٢٢\٣\٢٠١٤
ئیستاتیکای
جه‌ژنی نه‌ورۆز چیه؟

ئاسۆ باڵابەرز
هه‌ر
یه‌کێک له‌ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی منداڵییه‌وه هه‌ر زوو گوێبیستی ئه‌فسانه‌ی
نه‌ورۆز ده‌بێت و هه‌ندی وێنه‌ی منداڵانه‌ی لا دروست ده‌بێت. که زۆر
جار وێنه‌کان ترسناک و جۆراوجۆرن وێنه‌ی پیاوێکی زه‌به‌لاح و تۆقێنه‌ر
و دوو هه‌ژدیها له‌سه‌ر شانی رواوه که‌لهت‌ی سه‌ری منداڵیان له‌ده‌م
دایه به جۆرێک ترسناکه که زۆر جار منداڵان له‌و ئەندێشەیەدا شه‌وانه
خه‌ونی ناخۆش ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ره‌وانه‌وه‌ی ئه‌و لێکدانەوە نالۆژیکیانه‌یه له‌سه‌ر
نه‌ورۆز که گومانی تێدا نییه به پێی جیهانبینیی و تێروانینی مرۆڤ ده‌کرێت
خۆێندنه‌وه‌کان جۆراوجۆربن.
نه‌ورۆز ئه‌فسانه‌یه یا حه‌قیقه‌ت؟ ئایا نه‌ورۆز جه‌ژنێکی
ناسیۆنالستییه و مه‌زهه‌بیه؟ یا ساڵی تازه و به‌هار و خۆشییه بۆ
مرۆڤ و بۆ کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان.
من ده‌مه‌وێت له گۆشه نیگای حه‌قیقه‌ته‌کانی نه‌ورۆزه‌وه باسی سه‌رجه‌م
ئیستاتیکاکانی نه‌ورۆزبکه‌م.
من خۆم بڕوام به هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی نییه به تایبه‌تی
ئه‌فسانه‌یه‌ک هۆی فریودانی مرۆڤ بێت، من بۆخۆم پێم وایه نه‌ورۆز
چیرۆکێکی ئه‌فسانه‌ییه. به‌ڵام زۆربه‌ی چیرۆکه ئه‌فسانیه‌کان و
حیکایه‌ته‌کان له باکگراوندێکی حه‌قیقیه‌وه هاتون و هه‌ڵتۆقیون یان
دروست تر بڵێم هه‌لو مه‌رجێک ئه‌فسانه‌ی خوڵقاندوه که نه‌تونراو یا
نه‌کراوه له سەردەمی خۆیدا وه‌ک خۆی باسی لێوه بکرێت.
له‌وه‌یه زیندوترین رووداو و کاره‌ساته‌کانی سه‌رده‌م که لای هه‌مومان
دیار‌و به‌رجه‌سته بێت تاوانه‌کانی حیزبی به‌عس بێت له زه‌مه‌نی خۆیدا
که‌متر توانراوه وه‌ک خۆی باسی لێبکرێت. له‌وه‌یه نه‌وه به نه‌وه
گێڕانه‌وه‌و باسکردنی فۆرمێکی ئه‌فسانه‌یی وه‌رگرێت چونکه به‌شێک له
تاوانه‌کان له‌و دیو قه‌ناعه‌ت و توانای قبوڵکردنه‌وه‌یه بۆیه هه‌میشه
ئه‌فسانه‌کانی دنیا به مروری زه‌مه‌ن له حه‌قیقه‌ته‌وه گۆڕاون بۆ ئه‌فسانه.
بۆیه نه‌ورۆزیش ده‌کرێت وابووبێت به دڵنیایه‌وه له و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌سه‌لاتێک له ئارادا بووه تا سه‌ر ئێسقان سته‌مکار و خۆێنڕێژ بووه.
له ناوبردنی ئه‌م سته‌مکاره بووبێته جۆرێک ئه‌فسانه‌و سه‌رئه‌نجام
بۆته خه‌مڵاندنو خوڵقاندنی نه‌ورۆز.
ده‌کرێت تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نه‌ورۆز ئێستاتیکایی نه‌ورۆز له چه‌ند
خاڵێکدا بخه‌ینه روو که گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
١- نه‌ورۆز. به پێی خه‌سڵه‌تی سروشت ده‌که‌و‌ێته یه‌که‌مین ڕۆژی
جوانترین وه‌رزی ساڵه‌وه که سه‌ره‌تایه‌کی جوانه سروشتێکی جوان و سه‌وز
و قه‌شه‌نگ و گه‌ش و پڕ ڕه‌نگ تاڤگه و قه‌ڵبه‌زه‌ی سیحراوی و دڵڕفێن
ده‌خه‌ملێت که مرۆڤ له‌زه‌ت له جوانی ئه‌م هه‌مو گوڵه و گولزاره
ده‌کات دڵی ئارام ده‌بێته‌وه هه‌ست به شادی و خۆشی ده‌کات . وه‌هه‌روه‌ها
ده‌بێته سه‌ره‌تای دورکه‌وتنه‌وه له سه‌رماو سه‌هۆڵبه‌ندان و دورکه‌وتنه‌وه
له ماڵه ته‌سک و تاره‌کانی زستانی ئه‌و سه‌رده‌مانه به تایبه‌تی.
٢- له‌سه‌رده‌می خۆیداو ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌و وه‌ڵاتانه‌ی که نه‌ورۆز
تێیدا پیرۆزده‌کرێت و رێوڕه‌سمی بۆ ده‌گیرێت ده‌بێته سه‌ره‌تای وه‌رزی
عه‌شق و دڵداری، ده‌بێته دیده‌نی دڵداران به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می
خۆیدا، له‌م وه‌رزه‌دا کچان زیاتر‌و زۆرتر توانیویانه بێنه‌ده‌ره‌وه
به بۆنه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌روبومه‌کانی سروشت سەیران و سه‌فاوه له‌م
وه‌رزه‌دا شانسی دیده‌نی و دڵداری کردنیان زۆرتر بوه. بۆیه ده‌کرێت
ئه‌م جه‌ژنه بۆ گه‌نجان گرینگیه‌کی تایبه‌ت تری هه‌بوبێت و بۆ کۆ‌مه‌ڵگاش
ده‌ستکه‌وتێکی گرینگ بوبێت.
٣- خالێکی تری گرینگی ئه‌م باسه‌ی من ئه‌وه‌یه نه‌ورۆز له‌ڕوی چینایه‌تیه‌وه
چۆن ده‌بینرێت یان چۆن باسی لێوه ده‌کرێت. به‌شێک له چه‌په‌کانی
کوردستان زیاتر به جه‌ژنێکی ناسیۆنالیستیی داده‌نێن . من بۆ خۆم پێم
وانیه به هیچ جۆرێک نه‌ورۆز جه‌ژنێکی ناسێۆنالیستیی بێت چونکه نه‌ورۆز
سالێ تازه‌ی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه. له چه‌ندین ده‌وڵه‌تانی
دنیا پیرۆزده‌کرێت و فیستیڤاڵ و مه‌راسیمی بۆ سازده‌کرێت له‌و وڵات و
نه‌ته‌وانه‌ش ( کورد، ئه‌فغانی، ئێرانی، ئه‌رمه‌نی. تاجیکی کازاخستان ،
تورکمانستان...) دڵنیاشم له هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی تریش به‌رجه‌سته
ده‌کرێت به شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزده‌کرێت و ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵی بۆ
سازده‌کرێت. جا که‌وایه بۆ جه‌ژنێکی ناسێۆنالیستییه؟ نه‌ورۆز به ته‌نها
مۆڵکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاری کراو نییه..
٤- خاڵێکی تری گرینگی نه‌ورۆز له وه‌دایه که جه‌ژنێکی گه‌وره‌یه بۆ
چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش چونکه سه‌رکه‌وتنی کاوه به سه‌ر
زوحاکدا واته سه‌رکه‌وتنی چێنی کڕیکاره به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکارو
و زۆرداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که خه‌ڵکی چه‌وساندۆته‌وه ئه‌ویش زوحاکی
سته‌م کاربو کاوی ئاسنگه‌ریش به خۆی و چه‌کوشه‌که‌یه‌وه تاج و ته‌لاری
ئه‌م خۆێن مژه‌ی ڕوخان بۆیه نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر ئافسانه بێت یان حه‌قیقه‌ت
له هه‌ردو حاڵه‌ته‌کدا له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاراندیه‌وه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی
چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه که‌واته نه‌ورۆز نه‌ک جه‌ژنێکی
ناسێۆنالیستی نیه به‌ڵکو به جۆرێک چه‌شنێکه له شۆڕش‌و سه‌رکه‌وتنی
چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش.
٥- نه‌ورۆز سه‌ره‌تای وه‌رزێکه کارکردن فراونترو گرینگتر ده‌بێت بۆ
مرۆڤ ده‌بێته سه‌رتای فروانکردن و ده‌ست پێکردنی به‌روبوم سه‌ره‌رای
به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وته‌کانی سروشت واته بێ‌کاری که‌مده‌بێته‌وه و
ده‌بێته سه‌ره‌تای بوژانه‌وه‌ی زەویوزار.
٦- ئاگر له نه‌ورۆزدا بۆته سیمبول ئاگر گرینگیه‌کی زۆری هه‌یه له
مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ئاگر بره‌وه‌ی به ژیان داوه‌و شارستانیه‌تی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێش خستوه، ئاگر وه‌ک سیمبولی سه‌رکه‌وتن و
ڕوناکی وکردنه‌وه‌ی له لوتکه‌و شاخ و ته‌پۆله به‌رزه‌کاندا
.جۆرێکیتره له ئیستاتیکای نه‌ورۆز.
جا که‌وایه نه‌ورۆز ئه‌م هه‌مو ئیستایکا جوانه‌ی تیابێت بۆ به‌رته‌سکی
بکه‌ینه‌وه؟
با پێکه‌وه نه‌ورۆز پیرۆز بکه‌ین و له‌م چه‌ژنه‌دا بره‌و به شادی و
ئاشتی بده‌ین هه‌ر ئه‌وه‌شه ئێستا له ٦٦ ده‌وڵه‌تی جیاواز
٢٠\٣
وه‌ک جه‌ژنی شادی بۆ مرۆڤایه‌تی سه‌یرده‌کرێت.
___________________________
نه‌ورۆز له ئه‌فغانستان:
www.youtube.com/watch?v
نه‌ورۆز له ئێران:
www.youtube.com/watch?v=9QJmRGQCG70
نه‌ورۆز له تاجیکستان:
www.youtube.com/watch?v=cCa8jLFqfTc
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باڵابەرز
|