٢٨\٤\٢٠١١
ئیسرائیل زیاتر
تامه‌زرۆی هێرشکردنه یان ئه‌مریکا؟

وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
ئایا ئیسرائیل هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران ؟ ئه‌م پرسیاره پرسیارێک نی‌یه
که ئی ئه‌مڕۆ یان دوێنێ بێت..پێشینه‌ی دوژمنایه‌تی و ناکۆکی نێوان ته‌لئه‌بیب
و تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1979 و دروست بۆ سه‌رده‌می به سه‌رکارهاتنی
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌یه‌دا هاوکات له گه‌ڵ خه‌مساردی عه‌ره‌به‌کان
به‌رانبه‌ر ئیسرائیل، ناکۆکی نێوان ڕژیمی ئێران له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی
ئیسرائیل دا زیاتر له سه‌رده‌مانێک که دونیای ئیسلام هه‌مبه‌ر به
وێرانگه‌ری‌یه‌کانی ئه‌و ڕژیمه وه‌ستابوو، به‌رچاو ده‌که‌وێ و له
ئیسرائیلیش له گه‌ڵ به سه‌ر کارهاتنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ته‌نیا چه‌ند
مانگ دوای سه‌رکه‌وتنی ئوباما ،هه‌موو کاغه‌زه‌کان له ئیسرائیلیش
گۆڕان.
ئیسرائیلی‌یه مه‌یانه‌ڕه‌وه‌کان په‌راوێز خران و له جێ‌یدا توندڕه‌وترین
که‌سانێک که مێژووی ئه‌و ڕژیمه به خۆیه‌وه بینیوه هه‌ر له د‌ه‌فته‌ری
سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌وه بگره تا وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌شیان به
ئه‌ستۆ گرت.ئاویگدور لیبرمن به دروشمی شه‌ڕ له گه‌ڵ ئێران، له گه‌ڵ
حیزبی لیکودی نه‌ته‌نیاهۆدا چوونه هاوپه‌یمانی‌یه‌که‌وه.
جڤری گلدبرگ لێکۆڵینه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که کۆمه‌ڵێک
یاداشتی تایبه‌ت به ئێران و ئیسرائیل هه‌یه له نوێترین یاداشتی
خۆیدا که بۆ سایتی ئاتلانتیک نووسیوێتی ده‌ڵێ : ده‌نووباس و لێکدانه‌وه‌کانی
ڕاگه‌یه‌نه ئیسرائیلی و ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له‌م مانگانه‌ی دواییدا به
جۆرێکن که ئینسان وا بۆی ده‌ڕوات که ئێران به‌م زووانه ده‌که‌وێته
به‌ر هێرشێکی جیدی.
هه‌ر دوا به دوای هێرشی ڤایرۆسی ستاسکس نت بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌کی‌یه‌کانی
ئێران بوو که ئیسرائیلی‌یه‌کان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که به‌رنامه
ناوه‌کی‌یه‌که‌ی ئێران تووشی زه‌ربه‌یه‌کی خراپ بووه و چیدی پێویست به
له‌شکه‌ر که‌شی کردن بۆ سه‌ر ئێران ناکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که چی
هێرش بۆ سه‌ر ئێران بووته کرۆکی هه‌موو کۆبوونه‌وه سیاسی‌یه‌کانی ده‌وڵه‌ت
و حیزبه‌کانی ته‌لئه‌بیب. خاڵی جێ‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که نه له
کابینه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانن دا نه له وه‌زاره‌تی شه‌ڕ و نه له
ناو موسادیشدا بۆ ئه‌م هێرش کردنه هه‌ڵوێستێکی ته‌با نی‌یه..ئیهود
باراک و نه‌ته‌نیاهو ش هیچکامیان له هه‌ل و مه‌رجێکدا نین که هه‌ڵوێستی
ئه‌مڕۆیان له گه‌ڵ ئی سبه‌یان یه‌ک هه‌ڵوێست بێت.
ئه‌وانه‌ی که شاهیدی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌کی‌یه‌کانی عێراق
بوون ئیستا وا ده‌زانن که هێرش کردنه سه‌ر ئێران و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی
دی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌رگ هێنه‌ره..
سایتی ئاتلانتیک له درێژه‌ی ورده‌کاری و ڕوانگه‌کانی تایبه‌ت به
ئێران وئیسرائیل دیسان ده‌نووسێت: له ساڵی ڕابووردوودا ده‌مانتوانی له
مه‌ڕ ڕازی‌یان و ناڕازی‌یانی هێرش کردن بۆ سه‌ر ئێران به شێوه‌یه‌کی
زۆر ڕوون نه‌زه‌ر بده‌ین چوونکه له ئیسرائیل له لایه‌که‌وه لایه‌نێکێ
توندڕه‌و به ڕێبه‌ری نه‌ته‌نیاهو و ئیهود باراک لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی
هێرش بۆ سه‌ر ئێران وبوون و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه لایه‌نێکی دی دژی
ئه‌م بیره بوون که ئه‌وانیش سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی ئیسرائیل شیمون
پرێز و گایی ئیشکنازی و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌ره‌کی پێشووی موساد میر
داگانیان له گه‌ڵ بوو ... ژوماره‌یکی زۆر له ئه‌فسه‌رانی سوپاش له
گه‌ڵ بۆچوونی سه‌رۆکی پێشووی خۆیان واته گایی ئیشکنازی دا که ئه‌و
هێرش کردنه سه‌ر ئێرانی به پێویست نه‌ده‌زانی و بێ هۆ وه‌سفی ده‌کرد،
هاوبیر بوون.. ئه‌م لایه‌نه له‌و بروایه‌دا بوون که ئیسرائیل له
باتی ئه‌م پرسیاره چه‌ند پاته کراوه‌یه‌وه که ئایا که‌ی و چۆن هێرش
بکه‌یه‌نه سه‌ر ئێران ده‌بێت له فیکری دۆزینه‌وه قه‌ڵخانێک بۆ به‌رگری
له خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بێ..
له‌م دوایی‌یانه‌شدا سایتی ویکیلیکس هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاو کرده‌وه
که ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد ئه‌وه ئیسرائیل بووه که له ساڵی 2005
دا هێرشی بۆ سه‌ر تاران ڕه‌د کردۆته‌وه.. بۆ دروستی و چه‌وتی ئه‌م به‌ڵگه‌یه
ی ویکیلیکس ده‌بێ به ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکرێت... له بیرمان نه‌چێ
که کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی له ساڵی 2008 دا ( واته 3 ساڵ پاش ئه‌و
ڕێکه‌وته‌ی که ویکیلیکس باسی لێوه‌ده‌کات ) به مه‌به‌ستی هێرش کردنه
سه‌ر ئێران به ته‌واوی له جۆرج بۆشی سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌وده‌می ئه‌مه‌ریکا
نزیک بوونه‌وه. ئیسرائیلی‌یه‌کان داوای دوو شتیان له کۆشکی سپی کرد،
یه‌که‌م ، پێشکه‌وتووترین وته‌یارترین بومب و دووه‌م په‌سه‌ند کردن و
ڕه‌وایی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌کی‌یه‌کانی ئێران... به‌لام
جۆرج بۆش سه‌ره‌ڕای هه‌موو توند ئاژوویه‌کانی له ساڵانی ڕابووردودا که
نموونه‌یمان له شه‌ڕ دژی عێراق و ئه‌فغانستان بینا. له ئیسرائیلی‌یه‌کان
ترسا هیچ کام له داخوازی‌یه‌کانی ئیسرائیلی‌یه‌کانی جێ به جێ نه‌کرد..
نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌ی ئه‌تلانتیک به پێشبینی کردنی پێوه‌ندی نێوان
ئێران و ئه‌مریکا ده‌نووسێت ، هیچ کام له سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئێستای
کابینه‌که‌ی ئوباما له‌و بڕوایه‌دا نی‌یه که تاران و واشنگتون به‌م
زووانه له سه‌ر مێزی وتووێژ کۆ ببنه‌وه.وه هه‌ر جاره و که ناوی
ئێران له سه‌ر زاری سیاسی‌یه‌کانی ئه‌مریکا وه بێت ده‌بێ ئه‌وه‌یان
له بیر بێ که هه‌ستی دژه ئه‌مریکی و دژه ئیسرائیلی له ئیستراتیژی
پیاوانی ده‌وله‌تی ئێران دا قسه‌ی یه‌که‌م ده‌بێ....
ئێران ئاماده نابێ هه‌رگیز ئیدئولوژی خۆی بخاته ژێر پێ و له مه‌ڕ به‌رنامه
ناوه‌کی‌یه‌که‌ی له گه‌ڵ واشنگتون دا سه‌ودا بکات.. چوون ئێران ئێستا
باروودۆخی لیبیای له به‌ر چاوه که چۆن چه‌که ناوه‌کی‌یه‌کانی خۆی
هه‌موو به ده‌سته‌وه دا و ئێستاکه‌ش بووه به ئامانجی هێرشی ئه‌مریکا
و هاوپه‌یمانه‌کانی......
________________________________
سه‌رچاوه:
دیپلوماسی ئێرانی.
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
|