١٧\١\٢٠١٥
ئیسلامییەکانی
بۆکۆ حەرام لە نایجیریا، دوو ھەزار کەس دەکوژن!

نوری بەشیر
ھاوکاتی کاری تیرۆریستی ئیسلامیەکان لەفەرەنسا لەھەفتەی رابردودا ٧ی
جەنیوەری، لەھێرشیان بۆسەر نوسینگەی گۆڤاری شارلی ھیبدۆ وەک گۆڤارێکی
تەنز ئامێز لەبەرانبەر دیاردە قێزونەکانی نیزامی سەرمایەداری و
لەدەوڵەت و دەسەڵات و سەرانیان و خورافیاتی دیینی و پیرۆزیەکان کەبەسەر
خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیشدا دایان سەپاندوە، بوە ھۆی کوژرانی ١٢ کەس و
لەماوەی دوو رۆژی دواتردا ھەر لەلایەن ئیسلامیەکانی داعشەوە،
بەبارمتەگرتن و تیرۆری ٥ کەسی تر، ئەمە ھەم وەک کارنامەی وەحشیگەری
ئیسلامیە تیرۆریستەکان نەک تەنیا بۆ سەر ئازادی بیروراو چاپەمەنی،
بەڵکو وەک ھێرشە بۆسەر کۆمەڵگا بەگشتی و کوشتاری کوێرانەیان لەخەڵکی
مەدەنی و فەرزکردنی فەزای ترس و تۆقاندن و کوشتارە لەھەموو دنیادا.
بەھەمانشێوە، ئیسلامیەکانی بۆکۆحەرام لەنایجیریا، تراژیدیایەکی گەورەتر
کەدرێژەی ھەمان تراژیدیایە کەئیسلامیە تیرۆریستەکان لەفەرەنسا، دەوڵەتی
ئیسلامی داعش لەسوریا و عێراق و کوردستان، ئیسلامیەکانی تاڵیبان
لەمانگی پێشودا کەقوتابخانەیەکی مناڵانیان کردە کوشتارگا، دووبارە
دەکەنەوە. میدیای بۆرژوازی ھەروەک کارەساتی شەنگاڵ کارەسات و
کوشتارگایەک کەئیسلامیەکان لە دوو شاری باجاو دورون باجا، کە دوو شاری
باکوری ،رۆژ ھەڵاتی نایجیریایە، رۆژی ٧ ی ئەم مانگە، لەماوەی چوار
رۆژدا ئەو دوو شارە تەختی زەوی دەکەن و ژمارەی دانیشتوانەکەی کە بە
دەھەزار مەزەندە دەکرێت، لەو ناوچانە دیار نەماون، کەبەپێی راپۆری
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی ئینەترناشناڵ - وە وێنەکانی
لەمانگە دەستکردەکانەوە وەگیراوە و بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان لەوێوە،
ھەردوو شارەکان وێران کراون و نزیکەی ٣٧٠٠ ماڵ تەختی زەوی کراون و دوو
ھەزار کەس لەژن و پیاوو مناڵ و پیرو ھەتا ژنی حامیلەیان تێدا بوە
کوژراون، وە بەپێی قسەی ژنێکی شایەتحاڵ لەوێوە لەو چوار رۆژەدا ژن و
مناڵێکی زۆریان دەستبەسەر کردوەو پاشان پیرو مناڵەکانیان بەرداوەو ٣٠٠
لەکچان و ژنانی مناڵکاریان بردوە لەگەڵ خۆیان. وێنەکان لەگیراون ئەو
دوو شارە نیشان دەدەن وێنەکانی کە ئەمنستی نیشانی داون لە ٢ مانگ داو
وینەی دوەم لە ٧ مانگدا کەشارەکان لەلایەن بۆکۆ حەرامەکانەوە کاول
کراون، ئەو راستیە نیشاندەنەن.
ئەم تراژیدیایەکی کەئیسلامیەکانی بۆکۆحەرام لەنایجریا بەرێیانخستوە، کە
بەگەورەترین کاری تیرۆریستی ئەم ئیسلامیانە لەنایجیریا ھەژمار دەکرێت.
ئەمە پەیامو ھەڕشەیەکی ئەم ئیسلامیانەیە ھاوکاتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش
ئیسلامیەکانی تاڵیبان، بۆسەر مرۆڤایەتی، ئەمە زەنگ و خەتەرێکی گەورەیە
کەھەڕەشەیە بۆسەر رێزی ملیۆنی لە ژنان و لاوان و خەڵکی مەدەنی
لەدنیادا، پەیامێکە کەباڵیکی تری بۆرژوازی لەبەرانبەر شکستی زیاتری
بۆرژوا ناسیونالسیتی،لەنارەزایەتی و راپەڕینەکانی باکوری ئەفەریقادا لە
٢٠١١ و کارنامەی دەوڵەتانی ئەوروپا بۆ دەسەڵات و ئاوەڵاکردنی
ھەولومەرجی کۆنەپەرستی و فەزای ئیسلامی لەژێر ناوی فرەفەرھەنگیدا
لەئەوروپاو ئیسلامی توندڕەو و میانەڕەودا لەولاتانی رۆژھەڵاتدا، ئەویش
لەبەرانبەر لەرادیکالیزم و مەدەنیەتو ھێزێکی کرێکاری و سۆسیالیستی و
پێشرەوانەدا، ئامادەیی زاڵکردنی گەورەترین فەزای کۆنەپەرستی و
کوشتارگان لەکۆمەڵگادا. ھەروەک میدیای بۆرژوازی لەئەورپاو ئەمریکا
لەئاستی ئەم بەربەریەتەی ئیسلامیەکاندا لەنایجیریا ئەنجامیانداوە بێدەن
و یان بەشەرمەوە ئەم تراژیادیا گەوریەی نایجیریا، لەگۆشەیەکەوە قسە
لیدەکەن، دەوڵەتی نایجیریاش لەبەر ئەوەی مانگی داھاتوو بەنیازی
ھەڵبژاردنە، ئەم کاولکاری و تراژیدیایەی بۆکۆحەرامی ئیسلامی لەکوشتاری
٢٠٠٠ ھەزار کەس لەخەڵکی مەدەنی و بیسەروشوێنی ھەزارکەس لەخەڵکی
بێتاوانی شارەکانی باجاو دورون باجا و بردنی ٣٠٠ی کە لەکچان گەنج، حاشا
لێدەکەن و دەڵین نازانین کە دوو ھەزارەو دان بەکوشتنی تەنیا ١٥٠ کەسدا
دەنێن.
بۆکۆ حەرامەکان وەک ھێزێکی ئیسلامی لەنایجیریاو ئەو ناوچانەدا
نوێنەرایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی و دەسەڵاتی ئیسلامی بانگەواز دەکەن، وە
رۆژانە خەڵکی مەدەنی کۆمەڵگا بەوەحشیانە خەڵتانی خوێن دەکەن، بەجیا
لەکاری تیرۆریستیانەی چەند مانگی رابردوی ساڵی پار لەبردنی سەدان
لەکچانی لەقوتابخانە و کەتا ئێستا بیسەروشوێنن، لەھەفتەی رابردودا،
چەندین کاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە، کەبۆ ئەوکارانە مناڵانیان بۆ
خۆتەقاندنەوە بەکارھێناوە.
لەکاتێکدا ئەمە پەیامی ئیسلامیە تیرۆریستەکانی بۆکۆحەرامە لەنایجیریا،
پەیامی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام - داعش - و دەسەڵاتەکەی، تاڵیبان
لەناوچەکانی پاکستان و ئەفغانستان، حوسیەکان لە یەمەن و ئیسلامیەکانی
ھاوخەتی داعش لە لیبیا، و بزوتنەوەی لاوانی ئیسلامی لە سۆماڵ، وەک
باڵێکی بۆرژوا ئیسلامی بۆ دەسەڵات، ئامادەن کۆمەڵگا نوقمی خوێن بکەن و
مەدەنیەت لەکۆمەڵگا بنەبڕ بکەن و ھەرچی شارەکان ھەیە لەگەڵ زەوی تەختی
بکەن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن، ھەمووی لەیەک سەرچاوە
ئاودەخۆنەوە و یەک خاڵی ھاوبەشیان ھەیە. کەھاوکاتی ئەو کاولکاری و
کوشتارانە،خەریکی کاری بازرگانی و کار بۆ بەرێوبردنی کۆمەڵگا بەپێی
شەریعەتی ئیسلام دەکەن. ھاوکات کەم نین ئەو ئیسلامیانەی کەلەدنیاد
ھاوخەمی و ھاوبەشی لەگەڵ ئەم ئیسلامیە تا سەر ئیسقان دژی مرۆڤایەتی و
دژی ژن و مناڵ و مەدەنیەتی کۆمەڵگان، دەردەبڕن. کەم نین ئەو
ئیسلامیانەی وەک حزب و لایەن و دەوڵەتان کەھاوکار و شەریکی ئەو
ئیسلامیە تیرۆریستانەن، ئەگەر نموونەی کوردستان وەرگرین، کەم نین ئەو
حزبە ئیسلامیانە و مەلا مێزەبەرسەر و کەسایەتی ئیسلامیانەی وەک داعش و
بۆکۆحەرام و تاڵیبان و لاوانی ئیسلامی سۆماڵ نەک ھەروا بیردەکەنەوە و
بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو وەحشیگەریەی کەئەنجامی دەدەن، بەڵکو بەشێوەی
جۆراوجۆر ھەمان ئەو سیاسەت و فکرو کردەوانە عەکس دەکەنەوە. کەم نین ئەو
مەلا مێزەربەسەروو زانایانی ئاینی کەرۆژانە لەمینبەری مزگەوتەکان و
لاپەرەکانی فەیسبوک و تویتەرو یوتیوب و ماڵپەڕەکانیانەوە،لەبەرانبەر
مەسەلەکانی ژنان و ئازادی بیروڕاو چاپەمەندیدا،بەرگری لەسیاسەتی دەوڵەت
و حزبە دەسەڵاتەدارەکاندا، ھەمان سیاسەتی داعش و بۆکۆحەرام و باقی
ئیسلامیەکانبەشێوەی کە پیادە دەکەن.
ئەوەی بۆکۆحەرام و داعش و تاڵیبانەکان، کەژنان وەک کەنیزەک و عەبدو
شوێنی لەزەتی پیاو سەیر دەکەن، ئەوانیش بانگەوازی کۆمەڵگای کوردستان
بەجۆرێکی کە بۆ ئەوە دەکەن، کەم نین ئەوانەی وەک ئیسلامیەکانی جمھوری
ئیسلامی و سعودیەو تاڵیبان و بۆکۆ حەرام و تاڵیبان و داعش، کەژن وەک
کەنیزەک و چوارژن بۆ پیاوێک و فرۆشتنی لەبازاڕی سەرمایەدا و نرخەکانی
بەپێی تەمەنی گەنجیان لەلایەن داعشەوە لە پەنجا دۆلارەوە تا ٥٠٠
دۆلارەوە دادەنێن، لەلەبازاڕی سەرمایەدا ژنان بۆ ئیسلامیەکان ھەرزان
ترین کاڵایە ھەزار جار لەچا و حوشترەکانی شێخەکانی سعودیە و قەتەرو
ئیمارتدا، ژنان لەبازاڕەی سەرمایەدا بۆ ئیسلامیەکان، ھەرزانترە لەچاو
نرخی ئەو کاڵا پێداویستیانەی رۆژانەی سەرانی حزبە بۆرژوازیەکانی کورد،
لەئەورپاو تورکیاو قەتەرو سعودیەوە لەجلوبەرگ و خواردن و تەکنەلۆجیاوە
دەیانھێنن.
ئەمڕۆ کارنامەی ھەموو ئەو ئیسلامیە تیرۆریستانە لەتەوای دنیادا بازاڕو
کاڵایەکی ئەو بازاڕەیە، نەک تەنیا بۆ بازاڕی بۆرژوازی و سەرمایەدارانی
ئەو وڵاتانە بەلکو بازاڕێکە بۆ بۆرژوازی و سەرمایەدارانی ئەورپاو
ئەمریکاو دەوڵەتەکانیان، کەلەفەزای دواکەوتویی و سەرکوت و تیرۆری خۆیان
و ئیسلامیەکاندا دەسەڵاتداری خۆیان ئیدامە پێبدەن.
رێگایەک کەلەبەردەم خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیش و ئینسانی ئازدیخوازدایە،
ئەوەیە کەرێزی ملیۆنی خۆیان لەفریوو وخۆشباوەری بەھەموو ئەو دەوڵەت و
دەسەڵات و باڵەکانی ئیسلامی رزگار بکەنو ریزی ملیۆنی خۆیان بەژنان و
پیاوانەوە رێکخراو بکەن، نارەزایەتیە چەند میۆنیەکەی چەند رۆژانی
رابردوی خەڵکی ناڕازی و ئازیخواز لەدنیادا بەدژی تیرۆریزمی ئیسلامی ،
خۆشحاڵیەکی بەرچاوی ئەو ھێزو رێزە ملیۆنیەیە بەژی تیرۆریزمی ئیسلامی،
ھەر بۆیە رێگای رزگار بوونی خەڵک لەترس و تۆقاندنی تیرۆریزمی ئیسلامی و
ھەر رێکخروبوونە، رێکخراوبوونە لەدەرەوەی سیاسەت و خۆشباوەڕیبەدەسەڵاتی
بۆرژوازی و باڵەجۆراجۆرەکانی لەقەومی و ئیسلامی، نمونەی چەند مانگی
رابردووی کۆبانی وەک ئەم ھێزە زۆر بەرجەستەیە، لەوەڵامی ددان شکێن بە
ترس و تۆقاندنی دەوڵەتی ئیسلامی داعش.رێگای یەکجاری رزگاری کۆمەڵگا
لەدەسەڵاتی بۆرژوازی تاڵانکاری و سەرکوت و فریودانی، رزگار بوون لەو
ھەموو کوشتارگەو کاولکاریەی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریستی کە رۆژانە
ئەنجامی دەدەن، کۆبونەوە لەدەوری یەک و رێکخراوبونە، لەدەوری سیاسەت و
بەرنامەی کرێکاری و کۆمۆنیستی، راستی رووداوەکانی چەند ساڵی رابردوو
ئەمەی لەھەموو کات باشتر نیشانداوە.
١٥\١\٢٠١٥
ماڵپهڕی نوری بهشیر
|