٢٤\٦\٢٠١٢
ئیسلام و جیهانبینیی
و توانای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کۆمه‌ڵگا!
خه‌سره‌و سایه
هه‌یه ده‌ڵێت داخراوبوونی جیهانبینیی هۆیه‌که بۆ
ئه‌وه‌ی که حیزبه ئیسلامیه‌کان نه‌توانن کۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه
بگرن ، هه‌ربۆیه ده‌بێ بکرێنه‌وه و ڕه‌وتی
تازه‌گه‌ریی بگرنه‌به‌ر!
ئه‌وه ڕاستییەکه که‌جیهان بینی وباوه‌ڕی
ئاینی وئیسلامی، له خودی خۆیداو له
بنه‌ماکانیدا، ناتوانێ هه‌ڵگری ڕه‌وتێکی نوێگه‌ری بێت، چونکه
هزری ئایینی له‌سه‌ر بنه‌مای لاهوتی و
ئیلاهی داڕێژراوه وپڕهنسیپهکانی بیرکردنه‌وه‌ی له‌سنورێکی موقه‌ده‌س
ولهپێشدا فه‌رزکراوی خواوهندێکدا پێناسه کراوه، که‌ئینسان نه‌ک هه‌ر
پاشکۆیه‌کی ناچالاک وپاسفیسته له‌بیر کردنه‌وه‌دا، به‌ڵکو کۆیله‌ی
سنوره‌کانی ئه‌م میتۆده‌یه وته‌نها ده‌توانێ وبۆی هه‌یه، له
چوارچیوه‌ی ته‌فسیرکردنی"کتێبه ئاسمانیه‌کان"دا بیر بکاته‌وه وبۆی
نیه "پرسیاره حه‌رامکراوه‌کان" بهێنێته کایه‌وه. خواوه‌ندێک که‌له‌سه‌رو
سروشت وکۆمه‌ڵگا ومێژووه ڕاوه‌ستاوه ودیالهکتیکی گه‌شه‌و چونه‌پێشی
کۆمه‌ڵگا وئینسان نایگرێته‌وه. جیهان بینیه‌کی ئاواش به‌پێویست عه‌قڵ
گه‌رایی ئینسانی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
ئیسلام و هزری ئایینی له‌سه‌رده‌می ئێستادا
نه‌ک هه‌ر نوێگه‌ری ههڵنگرێ، به‌ڵکه خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌کی دژی نوێگه‌ری
ومۆدێرنیزمی هاوچه‌رخه وناسنامه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر
فیکری ڕۆشنگه‌ری وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپاییدا ڕاگرتووه. ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌ی کهبهنوێگهری وڕیفۆرمی ئاینی له‌سه‌رده‌می ڤۆڵتێر، لهفهڕهنسای
سه‌رده‌می شۆڕسدا وه‌ک دیارده‌یه‌ک ده‌رکه‌وتوه، وه‌یا ئه‌وه‌ی محه‌مد
عه‌بده له‌میسری سه‌رده‌می ڕزگاری له‌ئیمپریالیزم پێی گه‌یشت وئه‌وه‌شی
کهموفهکیرانی ئیسلامی له‌تورکیادا پێی گه‌یشتن، یانی تێزی "گونجاندنی
ده‌سه‌لاتی ئیسلامی له‌ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانی و دیموکراسیدا" به‌مه‌به‌ستی
ته‌بریرکردنی ئایدیۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتی حزبی"عه‌داله‌ت وته‌نمیه"، ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌ی که‌ڕه‌وتی ڕێفۆرمخوازانی ناو یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌کوردستان،
به‌ڕیفۆرمی جیاکردنه‌وه‌ی "داعیه"له‌سیاسه‌ت له‌حیزبێکی ئیسلامی‌دا، وه‌ک
نوێگه‌ری و ڕیفۆرمه کردنی ئیسلام باسی لێوه‌ده‌که‌ن.. هاموویان به‌ڵگه‌یه‌ک
نین بۆئه‌وه‌ی کهباوهڕو جیهان بینی ئیسلامی ئه‌توانرێ تازه بکرێته‌وه،
به‌ڵکو ئه‌مانه به‌رهه‌می فشارێکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه کهباڵیکی
بۆرژوازی وه‌ک ڕه‌وتێکی هزریی داهێنراو بۆ
ته‌بریرکردنی ئایدیۆلۆژیانه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، لهکێشمهکێشه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه سه‌ری ده‌رهێناوه. که‌دیاره
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی شکاندن ویاخی بوون لهوقاڵبه دۆگم وڕاوهستاوهی
که هزری ئایینی هه‌یه‌تی وبهتێکهڵکردن له‌گه‌ڵ
چه‌مکی نه‌ته‌وایه‌تی ودیموکراسی وقهبوڵکردنی پلوڕالیزمی سیاسی‌دا،
گونجێندراوه.
به‌ڵام نابێ له‌و حوکمه‌ی که‌ده‌ڵێت "ئیسلام نوێگه‌ری هه‌ڵناگرێ وخاوه‌نی
جێهان بینی نوێبونه‌وه نییه" ئه‌و ئه‌نجام گیریه وه‌ربگرین کهڕهوته
ئیسلامیه‌کان ناتوانن کۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه‌به‌رن!. کارێکی ئاوا غافڵگیریهکی
سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه زیاتر له‌وه‌ی بێتوانایی
هزریی و ئایدیۆلۆژی بێت، چونکه به‌ده‌سته‌وه
گرتنی کۆمه‌ڵگا مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه، تا هزریی
و ئایدیۆلۆژی. وه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌کێشمه‌کێشی
هێزه سیاسی وچینایهتیهکانهوهیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، نه‌ک سروشتی
هزریی و
جیهانبینیی ڕه‌وته سیاسیه‌کان. به‌واتایه‌کی تر ده‌مه‌وێ بڵێم که‌سیاسه‌ت
وهێز وبزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان میحوه‌ری بڕیارده‌ری به‌ده‌سته‌وه‌گرتن
ونهگرتنی کۆمه‌ڵگان نه‌ک سروشتی بیرکردنه‌وه و
جیهانبینییان. سیاسه‌ت وهێزیش به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وکۆنترۆڵی
بازاڕ‌و سه‌رمایه ده‌یبزوێنێ، نه‌ک ئایدیۆلۆژیا. حه‌قیقه‌تێکی ئاواش ئه‌و
فرسه‌ته له‌ده‌ست وشکترین و دۆگامترین هزردا ده‌هێڵێته‌وه کهمیکانیزهمهکانی
هێزی له‌ده‌ستدایه تا بۆ ئاستی به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌لگا هه‌ڵکشێ. که‌وایه
پرسیار ئه‌وه نییه که‌ئایا ڕه‌وته ئیسلامگه‌راکان به‌هۆی سروشتی
ڕاوه‌ستا وکۆن خوازییانهوه ئه‌توانن کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن یان نا؟،
به‌ڵکو پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کوێ ده‌به‌ن وچۆن به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن وچۆن ژیان و
ئازادیه‌کانی ئینسانه‌کان له‌قاڵب ده‌ده‌ن؟. هه‌ر بۆیه مه‌ترسیه‌که
لێره‌دایه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلامگه‌راکانی کوردستان هه‌ڵگری جیهان بینی
تازه ودیالۆک نیین. نابێ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شمان لێیان هه‌بێ، که‌خۆیان
نوێگه‌ری بکه‌نه‌وه و دیالۆگی ئه‌وانیتر قهبوڵبهکهن، به‌ڵکو ده‌بێ
ڕێگانهدرێ موقه‌ده‌راتی ئینسانی ئه‌م ولاته بکه‌ویته چنگیانه‌وه.
به‌تایبه‌تی کهنمونهی به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاو ژیانی ئینسان له‌ژێرسایه‌ی
ئیسلام وده‌سه‌لاته‌که‌ی له‌ئیران و ئه‌فغانساتان وسعودیهدا به‌سه
بۆئه‌وه‌ی که‌بزانین چ داهاتویه‌کی ڕه‌ش وخوێناوی وسه‌رکوت وجیاکاری..
له‌گه‌یشتنی ئیسلامیه‌کانی کوردستان به‌ده‌سه‌لات نه‌سیبی هاوڵاتیان ده‌بێ
...
تورکیا: ئۆردوگان هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری پیانۆکار، به تۆمه‌تی "ئیهانه‌کردن
به‌پیرۆزیه‌کان"ده‌دات به‌دادگا!
ڕۆژی ٤/٦، حکومەتەکەی ئۆردوگان، فازل سای، یەکێک لەھونەرمەندە
ناودارەکانی تورکیا، لەوڵاتی خۆی بەتۆمەتی ئەوەی کە"ھەستی ئاینی
ھاوڵاتیان"ی لکەدار کردوە، ڕاپێچی بەردەم دادگا دەکات. لەبەرامبەریشدا،
دۆستان ولایەنگرانی ھونەرەکەی، کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی کردنی ناوبراو
بەڕێخستووە. فازیل سای کەلە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی فەیس بوک وتیوتەرەوە،
بۆچونی خۆی لەمەڕ باوەڕە ئاینیەکان بڵاوکردۆتەوە، تائێستا چەندین جاری
بەئاشکرا ڕەخنەی لەسیاسەتو ھەڵوێستەکانی حکومەتە ئیسلامیەکەی ئۆردوگان
گرتووە وفشارێکی گەورەی بۆسەر دەسەڵاتدارانی تورکیا دروستکردووە
وئەوانیش بۆدەمکوت کردنی، ئەویان بەسوکایەتی کردن بە بەھا ئاینیەکان
تۆمەتبار کردووە. بەتایبەتی بەدوای ئەو پەیامە ڕەخنە ئامیزەدا،
کەفازیل سای لەسەر کاروباری ئاینی و سود وەرگرتنی حزبی دەسەڵاتدار
لەئیسلام بۆ گێلکردنی ھاوڵاتیان ودزینی دەنگەکانیان لەھەڵبژاردنەکانی
تورکیادا، وەک سیاسەتێک بەدەستیەوە گرتووە.
سای لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کەدەسەڵاتدارن
بۆیان ھەڵبەستووە، ڕای گەیاند کەپەنابردنی حزبەکەی ئۆردوگان بۆ دادگا‌و
تۆمار کردنی شکات لەسەری، ھەنگاوێکی شەخسی نییە، بەڵکە ھەوڵێکە بۆ
سەرکوتی ئازادی بەیان و ڕادەربرینی ھاوڵاتیان، ئەمەش سیاسەتێکی
سەرکوتگەرانە وھێرشبردنە بۆسەر ئازادیەکان لەتورکیادا. شایانی باسە
بەپێی ئەو شکاتەی لەسەر فازیل سای تۆمارکراوە، بڕیارە ١٨ ئۆکتۆبەر
ناوبراو ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە وڕۆژنامەکانی تورکیاش پێشبینی ئەوە
دەکەن کەسزای ١٨ مانگی بەسەردا بسەپێنرێت.
فازیل سای ھونەرمەندی پیانۆکار، خاوەنی چەندین کاری ھونەری وئاواز
وئەلبومی مۆسیقایە وئاوازەکانی سنورەکانی تورکیای پەڕاندووە. ناوبراو
لەساڵی ٩٧٠ لەشاری ئەنکەرە ولەخێزانێکی ھونەردۆست لەدایک بووە وباوکی
ئەحمەد سای ئاوازدانەرو نوسەرێکی ناوداری تورکیایە. سای لەساڵی ٩٤
لەکێبەرکێیەکی ھونەریدا "کۆنسێرتی ھونەرمەندانی گەنج"، لەشاری نیۆرک
بەشداری کردوەو خەڵاتی یەکەمینی بردۆتەوە. شارازایی و پسپۆری ئەم
ھونەرمەندە بەو ئاستە گەیشتووە کەلەپاڵ پیانۆکارانو مویسیک ژەنە
ناودارەانی جیھاندا ڕۆڵبگێڕێ. ئەو ئێستا بەھۆی سزایەکەوە
کەچاوەڕوانیەتی بیر لەجێھێشتنی وڵاتی تورکیا دەکاتەوە..
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|