په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠٢٤

ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ ئەمیندارە گشتییەکانی حیزبوڵا دەکاتە ئامانج!


شوان عەزیز        


کاردانەوە سەربازیەکانی هێزی بەرەنگاریی سوپای ئیسڕائیل قەیرانێکی گەورەی بۆ مانەوەی ئەمیندارێکی گشتیی لەسەربکورسی بۆ حیزبوڵای ئێرانی لە ناو لوبناندا خوڵقاندووە!

بە پێی ڕاگەیاندنە فەڕمیەکانی سوپای ئیسڕائیل کە زۆرایەتی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان پشتیان پێدەبەستن و بوونەتە جێی متمانە لە دروستی هەواڵ و ڕاگەیاندنەکانیاندا، ئەوەیە کە هەر لە دوای ئەوەی کە حەسەن نەسروڵایان لە ناو برد ، بە سەرە دوو ئەمینداری گشتیی تری ئەو حیزبەیان بە هەمان شێوەی لە ناوبردنی ئەمینداری گشتیی یەکەم لە ناو برد! کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم: سوبحی ئەلتوفەیلی: یەکەم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی کە لە ساڵی ١٩٧٩ سەرەتای درووستبوونی حیزبوڵا، ئەو بوو بە ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە و خۆشی یەکێک بوو لە ئەندامە چالاک و کاریگەرەکانی درووست بوونی حیزبوڵا، دیارە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی ئێران بوو!


سوبحی ئەلتوفەیلی زۆر لە گەڵ ئێران نەدەهاتەوەو ئەو لەگەڵ ئەوە نەبوو کە حیزبوڵا بەشداری بکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، چونکە ئەو پێی وابوو بەم کارەیان دوژمنایەتی نێوان سونە و شیعە گەورەتر دەکەن. ئەو پێی وابوو ئێران زیاتر دەرگای بۆ دەکرێتەوەو حیزبیش لە حیزبێکی بەرەنگاریی بە رامبەر بە ئیسڕائیل دەیگۆڕن بۆ حیزبێک کە بە تەواوی پابەندی ئێران و سیاسەتەکانی بێت!

دووەم: دووەمین ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی بریتیبوو لە عەباس موسەوی کە لە دوای صبحی الطفیلي بوو بە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا بەڵام لە ڕۆژی ١٦ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ بەدەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل لە ناوبرا!

سێیەم : حەسەن نەسروڵا کە سێیەمین ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانیە. حەسەن نەسراللە کە کاریگەرترینیان بوو لە نێو ئەمیندارە گشتییەکاندا لە دوای ئەوەی کە عەباس موسەوی کوژرا بە دەستی سوپای ئیسڕائیل ئەو وەک سێهەمین ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا هاتە شوێنی و بوو بە ئەمینداری گشتیی حیزب! بەڵام حەسەن نەسروڵا لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە دەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل کوژرا!

چوارەم : حەسەن خەلیل یاسین. ئەو بوو بە چوارەمین ئەمینداری گشتیی حیزباللەی لوبنانی هەر دوای ئەوەی کە حەسەن نەسروللە لە ناوبرا! بەڵام حەسەن خەلیل زۆری نەخایاند و کەمتر لە یەک ڕۆژ توانی وەک ئەمینداری گشتیی بەردەوام بێت ! هەر دوای چەند سەعاتێک لە بوونی بە ئەمینداری گشتیی ئەویش لە لایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە لە ناو برا لە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. کە شایانی باسە لە هەمان ڕۆژیشدا کە وەک ئەمینداری گشتیی دەست نیشانکرا هەر هەمان ڕۆژیش کوژرا!

پێنجەم: هاشم سەفیەدین. هاشم لە دوای ئەوەی کە حەسەن خەلیل کوژرا لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ئیسرائیلەوە ئەو لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دا بوو بە پێنجەمین ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی. بەڵام هەر زوو ئیسڕائیل ئەویشی لە ناوبرد لە ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.

پرسیاری باو ئەوەیە: هۆی چیە کە حیزبوڵا ناتوانێت ئەمیندارە گشتییەکانی بپارێزێت؟

سوود لەم دوو سەرچاوەیە ووەگیراوە:
Reuters
Dr. Eli David@DrEliDavid

 

ماڵپه‌ڕی شوان عەزیز
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک