١٤\٨\٢٠١٣
ئیسلامی سیاسی له
ژێر پاڵتۆی دیموکراسی خۆی حه‌شارداوه.

شیکاریی: شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
ئیسلامی سیاسی وه‌ک گروپگه‌لێکی گۆشکراو به ئایدۆلۆژیای ئیسلامی له
ده‌رئه‌نجامی پێشکه‌شکردنی چه‌ندین ئه‌زموونی حوکمڕانێتی شکستخواردوو و
فێنده‌مێنتالیانه به‌هه‌ره مه‌ترسیدارترین رێکخراوگه‌لی سیاسی
ئیسلامی له‌ناوه‌نده جیهانی و ئیسلامییه‌کاندا هه‌ژمار ده‌کرێن، چونکه
به‌پێی ده‌رکه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسی، کۆمه‌ڵگه‌کانی ژێرچنکی ئه‌و
گروپانه سه‌ره‌ڕای نائارامی و ترۆپکی توندوتیژییه‌کان به‌رانبه‌ر به‌تاک
و کۆی کایه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بوونه‌ته فاکته‌ری هه‌ره سه‌ره‌کی
له برسێتی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه گشتی و تاکییه‌کان بۆ سه‌رجه‌م
په‌یڕه‌وانی ئایین و ئایینزاکان و گروپه سیاسییه‌کان، ئه‌وان واته
گروپ و رێکخراوه ئیسلامییه‌کان هه‌میشه له‌ئاماده‌گیدان بۆ
دروستکردنی که‌شێکی ئاڵۆز له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی
له‌ناو پشێوی و فه‌وزادا گه‌شه بکه‌ن، ئه‌زموونی تالیبان نموونه‌یه‌کی
زیندووه له‌وه‌ی بن لادن سوودی له‌ناکۆکییه‌کانی ناو ئه‌فغانستان و
ژینگه ئاڵۆزه‌که‌ی ئه‌و وڵاته داخراوه وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
ڕه‌گ داکوتێت و پێگه‌که‌ی به‌هێزتر بکات، به‌مه‌ش توانی به‌هه‌زاران
کاره‌کته‌ری فێنده‌مێنتالی گۆشکراو به‌ئایدۆلۆژیای ئیسلامی له‌چوارچێوه‌ی
رێکخراوه‌که‌ی به‌ناوی ئه‌لقاعیده کۆبکاته‌وه، ده‌رئه‌نجام ئاڵۆزییه‌کان
له‌ناوچه‌ییه‌وه بوون به‌ململانێی جیهانی به‌ره‌ی رۆژئاواوو رۆژهه‌ڵاتی
که رۆژئاواییه‌کان به‌ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه به‌زه‌بری هێزه‌وه
هاتنه ناو رۆژهه‌ڵاته‌وه، ئه‌م شه‌ڕه‌ش تاکو ئه‌م چرکه‌ساته ئاماده‌گی
هه‌یه‌و له‌دواییدا به فۆڕمی جیاوازتره‌وه کاردانه‌وه‌کانی ده‌بینین،
چونکه بن لادن هه‌ڵه‌ترین کارتی دایه ده‌ست رۆژئاواییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی
به ئاسانی بێنه ناو وڵاتانی ئیسلامییه‌وه.
ئه‌زموونی ئیسلامی سیاسی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا.
به‌وپێیه‌ی ئیسلام به یه‌کێک له ئایینه داخراوه‌کان داده‌نرێت و
کرانه‌وه تێیدا به‌لادان له ئایین هه‌ژمارده‌کرێت، ده‌وڵه‌تانی
ئیسلامیش بۆ ڕازیکردنی زۆرینه‌ی تاکی موسڵمان هیچ هه‌نگاوێک له‌باره‌ی
کرانه‌وه‌و گونجاندنی ئایین له‌گه‌ڵ دونیای سه‌رده‌مدا ناوێن، ئه‌مه‌ش
به‌هۆی ترس له کۆمه‌ڵگه تا دژی نه‌وه‌ستنه‌وه، که‌واته ئه‌م فاکته‌ره
به‌هێزه بۆته هۆی گه‌شه‌کردنی گروپه ئیسلامییه‌کان که به‌رده‌وام
بانگه‌شه ده‌که‌ن گوایه ئیسلام له‌مه‌ترسیدایه، تاکی داخراوی
موسڵمانیش باوه‌ڕ به‌گوتاره چه‌واشه‌کارییه‌کانیان ده‌که‌ن و دواتریش
له‌چوارده‌وری رێکخراوه تونده‌ڕه‌وه ئیسلامییه‌کان کۆده‌بنه‌وه.
ئه‌زموونی رێکخراوه ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌فاشیلترین ئه‌زموونی
حوکمڕانێتی هه‌ژمار ده‌کرێت، چونکه له‌دوای خۆیاندا ته‌نیا نائارامی و
توندوتیژی و برسێتی و ژینگه‌یه‌کی ترسناک به‌جێده‌هێڵن، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغانستان
و پاکستان و جه‌زائیرو میسری یه‌ک ساڵه‌ی ژێرچنگی ئیخوانه‌کان و ئێرانی
سه‌رده‌می نه‌ژاددا پێشکه‌شکران به‌فاشیلترین و ترسناکترین ئه‌زموونی
حوکمڕانێتی ئیسلامی هه‌ژمارده‌کرێن که تێیاندا ئازادی و دیموکراسی و
رێزگرتن له‌شکۆی هاووڵاتییان و سه‌روه‌ری دادگه‌و گه‌شت و گوزارو بژێوی
خه‌ڵک له‌ترۆپکی خراپی تا ئاستی مه‌ترسیدایه، که‌واته ئیسلامی سیاسی
به‌که‌ڵکی حوکمڕانێتی نایه‌ن و ده‌بێت موسڵمانه‌کان ئه‌م راستییه قه‌بوڵ
بکه‌ن له‌وه‌ی ئه‌وان واته رێکخراوگه‌له ئیسلامییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان هاتوون و مه‌به‌ستیان داکۆکی له ئیسلام وه‌ک ئایین نییه.
ئایا ئیسلام پێویستی به داکۆکی ئیسلامی سیاسی هه‌یه.
یه‌که‌م دروشمی چه‌واشه‌کاری رێکخراوه ئیسلامییه‌کان ئه‌وه‌یه گوایه
بۆ داکۆکی له ئایینی ئیسلام هاتوون به‌و بیانووه‌ی ئایین له‌ژێر مه‌ترسی
کاڵبوونه‌وه یاخود نه‌ماندایه، ئه‌مه‌ش ئه‌و قسه‌گه‌له چه‌واشه‌کارییانه‌ن
له‌کۆمه‌ڵگه داخراو‌و گۆشکراو به‌هه‌ستی ئایینی ده‌کرێن و بۆیه‌ش زووتر
له‌حیزبی دیکه‌ی سیاسی خه‌ڵکیان له‌چوارده‌وردا کۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش
هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئایین پێویستی به پاسه‌وان و داکۆکیکار
نییه، مه‌گه‌ر به قسه‌ی ئه‌وان خودا خۆی ئایینه‌که‌ی ناپارێزێت، که‌واته
چ پێویست ده‌کات له‌پێناویدا حیزب و گروپی سیاسی دروست بن، نموونه‌ی
حیزبی شیوعی و کۆمۆنیسته‌کان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی
له‌هه‌رێمدا نموونه‌ی نزیک و زیندوون، ئاخر شیوعییه‌کان نزیک به ٧٠
ساڵ له‌کوردستاندا هاوشانی حیزبه‌کانی دیکه به‌تایبه‌ت پارتی
دیموکراتی کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن، به‌وپێه‌ی مێژووی دروستبوونی ئه‌و
دوو حیزبه له یه‌که‌وه نزیکن و له‌باشووری کوردستان به دوو حیزبه
سه‌ره‌تاکان داده‌نرێن، به‌ڵام چونکه شیوعییه‌کان له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
گۆشکراو به‌ئایدۆلۆژیای ئیسلامی‌دان و ناتوانن ببنه خاوه‌نی دوو کورسی
په‌رله‌مانی، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ به‌ئاسانی به‌به‌راورد
به شیوعیی و کۆمۆنیسته‌کان به کۆمه‌ڵێک کورسییه‌وه ده‌گه‌نه په‌رله‌مان
و له‌رێگه‌ی په‌خش کردنی گوتاری چه‌واشه‌کارییه‌وه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه
ده‌سه‌ڵات، ئاخر ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی دڵسۆزی و زیره‌کی کاره‌کته‌ره‌کانی
ئیسلامییه‌کان نییه، به‌ڵکو ژینگه ئایینییه‌که وای کردووه زووتر
ئیسلامییه‌کان گه‌شه بکه‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا، ئه‌گینا
رووانینی حیزبه عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ حوکمڕانی تاراده‌یه‌کی
باش دیدگه‌یه‌کی ئینسانی و دیموکراسیانه‌یان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تداری
که ئیسلامییه‌کان نیانه، بگره به‌رده‌وام دژی ئه‌و فۆڕمه له
رێزگرتنه له ئازادی و مافی تاک ده‌بنه‌وه که خۆی له به‌جیهانی
بووندا ده‌بینێته‌وه به‌هۆی تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ کولتووری وڵاتانی
رۆژئاوا.
ئایا ئیسلامییه‌کانی کوردستان ده‌توانن ئه‌زموونێکی باشتر له‌وه‌ی
تاڵیبان پێشکه‌ش بکه‌ن؟
سه‌یرکردن یاخود چاودێری کردنی یه‌ک هه‌فته‌ی میدیای ئیسلامییه‌کانی
کوردستان ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستییه‌ی ئه‌وان واته ئیسلامییه‌کانی
کوردستان ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات هه‌مان نموونه‌ی ئه‌فغانستان و
ئێران پێشکه‌ش ده‌که‌ن، چونکه له‌گوتارو تێڕوانینیاندا بۆ کۆمه‌ڵگه
هه‌مان دنیابینی ئیسلامییه‌کانی میسر‌و ئه‌فغانستان و ئێرانه، ئاخر
ئیسلامییه‌کان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوون تێزابیان
به جه‌سته‌ی ژناندا ده‌کردو فه‌توای کوشتنی رۆشنبیرانی کوردیان ده‌رده‌کردو
له "خێلی حه‌مه" سه‌ری ئینسانیان له جه‌سته‌ی جیاکرده‌وه، ئه‌مه‌ش
له‌مێژووی کورددا نه‌بووه، واته ترسناکترین ئایدۆلۆژیاییه‌و به‌داخه‌وه
خه‌ڵک و دادگه‌کانی کوردستان بێده‌نگیان له‌و کاره مه‌ترسیداره‌دا
نواند‌و ئه‌مه‌ش وای کرد زیاتر بێنه ناو کۆمه‌ڵگه‌وه به‌فۆڕمی
جیاوازتره‌وه که دیارترینیان خۆحه‌شاردانه له‌ژێر پاڵتۆی
دیموکراسییه‌وه.
ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئێستاکه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌وه ئیسلامییه‌کان
خوڵقاندوویانه خراپترین ژینگه‌ی سیاسییه که کوردستانی خستۆته به‌رده‌م
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی جیدییه‌وه له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی ئایینه‌وه،
گوایه ئیسلام له مه‌ترسیدایه، ئه‌مه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان
رێکخراوو باره‌گه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و ماڵپه‌ڕی توندڕه‌ویان کردۆته‌وه
له پشت ئه‌و له‌شکره رۆژنامونووس و ده‌زگه میدیایانه‌وه کۆمه‌ڵێک
مه‌لاو کاره‌کته‌ری توندڕه‌وی ئیسلامی هه‌ن ده‌زانن چۆن کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و
ناو گۆمی لێخنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامییانه به‌رن و عه‌لمانییه‌کانی
کوردستانیش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌دا خاوه‌ن پرۆژه‌ی جیدی نین و
بگره بوونه‌ته هۆکارێکیش له‌سه‌رخستنی ئه‌و گروپگه‌له ترسناکه‌دا،
ئاخر ئه‌مه له کۆمیدیا ده‌چێت یه‌کگرتووه‌کان یان کۆمه‌ڵی ئیسلامی به
پارتی و یه‌کێتی بڵێن ئێمه دیموکراسیترین له ئێوه‌و رۆشنبیره عه‌لمانییه
دژه پارتی و یه‌کێتییه‌کانیش ته‌نیا بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی ئه‌و دوو
حیزبه بێده‌نگی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌نوێنن، ئاخر که‌ی حیزبی
ئیسلامی بڕوای به دیموکراسی هه‌بووه تاوه‌کو بانگه‌شه‌ی بۆ بکات،
دیموکراسی لای ئیسلامییه‌کان تا ئه‌و شوێنه‌یه که ده‌یانگه‌یه‌نێته
سه‌ر کورسییه‌که‌و ئیدی په‌یڕه‌وی له‌ئایدۆلۆژییه داخراوه‌که‌ی خۆیان
ده‌که‌ن و وه‌ک مورسی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه په‌ک ده‌خه‌ن و فه‌زایه‌کی ته‌واو
ئایینی رێک وه‌کو سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌فان و خه‌لیفه عه‌لی
دروست ده‌که‌ن که ناکۆکییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌یشتنه ترۆپک و
رووی راستی خه‌ڵکانی موسڵمان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ده‌رکه‌وت.
ئیسلامییه‌کانی کوردستان و دادوگه‌شه‌پێدان له تورکیا.
هه‌رکه ئیسلامییه‌کانی کوردستان ده‌خرێنه به‌ر ره‌خنه‌ی جیدییه‌وه
له‌باره‌ی بڕوانه‌بوونیان به دیموکراسی و رێزنه‌گرتن له ئینسان و
نموونه‌ی حوکمڕانێتی سه‌رکه‌وتوو و سه‌رده‌میانه که بتوانێت له‌گه‌ڵ
ده‌رکه‌وته تازه‌کانی ده‌وڵه‌تداری و جیهانی سه‌رده‌م بگونجێت،
یه‌کڕاست بۆ خۆدزینه‌وه له‌و ره‌خنه‌یه، ئه‌زموونی دادوگه‌شه‌پێدان
به‌نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی ئیسلامی سیاسی ده‌هێننه‌وه، ده‌یانه‌وێت
بڵێن ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی دادوگه‌شه‌پێدان حوکم ده‌که‌ین، به‌ڵام له
راستیدا ئه‌وه‌ی له تورکیادا هه‌یه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له
کوردستاندا هه‌یه، ئاخر دادوگه‌شه‌پێدان هاتۆته سه‌ر خه‌رمانی
دیموکراسی، واته ئه‌و ژینگه دیموکراسی و عه‌لمانییه‌ی له تورکیادا
هه‌یه دادوگه‌شه‌پێدان خوڵقێنه‌ری نییه‌و ناتوانێت تێکیشی بدات یاخود
به‌ئاراسته‌ی ئیسلامییانه‌ی دابه‌رێته‌وه، چونکه تورکه‌کان
به‌ئاراسته‌یه‌کی کراوه‌تر به‌مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه‌یان له رۆژئاوا
هه‌نگاوی سیاسی و سه‌رده‌میانه ده‌هاوێن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کورد‌و
عه‌ره‌ب و فارسه‌کان، ئه‌وان واته تورکه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می
نه‌ته‌وه‌ییانه بۆ گه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان به ترۆپکی سیاسه‌ت و
ئابووری به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی" ئه‌وه‌نده ئاگایان له ئایین نییه،
به‌ڵام ئیسلامییه‌کانی کوردستان به‌خه‌یاڵیش له خه‌می پێشکه‌وتنی
کوردستاندانین ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می ئه‌وه‌دان له فلانه مزگه‌وت
مه‌لایه‌ک بکه‌نه یه‌کگرتوو یان کۆمه‌ڵ یان بزوتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
شه‌ڕی عه‌لمانییه‌کانی پێ بکه‌ن و تاوه‌کو له‌و جۆره رێگه‌یانه‌وه
بگه‌نه حوکم.
که‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌و گروپگه‌له ئیسلامییه‌ی له کوردستاندا
هه‌ن ناتوانن دیموکراسی بن، چونکه دیموکراسییان وه‌ک کو‌لتوور قه‌بول
نییه‌و ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌وه کورتی
ده‌که‌نه‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا عه‌لمانییه‌کان خاوه‌ن پرۆژه‌نین بۆ
به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان له رێگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌و فیکری و
میدیاییه‌وه، ئاخر کاتێک میدیایه‌کی عه‌لمانی بۆ رازیکردنی جه‌ماوه‌ری
موسڵمان هه‌مان گۆرانی که به‌رده‌وام که‌ناڵه فێنده‌مێنتاله
ئیسلامییه‌کان په‌خشی ده‌که‌ن له که‌ناڵه‌کانیانه‌وه په‌خشی
ده‌که‌نه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به ڕه‌وتی ئه‌و گروپگه‌لانه ده‌که‌ن
و به‌مه‌ش ناتوانن پێمان بڵێن که پرۆژه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیسلامی
سیاسی‌یان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|