ دیالۆگ و
وشه‌گۆڕینه‌وه.
من نابینم لڤین سووکایه‌تی کردبی به پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و شه‌خسی
مسته‌فا بارزانی خۆی ، تا به‌وشێوه‌یه په‌لامار بدرێت ودوچاری هه‌ڕه‌شه
ببێته‌وه ، ئه‌وان به ئه‌مانه‌ته‌وه کاره‌که‌یان ئه‌نجامداوه و
عیرفان قانعی فه‌ردیان ته‌نگه‌تاوکردووه و خستتوویانه‌ته ژێر پرسیاره‌وه
و ده‌ڵێی له‌به‌رده‌می دادگادا ڕایانگرتووه و پرسیاری لێده‌که‌ن .
من تێناگه‌م بۆچی پارتییه‌کی ته‌مه‌ن 64 ساڵ ئاوا کڵۆڵ و ده‌سته‌وسان
به‌و شێوه‌یه په‌شۆکاوه و سه‌ری دنیای لێهاتۆته‌وه یه‌ک و هێزی ئه‌وه‌یان
تیانه‌ماوه به‌ڕه‌سمی وشه‌یه‌ک هێچنه‌بێت بۆ جه‌ماوره‌که‌ی خۆیان بڵین
له‌سه‌ر قانعی فه‌رد ؟!! ئه‌رێ ڕاسته ئه‌وان هه‌ر به نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌نووس و ڕووناک‌بیری ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆمان فێرن و خڕن ؟ !! که‌ی
ویستیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکه‌ن ، بیانگرن و له زیندانا توندیان بکه‌ن ،
سه‌رکوتیانبکه‌ن ، بیانتاسێنن ، مێشکیان بپژێنن ؟!!
پارتی خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنه ، له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی
و ڕادیۆ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌وه هه‌یانه تاده‌گاته سه‌ر ده‌زگای چاپ و
په‌خش و بڵاوکردنه‌وه که به ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ ته‌رخانکراوه ، له‌م
ده‌زگایه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له قه‌له‌م به‌ده‌ست و نووسه‌ر و کاد‌ری
سیاسی و ڕاگه‌یاندن کارده‌که‌ن ، جگه‌له‌مانه ئه‌وان خاوه‌نی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم و مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندین . به‌م هه‌موو توانایه‌وه
ئه‌وان نه‌یانتوانی به‌ره‌وڕووی قانعی فه‌رد ببنه‌وه و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه
!! ، له‌جێی ئه‌وه هاتن په‌لاماری گۆڤاری لڤین و ئه‌حمه‌د میره‌یان دا
!! ئه‌رێ بۆچی له‌ڕۆژانی شه‌ڕی خۆکوژی‌دا ، پارتی ، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ
و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانیان ئاوه‌دانکردبۆوه به وشه‌ی ڕه‌ش و شه‌ڕه
جنێو و سووکایه‌تیکردن به‌به‌رامبه‌ره‌که‌یان !! ، تۆبڵێی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی
عیرفان قانعی فه‌ردیان بدایایه‌ته‌وه ، کۆماری ئیسلامی ئێران به سوپا
و هێزی پاسدارانه‌وه بۆیانبهاتایه‌ته ژووره‌وه و هه‌رێکمه‌که‌ی ئێمه‌ی
بڕوخاندایه ؟! ، یا‌ن تۆبڵێی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتی
تێکبدایه و ده‌ستیان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان هه‌ڵگرتایه له
کوردستان که حسابه‌که‌ی ملیاره‌ها دۆلاره ؟ !! یا‌ن تۆبڵێی قانعی فه‌رد
نهێنییه‌کی ئه‌مانی پێبووبێ ، وا زیڕه‌یان کردبو ، ڕووخان و نه‌یانوێرا
ده‌م هه‌ڵبێننه‌وه ؟!! ئه‌مانه پرسیارگه‌لێکن که به‌ره‌وڕووی پارتی
ده‌بنه‌وه و پێویسته وه‌ڵامیان بداته‌وه و ته‌مومژ له‌سه‌ر پرسی
بێده‌نگبوون لابه‌رێ و ڕوونکردنه‌وه‌ی شه‌فافانه بداته خه‌ڵکی !! .
کێشه‌که عیرفان قانعی فه‌رده نه‌ک لڤین و ئه‌حمه‌د میره !!
نووسه‌ر و ئه‌دیب و ڕووناکبیر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌که‌مان نیگه‌رانن
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پارتی بۆ سه‌ر گۆڤاری لڤین و بیروڕای ئازاد له‌کوردستاندا
و پێویسته پارتی به شیوه‌یه‌کی شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان
، ڕووداوه‌کان ، دیارده‌کان بکات و له‌به‌ر ڕۆشنایی پرنسیپه
دیموکراتیه‌کان و مافی مرۆڤ و یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت بکات و
به‌ره‌وڕووی کێشه‌کان ببێته‌وه و له جیاتی کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵک و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
بیروڕای ئازاد ، ڕێگه‌ی دیالۆگ و وشه‌گۆڕینه‌وه بگرێته‌به‌ر و ده‌ست
هه‌ڵگرێ له پیاده‌کردنی سیاسه‌تی کۆنی په‌نجا ساڵه‌ی تۆزلێنیشتوو
..... ئاخر له‌کوردستان به‌ولاوه ! کێ له‌سه‌ر ڕاو بۆچوونی ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنی لێده‌کرێت ؟! ، مه‌گه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی حوکمی تۆتالیتا‌ر و شمولی
تیابه‌ڕێوه ده‌چێت !!. ئه‌گه‌ر پارتی بریاریداوه له رابوردوودا
بمێنێته‌وه و به‌ڕاوه‌ستاوی سه‌یری دنیا بکات ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه
ناتوانێ خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی هاوچه‌رخ و پێویسته به‌سیاسه‌تی
خۆیدا بچێته‌وه !!.
شتێکی تری گرنگ هه‌یه که به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ به‌کورتی باسی
لێوه‌بکه‌م و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ربده‌م ئه‌ویش برێتییه له ڕاستییه
مێژووییه‌کان و دروست ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به پارتی و شه‌خسی
مسته‌فا بارزانییه‌وه .
بارزانی گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو ، سالانێکی دوور و
درێژ به‌و شاخه‌وه بوو ، ناکرێ و بێویژدانییه خه‌تێکی ڕاست و جه‌پ به‌سه‌ر
خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌ودا بهێنی به‌بێئه‌وه‌ی به‌دیلێکی باشترت هه‌بووبێ
بۆ سه‌رده‌می ئه‌و .
مه‌لامسته‌فا له‌ته‌مه‌نی خه‌بات و تێکۆشانی خۆیدا سێ جار تووشی شکستی
سیاسی و نووچدان و که‌وتن بووه :
یه‌که‌م / شۆڕشی بارزانی 1945 بوو که هێزه‌کانی عێراق و ئینگلیز له
دوای هێرشی خه‌ستی زه‌مینی و ئاسمانی زۆر ئه‌ویان ناچار کرد بکشێته‌وه
بۆ دیوی ئێران و له‌شنۆ و نه‌غه‌ده بمێنێته‌وه له‌پێش دامه‌زراندنی
کۆماری مه‌هابادا . که‌کۆمار دامه‌زرا ، بارزانی چووه مه‌هاباد و بوو
به یه‌کیک له هاوکاره نزیکه‌کانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د .
دووه‌م / کۆتایی ساڵی 1946 بوو که کۆماری مه‌هابادیان ڕوخاند و ئه‌ویش
به ناچاری ڕووبه‌رووی شه‌ڕێکی سه‌خت بوه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تی
ئێران – عێراق – تورکیا دا تاله‌دوایین جاردا له‌مه‌سیره‌یه‌کی 52
رۆژی‌دا خۆی گه‌یانده یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، پێش مه‌سیره‌که ئه‌و نامه‌ی
بۆ حکومه‌تی ئێران نووسیوه و داوای چاوپێکه‌تنی کردووه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ
هه‌مایۆنی سه‌رله‌شکری ئێران ، هه‌ر ئه‌وکاته بازانی ده‌چێته تاران
و ماوه‌یه‌ک له‌وێ ده‌مێنێته‌وه ، چاوی به شا و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
ئێران ئه‌حمه‌د قه‌وام سه‌لته‌نه و سه‌فیری ئه‌مه‌ریکا له‌تاران ده‌که‌وێت
. نامه‌و وتووێژ و گه‌مه‌کانی ئه‌و له‌تاران بۆئه‌وه بوه که چاره‌نووسی
خۆی و چه‌ند هه‌زار بارزانێێه‌ک بزانی به‌تایبه‌تی منداڵ و ژن و پیر که
پێشتر له‌گه‌ڵ خۆیدا هاتبوونه دیوی ئێران ، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌نامه‌کانیدا
هه‌ندێ شتی نووسیبێ که‌له‌جێی خۆیدا نه‌بووبێ ، مانای ئه‌وه نییه که
خیانه‌تی له میلله‌ته‌که‌ی کردووه چونکه ئه‌و دواتر که‌وته شه‌ڕه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌رسێ حکومه‌ته‌که به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها مابوه‌وه به‌بێ
پشتیوان تا خۆی گه‌یانده یه‌کێتی سۆڤیه‌ت .
سێیه‌م / ساڵی 1975 بوو که ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری تیا مۆرکرا و
شۆڕشی کورد هه‌ره‌سی هێناو مه‌لامسته‌فا بریاری دا که درێژه به شۆڕش
نه‌دات و نه‌یشی ده‌ویست کوڕه‌کانی یا‌ن که‌سێکیتر سه‌رکردایه‌تی بگرنه
ده‌ست و درێژه به شۆڕش بده‌ن به‌مه‌رجێک په‌ک نه‌که‌وتبوو له پێشمه‌رگه
و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و تفاقی جه‌نگی و پاره و ئازووقه و ....تاد
خوێندنه‌وه‌ی من بۆئه‌مه ئه‌وه‌یه که مه‌لامسته‌فای بارزانی پێشتر
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تاڵوتفتی هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو شۆڕشی
بارزان و کۆماری مه‌هاباد و ده‌ترسا وه‌کوو پێشتری لێ به‌سه‌ر بێ چونکه
ئه‌و – بارزانی – به‌عه‌قڵی گوند‌و له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆی کاری
ده‌کرد و بڕوای وابوو که به‌بێ ده‌وڵه‌تێکی زلهێزی وه‌کوو ئه‌مه‌ریکا
مه‌حاڵه هیچ به هیچ بکات و کورد تیاده‌چێ .
ئه‌م قسه‌یه ڕێی تێده‌چێ ئه‌گه‌ر ئامانج دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
کوردی بێت چونکه باری جیۆپۆلیتیکی کوردستان به‌هۆی دابه‌شکردنی به‌سه‌ر
چه‌ند ولاتێکدا له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه وای کردووه که به‌بێ
هاوکاری و پشتیوانی ئه‌و زلهێزانه کورد ناتوانێ له‌به‌شێک یا‌ن چه‌ند
به‌شێکی کوردستان ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وکاتانه ده‌بێت که‌به‌رژه‌وه‌ندی
یا‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان کۆده‌بنه‌وه و بریاری خۆیان ده‌ده‌ن . به‌کورتی
و به کوردی ئه‌وانه‌ی کوردیان دابه‌شکردووه ، ته‌نها ئه‌وانه‌ن که‌ده‌توان
کورد بکه‌نه‌وه به‌یه‌ک .
به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی ساڵی 1975 ، ئه‌گه‌ر بارزانی بریاری بدایه درێژه
به شۆڕش بدات ، بڕوام نه‌بوو که میلله‌تی کورد دووچاری هێرش و په‌لامار
ببوایه .
ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌ک بوو له‌ڕاستییه مێژووییه‌کان و کێشه‌که ئه‌وه‌یه
پارتی وه‌کوو حزبێکی کلاسیکی 64 ساڵه ده‌یه‌وێ به‌نهێنی بیانهێڵێته‌وه
و ئاماده‌ش نییه ڕوونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بدات و پێشی ناخۆشه یا‌ن
نایه‌وێ که‌سانی تر ده‌م له‌و مه‌سه‌لانه‌وه بده‌ن و واتێگه‌یشتووه
که وتنی ئه‌و ڕاستیانه سووکایه‌تییه به شه‌خسی بارزانی و مێژووی
ڕابوردوو .
بۆ نموونه دکتۆر مه‌حمود عوسمان که نزیکترین که‌س بوو به شه‌خسی
بارزانی ، زۆر به‌ئاشکرا و به ڕاشکاوانه ددان به‌وه‌دا ده‌نێ که
پارتی و بارزانی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێران و شا و
ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا ، هه‌روه‌ها نایشارێته‌وه که دوو جار له‌گه‌ڵ
شه‌خسی بارزانیدا چوونه‌ته ئیسرائیل ، که‌چی پارتی و شه‌خسی مه‌سعود
بارزانی ئاماده نییه له‌و قسانه بکات . هه‌روه‌ها ئاماده نین ئه‌و
قسانه دووپات بکه‌نه‌وه که بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌میری گاهری سه‌رنووسه‌ری
رۆژنامه‌ی که‌یهان و محه‌مه‌د حه‌سه‌نه‌ین هه‌یکه‌ل ی نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌وان و مێژوونووس کردی و وتی : کاری من ته‌واو بوو . ئه‌وان (
بنه ماڵه‌ی بارزانی ) واده‌زانن وتنی ئه‌مانه مانای خیانه‌ت و سوکایه‌تییه
، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه خزمه‌ته به مێژووه و ناشاردرێته‌وه
.
له‌دواجاردا سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و دۆست و براده‌رانه‌ی که زانیاری‌یان
دا به من له‌سه‌ر هه‌ندێ ڕووداوی مێژوویی هه‌روه‌ها عیرفان قانعێ فه‌رد
و هاوکارییان کردم.
________________________________________
تێبینییه‌کی پێویست /
تکام وایه هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌ده‌ستکارییه‌وه ئه‌م وتاره‌ی من
بڵاو نه‌کاته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی عارف که‌ریم
|