په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٧\٢٠١٢

ئیسپانیا، ناڕەزایەتی کرێکارانی کانەکان، پشتیوانی کۆمەڵگا بەدەست دێنێ!
ئێمە لە کوێوە ھاتووین؟


ئا: نوری بەشیر     


مانگرتنی کرێکارانی کانەکانی باکوری ئیسپانیا لەناوچەی ئەسیوریاس ‌لەدوو مانگی ڕابردوودا سەنگێکی گەورەی لەبەرامبەر دەوڵەت وسیاسەتی لێگرتنەوەو بێکارکردندا، بەدەست ھێناوە. ھەر لەم پەیوەندەدا کرێکاری کانەکان ماوەی سێ ھەفتەیە ‌لەدرێژەی ناڕەزایەتیەکەیاندا بەڕێپێوانێک ڕۆژی دووشەممە ٩\٧، گەیشتنە ‌مەدریدی پایتەختی ئەو وڵاتە ‌بۆ ئەوەی خواستەکانیان، کەخواستی زۆربەی کۆمەڵگایە، ‌بەگوێی کاربەدەستاندا، بەئاشکرا ڕابگەیەنن.

 

کرێکارانی ئەم بەشە کەلەباکوی ئیسپانیا دەژین و نزیکەی ٢٠٠ کرێکار ڕێگایەکی نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتریان بەڕێپێوان بڕیوو وبەرەو مەدرید کەوتنەڕێ، ئەم ڕیپێوانەش پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن کرێکاران و باقی خەڵکی پایتەخت لێکرا. بەھۆی ئەوەشەوە کەژمارەیەک لەکرێکارەکان لەم ڕێپێوانەدا بەجلی رەشەوە بەشداریان کردبوو، ناویان لێنا "ڕێپێوانی ڕەش" کەھێمایە بۆ ناڕەزایەتیەک بەدژی دەوڵەتو سیاسەتەکانی، بەدژی ئەو ھێرشەی کەبۆسەر ژیان وکاری کرێکاران وھاوڵاتیان بەڕێخراوەو بەسیاسەتی لێگرتنەوەی ئابوری ناسراوە. سیاسەتێک کەزیاتر لە ٣٠٠ ‌ملیۆن یۆرۆوە ‌بۆ سەدو یانزە ملینۆن یۆرۆ لەئەنجامی کەمکردنەوەی خزمەتگوزارەیەکان کۆدەکاتەوەو شەپۆلێکی بێکاریشی بەدواوە ‌دەبێت. بەتایەبتی لەبەشی پێشەسازی دەر‌ھێنانی کانزاکاندا.

 

ئەم ناڕەزایەتیەی کرێکارانی کانەکان زۆرناوچەی تری بەخۆیەوە گرتووەو لەھەندێ ناوچەش پێکدادانی لەنێوان کرێکاران وھێزەکانی پۆلیسدا بەدواوەبووە. ئەگەرچی یەکێک لە کرێکارانی مەعدەن لە خۆپیشاندانەکاندا دەڵی ئێمە ‌داوای شتێکی زیاتر ناکەین لەوەی کەڕێکەوتننامەی ئیتحادیەکەمان لەگەڵ دەوڵەتدا لەساڵی ٢٠٠٦ دا ئیمزای کردووە، ئەویش ئەوەیە کەبەپێی ئەو ڕێکەوتنە ھەقدەستەکانمان نابێت کەم بکرێتەوە. ‌ھەروەھا مانۆئل ئەلونسۆ کەکرێکارێکی ‌عدەنچی خانەنشینەو ٢٣ ساڵ کاری کردوە دەڵێ" دەوڵەت دەبێ ئەوە ‌ببینێت و بزانێت کەھەموو ئیسپانیا ناڕازیە، نەک تەنھا کرێکارانی کانەکان بەڵام ئەوە کرێکارانی کانەکانن ‌ئێستا کۆبۆتەوە و ناڕەزایەتی ھەیە".

 

یەکێک لەڕابەرانی ئیتحادیەکان دەڵێ: خوازیاری ھیچ دەرگیریەک نین لەگەڵ پۆلیس، بەڵکو خوازیاری ڕێگای گونجاو و ئاقڵانەین بۆ چارەسەری کێشەکان، وەکێشەی کرێکارنی مەعدەن پەیوەستە بەسیاسەتی وەزارەتی پیشەسازی و ووزەو گەشتوگوزارەوە، کەلە ٦٣‌٪ی پارمەتیە مالیەکان بۆ بەشی خەڵوزی، بڕوە. ‌بەم پێیەش ‌ئەگەر بودجەی بەشی کرێکارانی کانەکان کەمبکرێتەوە ئەوا ٨٠٠٠ کرێکاری کانەکان و ٣٣٠٠٠ ھەزار کاری تر لەم ناوەندەدا، ڕووبەڕوی لێگرتنەوە ‌لەکرێکان وبێکاری دەبنەوە.


ھەروەھا دوومانگ بەر لەئێتسا لەبەرامبەر چەند بڕیارێکدا، کەلێگرتنەوەی بودجەی بەئامانج گرتبووە، ‌چەندین ناوچەی ئیسپانیا ناڕەزایەتی گەورەی جەماوەری بەرھەمھینا ولەئەنجامیشدا، کارمەندانی بەشی دەوڵەتی خۆپیشاندانێکی ھەزاران کەسیان لەشاری ‌مەدریدو ژمارەیەک شاری تردا سازداو داوایانکرد " نا بۆ یاریکردن بەپەروەردە ‌وفیرکردن وتەندروستی وخزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان"‌. ھەروەھا لەدرێژەی ھەر ئەم ناڕەزایەتیانەدا، ھاوڵاتیان، لەبەردەم وەزارەتی مالی وئیدارەی گشتیدا کۆبونەوەیان سازدا. ‌ئەمەلەکاتێکدا کەدانیشتنی نێوان یەکێتیە کرێکاریەکان و دەوڵەت لەسەر سیاسەتی لێگرتنەوەی ئابوری ‌و ھێرش بۆسەر ژیانی خەڵک، نەگەیشتۆتە ‌ئەنجامێک، ھەربۆیە ‌داوای وازھێنانی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ماریانا ڕاخۆین، ئێستا بۆتە یەکێک لەخواستەکانی خۆپیشندان وناڕەزایەتیەکان لەئیسپانیادا. حکومەتی ماریانا راخۆی کەتوشی ئەزمەیەک بوە لەکەمی میزانیەی دەوڵەت بەڕیژەی ٨.٩‌٪ لەسەدا دەیەوێت لەم رێگایەوە میزانیەی دەوڵەت بەرزبکاتەوە. لەلایەکی تریشەوە یەکێتی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ پشتی دەوڵەتی ئیسپانیای گرتووە ‌تالەداڕووخان دەربازی بکات. ئەویش بەدانی قەرز، تادەوڵەتی ئیسپانیا بتوانێ بۆ ساڵی داھاتو ئەم کەمھێنانەی بودجە ‌بۆسەر ئاستی ٢.٦‌٪ کەم بکاتەوە.
 

ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک